په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٢\٢٠١٤

کەمپەین دژی بەلاڕێدابردنی کێشەی ژنان لە پەرلەمانی ئەوروپا.



بانگەوازێک بۆ رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی ژنان و کۆمەڵی مەدەنی و ئازادییخوازان و ھەڵسوڕاوانی نێو بزووتنەوەی یەکسانییخوازی ژن و پیاو؛ تکایە پشتیوانیی خۆتان لەم نامەیە دەربڕن بە واژۆکردنی تا بە فراوانترین و بەرزترین دەنگەوە بگاتە بەردەم سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئەوروپا.

بەرێز: سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا (مارتین شولتس).


بابەت: کەمپەین و داواکاریی کە چیتر رێگە مەدەن لە رێگای دەزگاکانی ناو پەرلەمانی ئەوروپاوە بەلاڕێدابردنی راستییەکانی بارودۆخی ستەم و چەوسانەوەی ژنانی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێ.


دەزگایەکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە برۆکسل کە بە ناوی (نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی ئەوروپا) کار دەکا، لە بەرواری ٢٩ ی کانونی دووەم بە ھاوکاریی سەرۆکی نێردەی پەرلەمانی ئەوروپا لە عێراق ستروان ستیڤنسن کۆنفرانسێکیان بۆ کێشەی ژنانی ھەریمی کوردستان سازکرد. بەو بۆنەیەوە چەندین پەرلەمانتاری ئەوروپا و چالاکوانانی ئەوروپای بواری ژنان بانگ کرابوون.


کۆنفرانسەکە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت وەک زۆربەی کۆنفرانس و بۆنەکانی تری نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەلجیکا جگە لە ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دەسەڵات، پارتی دیموکراتی کوردستان (پدک) و رێکخراوە سێبەرەکانیان، ئاگاداری ھیچ یەکێک لە رێکخراوە مەدەنییەکان و بە تایبەتی رێکخراوە داکۆکیکار و بێلایەنەکانی بواری ژنانی ناوەوە و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان نەکرابوون. ھیچ میدیایەکی لایەنەکانی تر و میدیای ئەھلیش بانگ نەکرابوون، جگە لە تەلەڤزیۆنی فەرمیی (پدک).


بەشداربووانی سەرەکیی کۆنفرانسەکە بریتیی بوون لە خاتوو پەخشان زەنگەنە، خاتوو چنار سەعد، دلاوەر ئاژگەیی، تەواوی ئەمانە کەسانی ناو دەسەلاتی ھەرێمی کوردستانن.


ئەمانە بە گشتیی بە مەبەستی ھەڵگێرانەوەی راستیەکان لەم کۆنفرانسەدا بەشداربوون. پەخشان زەنگەنە ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان لەھەرێمی کوردستان لە دوانەکەیدا وتویەتی "سەرجەم کێشەکانی ژنان پاشماوەی رژێمی لەناوچوی بەعسە، دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمیش پشتیوانی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنانە، چەوساندنەوەی ژنان کێشەیەکی کۆمەڵایەتیە لە ھەرێمەکەدا".


لە کاتێکدا ڕێکخراوی UNHCR سەبارەت بە ھەرێمی کوردستان لە راپۆرتەکانیدا دەڵێ: (ژمارەی کوشتنی شەرەف لە باکوری عێراق دوای ڕوخانی سەدام حوسێن زیادیکردووە) ھەروەھا لەوە دەدوێ کە لە نێوان ١٩٩١تا ١٩٩٨ دا ٤٠٠٠ تاوانی کوشتن و ئەتککردنی جەسەدی بە ناوی شەرەفەوە بە بێ سزادان بەرامبەر ژنان ئەنجام دراون).


چنار سەعد ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و لە ھەمان کات ئەندامی سەرکردایەتی (پدک) و وەزیری پێشوو لەسەر بەشی ئەو پارتە لە حکومەتی ھەرێم، دەڵێ: "ئەو ئەزموونەی ھەمانبووە وەک ژنان ئەزموونێکی زۆر سەرکەوتوو بووە و ئەوەشمان بە داتا خستۆتەڕوو".


ستروان ستیڤنسن رێکخەری ئەو کۆنفرانسە لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا و لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنی دەڵێ: "بارودۆخی ژنان و ژیانیان لە کوردستان زۆر زۆر پێشکەوتووە، بەڵام لە عێراق ھیچ ماف و ژیانێک بۆ ژنان نییە"‌.


تەواوی بەشداربووان وەکو کرداری ھەمیشەیی بۆ پیاھەڵدانی بێ بنەما لە بەراوردی ھەرێمی کوردستان دێ بە بەشەکانی تری عێراق. لەبری رادەربڕین لەسەر داتاکانی ڕێکخراوە جیهانییەکان.


ئێمە لە نێردەی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق وا دەروانین کە دەزگایەکی ناو پەرلەمانێکی ھەڵبژێردراوی خەڵکی ئەوروپایە و دەبێ پردی نێوان خەڵکی ئەوروپا و خەڵکی عێراق و کوردستان بێ نەک گوێگری یەکلایەنەی دەسەڵاتی ھەرێم بێ و کارسازیان بۆ بکا بۆ ئەوەی لە یەکێتی ئەوروپا ریکلام بۆ دەسەڵاتێکی نادیموکراسیانە بکەن. سەرۆکی نێردەی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق ھۆشیار یان بێئاگا بۆتە پاڵپشت و حەشاردەری تاوان و پێشێلکاریەکانی ئەو دەسەڵاتە ژنکوژ و ناڕەوا و گەندەڵە.


نوێنەرانی دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێم و دۆستەکانیان لە ناو دەزگاکانی پەرلەمانی ئەوروپا لە باشبوونی باری ژنان دەدوێن لە کاتێکدا لە ھەمان ئەو ھەفتەیە کە لەکۆنفرانسەکەدا ئەو چەواشەکاریانە بە جیھان بانگەواز دەکران، ئەم ھەواڵە تاڵانە بەرگوێی خەڵکی کوردستان کەوت.

 

وەک ئەوەی لە ماڵپەری (دەزگای وارڤین بۆ بەرگری لە مافەکانی ژنان) کە رێکخراوێکی ناحکومییە و بنکەی لە شاری ھەولێرە، بڵاو کراونەتەوە:


- لە دەوروبەری شاری ھەولێر، تەرمی ژنێکی ٢٠ ساڵان بە ناوی (گوڵان) دۆزرابوویەوە کە بە چەک کوژرا بوو.
- لە ھەولێری پایتەخت ژنێکی تەمەن ٢٦ ساڵان، لە لایەن برایەکیەوە بە چەکی کلاشینکۆف کوژرا بوو.
- لە گوندی "زنانە"‌ی سەر بە شارۆچکەی کفری کچێکی ١٧ساڵی ھەڕەشەلێکراو بە ناوی (ر.ع.خ) بە بڕیاری دادوەر و دەزگاکانی حکومەتی ھەرێم رادەستی کەسوکاری کرابوویەوە، لەلایەن برایەکیەوە بە دەمانچە کوژراوە.
- لە سلێمانی کچێکی تەمەن ١٧ ساڵان و فێرخوازی پۆلی دووەمی پیشەسازی لە ماڵی خۆیاندا، بە ھەڵواسراوی تەرمەکەی دۆزرابوویەوە.


زیادبوونی چەندایەتی و چۆنایەتی توندوتیژیی سەر ژنان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا تۆقێنەرن، بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژیی دژ بە ژنان لە ھەرێمی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٠٨وە تاکو ساڵی ٢٠١٣ واتا لە ماوەی ٥ ساڵدا:


- ٤٩٤ ئافرەت لە ھەرێمی کوردستان کوژراون یان خۆیان کوشتووەو ٢ ھەزار و ٣١ ئافرەت سوتێنراون یان خۆیان سوتاندووە.
- ١٦ ھەزار و ١٩٩ سکاڵای توندوتیژیی بەرامبەر ژنان تۆمارکراوە.‌
- ٢ ھەزار و ٩٩٨ ژن ئەشکەنجەدراون.
- ٦٤١ توندوتیژیی سێکسی بەرامبەر ژن ئەنجامدراون.

بەڕێزان..

 

ئەم ئامارەی لە سەرەوە ھاتووە چەند نموونەیەکن لەو تاوان و کوشتنانەی کە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت و ماوەی ٢٢ ساڵە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێم و بەتایبەت ھەردوو حیزبی پارتی و یەکێتی بەردەوامی ھەیە و ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی ژنانی قوربانی زیاتر دەبن. ئێمە وەک رێکخراوە مەدەنییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان و بەرگریکار لە یەکسانیی و کۆمەڵگەیەکی مەدەنی دەتوانین بە دەیان بەڵگە لە ڤیدیۆ و وێنەو ڕاپۆرت و میدیا بۆتان بسەلمێنین کە سەرچاوەی توندوتیژیی و کوشتنی ژنان بە زۆری دەگەرێتەوە بۆ بێ دەربەستی دەسەڵاتی ھەرێم لە بەرامبەر وەزعی ژناندا، بە تایبەت لە نەبوونی یاسای مەدەنی و پارێزەر لەمافەکانی ژنان کە یەکسانیی ھەردوو ڕەگەز مسۆگەر بکات، لەسەربەخۆنەکردنی دادگاکان و دابین نەکردنی خزمەتگوزاریە پێویستەکان بۆ فریاکەوتنی ئەو ژنانەی کە تووشی توندتیژی دەبن. نەبوونی شێلتەری پێویست و دابین نەکردنی پارێزەری بێ بەرامبەر و بەھانا نەچوونی ئەو ژنانەی کە سکاڵا دەکەن، ئەمانە بەشێکی کەمن لەو کەمتەرخەمیانەی دەسەڵاتی ھەرێم لە چەند ساڵی رابردوودا کە بوونەتەھۆی نەھامەتی زیاتری ژنان ساڵ بە ساڵ.

ئێمە واژۆکارانی ئەم کەمپەینە ئەو کۆنفرانسە و چەندین کۆنفرانسی تر کە لەڕێگای نوێنەرایەتی برۆکسل و سەرۆکی نێردەی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەل عێراق ئامادەکراون بە کاری بەلاڕیدابردنی راستیەکان دەزانین. ئێمە ئێستا و لەداھاتووشدا بەتوندی دژی ئەو جۆرە بەلارێدابردنە دەوەستینەوە لە پەرلەمانی ئەوروپا و ھەر ناوەندێکی تری جیهانییدا.

ئێمە داواتان لێدەکەین کە چیتر بە تەنھا گوێ نەگرن بۆ نوێنەرانی دەسەڵاتی ھەرێم کە ئەوە چەند جارە دەیسەلمێنن کە چەواشەکاری زیاتر مەبەستیانە وەک لە باسکردنی وەزعی ژنان و پەیداکردنی پشتیوانی بۆیان، داوا دەکەین کە چیتر لیژنە نێردراوەکانی دەسەڵاتی ھەرێم بە فەرمیی نەناسن، بەڵکو ڕێگە خۆشکەن تا ژنان و پیاوانی ئازادییخواز و چالاک لە نێو ڕێکخراوەکانی نێو خەڵک کە ڕۆژانە خەریکی یارمەتی دانی ژنان و چارەسەری کێشەکانیانن بە فەرمیی بناسن و ڕێخۆشکەر بن کە بەڵگە و راپۆرتەکان لەسەر کەمتەرخەمی ئەم دەسەڵاتە لەڕێگەی ئەم ڕیکخراوانەوە بخرێتە بەردەستان.

وێنەیەک بۆ:


١. ستروان ستیڤنسۆن، سەرۆکی نێردەی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق
٢. کاترین ئاشتون، نوێنەری باڵای کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و ئاسایش
٣. کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی ئەوروپا
٤. کۆمیتەی مافەکانی ژنان لە پەرلەمانی ئەوروپا
٥. نووسینگەی گەشەپێدانی دیموکراسی پەرلەمانی لەپەرلەمانی ئەوروپا
٦. تەواوی ئەندامانی نێردەی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق (٢٠ ئەندام لەوڵاتان و فراکسیۆنە جیاوازەکان)
٧. ئیمینیستی ئەنتەرناسیۆنال
٨. ھیومان رایتس ۆچ
٩. یەکێتی و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی داکۆکیکار لەمافەکانی ژنان
١٠. یەکێتی ڕێکخراوە کاتۆلیکیەکانی ژنانی جیھان
١١. فۆرومی ئینتەرناسیۆنالی ژنان
١٢. کۆمەڵەی ئینتەرناسیۆنالی ژنان بۆ ئاشتی و ئازادیی
١٣. یەکێتی میانرۆیی ژنانی کریستیانی
١٤. ژنانی ڕەشپۆش
١٥. یەکێتی و ڕێکخراوە بەلجیکیەکانی داکۆکیکەر لەمافەکانی ژنان
١٦. ئەنجومەنی ژنانی لیبرال
١٧. یەکێتی ژنانی سۆسیالستەکان بۆ ھاوکاری
١٨. فێما
١٩. یەکێتی و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکەر لە مافەکانی ژنانی تایبەت بە گەلانی نیشتەجێی بەلجیکا و ھۆڵەندا
٢٠. ئەنجومەنی ژنانی مەغریب لە ھۆڵەندا
٢١. ئەنجومەنی ژنانی ئەفەریقا لە ھۆڵەندا
٢٢. ئەنجومەنی ژنانی ھۆڵەندی زوبان (بەلجیکا و ھۆڵەندا)

تکایە واژۆکانتان بنێرن بۆ رێکخەری کەمپەین: رێکخراوی کوردستان فۆروم - بەلجیکا، لە رێگەی ئەم ئیمەیلەوە: kurdistanforum@hotmail.com بۆ ئەوەی لە ھەفتەی داھاتوو بیگەیەنین بەدەست پەرلەمانی ئەوروپا و ئەو لایەنانەی کە لەسەرەوە ناویانمان نووسیوە.

بۆ زانیاریی پتر و پەیوەندیی:
گۆنا سەعید: ٠٠٤٤٧٨٩٤٢٥٢٧٠٨ facebook: Gona Saed
پێشڕەو ئیسماعیل عارف: ٠٠٣٢٤٩٧٨٩٤٢٣٢ facebook: Peshrau Ismail

ئەم کەسایەتی و رێکخراوانەی لە خوارەوە ناویان ھاتووە واژۆی ئەم کەمپەینەیان کردووە:

رێکخراوەکان:


١. ریکخراوی رەنگەکان بۆ ئازادیی - ھەرێمی کوردستان
٢. ڕێکخراوی گەشەپێدانی خەڵک - ھەرێمی کوردستان
٣. سەنتەری ژنانی کورد - ئەلمانیا
٤. رێکخراوی ژنانی کورد و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست - بەریتانیا
٥. رێکخراوی کوردستان فۆروم - بەلجیکا
٦. کۆمەڵەی کولتوری کوردی - بەلجیکا
٧. کۆمیتەی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادیی - سوێد
٨. کۆمەڵەی کولتوری کوردستان- سوێد
٩. کۆمیتەی پشتگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان - سوێد
١٠. کۆمەڵەی گەرمیان - سوێد
١١. کۆمەڵەی گەلی کوردستان - سوێد
١٢. گروپی ١٧ شوبات - سوێد
١٣. ماڵی کولتوری کوردی - سوێد

کەسایەتییەکان:


١. عەباس حەمە ڕەزا - چالاکی سیاسی - بەریتانیا
٢. عەبدوڵا کەریم مەحمود - نووسەر - سلێمانی
٣. عەبدوڵرەحمان عومەر - ئەندازیار
٤. عەبید لالۆ - ھەواڵنێر - ئەڵمانیا
٥. عەدنان ساڵح - ڕۆژنامەنووس - کەلار
٦. ئەحمەد بەرزنجی - ڕۆژنامەنووس - سوێد
٧. ئەحمەد مەجید - چالاکی مەدەنی - گەرمیان
٨. ئەحمەد شێخ کەریم - چالاکی مەدەنی- ئەڵمانیا
٩. ئەحمەد عەلی - خوێندکار - میسر
١٠. ئاکۆ ئەحمەد - خوێندکار - سلێمانی
١١. ئاکۆ ھەورامی - چالاکی سیاسی - ھۆڵەندا
١٢. ئاکۆ ساڵح - چالاکی مەدەنی
١٣. ئاکۆ کەریم - رۆژنامەنووس - سلێمانی
١٤. ئەکرەم ساڵح - چالاکی مەدەنی - ھۆڵەندا
١٥. ئالان خەیلانی - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
١٦. عەلی ئەمینزاد - چالاکی مەدەنی - ھۆڵەندا
١٧. عەلی مەحمود - چالاکی مەدەنی - کۆیە
١٨. عەلی وەستا شەریف - چالاکی مەدەنی
١٩. ئامانج وەفایی - پزیشک - ھەولێر
٢٠. ئارا حوسێن - چالاکی سیاسی - ھەولێر
٢١. ئارام فێنک - فەرمانبەر - سلێمانی
٢٢. ئارام جەلال - چالاکی مەدەنی - فینلاند
٢٣. ئارام لەتیف - کارمەند - نەرویج
٢٤. ئارام عوسمان - چالاکی مەدەنی
٢٥. ئاراس گەلاوێژ - چالاکی سیاسی - سلێمانی
٢٦. عارف سیامەکی - چالاکی مەدەنی - ئێران
٢٧. ئاری بابان - پزیشک - سلێمانی
٢٨. ئەستێرە فاتیح - چالاکی بواری ژنان - ھۆڵەندا
٢٩. ئاسود ڕۆژ - ڕۆژنامەنووس - کەرکوک
٣٠. عەتا موفتی - میدیاکار - سلێمانی
٣١. ئاورینگ ئەنوەر - کاری ئازاد - بەریتانیا
٣٢. ئەیوب گەرمیانی - کرێکار - بەلجیکا
٣٣. ئەیوب سولەیمانی - چالاکی مەدەنی - ئەڵمانیا
٣٤. ئازاد عەبدوڵا - چالاکی مەدەنی
٣٥. ئازاد عارف - چالاکی مەدەنی - ھۆڵەندا
٣٦. ئازاد حەداد - مامۆستا - سلێمانی
٣٧. ئازاد حەمەکەریم - چالاکی مەدەنی - کەنەدا
٣٨. ئازاد حەسەن - چالاکی مەدەنی
٣٩. ئازاد حەسەن - میدیاکار - سوێد
٤٠. ئازاد قادر - میدیاکار - بەلجیکا
٤١. بابان عەبدولکەریم - توێژەری دەرونی - سلێمانی
٤٢. بەھار مونزیر عوسمان - چالاکوانی بواری ژنان - سلێمانی
٤٣. بەناز خالید - فەرمانبەر - سلێمانی
٤٤. بارزان زاخۆیی - چالاکی سیاسی - بەریتانیا
٤٥. بەسۆز ئەحمەد - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٤٦. بەیان عەبدوڵا - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٤٧. بێکەس عەلی - کرێکار - ئەڵمانیا
٤٨. بەریڤان محەمەد -ڕۆژنامەنووس
٤٩. بێستون ئەحمەد - چالاکی سیاسی
٥٠. بێستون فەتاح - فەرمانبەر - سلێمانی
٥١. بیلال سەنگەسەری - ڕۆژنامەنووس - کەلار
٥٢. بورھان میرکۆن - خوێندکار - بەلجیکا
٥٣. بورھان زەرگەتی - مامۆستا - سلێمانی
٥٤. چنار عەلی - خوێندکار - سلێمانی
٥٥. چیمەن قەرەداخی - چالاکی بواری ژنان - فنلەندا
٥٦. چیمەن قادر - ژنی ماڵەوە - سلێمانی
٥٧. دەھام سمکۆ - خوێندکار- فەرەنسا
٥٨. دانا ئاری - کرێکار - سلێمانی
٥٩. دانا بەھادین - چالاکی سیاسی - ھۆڵەندا
٦٠. دانا حەسەن - فەرمانبەر - سلێمانی
٦١. دانا ڕەشید - چالاکی مەدەنی - ئەڵمانیا
٦٢. دڵشاد حافیز - چالاکی مەدەنی - بەریتانیا
٦٣. دیار عەزیز مستەفا - نووسەر - ھەولێر
٦٤. دیار عوبێد - فەرمانبەر - کەرکوک
٦٥. دڵنیا سەلیم - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٦٦. دڵسۆز سباح - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٦٧. دیار عەلی - خوێندکار - بەلجیکا
٦٨. دیار شنۆ- چالاکی مەدەنی
٦٩. دیلان عەلی - کرێکار - سلێمانی
٧٠. دیمەن عەلی - ژنی ماڵەوە - سلێمانی
٧١. عیرفان عوسمان - چالاکی مەدەنی
٧٢. فەرھاد خەراجیانی - چالاکی مەدەنی - ھۆڵەندا
٧٣. فەرمان خێڵانی - ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
٧٤. فاروق میرزا عارف - فەرمانبەر - سلێمانی
٧٥. فاتیمە ئەحمەد - چالاکی مەدەنی
٧٦. فاخیر موحەمەد - چالاکی مەدەنی
٧٧. فەرھەنگ ھەڵەبجەیی - چالاکی مەدەنی - ئەڵمانیا
٧٨. فوئاد عەزیز- چالاکی سیاسی - سویسرا
٧٩. فرسەت حەمەد - چالاکی مەدەنی - ھەولێر
٨٠. فوئاد قادر - چالاکی مەدەنی - سلێمانی
٨١. سابیر گۆمەشینی - چالاکی مەدەنی
٨٢. گۆنا سەعید - چالاکی بواری ژنان - بەریتانیا
٨٣. گۆران عەبدولڵا - خوێندکاری دکتۆرا - بەریتانیا
٨٤. گۆران دوکانی - ڕۆژنامەنووس - ئەمەریکا
٨٥. گوڵزار عەلی- چالاکی بواری ژنان - دانیمارک
٨٦. حەبیب ھەورامی - چالاکی سیاسی - خورماڵ
٨٧. ھەدیە محەمەد ساڵح - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٨٨. حەکیم ڕەزا - چالاکی سیاسی - کفری
٨٩. ھەڵاڵە رافیع - چالاکی بواری ژنان - سوێد
٩٠. ھەڵۆ شێخانی - چالاکی مەدەنی - فینلاند
٩١. حەمە غەفور - چالاکی سیاسی - ھۆڵەندا
٩٢. حەمە قەراخی - چالاکی مەدەنی - نەرویج
٩٣. ھەندرێن فەرەج ھەورامی - میدیاکار - بەلجیکا
٩٤. ھەندرێن حەمەدەمین - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٩٥. ھەردی کەمال - چالاکی سیاسی - بەلجیکا
٩٦. ھەرمن رەحیم - خوێندکار - بەلجیکا
٩٧. حەسەن ساڵح قەرەداخی- مامۆستا - سلێمانی
٩٨. ھەڤاڵ نەژاد - پارێزەر - ھەولێر
٩٩. ھاوڕێ فەتاح - خوێندکار - سوێد
١٠٠. ھەژار کاکەیی - پارێزەر - کەرکوک
١٠١. ھیدایەت ئیسماعیلزادە - کرێکار - بەلجیکا
١٠٢. ھێمن حاسیب - ڕۆژنامەنووس - کەرکوک
١٠٣. ھێمن زەرداوی - چالاکی مەدەنی - کفری
١٠٤. ھێمن کەریم خورشید - چالاکی مەدەنی - بەریتانیا
١٠٥. ھێمن کوردۆ - چالاکی مەدەنی - ھەولێر
١٠٦. ھێمن مەمەند- ڕۆژنامەنووس - ھەولێر
١٠٧. ھێمن مامەڕەش - رۆژنامەنووس - ئەمەریکا
١٠٨. ھێمن رەئوف - چالاکی مەدەنی - کەنەدا
١٠٩. ھیوا رەئوف - کاری ئازاد - بەریتانیا
١١٠. ھیوا عەبدولڵا - میدیاکار- بەلجیکا
١١١. ھیوا حەسەن قادر- چالاکی سیاسی - سلێمانی
١١٢. ھیوا عومەر - چالاکی سیاسی - سلێمانی
١١٣. ھیوا ناسیح - چالاکی مەدەنی - سویسرا
١١٤. ھۆگر موحسین - چالاکی مەدەنی - ھەولێر
١١٥. ھۆشیار ساڵح - کارمەند - ئەمەریکا
١١٦. ھونەر ئەحمەد - فەرمانبەر - سلێمانی
١١٧. ھونەر گۆپتەپەیی - ھونەرمەند - ھەڵەبجە
١١٨. ئیبراھیم ئەحمەد - فەرمانبەر - سلێمانی
١١٩. ئیسماعیل سەعید - پێشمەرگەی دێڕین - سوێد
١٢٠. جەبار ئەمین - ئەندام پەرلەمان - سوێد
١٢١. جەلال سۆفی - چالاکی سیاسی - ھۆڵەندا
١٢٢. جەمال حاجی - پێشمەرگەی دیڕین - سلێمانی
١٢٣. جەمال سەیدسادقی - چالاکی مەدەنی - کەنەدا
١٢٤. جەمیل خۆشناو - چالاکی مەدەنی - ئیتالیا
١٢٥. جەوھەر میراودەلی - چالاکی مەدەنی - نەمسا
١٢٦. جەمال حەمید - چالاکی مەدەنی - کەرکوک
١٢٧. جوانە عەبدولڕەحمان - فەرمانبەر - ھەولێر
١٢٨. قادر نادر - چالاکی مەدەنی - سوێد
١٢٩. کامەران عەلی کەریم - چالاکی سیاسی - سوێد
١٣٠. کامەران محەمەد - رۆژنامەنووس - ھەولێر
١٣١. کامەران سەرسپی - چالاکی سیاسی - ھەولێر
١٣٢. کامەران داود - کارمەند - سلێمانی
١٣٣. کاروان مەحمود گەردی - مامۆستا - ھەولێر
١٣٤. کارزان عەلی - میدیاکار- بەلجیکا
١٣٥. کارزان کەریم - رۆژنامەنووس
١٣٦. کارزان عومەر - کرێکار- بەلجیکا
١٣٧. کاوە نادر قادر - ڕۆژنامەنووس - ھەولێر
١٣٨. کاوە عومەر - چالاکی مەدەنی - کەنەدا
١٣٩. کارزان عەلی- چالاکی مەدەنی - سویسرا
١٤٠. کەژاڵ نوری - چالاکی بواری ژنان - ھۆڵەندا
١٤١. کەسفان کەنعان - خوێندکار - ھەولێر
١٤٢. خالید ئەمین - چالاکی سیاسی - ھۆڵەندا
١٤٣. خولیا حوسێن - چالاکی بواری ژنان - کەنەدا
١٤٤. کۆچەر عومەر - چالاکی سیاسی - کەلار
١٤٥. کۆرال نوری - ڕۆژنامەنووس - سلێمانی
١٤٦. کۆیار رەئوف - چالاکی مەدەنی - بەریتانیا
١٤٧. کوردۆ ئەبوبەکر سەعید - چالاکی سیاسی - سوێد
١٤٨. کوردۆ شڤان - چالاکی سیاسی - ئەڵمانیا
١٤٩. لانە ئیبراھیم - فەرمانبەر - سلێمانی
١٥٠. لاوژە جواد - چالاکی بواری ژنان - دانیمارک
١٥١. لولا حەمید - چالاکی بواری ژنان - دانیمارک
١٥٢. مەھا ڕەشید - ژنی ماڵەوە
١٥٣. مەھدی عەلی بابان - خوێندکار - سلێمانی
١٥٤. مەحمود عوسمان - چالاکی سیاسی - ھۆڵەندا
١٥٥. مەجید ھیوا - فەرمانبەر - سلێمانی
١٥٦. مەریوان کوێخا ڕەزا - کرێکار - بەلجیکا
١٥٧. مەریوان وەسمان - رۆژنامەنووس - کۆیە
١٥٨. مەریەم رۆژھەڵاتی - فەرمانبەر - ئەڵمانیا
١٥٩. مریەم عەبدولرەحمان - چالاکی سیاسی - ئەڵمانیا
١٦٠. محەمەد تاھیر تەوفیق بەرزنجی - مامۆستا - کفری
١٦١. مھاد عەزیز - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
١٦٢. میران ساڵح - چالاکی مەدەنی
١٦٣. محەمەد عەلی - چالاکی سیاسی- سوێد
١٦٤. محەمەد سلێمانی - میدیاکار - سلێمانی
١٦٥. موحەمەد گۆران - ڕۆژنامەنووس - ھەولێر
١٦٦. محەمەد حسێن - کرێکار- کەنەدا
١٦٧. موحسین فاروق - توێژەری دەرونی - سلێمانی
١٦٨. نەبەز سەلیم - چالاکی مەدەنی
١٦٩. نەھیە خۆشکەلام - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
١٧٠. نە ھرۆ عاللایی - ڕۆژنامەنووس - ھەولێر
١٧١. نەھرۆ ئیبراھیم - کارمەند - سلێمانی
١٧٢. نەھرۆ شێخانی - فەرمانبەر - ھەولێر
١٧٣. نەجیبە ئەمین - چالاکی مەدەنی
١٧٤. ناجیە محەمەد - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
١٧٥. نەشمیل ئەمین - چالاکی بواری ژنان
١٧٦. نەوزاد عەبدوڵا - ئەمەریکا
١٧٧. نەوزاد فەھد - مامۆستا - سلێمانی
١٧٨. نەوزاد حەمەد - مامۆستا - سلێمانی
١٧٩. ناز عەلی - خوێندکار - سلێمانی
١٨٠. نینا جەمال - چالاکی بواری ژنان - سلێمانی
١٨١. نوا خالید - خوێندکار - گەرمیان
١٨٢. نوری کەریم - چالاکی سیاسی - سوێد
١٨٣. عومەر ھەڵەبجەیی - توێژەری دەرونی - ھەڵەبجە
١٨٤. عوبێد رەئوف - چالاکی مەدەنی - کەرکوک
١٨٥. ئومێد حەمە - چالاکی مەدەنی
١٨٦. ئومێد عیسا - چالاکی سیاسی
١٨٧. ئومێد عوسمان - چالاکی سیاسی - بەریتانیا
١٨٨. ئومێد پاڵانی - کارمەند - ھەولێر
١٨٩. عوسمان جاندار - چالاکی مەدەنی - سلێمانی
١٩٠. پەری ئەحمەد - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
١٩١. پشتیوان عەبدولڵا - پزیشک - ئوستورالیا
١٩٢. پێشرەو ئیسماعیل عارف - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
١٩٣. پێشرەو ئەجەل تەوەکەلی - چالاکی مەدەنی - سلێمانی
١٩٤. پشتیوان حەمید - مامۆستا - سلێمانی
١٩٥. ڕەنج ساڵەیی - ڕۆژنامەنووس - سلێمانی
١٩٦. رەنجە نابینا - نووسەر - گەرمیان
١٩٧. ڕەنجدەر گراوی - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
١٩٨. رەئوف سۆفی - چالاکی مەدەنی - بەریتانیا
١٩٩. ڕەسول حسێن- ڕۆژنامەنووس - ھەولێر
٢٠٠. رەوەز ھەڵکەوت - چالاکی سیاسی - ھۆڵەندا
٢٠١. ڕاوکەر خدر - چالاکی مەدەنی - سۆران
٢٠٢. ڕازاو عەبدول - پارێزەر - سلێمانی
٢٠٣. ڕێبین ڕیڤان - کارمەند- ھۆڵەندا
٢٠٤. ڕێناس خۆشناو - چالاکی مەدەنی - ھۆڵەندا
٢٠٥. ڕێنوار جەبار - چالاکی مەدەنی - سوێد
٢٠٦. ڕەزا مەنوچەھری - چالاکی مەدەنی - سلێمانی
٢٠٧. ڕێزان ساڵح - ھونەرمەند - بەلجیکا
٢٠٨. ڕزگار ئەمین - چالاکی مەدەنی - ئەڵمانیا
٢٠٩. ڕزگار عومەر - چالاکی سیاسی - بەریتانیا
٢١٠. ڕۆژ عەزیز - نووسەر - تورکیا
٢١١. رۆژین شەریفی - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٢١٢. رۆمان میلکۆ - چالاکی سیاسی - سلێمانی
٢١٣. روناک بەرزنجی - خوێندکار - ئەمەریکا
٢١٤. ڕۆشنا ئەحمەد - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٢١٥. روناک فەدەوی - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٢١٦. ڕووناک ئەحمەد - نووسەرو چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٢١٧. رزگار ساڵح - چالاکی سیاسی - ھۆڵەندا
٢١٨. سەعید مستەفا سەعید - کرێکار - ھەولێر
٢١٩. سەلام عەبدولڵا - نووسەرو چالاکی مەدەنی - خانەقین
٢٢٠. سەیوان ئەمین- خوێندکار - بەریتانیا
٢٢١. سەلاح ئەحمەد- کارمەند - سوێد
٢٢٢. سالار ئاسنگەر - چالاکی سیاسی - ھۆڵەندا
٢٢٣. سالار فەتاح - نووسەر - سلێمانی
٢٢٤. سامان عەزیز - خوێندکار - کەلار
٢٢٥. سامان ھە ورامی - چالاکی مەدەنی
٢٢٦. سامان محەمەد - چالاکی مەدەنی - ماوەت
٢٢٧. سارا ڕەشید ئەفەندی - چالاکی بواری ژنان - سلێمانی
٢٢٨. سەردار محەمەد - فەرمانبەر - ھەولێر
٢٢٩. سەردار عومەر - کارمەند - نەرویج
٢٣٠. سەردەشت گورون - کرێکار- بەلجیکا
٢٣١. سەرکەوت فەتاح - چالاکی سیاسی - سلێمانی
٢٣٢. سەرکەوت سۆفی - فەرمانبەر - کۆیە
٢٣٣. سەروەر حەمەمین - چالاکی سیاسی - سلێمانی
٢٣٤. سەروەر کەریم - نووسەر- ھۆڵەندا
٢٣٥. سەوزە عەبدوڵا کوردە - چالاکی بواری ژنان - ڕانیە
٢٣٦. سارا قەێاب - چالاکی بواری ژنان - بەریتانیا
٢٣٧. سەیفەدین حەیدەری - چالاکی مەدەنی - فنلەندا
٢٣٨. شاباز مەحمود - ھەڵسوراوی کرێکاریی - سلێمانی
٢٣٩. شەھلا لەتیف - چالاکی بواری ژنان - سلێمانی
٢٤٠. شاکۆ حەسەن - چالاکی مەدەنی - بەریتانیا
٢٤١. شەمال علی - چالاکی سیاسی - سوێد
٢٤٢. شەرمن جاف - چالاکی بواری ژنان - ھەولێر
٢٤٣. رەسوڵ شێخە - مامۆستا - سلێمانی
٢٤٤. شێروان عوسمان - چالاکی مەدەنی - کەنەدا
٢٤٥. شێرزاد زیلان - چالاکی سیاسی - فنلەندا
٢٤٦. شێخ ھەنگاو مامودە - چالاکی مەدەنی - ھەولێر
٢٤٧. شیلان عەبدوڵا- چالاکی مەدەنی - سلێمانی
٢٤٨. شڤان دۆڵبێشکی - چالاکی مەدەنی
٢٤٩. شیرین زەنگەنە - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٢٥٠. شلێر محەمەد - چالاکی بواری ژنان - سلێمانی
٢٥١. شۆرش عەلی - رۆژنامەنووس - سلێمانی
٢٥٢. شۆخە عارف - چالاکی بواری ژنان - فینلاند
٢٥٣. شوان محەمەد - چالاکی سیاسی - سلێمانی
٢٥٤. شکاک عەبدولستار - چالاکی سیاسی - سلێمانی
٢٥٥. تەھا حەمە ڕەش مارف - چالاکی مەدەنی
٢٥٦. شوان بورھان - چاودێری سیاسی - بەریتانیا
٢٥٧. شوان قادر - کارمەند - ھۆڵەندا
٢٥٨. شوان عوسمان - چالاکی مەدەنی- ھۆلەندا
٢٥٩. شوان قادر- فەرمانبەر - کفری
٢٦٠. شوان وەھاب - خوێندکار - سلێمانی
٢٦١. شیرین کاف - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٢٦٢. شێروان شێروانی - رۆژنامەنووس - بادینان
٢٦٣. سیماڤ عارف - خوێندکار- سلێمانی
٢٦٤. سمکۆ ڕۆستەمی - کاری ئازاد - ئێران
٢٦٥. سیپان عەلی ھیرانی - چالاکی مەدەنی - فینلاند
٢٦٦. سۆران کۆستە - نووسەر - نەرویج
٢٦٧. سۆزان حەسەن - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٢٦٨. سوزان عارف - فەرمانبەر - ھەولێر
٢٦٩. سۆزان سەعید - خوێندکاری دکتۆرا لەفەلسەفە - بەلجیکا
٢٧٠. شیلان سەرتیپ- چالاکی مەدەنی
٢٧١. ستار خۆشناو - کرێکار - بەلجیکا
٢٧٢. تەھا رەئوف - نووسەر - ئەڵمانیا
٢٧٣. تارق قادر - چالاکی سیاسی - سوێد
٢٧٤. تریفە رەحیم - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٢٧٥. توانا ھەورامی- چالاکی مەدەنی - ھۆڵەندا
٢٧٦. توانا تەوێڵەیی - کارمەند - ھۆڵەندا
٢٧٧. ئومێد ئیبراھیم - ڕۆژنامەنووس
٢٧٨. ڤیان سابیر- خوێندکار - کفری
٢٧٩. یادگار قادر- کرێکار - سوێد
٢٨٠. یادگار کەریم - فەرمانبەر - ئێران
٢٨١. یاسین ئامێدی - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
٢٨٢. یوسف مەنتک - ڕۆژنامەنووس - ئەڵمانیا
٢٨٣. یوسف شوانی - کاری ئازاد - ئەمەریکا
٢٨٤. زەمان کۆیی - میدیاکار - کۆیە
٢٨٥. زامدار ئەحمەد - رۆژنامەنووس - کۆیە
٢٨٦. زانا قەشانی - مامۆستا - سلێمانی
٢٨٧. زەمەن فاخیر - میدیاکار - کۆیە

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک