که‌ڵه‌شێر.

نه‌زار
قه‌بانی
و. جه‌لال ده‌باغ
له‌گه‌ڕه‌کی خۆمان
که‌ڵه‌شێرێکمان
سادیزمه، خوێنڕێژه
په‌روباڵ درێژه
هه‌موو جارێک به‌ره به‌یان
په‌ڕی مریشکی گه‌ڕه‌کمان
هه‌ڵده‌وه‌رێنێ
به ده‌نوک دایانده‌گرێ،
راویانده‌نێ،
سواریانده‌بێ،
به‌سه‌ر هه‌موویاندا ده‌تسێ،
جێیاندێڵێ
ناوی به‌چکه‌کانی خۆشی
له‌بیر نابێ
* *
*
له‌گه‌ڕه‌کی خۆمان
که‌ڵه‌شێرێکمان
به‌ره‌به‌یان ده‌قیژێنێ
به‌ده‌نگی به‌رزی ده‌خوێنێ
وه‌ک سا‌مسۆنی به‌توانا
ریشه سووره‌که‌ی به‌رداوه‌ته‌وه
شه‌وو رۆژ دامانده‌پڵۆسێ
له خه‌ومان راده‌چڵه‌کێنێ
وتارده‌دا..
سروودمان بۆ ده‌خوێنێ
پاداشتمان پێده‌به‌خشێ
هه‌رخۆی یه‌که‌و
خۆی نه‌مره‌و
خۆی به‌توانایه‌و مه‌زنه..
* *
*
له‌گه‌ڕه‌کی خۆمان
که‌ڵه‌شێرێکمان
ده‌ستدرێژکاره ..
فاشیسته
نازیزم باوه‌ڕو ره‌فتاره
به‌تانک ده‌سه‌ڵاتی برده‌وه
ئازادی و ئازادیخوازانی،
له‌ناو زیندان توندکرده‌وه
نیشتیمانێکی نه‌هێشت
گه‌لێکی نه‌هێشت
زمانێکی نه‌هێشت
رووداوه‌کانی مێژوی نه‌هێشت
له‌دایکبوونی منداڵانی نه‌هێشت
ناوی گوڵانی نه‌هێشت
* *
*
له‌گه‌ڕه‌کی خۆمان
که‌ڵه‌شێرێکمان
که جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی دادێ
به‌رگی ژه‌نه‌راڵی ده‌پۆشێ
سێکس ده‌خوا
سێکس ده‌نۆشێ
به‌سێکس سه‌رخۆش ده‌بێ
سواری که‌شتیی له‌شان ده‌بێ
سوپایه‌ک له گۆی مه‌مکان
ده‌به‌زێنێ
* *
*
له‌گه‌ڕه‌کی ئێمه
که‌ڵه‌شێرێکمان هه‌یه
له‌ره‌گه‌زی عه‌ره‌به
به هێنانی هه‌زاران ژن
داگیری کرد هه‌موو گه‌ردوون
* *
*
له‌گه‌ڕه‌کی خۆمان
که‌ڵه‌شێرێکمان
نه‌خوێنده‌وارو نه‌زانه
سه‌رۆکی یه‌کێک له میلیشیاکانه
له داگیرکردن و کوشتن به‌ولاوه
هیچیتر فێر نه‌کراوه..
چاندنی حه‌شیشه‌ی کێف نه‌بێ
ساخته‌کاریی دراونه‌بێ
هیچ ده‌رسێکی دانه‌دراوه
جڵ و به‌رگی باوکی فرۆشت
ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریانی
کرده بارمته‌و ره‌هن
ته‌نانه‌ت ددانی مردووانی
ده‌دزی و ده‌کرده تاڵانی
* *
*
له‌گه‌ڕه‌کی خۆمان
که‌ڵه‌شێرێکمان
هه‌موو شاره‌زایی ئه‌وه‌یه
بۆ ئاگری ده‌مانچه‌که‌ی
ته‌وقه‌سه‌ری وشه‌کان
ده‌نێته‌وه به نیشان
* *
*
له‌گه‌ڕه‌کی خۆمان
که‌ڵه‌شێرێکمان
توڕه‌و تڕۆیه سه‌رشێته
رۆژێک وه‌کو حه‌جاج
ده‌دوێ
وتارده‌دا..
وه‌کو مه‌ئمون
به‌فیز ده‌ڕوا..
له مناره‌ی مزگه‌وته‌وه
ده‌قێژێنێ..
سوبحانه‌که‌م.. سوبحانه‌که‌م،
خۆم ده‌وڵه‌تم.. هه‌رخۆم یاسام..
شه‌ریعه‌تم..!
* * *
چۆن بارانمان بۆ ده‌بارێ؟
چۆن گه‌نممان بۆ ده‌ڕوێ؟
چۆن خێروخۆشێمان بۆ دێ؟
به‌ره‌که‌ت نوقوممان ده‌کات..؟
ئه‌م نیشتیمانه،
یه‌زدان حوکمی ناکات..
لێره که‌ڵه‌شێره‌کان
فه‌رمانڕه‌وان
* *
*
له وڵاتی ئێمه،
که‌ڵه‌شێرێک ده‌ڕوا
که‌ڵه‌شێرێک دێ
زۆرداری هه‌ر زۆردارییه
حوکمێکی لێنینی ده‌ڕمێ..!
حوکمێکی ئه‌مریکی، هێرش دێنێ..
مرۆڤی تیا ده‌هاڕدرێ..
* *
*
کاتێ که‌ڵه‌شێر
به بازاڕی گونده‌که‌دا تێپه‌ڕده‌بێ
سه‌ری به‌رزو فشپه‌ڕده‌بێ
نیشانه‌کانی رزگاری
له‌سه‌ر شانی
بریسکه‌ی دێ
هه‌موو مریشکه‌کانی دێ
به‌سه‌رسامی ده‌قیژێنن:
ئه‌ی که‌ڵه‌شێری گه‌وره‌مان..!
گه‌وره‌ی مه‌زنان..
ئه‌ی ژه‌نه‌راڵی سێکس
ئه‌ی نێری مه‌یدان..
تۆی خۆشه‌ویستی ملیۆنان.. ژنان
که‌نیزه‌کت ده‌وێ..؟
کاره‌که‌رت ده‌وێ..؟
شێلانت ده‌وێ..؟
* *
*
کاتێک فه‌رمانڕه‌وا
ئه‌م چیرۆکه‌ی بیست
فه‌رمانی دا
شمشێر وه‌شێن..
که‌ڵه‌شێران سه‌رببڕن..
به‌ده‌نگی پڕ له توڕه‌یی
هه‌ستاو..گوتی:
که‌ڵه‌شێری رۆڵه‌ی گه‌ڕه‌ک
چۆن پڕکێشی ئه‌وه ده‌کا،
ده‌سه‌ڵات له‌من، زه‌وت بکا..؟
ئه‌م که‌ره‌بابه..!
چۆن پڕکێشیی ئه‌وه ده‌کا..؟!
من ته‌نیا هه‌ر خۆم.. تاقانه‌م
خۆم به ته‌نیا.. بێ برابه‌ش
فه‌رماندار‌ی نیشتیمانم..
گه‌وره‌تانم.. سه‌رۆکتانم..!
j_dabagh@hotmail.com
|