په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٣\٢٠١٦

    کە مردم.

کانی

كه مردم شین و گریانت به من چی؟
كه گوڵ چوو، ئاوی بارانت به من چی؟
له‌سه‌ر ته‌رمی منی ئاشق به قوربان
ئیتر زولفی په‌رێشانت به من چی؟
له ژووری ماته‌م و غه‌مدا كه سوتاوم
سه‌فایی باغ و هه‌یوانت به من چی؟
كه هێلانه‌ی شه‌هێنی دڵ خرا بوو
قه‌دی سه‌رووی گوڵستانت به من چی؟
به پایز پووشی وشكی ته‌ن كه نەما
به‌هاری لێوی خه‌ندانت به من چی؟
كه مانگی به‌ختی من رووی نا له نزمیی
تریشكه‌ی رۆژی كوڵمانت به من چی؟
به كاسی غه‌م دڵم شێواو و كاسه
شەرابی روونی فینجانت به من چی؟
كه تووشی له‌شكری ده‌رد و خه‌فه‌ت بووم
چارەی ده‌رد و ده‌رمانت به من چی؟
كه په‌یدابوو شه‌وی تاریكی دوورییت
دەستی مووسایی عیمرانت به من چی؟
له‌شم گه‌ر كه‌وته مه‌یدانی نه‌بوونیی
له‌وه‌دا باسی لوقمانت به من چی؟
كه بڕوا نووری بینایی له چاوم
جوانیی ره‌نگی باغانت به من چی؟
له نێو چاڵی غه‌می ‌تۆدا كه گیرام
جوانیی ده‌شت و كێوانت به من چی؟
''فیدایی'' گه‌ر نه‌ما، بۆ پرسەی
ئه‌و ده‌م و لێوی غه‌زه‌لخوانت به من چی؟


بانه‌
kanihemdemin@gmail.com

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک