٣٠\١٢\٢٠١١
که‌مپین بۆ ئازادیی
رێکخراوبوون له
کوردستان.
کرێکارانی کوردستان سه‌ره‌ڕای ته‌حه‌مولکردنی ڕووداو‌و کاره‌سات و مه‌ینه‌تیه‌کانی
بیست ساڵی ڕابردووی کۆمه‌ڵگا، له‌سایه‌ی حکومه‌تی خۆماڵیدا ڕوبه‌ڕووی
هه‌لومه‌رجێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری چه‌وسانه‌وه وبێمافی وهه‌ژا‌ی بونه‌ته‌وه.
که‌می ئاستی کرێ وسه‌عاتکاری زۆر، نه‌بوونی یاسای کارێک که‌مافو
ئازادیه‌کانی کرێکارانی له‌خۆگرتبێت، سه‌ختی هه‌لومه‌رجی کار‌و نه‌بوونی
پێداویستیه‌کانی سه‌لامه‌تی کار، که‌ساڵانه هه‌زاران کرێکاری له‌که‌رته
جیاجیاکانی به‌رهه‌مهێناندا، کردۆته قوربانی وهه‌زارانی تریشی گیرۆده‌ی
په‌که‌وته‌یی وله‌ده‌ستدانی ئه‌مندامانی جه‌سته کردووه. هاوکات
بیێکاری ونه‌بوونی زه‌مانه‌تی خانه‌نشێنی بۆ به‌شێکی زۆری کرێکاران وله‌خواره‌وه
بوونی ده‌رامه‌تی خێزانه کرێکاریه‌کان، له‌چاو ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌تو
سامانه‌ی که‌له‌ده‌ستی به‌رپرسان وسه‌رمایه‌داران وخاوه‌ن کۆمپانیاو
بازرگاناندا کۆبوته‌وه.. هه‌موو ئه‌م ڕاستیا‌نه ژیانی دوو نه‌وه له‌کرێکارانی
کوردستانی له‌یه‌ک هه‌لومه‌رجی جیاکاری چینایه‌تی ئاشکرادا ڕاگرتووه
وتادێت ژیانیان ڕووبه‌ڕووی داڕمانێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کردۆته‌وه.
ئه‌مانه‌ش له‌کاتێکدایه که‌ته‌واوی سه‌روه‌ت وسامانی کۆمه‌ڵگا وخزمه‌ت
گوزاریه‌کان به‌ڕه‌نج وزه‌حمه‌تی کڕیکاران وتێپه‌رکردنی ته‌مه‌نیان به‌رهه‌م
هاتووه. بۆیه ئازادی ڕێکخراوبوون وکۆبوونه‌وه مافێکی سه‌ره‌تایی
مرۆڤه وله‌هه‌مانکاتدا زامنی گه‌شه‌کردنی جموجۆڵی مه‌ده‌نی
وشارستانییه له‌کۆمه‌ڵگادا. به‌بێبوونی ئازادی پێکهێنانی ڕێکخراوه‌و
سه‌ندیکاو کۆمه‌ڵکان، دیموکراسی وئازادی بوونیان نابێت.
له‌کوردستاندا یاسای ڕێکخراو و کۆمه‌ڵکانی ژماره 18 ی ساڵی 1992 به‌کرده‌وه
بووار به‌ئازادی پێکهێنانی سه‌ندیکاو کۆمه‌ڵه‌و یه‌کیه‌تییه‌کان نادات
وئه‌ومافه سه‌ره‌تاییه‌ی مرۆڤ پێشێل ده‌کات. هه‌ربۆیه ئێمه له‌خواره‌وه
که‌ئیمزاکانمان هاتووه خوازیارین که یه‌که‌م: یاسای ژماره 18ی ساڵی
1992 هه‌مواربکرێته‌وه، به‌جۆرێک که‌مه‌رجی مۆڵه‌ت دان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه
وهه‌رسه‌ندیکاو کۆمه‌ڵه‌و یه‌کیه‌تییه‌ک له‌به‌رواری تۆمارکردنیه‌وه
به‌ڕه‌سمی بناسرێت.
حزب ولایه‌نه سیاسیه‌کان، ڕێکخراو وکه‌سایه‌تیه‌کان، له‌ناوخۆ وده‌ره‌وه‌ی
کوردستان:
ئازادی ڕێکخراوبوون ومانگرتن یه‌ک مافی سه‌ره‌تایی وبه‌رهه‌قی ئێمه‌کرێکارانی
کوردستانه، پشتیوانی ئێوه له‌ماف و خواسته‌کانی ئه‌م که‌مپینه
پشتیوانییه له‌به‌هره‌مه‌ندبوونی کرێکارانی کوردستان له‌دواڕۆژێکی
باشبژێوی و پێکهاتنی ئاڵوگۆر له‌هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ئیستای ژیان‌و
کارماندا، ئازادی هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌کیش له‌گۆشه‌یه‌کی سه‌ره‌کیدا، به‌نده
به‌سه‌لماندن وجیگیرکردنی مافی ئازادی ڕێکخراوبوون ومانگرتنی کرێکارانه‌وه.
هه‌ربۆیه ئیمه‌داواتان لێده‌که‌ین پشتیوانیمان بکه‌ن.
بۆ پەیوەست بوون بە کەمپینەکەوە دەکرێت ناوی سیانی و ساڵی لەدایکبوون و
شوێنی نیشتەجێبوونی خۆتان بۆ ئەم ئەدرەسە بنێرن:
kampyasarekxraw@gmail.com
رێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی لە کوردستان
٢٨\١٢\٢٠١١
|