په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٥\٢٠١٩

  کەلامی تاریک.

ئەرسەلان مەحمود

دژی
گشتاندنم!
رقم لە هەر شتێكە داخراو بێت!
دووبارەیی و زۆربڵێیی، هەر لە باران جوانە!
زەڕەیەك چیە خۆشمناوێ مێژوو، لە دوێنێدا دەژی!
بەینم لەگەڵ جوگرافیا هەر نییە، سنوور دیاری دەكات!
چارەی ئەو زانینانەم ناوێ، پەتی و رووتن!
حەیات لە ناو ئەمجۆرە شتانەدا،
بەس بەفیڕۆ
دانە!

بارانێك
داری فیداااااااااكاریی
لەو شەی رەش، ڕواوە لە مێشكمدا!
بەردێك لە كەلامی تاریك، گەورە دەبێ لە سینەمدا!
دارەكە تەوتەمە، بەردەكە تەمیانە! رەشەكە، خوێن،
كەلام گەمژە و گێژ، وەك پێكدادانی
مێشولەكان لە بۆشایی
دااااا!

دوور بڕۆ،
روونتر نزیكیەكان دەبینیت،
باشتر پەی بە پەنهانیەكان دەبەیت!
وەک گەواڵە هەورێک لە خەیاڵدا، دادەكەی، دەباریت!!
وەک بادەیەکی روون، بەسەر سەری
ئەم زەمینە لێڵەوە مەلەوانی
دەكەیت!

مرۆۆۆۆۆ
كاتێ پێدەكەنێ،
مانای ئەوە نییە شادبێ،
ئەوەی مرۆڤە مەزنەكان دەخاتە پێكەنین، ناشادییە!
گریانی مرۆڤ، گرێیە،
خەلەلە لە خودی
لە خۆیدا!

جاران،
جارانی هەناریی،
بە رۆژ تەفسیری تاریكیی و،
شەوانیش عەزابی رۆناكییم دەخوێندەوە،
ئیدی سەرگەرمی ختمكردنی
نیگەرانیەكاااااان
دەبم!!
 

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک