کەمپین دژ بە
رەشبگیری و سوکایەتیکردن بە سواڵکەرەکان.
"روحی"یاساکانی پاشای ئەنگلیز هنری هەشتەهەم(1530)لە ئەقڵی بەرپرسە
کوردزمانەکان گیانی بەبەرکراوە. سەرمایەدارو"ئەشراف"و شێخە
دەوڵەمەندەکان ودز و جەردە ئاشکراو نهێنییەکان و بازرگانە بێکەرامەت و
بێویژدانەکان وەک"هاوڵاتی پلە یەک"دەژێن، کەچی بڕیاری رەشبگیری
سواڵکەرەکان دەردەکرێ؛ لەبری کۆتکردنی شێتی و بێ ئەقڵی
و"ناشارستانی"گرانی بازاڕ بۆ زۆربەی هەژارەکان و دابیننەکردنی خانوو،
کارو هێزی کڕین بە ئاستێک توانایان بەسەر بازاڕ بشکێ، بیمەی کۆمەڵایەتی
و خانەی بەساڵاچووەکان و پەککەوتەکان بە گوێرەی پێویست یان کەمکردنی
موچەی بەرپرسە حزبی و حکومییەکان، سوکایەتی بە قوربانییەکانیان دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدا کە چەندین جارە هەواڵی خۆکوژی هەژارەکان بەهۆی
نەداریەوە لە رۆژنامەکان دەخوێنینەوەو حەقیقەتێک هەیە بەرپرسەکان پەی
پێ نابەن: زۆربەی خەڵک لە سەر قەرز دەژێن و سواڵکردن لەم دیاردەیەوە
دوور نییە!
ئێمە داوادەکەین لە حکومەت دەستبەجێ پڕۆژەی زانیاری کۆکردن لەسەر ئاستی
ژیانی ئەو مرۆڤانە کۆبکەنەوە تا بزانن بۆچی سواڵدەکەن و هەرچۆن بڕە
پارەی زۆر خەیاڵی بۆ هەندێ وەزارەت وەک وەزارەتی ئەوقاف یان مزکەوت و
مێوانخانەو تەکیەکانی شێخ و بەرپرس و وەزیرەکان تەرخاندەکەن، ئاوا 10%ی
ئەو بڕە پارەیە بۆ رزگارکردنی ئەو ژن و منداڵ و پەککەوتە و
کەمئەندامانە تەرخان بکەن کە ناچارکراون رۆژگاریان بەوپەڕی حەقارەت و
دڵ و کەرامەتشکاوییەوە لەسەر شەقامەکان بەسەر ببەن: ئەمانە دایک و خۆشک
و برا و باوک و کەسوکاری خۆتانن!.
بەرفراوانبوون و چارەسەری ئەم دیاردەیە لە ئەستۆی ئێوەیەو بفرمون
بەشێوەیەکی فەرمی لە بڕیارەکەتان پاشگەزببنەوەو داوای لێبوردن لە
هاوڵاتی و هاونیشتمان و کهسوکارە سواڵکەرەکانتان بکەن و دەست بەکار بن
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە کۆمەڵایەتییە.
خانەقین
3/9/2009
ناو پیشە ژمارەی تەلەفۆن
ئەدرەسی ئەلکترۆنی:
سەلام عەبدوڵڵا مامۆستا 07701929872 dwaroj@yahoo.de
عومەر مەنسور خەسرەو سیاسەتمەدار 07701507269
رێکخراوی فریاکەوتنی مرۆیی خانەقین 07701507269
گۆران جەبار لەناوی80ئەندامی رێکخراوی گەشەپێدانی ئەرتەمیتا لە
خانەقین07701397835
عەلی مەحمود سیاسەتمەدار (0031798223331)، هۆڵەندا
وەلی شەریف سەرپرشتیاری پەروەردە 07708627280، خانەقین
هۆشیار عەبدولعەزیز نووسەر 07701513455، کەلار
سەردار رەحیم عەلی بەناوی(کۆمیتەی رێکخستنی حزبی شیوعی لە
کەلار)07480480303
عوسمان زیندانی هەڵسوڕاوی سەندیکایی 07701955790، سلیمانی
موسلم عیسا کادری سیاسی 07701493714، خانەقین
کارمەند بەکر رۆژنامەنووس و بەڕێوبەری تەلەفزیونی ئازادی لە
سلیمانی07701490149
زریان محەمەد رۆژنامەنووس، سلیمانی
شیروان شەریف رۆژنامەنووس، سلیمانی
هێمن زاهر ررۆژنامەنووس، سلیمانی
سمکۆ رەشید(بەرپرسی رێکخراوی لاوانی دیموکراتی کوردستان)، سلیمانی
ئەنوەر ئەحمەد رۆژنامەنووس، سلیمانی
کۆشش بەکر رۆژنامەنووس، سلیمانی
هیشام ئاکرەیی رۆژنامەنووس و بەرسی سایتی دەنگی
سەربەخۆ(www.kurdistanan.net)، سوید
ئارێز داراپوور چالاکوانی پاراستنی مافی مرۆڤ 00495112776007، ئەڵمانیا
بۆ پشتیوانیکردن لەم کەمپینە
پەیوەندی بەdwaroj@yahoo.de
بکەن یان بە ژمارەی تەلەفۆن(07701929872-
00964)
|