٢١\١٠\٢٠١١
که‌مپه‌ینی
نێوده‌وڵه‌تیی
بۆ پشتیوانیی له
دوو جه‌وانی کورد
که
رووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان بوونه‌ته‌وه.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی که‌مپه‌ینێکی به‌په‌له‌ی به مه‌به‌ستی
پاراستنی ژیانی دوو زیندانی سیاسی کورد ده‌ست پێ‌کرد، سه‌باره‌ت به
سزای له‌سێداره‌دانی دوو گیراوای سیاسی کورد" لوقمان موردای و زانیار
موردای" و خوازیاری ڕاگرتنی سزای له سێداره‌دانی ئه‌و دوو گیراوه
کورده بووه.
به گوێره‌ی لێدوانه‌که‌ی ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و دوو که‌سه
کورده له دادگادا بیست خوله‌کیدا به تاوانی " مۆحارێب" ڕووبه‌ڕووی
سزای له‌سێداره‌دان بوونه‌وه و سزاکه‌یان له لایه‌ن دیوانی باڵای
ئێران پشتڕاست کراوه‌ته‌وه هه‌چ کات مه‌ترسی جێبه‌جێکردنی سزاکانیان
له ئارادایه.
سه‌پاندنی ئه‌و سزایه له کاتێکدا بووه که " زانیار موردای" له
کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیدا ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵ بووه.
له لێدوانه‌که‌دا هاتووه : ئه‌و دوو گیراوه کورده دووای نۆ مانگ
مانه‌وه له زیندانی ئیتڵاعات، ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ڕه‌جایی شه‌هر
کراون و هه‌روه‌ها ئاماژه دراوه به ڕه‌نجنامه‌که‌ی "زانیار مورادی"
که تێدا باسی کردبوو؛ له ژیر گوشار و ئه‌شکه‌نجه‌ی هێزه‌کانی
ئاسایشیدا ناچار کراوه دان به هه‌ندێک تاوانی بێ بنه‌مادا بنێت.
که‌مپه‌ینه‌که ئاراسته هه‌ر یه‌که له‌م به‌رپرسانه‌ی کۆماری
ئیسلامی ئێران کراوه:
ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران/ عه‌لی خامنه‌یی
info_leader@leader.ir
سه‌رۆکی ده‌زگای/ داد سادق لاریجانی
bia.judi@yahoo.com
به‌رپرسی گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای مافی مرۆڤ/ محمه‌د جه‌واد لاریجانی
info@humanrights-iran.ir
فێدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ که‌مپه‌ینه‌که‌ی
ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕاده‌گه‌یه‌نێت: سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌ان
به‌سه‌ر نه‌جه‌واناندا و جێبه‌جێکردنی له ئێران له کاتێکدایه به
پێی یاسا نیوده‌وله‌تیه‌کان له‌سێداره‌انی نه‌وجه‌وانان قه‌ده‌غه‌یه ،
که چی له ئێران ساڵانه چه‌ندین نه‌وجه‌وان له‌سێداره ده‌درێن.
فێدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان هه‌روه‌ها خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
سه‌رجه‌م سزاکانی له‌سێداره‌دانه له ئیران ،به تایبه‌تی زیندانیانی
سیاسی کورد که ته‌نیا به‌هۆی بیر و باوه‌ڕیان ڕووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان
بوونه‌ته‌وه.
جێی بیر هێنانه‌وه‌یه ئیستا سێزده گیراوی سیاسی کورد که‌ناوه‌کانیان
بۆ ڕای گشتی ڕاگه‌یه‌ندراوه، سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه
و هه‌چ کات مه‌ترسی جێبه‌جێکرردنی سزاکانیان له ئارادایه که ناوه‌کانیان
بریتیه له:
١) زەینەب جەلالیان
٢) حەبیبۆڵا لەتیفی
٣) حەبیبۆڵا گولپەری پوور
٤) ڕەشید ئەخکەندی
٥) شیرکۆ مەعارفی
٦) مستەفا سەلیمی
٧) ئەنوەر ڕۆستەمی
٨) سەید جەمال محەمەدی
٩) سەید سامی حسینی
١٠) عەزیز محەمەدزادە
١١) عەبدۆڵلا سروریان
١٢) زانیار مۆرادی
١٣) لۆقمان مۆرادی
فێدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی
کوردستان
٢١\١٠\٢٠١١
|