په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٩\٢٠١٠

کەمپین بۆ دەستلەکارکێشانی سەرۆکی هەرێم و حکومەت.


هاوڵاتیانی خۆشەویست:


پەرلەمانی کوردستان لە 24/6/2009پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان- عێراق پەسەند کردو بڵاوکردەوە، بەڵام بە فعلی کاری پێناکەن، واتە ئێمە لە هەرێمێکی بێ دەستوور دەژین و ئەمە خۆی لە خۆیدا رسواییەکە بۆ هەموومان. لەپێناو پڕکردنی ئەم کەلێنە پشت بە پەسەندکردنی دەستوورەکەمان دەبەستین کە لەلایەن نوێنەرانی زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی کوردستان پەسەندکراوەو خۆشمان بێت یا نا، بە هەموو کەموکوڕییەکانییەوە، شەرعییەتی خۆیی هەیە، بۆیە ئێمە لەم کەمپینە لەلایەکەوە وەک جۆرە فشارێکی مەدەنیانە پشت بەو پڕۆژەیە دەبەستین تا حکومەت و پەرلەمان بخرێنە بەر بەرپرسیارییەتیان و بە فەرمی کاری پێبکەن و لەولاوە بە گوێرەی دەستووری پەسەندکراو، پێشێلکارییەکانی سەرۆکی هەرێم و حکومەت بۆ رای گشتی بەیان دەکەین.


بە گوێرەی ماددەی18، بڕگەی یەکەم:(دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەریی هەرێمی کوردستان پابەند دەبن بەو مافە سەرەکیانەی کە لەم دەستوورەدا هاتوون وەک یاسایەکی سەرەکی کە دەبێ پیادە بکرێن و جێبەجێ بکرێن، وەک مافە بنەڕەتییەکانی هاوڵاتیانی هەرێم).


پاش خوێندنی دەقی ناوبراو بەڕوونی دەرکەوت کە هەر یەک لە بەڕێز مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی باڵای دەسەڵاتی جێبەجێکردن و فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگەو سەرۆکی حکومەت بەڕێز بەرهەم ساڵح(بڕوانە ماددەی60، بڕگەی1) نەک هەر پیادەیان نەکردووە، بەڵکو بە پێچەوانەوە بە بەرچاوی دادگای دەستووری و ئەندامانی پەرلەمان، چەندین پێشێلکارییان کردووە، بۆیە بە مافی رەوای خۆمانی دەزانین کار بۆ جێبەجێکردنی ماددەی(62)بکەین و لەپێناو سەرخستنیدا ئەم کەمپینە بەڕێدەکەین و بە ئاشکرا داوای دەستلەکارکێشانەوەیان لێ بکەین:


1- پێشێلکردنی بڕگەی1و2لە ماددەی17: ئێوە داهات و سەرچاوە گشتییەکانی سامانی سروشت و ئاوی ژێر زەوی و کانە دەرنەهێنراوەکان و ئاوی سەر زەوی و کانە بەرد و کانگاکان بە کەرتی تایبەتی ناوخۆو دەرەکی دەفرۆشن. بۆ نموونە هاوڵاتیان ناچارکردووە ئاوی خواردنەوە کە سامانی سروشتی گشتییە بە پارە بکڕن. ئەمە نە بۆ بەرژەوەندی نەوەکانی ئێستایە و نە دواڕۆژ.


2- پێشێلکردنی بڕگەی1و2و9و18ماددەی 19:
- دەیان بەڵگە لەسەر ئادەمیزادگەلێک لەبەردەستن کە نە کەرامەتیان پارێزراوەو نە رێزیان گیراوە.
- مزگەوت لە رۆژی هەینی بووە بە گۆرەپانی چالاکی حزبی و سیاسی.
- زیانتان بە یەکپارچەیی هەرێم گەیاندووە. پەراوێزخستن و خزمەت نەکردنی مەندەلی و جەلەولاو سەعدیە نموونەی لەبەرچاون.


3- پێشێلکردنی بڕگەی3لە ماددەی 20: پیاو و ژن بەرامبەر بە یاسا وەک یەک نین.


4- پێشێلکردنی بڕگەی1و2و5ی ماددەی24:
- دەیان بەڵگە لەبەردەستە لەبارەی ئەو کەسانە کە ئاستی گوزەرانی تەواویان نییە و ناتوانن سەربەرزانە بژین.
- لە حاڵەتی گیان لەدەستدانی کرێکارانی بیناسازی، هیچ بیمەیەکی کۆمەڵایەتی نایانگرێتەوە.
- هەزاران کرێکاری غەیرە کورد هەقدەستی یەکسان لەبەرامبەر کاری یەکسان وەرناگرن.
- لە پەیوەندی نێوان کرێکار و خاوەن کار رێساکانی دادپەروەری رەچاو نەکراوە.


5- پێشێلکردنی بڕگەی3و5ماددەی27: لەسایەی حوکمڕانیتاندا، چەوساندنەوەی ئابووری منداڵان درێژەی هەیە. منداڵانی خێزانە هەژار و کەمدرامەتەکان، دەچەوسێنەوەو زۆریان ناچارکراون خێر لە تەمەنیان نەبینن و پێشوەخت لەبازاڕی"کێبڕکێ رەوا"کەتان بە کرێی کاری کەم و بە بێ بیمە کۆمەڵایەتی هێزی کاریان بفرۆشن. هەروا ناهەقی لە نێو کۆمەڵگا لە پرۆسەی کار- سەرمایە ئێستا برەوی هەیەو بەرەو داهاتوویەکی مەترسیدار پەرەیپێدەدەن.


6- پێشێلکردنی بڕگەی6لە ماددەی52: چاودێری کارەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و لێپرسینەوەیان نەکردووە.


لە سونگەی پەرۆشیمان بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی ئەزمونەکەمان و سەرەڕای تێبینی و بیروڕای جیاوازمان لەبارەی پڕۆژەکە، ئەوپەڕی رێز لە بونیادو پێکهاتە دەستووریەکەمان، دەردەبڕین. هەر بەم مانایە ئێمە وەک رۆژنامەنووس، نووسەر، رۆشنبیر، حزب و کەسایەتی داوای دەستلەکارکێشانتان دەکەین.

 

ناوه‌کان:

__________________
سەلام عەبدوڵڵا
Chrakan(چراکان)
http://chrakan.com
http://chrakan.net
http://chrakan.org
http://chrakan.info
http://chrakan.eu
-------------------------
چراکان وه‌ک گۆڤارێکی ئه‌لکترۆنی کلتوری
E-mail : info@chrakan.com
Tel : 0031 (0)613790090
هاوڕێ نەهرۆ، نەرویژ
ئەکرەم نادر