كه‌لتورو زمانی توركی. هۆشیار مه‌لائه‌وره‌حمان به‌شی یه‌كه‌م ئایا به‌هاتنی تورك بۆ ئاسیای بچوك،زمان وكه‌لتوری نه‌ته‌وه ره‌سه‌ن و خۆجێیه‌كانی ئه‌وێ فڕین وبوونه‌هه‌ڵم؟
ئه‌گه‌ر زمانی ئێستای تورك ڕووت كه‌یته‌وه له ووشه‌گه‌لی عه‌ره‌بی وفارسی وكوردی وئه‌لمانی وفه‌ره‌نسی ته‌نها ماكه‌كه ده‌مێنێته‌وه٭)
ئه‌و كه‌لتوره‌ی نه‌ته‌وه‌ی جیاواز‌و ئایینی جیاواز له خۆی ره‌تكاته‌وه،كه‌لتورێكی ڕاسیستانه‌و شۆڤێنیه،تورك كه‌له‌ئاڵتایه‌وه له‌لایه‌ن مه‌غۆله‌كانه‌وه وه‌ده‌رنران خاوه‌ن ئه‌م زمانه‌ی ئێستایان نه‌بوون، تورك له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ئیسلام وبڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه به‌دوای نیشتیمانێكدا ده‌گه‌ڕان كه گه‌یشتنه ئاسیای بچوك(توركیا) زمان وكه‌لتوری خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌خۆجێییه‌كانی وه‌ك و رۆمه بێزه‌نتیه‌كان وكوردو گورج ولازو چه‌ركه‌س و ئه‌بخازه و ئه‌رنائوت و خه‌ڕڕاته‌كان( نه فڕیتن ونه بوونه هه‌ڵم) به‌ڵكو بۆ رزگاربوون له‌مه‌رگ به‌زمان وكه‌لتوره‌كانیشیانه‌وه توركێنران بوونه تورك. تورك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایینی ئیسلامیان به‌زه‌قی بۆ ئامانجه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی خۆیان به‌كار هێنا زیانێكی گه‌وره‌یان به‌ئایینه‌كه ش گه‌یاند چونكه ئه‌وان وه‌ك تورك ئیسلام بوون ،ئه‌وان به ئیسلام بوونیان بوونه خاوه‌ن ئه‌وه‌ی كه‌پێشتر نه‌یان بوو كه بریتیه له په‌یداكردنی نیشتیمانێك. كه‌لتورێك، زمانه‌كه‌شیان كه‌له ئاڵتایه‌وه هاتن(ئه‌گه‌ر و مه‌گه‌ر)ی تیانه‌بوو ،تورك ئێستاش پاش ئه‌م هه‌موو تێكه‌ڵ بوونه‌یان به‌ئیسلام و نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كانی ئاسیا‌و ئه‌وروپا هێشتا ئه‌وپه‌ڕی گۆشه‌گیرو داخراون نه‌زمان ونه‌كه‌لتوری نه‌ته‌وه‌كانی تریان قه‌بووڵ نیه،كوشتنی مسیۆنێره‌كانی مه‌ڵاتیا له لایه‌ن (ئه‌بو زه‌ر یڵدرم) emre günaydin وه ئیغتیال كردنی ڕۆژنامه‌نوسی ئه‌رمه‌نی (هرانت دینك) باشترین وزیندووترین به‌ڵگه‌ی نامۆیی تاكه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌سه‌لمێنێ به‌زمان وكه‌لتوره‌كانی تر، به‌هێزترین به‌لگه‌ی راسیستێتی گه‌لێكیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئایا ڕۆشنبیرانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه په‌ڵه‌ی راسیستێتی به نوسراو ویاداشتی ڕۆشنبیرانیه‌وه هه‌یه له ڕابووردودا،ئه‌م دیاره‌ده‌یه نه‌ك له‌رابووردودا ئێستاش بیر‌و ئه‌ندێشه‌یه‌ك پاڵنه‌ری هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستانه‌ی لاوه‌توركه‌كانه ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ نوسه‌رو سیاسه‌ت مه‌داری تورك حسن جلال گوزه‌ل پاڵپشتی ئه‌بوو زه‌رالغفاری ده‌كات بۆ كوشتنی مسیۆنێره‌كانی مه‌ڵاتیه ده‌ڵێ ئه‌وه زیاتر هه‌ڵه‌ی پۆلیس و فه‌رمانبه‌ره‌كانی خۆمانه مه‌سه‌له‌كه گه‌وره‌ده‌كه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوشتنی ئه‌وانه له لایه‌ن ئه‌بوو زه‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كرده‌وه‌ی ئه‌م مسیۆنێرانه كه‌وه‌ك جاسوسی مه‌سیحیه‌ت له ژێرپه‌رده‌ی عه‌لمانیه‌ته‌وه له ووڵاته‌كه‌ماندا ئایینی فه‌له‌و خاچ په‌رستێتی بڵاوده‌كه‌نه‌وه هه‌ر ئه‌مانه‌ش بوون به پله‌ی یه‌كه‌م بوونه هۆی ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی هۆی كوشتنه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كرده‌وه‌ی خۆیان(بڕوانه رۆژنامه‌ی رادیكال MISYONERLIK SORUNU)٨/١٢/٢٠٠٧.
سه‌باره‌ت به‌زمانی نه‌ته‌وه‌كانی تر گه‌لی تورك به‌شانازیه‌وه له گوفتاریاندا ووشه‌ئه‌وروپیه‌كان وه‌ك نیشانه‌ی شارستانی بوونیان به‌كاردێنن،بێسڵه‌مینه‌وه به‌سه‌دان ووشه‌ی عه‌ره‌بی وفه‌ره‌نسی وئه‌ڵمانی به‌كاردێنن له‌قسه‌كردن ونوسینیشدا،به‌ڵام له هه‌مان كاتدا زمانێكی وه‌ك زمانی نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌ك هه‌ر به‌یاسا قه‌ده‌غه‌یان كردووه به‌ڵكو به‌زمانیشی نازانن وقسه پێكردنیشی به‌عه‌یبه‌و سوكایه‌تی ده‌زانن زۆر ئاساییه بڵێی مێرسی به‌ڵام بڵێیت (زۆرسوپاس) ده‌قڵیشێته‌وه وه‌ك بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕوویدابێ!ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دكتور پرۆفیسۆر (ئیلهان قه‌ره‌بڵوت) ده‌ڵێ زمانی كوردی بوونی نیه ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌هجه‌یه‌كی محه‌لی یه هه‌ر شێوه‌یه‌كی زمانی توركیه چونكه ئه‌م له‌هجه خۆجێیه نه‌ڕسته‌ی هه‌یه نه‌كردار) بروانه كتێبی به‌رگری له‌خۆكردن (SAVUNMALAR) كه‌به‌زمانی توركی نه‌سراوه‌ته‌وه،ئه‌مه هه‌ر ته‌نها بۆچوونی ئه‌م پرۆفیسۆره‌نیه به‌ڵكو حاشاكردن له‌بوونی نه‌ته‌وه‌كه‌ش له بواری په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانی ئه‌م ووڵاته‌دا هێشتا به‌زیندوویی وبه‌پێی یاسا پیاده ده‌كرێ،هه‌ر بۆیه ئه‌م ووڵاته تادێت نامۆبوون و ڕووی ڕاسته قینه‌ی كه‌لتوره چه‌واشه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌بێ،راسیستی ره‌گه‌زپه‌رستی تورك له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی بێوێنه‌یه بڕوانه ڕۆژنامه‌نوسێك به‌ناوی (حیكمه‌ت چه‌تین قایه) سه‌باره‌ت به‌شاری ئیزمیر چی ده‌ڵێ كه‌له ڕۆژی ٣٠/١١/٢٠٠٧ له ڕۆژنامه‌ی MILLIYET بڵاوی كردۆته‌وه له‌ژێر ناونیشانی بیبلۆگرافیای ئیزمیر(ئیزمیری ماردینیه‌كان) ده‌ڵێ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی (قۆناغ) هه‌موو كوردی ماردینی ودیاربه‌كرین وله‌ناو بازاریشدا ڕوو له‌هه‌ر شوێنێ ده‌كه‌یت ماردینیه كه‌بابخانه و دۆنه‌رو ئوتێل و هه‌موو كونوقوژبنێك هه‌ر ماردینیه ته‌نانه‌ت سوێن وگه‌ره‌كه‌نایابه‌كانی وه‌ك (بلواری خالید زیا) ش پڕبووه له‌ماردینی، سه‌د حه‌یف ومخابن من ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش شاره‌كه‌م بینی زۆر خه‌فه‌ت بار بووم هه‌ر ناوه‌كه‌ی ماوه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی پیس كراوه‌و شێوێنراوه به‌عه‌ره‌ب وكوردی ماردینی، هه‌ر ئه‌م نوسه‌رانه بوون چه‌ند رۆژێ له‌مه‌و پێش ئاگاداری نامه‌یه‌كیان له گۆڤاری چه‌په‌كانی توركیادا بڵاوكردۆته‌وه كه ئیتر نابێ تورك پێداویستیه‌كانی له‌به‌قاڵه‌كورده‌كان بكڕێ خواردنی كوردی بخوات و گوێ له موزیكی كوردی بگرێت چونكه وه‌ك ئه‌وه وایه كه پاره‌كه‌ی پێشكه‌شی PKK بكات بۆیه تورك ده‌بێ ئیتر له ڕووی ئابوریه‌وه خه‌بات دژی كورد بكات،ئه‌مه تێزی تازه داهێنراوی ئابووری ناسه‌توركه شۆڤێنیه‌كانه و ئه‌ندێشه‌یه‌كه مێشكی توركه سپیه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كانی به‌ڕق و كینه ئاووس كردووه ده‌یانه‌وێ نه‌وه‌كانی داهاتووش به‌شێوه‌ی خۆیان بگه‌وجێنن. ماك(MAK) چاوگی كرداره له زمانی توركیدا،ÖLMAK;;GELMAK SAVASMAK شه‌ڕكردن،هاتن،مردن.لێره‌دا جێگه‌ی ئه‌وه نیه به‌دوورو درێژی نمونه بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م ماكه نیه بهێنینه‌وه كه چۆن تێكهه‌ڵكێشی ڤۆكابڵی زمانه‌كانی تری ده‌كه‌ن ده‌یتوركێنن،له‌دونیادا هیچ زمانێ وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ی گۆڕانی ره‌نگ وڕووی مرۆڤه‌كان ئه‌ویش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت ده‌گۆڕێت ئه‌م یاسایه زمانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌گرێته‌وه.بۆ توركیش ماكه‌كه‌یان هه‌رده‌مێنێته‌وه.
|