کەمپینی دژ بە
لەسێدارەدانی چالاکوانە مەدەنی و خەباتگێڕەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

پاش تاوانی لە سێدارەدانی هاوڕێ ئەحسان فەتاحیان لەلاین حکومەتی
ئیسلامی ئیران، ئێستا بڕیاریان داوە لە کۆتایی ئەم مانگە هەر یەک
لە(شێرکۆ معارفی)و(حەبیبوڵا لەتیفی)لەسێدارە بدا. کۆمیتەی رێکخستنی
حزبی شیوعی کوردستان لە خانەقین، لە 15/11/2009وە کەمپینی(نا بۆ
سیاسەتی لەسێدارەدانی چالاکەوانی مەدەنی و چەپ لە کوردستانی
ئێران)رادەگەیەنێ.
ئێمە وەک ناڕەزایەتییەک دژ بەو سیاسەتە، هەموو رۆژێک لە کاتژمێری3.30بۆ
4.30، تا راگرتنی ئەو سزایانە، لە ناوەڕاستی شارەکەمان بۆ ماوەی
کاتژمێرێک رادەوەستین. هاوکات داوا لە گشت رێکخراوەکانی پاراستنی مافی
مرۆڤ، رێکخراوە مەدەنییەکان و حزب و لایەنە چەپ و شیوعییەکان لە گشت
شارو پایتەختەکان دەکەین، هاودەنگمان بن.
بە هاوپشتی رزگار دەبێ ئینسان!
کۆمیتەی رێکخستنی حزبی شوعی کوردستان لە خانەقین
12/11/2009
هەواڵ، بەپەلە:
ئیمڕۆ لە کەلاریش بە چالاکی
بەشدار کەمپینەکە دەکەن.
لەپەیوەندییە تەلەفۆنی هاوڕێ سەردار رەحیم بەرپرسی کۆمیتەی کەلاری حزبی
حزبی شوعی کوردستان، رایگەیاند کە ئیمڕۆ(15/11) ، کۆمیتەکەیان لە
شارەکە هەڵدەستن بە ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە لەسێدارەدانی زیندانییە
سیاسییەکان لە کوردستانی ئیران.
بۆ پەیوەندیکردن: هاوڕێ سەردار(07480480303)
سەلام عەبدوڵا
|