٢٨\٩\٢٠١٧ کەلتوور و کۆمەڵ.
ئاری محەمەد سابیر
سەردەمێک لە سەردەمەکان کەلتووری ئاینی باوی ھەبووە ئێستا باوی نەماوە بەڵام جار ھەیە لەلایەن کۆمەڵگاوە داوادەکرێت،جاریش ھەیە دەچەقێ بەگوێرەی عەقلیەتی مرۆڤەکان، واتە گوڕان لە کەلتوور دەکرێت چ بە داھێنانی کەلتوورێکی نوێ چ بە پەیڕەوکردنی کەلتوورێکی کۆمەڵێکی تر ھەتا جار ھەیە بەپەیڕەوکردنێکی کەلتوورێکی کۆنی بەسەر چوو!نموونە وڵاتی (تورکیا) تامەزرۆی گەڕانەوەی کەلتووری(عوسمانیە) لە سەردەمی ئێستای سەدەی (٢١). لەسەردەم ئێستا باس باسی گۆڕانکاریە کۆمەڵگاکان بەشێوەی خێرا کارلێک دەکەن وبەردەوام لە گۆڕندان،ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە ھەردەبێت گۆڕان ڕووبدات جا زوو یا درەنگ بەڵام گرنگ ئەوەیە کۆمەڵگا چۆن قبوڵی دەکات و چۆن پێشوازی لێدەکات بە ویستی خۆی ھاوکاری دەکات بەتایبەت گۆڕان لە عەقڵ و فیکر زاڵبوون بەسەر عەقیدەو پێشینان لەوانەیە ھەندێکیان سەروەرن و رەنگە داھێنانیش بن زادەی واقیعی کۆمەڵگاونرخی لای تاک ھەبێ. واتە ناشتوانرێت بەو ئاسانیە دەستبەرداری کەلتوور بین بە بڕیاڕێکی تاک لایەنانە چونکە جارھەیە کۆمەڵگا بەکەلتووری کۆن ئاسوودەدەبن زۆر زەحمەتە دەست لە ڕەگەزەکانی ڕابروویان ھەڵگرن، بۆ دەرچوون لەم حاڵەتە پێویستە لە نێو خودی کۆمەڵگا گۆڕانکاری بکرێت و پڕۆژەی فیکری گەڵاڵەبکرێت وپەخشبکرێت نەک بەھۆی عەقڵ و رەگەزەکانی کەلتووری دەرەوەی کۆمەڵگا چونکە کەلتووری خۆماڵی بەھەرشێوەوپێوانەیەک بێت باشترە لە کەلتوورێکی سەپێنراوووەرگیراو.
(عەولەمە و تەکنۆلۆژیا) کەلتووری ھەموو جیھانی گۆڕی ھەندیکی پێشخست ھەندێکی دواخست ھەندێکی بەرەونەمان برد وای لێھاتووە بەرەو یەک کەلتووری دەڕۆین و تاکی کۆمەڵگا ئاشنای یەک کەلتووری دەبن،ئەمەش نیشانەی ھۆشیاری کۆمەڵگایی مرۆڤایەتیە داواکارن پێکەوە شێلگێرانە بانگەشەی گۆڕان دەکەن، بەبێ داواکاری وبانگەشە گۆڕانی ڕیشەیی ڕوونادات لەبەر ئەوە مەعریفە و عەقلیەت گەشەناکات. ھەر دیاردەیەک لە ئێستادا دەرئەنجامی ئەو گۆڕانەن کەلە ڕابردوودا وەک خۆی نامێننەوە گۆڕانی کەلتووریش بەمانایی سەرلەبەری ژیانی مرۆڤ کە ھەموو پێکھاتەکانی کەلتوور دەگرێتەوە بەشێوەوڕێژەی جیاواز.
|