١٧\١٢\٢٠١١
کەمپەین بۆ
مەحکومکردنی هاودەنگی یەکگرتووی ئیسلامی
لەگەل شوفێنیزمی
عەرەبی و ئیسلام فاشیستی تورکیا.
پرۆژەی بەهەرێمکردنی دیالە، پڕۆژەیەکی تایفییە بە پشتیوانی بەعس و هێزە
سەلەفییەکان و بەشی زۆری شوفێنیستە
عەرەبەکان و بەرپرسی یەکگرتووی ئیسلامی لەبەردەم رای گشتی جاڕی بۆ دا.
لەلایەکیتر بەرپرسی یەکگرتوو لە دهوک لە کەناڵەکەی خۆیان(سپیدە)سەرسامی
خۆی بۆ سەرۆکی حکومەتی ئیسلام فاشیستی تورکیا(ئەردۆغان) دەربڕی.
پەیامی هەماهەنگی یەکگرتوو لەگەل ئەو هێزانە و خەون بە پایزی
وەحشیگەری"عەرەبی"لە کوردستان و سەرسامیەکەیان بە سەرۆکی بکوژانی
مناڵانی کوردستان بە چەکی کیمیاوی، دوو نموونەی دژ بە خەڵکی کوردستانن.
ئێمە وەک چالاکوان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، رۆشنبیر،
رۆژنامەنووس و نووسەر و هونەرمەند کە ناومان لەخوارەوە هاتووە، بەتوندی
مەحکومی سیاسەتی کۆنەپەرەستی یەکگرتووی ئیسلامی دەکەین، هاوکات دژ بە
عەقڵی سوتاندنی بارەگا و دەستگیرکردنی ئەندمانی حزبی ناوبراوین.
١- لیژنەی بەرگریکردن لەبەرژەوەندییە گشتییەکان.
٢- کاروان کەریم ئەحمەد.
٣- د. رابعە عەباس.
٤- ئەیاد عەلی.
٥- د. کارزان خانقینی.
٦- ئەمیر عەلی.
٧- سمکو رەشید.
٨- خالد باجەڵان.
٩- سەروەر عەلی.
١٠- عەلی عەزیز.
١١- علی قاسم.
١٢- سەلام عەبدوڵڵا.
١٣- سەربەست برزو.
١٤-محمود بوستانی.
١٥- باسل یەحیا.
١٦- ئەحمەد رەجەب.
|