٢٠\٣\٢٠١٢
کەلار: ئافرەتێک
لە کاتی نووستن بە سەختی بریندار دەکرێت.
سهنتهری نینا
گەرمیان ١٨ی ئازار/ مارس (PNA)- بەیانی
ئەمرۆ ئافرەتێکی دانیشتووی کەلار لە کاتێکدا وەخەبەر دێت، دەبینێت
خوێنێکی زۆر لەسەری دێت و بە سەختی بریندار بووە. سەرچاوەیەک لە
بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان کە نەیوست ناوی
بڵاوبکریـَتەوە بە پەیامنێری راگەیاند: "بەیانی ئەمرۆ ئاگادار کراینەوە
ئافرەتێک بە ناوی "ئ،م،ح"، بریندار کراوە و ھێنراوەتە نەخۆشخانەی
فریاکەوتنی کەلار".
سەرچاوەکە گوتی، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا ئافرەتەکە گوتوویەتی، بەرەبەیانی
ئەمرۆ کە لە خەو ھەستاوە بینیویەتی سەری ھەمووی خوێنە و ئازارێکی زۆری
لە سەریدایە و راستەوخۆ ھاتۆتە نەخۆشخانە و ھۆکاری برینداربونەکەشی
نازانێـت و ھەروەھا سکاڵاشی لە کەس نەبووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەیدا "ئ،م" برینەکەی سەخت بووە و بە ھەشت تەقەل
دووراوەتەوە ھەروەھا ٥سم لەسەری چاڵ بووە و دوای چارەسەر کردن لەسەر
بەرپرسیارێتی خۆی لە نەخۆشخانە دەرچووە و چۆتەوە ماڵەوە.
سەرچاوەکەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی گەرمیان زیاتر گوتی:" ئەو
ئافرەتە دانیشتووی گەرەکی فەرمانبەرانی کەلارە و خاوەنی دوو منداڵە و
لە کاتێکدا لە خەو ھەستاوە و برینداربووە، مێردەکەی لە ماڵەوە نەبووە.
١٩\٣\٢٠١٢
nina.ikkr@hotmail.com
|