١٨\٣\٢٠١١
کەمپینی ئازادی بۆ
هەولێر،
یاداشتنامەکەی
دەگەینێتە دەیان ناوەندی سیاسی و مرۆڤدۆستی
جیهانیی.
دوای ئەوەی لەرۆژی06-03-2011 کەمپینێکمان دەستپێکرد بۆ ئەوەی خەلکی
هەولێریش وەک سەرجەم شار‌و شارۆچکەکانی کوردستان مافی خۆپیشاندانیان
هەبێت، ڕێگه له گردبوونه‌وه‌ی ئاشتیانه‌یان نه‌گیرێت، رێز له
داواکاریه‌کانیان بگیرێت، بەخۆشحالیەوە سەدان کەسایەتی، رۆژنامەنوس،
پێشمەرگەی دێرین، خوێنکار، یاساناس و دکتۆر واژوی خۆیان خستە سەر.
وەک پەیمانیشماندا کە ئەو کەمپینە لەرۆژی ١١ی ئەم مانگەدا وه‌رده‌گێڕینه‌سه‌ر
زمانی ئینگلیزی و دیگه‌یه‌نین به نێوەندە جیهانیەکان. تا ڕێککه‌وتی
ئەمڕۆ ئه‌م یاداشته گەیشتۆتە گه‌لێ ناوەندی سیاسی و مرۆڤدۆستی جیهانی.
لێرەدا کورتەی چالاکی و گەیاندنی یاداشتەکە ئاماژه پێ ده‌ده‌ین:
· لەلایەن ٣ ئەندامی کەمپین و دۆستانمانەوە یاداشتەکە گەیشتۆتە کۆشکی
سپی، مەکتەبی تایبەتی ئۆباما، جۆزیف بایدن، هەردوو پارتی کۆماری و
دیموکراتی ئەمەریکا.
· وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، بەریتانیا، سوێد، دانیمارک، نەرویژ و
فینلەندا
· بە تەلەفۆن و یاداشت ئاگاداری یەکێتی ئەورپا بەپەرلەمانتاران و
کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپا کراوەته‌وه.
· نەتەوە یەکگرتوەکان لەجنیف یاداشتەکەی پێ گەیشتوە، لەرۆژانی
داهاتوودا بەتەلەفۆن زانیاریان زیاتر پێ دەدەین.
· ئاگاداری ڕێکخراوی یونسکۆ بەشی لێکۆڵینه‌وه سەبارەت بەداخستنی
زانکۆی سه‌لاحه‌دین کراوەتەوە، شایەنی باسە بەئەندامانی ئێمەیان گوتوە
که ئەوان ئاگاداری داخستنی زانکۆی سلاح الدینن، وه لەمباره‌یه‌وه له
پەیوەندی بەردەوام داین.
· ڕێکخراوە ماف دۆستە جیهانیەکانی وەک ئه‌منستی، هیومان رایت وۆچ،
کۆمیتەى بەرگریکردن لە ڕۆژنامەنوسان) لە نیۆڕک، هەروەها (پەیمانگاى
ڕۆژنامەوانى نێودەوڵەتى) لە نەمسا، ڕێکخراوى (فدراسیۆنى سەراسەرى
ڕۆژنامەنوسانى جیهان) لە بەلجیکا یاداشته‌که‌یان بۆ ناردراوه.
· دەیان پارتی ڕامیاری لە ولاتی سوید، دانیمارک، فەرەنسا و بەریتانیا
یاداشته‌که‌یان بۆ ناردراوه.
· ئێمە پەیمان دەدەین که لەم کەمپینە به‌رده‌وام ده‌بین له
گوشارخستنه سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەلگرتنی باری نائاسایی
له هه‌ولێر و مسۆگه‌رکردنی مافی خۆپیشاندان بۆ خەڵکی ماندونەناسی
هەولێر.
کەمپینی ئازادی بۆ هەولێر
١٧\٣\٢٠١١
بۆ پەیوەندی بەکامپین
azadibohewler@gmail.com
داخوازی کامپین و واژوکەرانی.. نوێکراوەتەوە.
ده‌بێ ده‌سه‌ڵات له هه‌ولێر رێگه به خۆپیشاندانی خه‌ڵک بدات و هێزه
سه‌رکوتکه‌ره‌کانی حیزب له شار نه‌هێلێت.
به‌پێی خاڵی یه‌که‌م، برگه‌ی 20ی مافه گه‌ردونیه‌کانی مرۆڤ "هه‌موو که‌سێک
مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌شداری له کۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه‌دا
ئازادانه بکات". به‌پێی خاڵی دووه‌می بڕگه‌ی 11ی کۆنفینسیۆنی ئه‌وروپا
بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، "نابێ سنوردارکردنی پیاده‌کردنی ئه‌م مافه له‌وه
تێپه‌ڕێت که بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراسی پێویسته ...".
به‌پێی بڕگه‌ی یه‌که‌می مافه گه‌ردونیه‌کانی مرۆڤ "هه‌موو مرۆڤێک به
ئازادی له‌دایک بووه، وه له رێزگرتن و ماف‌دا یه‌کسانه". به‌پێی
بڕگه‌ی دووه‌م "هه‌موو مرۆڤێک مافی هه‌موو ئه‌و ئازادیانه‌ی هه‌یه که
له‌م جاڕنامه‌یه‌دا هاتووه ...". به‌پێی بڕگه‌ی سێیه‌م "هه‌موو مرۆڤێک
مافی ژیان، ئازادی و ئاسایشی هه‌یه". به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م "نابێ هیچ
که‌سێک کۆیله بکرێ یا ژێرده‌سته بکرێت ..." به‌پێی بڕگه‌ی پێنجه‌م "نابێ
هیچ که‌سێک به‌ره‌وروو بکرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئازاردان یا سزادانی نزمکه‌ره‌وه‌ی
نامرۆڤانه". به‌پێی بڕگه‌ی شه‌شه‌م "هه‌موو مرۆڤێک له‌هه‌ر شوێنێک بێت
مافی دانپێنانی وه‌کو که‌س به‌ر له یاسا هه‌یه".
به‌پێی ئه‌و بڕگانه‌ی مافه گه‌ردوونیه‌کانی مرۆڤ مرۆڤه‌کانی
کوردستان به شاری هه‌ولێره‌وه مافی ئازادانه‌ی گردبوونه‌وه و
خۆپیشاندانیان هه‌یه، مافی رێزگرتنیان یه‌کسانانه هه‌یه، مافی ئه‌وه‌یان
هه‌یه که هه‌لسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵیاندا مرۆڤانه و به‌رێزه‌وه
بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێ ده‌سه‌ڵات ژیانیان و ئاسایشیان بپارێزێت.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی که له‌هه‌ولێر یا شاره‌کانی تر له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر
به پارت و ده‌سه‌ڵات گیانگه‌شکراون، یا ئازاردراون، یا گیراون، یا
کرداری نامرۆڤانه‌و نزمکه‌ره‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ردا کراوه، ئه‌و
مرۆڤانه مافی سه‌ره‌تایی ئازادییان پێشێلکراوه، بۆیه ده‌بێ
تاوانباران ده‌ستگیربکرێن و بدرێنه دادگا.
شایانی گوتنه که ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته‌یه خه‌ڵکی ئازادیخواز
له شاری سلێـمانی خۆپیشاندان ده‌که‌ن و داوای گۆڕان و چاکسازی بنه‌ڕه‌تی
له ده‌سه‌لات ده‌که‌ن، که‌چی له شاری هه‌ولێر له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
پارتی دیموکراتی کوردستان رێگه به‌خۆپیشاندان نادرێت و لێناگه‌ڕێن خه‌ڵک
ئازادانه بێن و داواکاری و ناره‌زایی خۆیان به ده‌سه‌لات بگه‌یه‌نن.
نه‌ک هه‌ر ئه‌وه پارتی چوارده‌ور و ناو شاری به هێزی تایبه‌ت و
ئاسایش ته‌نیووه، رێکخستنه‌کانی پارتی، یه‌کێتی قوتابیانی پارتی،
پاراستنی پارتی چاودێری چروپریان خستۆته‌سه‌ر خه‌ڵک و لێره‌وله‌وێ خه‌ڵک
ئازاردراوه یا رفێندراوه. سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی له‌چه‌ندین
بۆنه‌دا ده‌ڵێت "خه‌ڵک مافی خۆیانه خۆپیشاندان بکه‌ن" ، که‌چی ئه‌وه‌ی
له شاری هه‌ولێر له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاته‌که‌ی ئه‌ودا ڕووده‌ده‌ن نه‌ک
هه‌ر پێچه‌وانه‌ی گوتنه‌کانی ئه‌وه، به‌ڵکو مافی هاوڵاتیان پێشێل ده‌کرێت
و تاوانیان له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و کرده‌وه دژ به ئازادی و دیموکراسیانه‌ی که پارتی له شاری هه‌ولێر
له‌م ماوه‌یه‌دا به به‌ڵگه ئه‌نجامی داون بۆ نمونه:
1. داخستنی زانستگه‌ی سه‌لاحه‌دین له‌لایه‌ن یه‌کێتی قوتابیانی پارتیه‌وه
و ره‌وانه‌کردنه‌وه‌ی به‌زۆری خوێندکارانی زانستگه بۆ شاره‌کانیان به‌بێ
ئه‌وه‌ی هیچ کارێکی هه‌له‌یان ئه‌نجام دابێت.
2. گرتن و شوینبزرکردنی 9 هاوڵاتی له‌ناو شاری هه‌ولێر له 25ی فێبریوه‌ری
2011 دا له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن که‌سانی سه‌ر به ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی
پارتی له ناو شار به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه هیچ کارێکی چه‌وتیان کردبێت،
ئه‌وه‌ش ناوه‌کانیانه:
1- خالید شینە حه‌سه‌ن 2- شێرزاد ئه‌بوبکر حسێن 3- ئیسماعیل عه‌بدالرحمن
عبدوڵلا. 4- د. پیشتیوان عه‌بدوڵڵا.
5- ئیبراهیم عه‌لى به‌هدینى 6- شێروان ئازاد.
7- ئه‌بوبه‌کر جه‌مال 8- زیاد عه‌باس حه‌سه‌ن 9- ئامانج عه‌بدوڵلا
(ئامانج عه‌بدوڵلا بە بریندارى لە دەست هێزە چەکدارەکان ڕا دەکات،
راپۆرتى پزیشکى تۆمارکردوه و شکایەتى کردوە)، هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌وانه
دوای ئازاردان به‌ردراون.
ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵێک لایه‌ن و که‌سایه‌تی ئازادیخوازی هه‌نده‌ران
پرۆتستۆی ئه‌م تاوانکاریانه و تاوانه‌کانی دیکه که له‌ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی
خۆپیشانه‌که‌ی سلێمانیه‌وه ئه‌نجام دراون ده‌که‌ین، پێمانوایه ده‌بێ:
1. به‌بێ دواکه‌وتن هه‌موو گیراوان ئازاد بکرین، تاوانباران بگیرێن و
بدرێنه دادگا. جگه‌له‌وه ده‌بێ له‌سه‌ر تاوانی کوشتن و تیرۆر و گرتن
و ئازاردانی هاوڵاتیان و سوتاندنی ده‌زگای راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی
نالیا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌لاته‌وه، وه‌زیری ناوخۆ و
پێشمه‌رگه ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه.
2. ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ زانستگه‌ی هه‌ولێر ده‌ست به کاری ئاسایی خۆی
بکاته‌وه، ئه‌وانه‌ی بوونه‌هۆی داخستنی زانستگه بدرێنه دادگا. ده‌بێ
وه‌زیری په‌روه‌رده و سه‌رۆکی زانستگه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌ست له کار
بکێشنه‌وه.
3. ده‌بێ پارتی رێگه به خه‌ڵک له خۆپیشاندان بدات، رێگه‌ی گردبوونه‌وه
و کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک له ژێر بیانوی تێکدانی ئاسایش و ئارامی شار نه‌گرێت،
ئه‌وه سه‌ره‌تاییترین مافی خه‌ڵکی شاری هه‌ولێره.
4. ده‌بێ پارتی هێزه‌کانی خۆێ له‌ژێر هه‌ر ناوێک‌دا هه‌ن (پاراستن،
ئاسایش، زێره‌ڤان، قوتابیان) له شار بباته ده‌ره‌وه و له‌و ناوه نه‌یانهێلێ.
پێمان وایه شاری هه‌لێر له ساتوکاتێکی هه‌ستیاردایه و ده‌کرێ تووره‌یی
خه‌ڵک توانای بێده‌نگی زیاتری نه‌مێنێت و هه‌لسێ، ئه‌مه له کاتێکدا
پارتی و هێزه‌کانی سه‌ربه پارتی ئاماده‌سازیی ترسناکیان کردوه که ده‌کرێ
ببێته‌هۆی کوشتاری خه‌ڵکی بێ‌تاوان و وێرانکردنی شار. ئێمه نامانه‌وێ
نمونه‌ی ته‌رابلوس له هه‌ولێر دووباره ببێته‌وه، بۆیه داوا له
لایه‌ن و ده‌زگا ناوخۆیی و جیهانیاکان ده‌که‌ین که به‌رله‌وه‌ی باره‌که
به ئاراسته‌یه‌کی خوێناویدا بروات فریای خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر بکه‌ون.
ئێمه له کاتێکدا ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ خه‌ڵکی باشوری کوردستان به‌گشتی
و شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی بۆ گۆرانی بنه‌ره‌تی و دادوه‌رانه له
باشوری کوردستاندا، له‌هه‌مان کاتدا له هه‌وڵه‌کانمان بۆ دابینکردنی
مافی ره‌وای خه‌ڵکی کوردستان و شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بین،
رێکخراو و پارله‌مان و ده‌سه‌لاته و ئه‌وروپی و رۆژئاواییه‌کانی لێ
ئاگادارده‌که‌ینه‌وه
سێ تێبینی لەسەر ئەم کەمپینە:
ئەم کەمپینە دەربڕی کۆمەلێک ئازار و تاوانە بەرامبەر شاری هەولێر بۆیە
نەچوینەتە سەر پێشێلکاریەکانی پارتی و
یەکێتی لە سلێمانی و گەرمیان.
لە ٧٢ کاتژمێری داهاتوو دەقی ئەو نامەیە بەهەمان ناوەرۆکەوە
وەردەگێردڕیتە ئینگلیزی و ئاراستەی کۆشکی سپی، نەتەوەیەکگرتوەکان،
پەرلەمانی مافی مرۆڤ ، میدیا و ڕیکخراوە نێودەوڵەتیەکانی لێ ئاگادار
دەکڕیتەوە.
بۆ پەیوەندەی کردن بەم کەمپینە دەتوانن ناوتان بۆ ئەو ئمێلەی خوارەوە
بنێرن:
azadibohewler@gmail.com
ناوه‌کان:
قادر نادر چالاکڤانی مەدەنی سوێد
شاخه‌وان شۆڕش.... نوسەر ..دانیمارک
ڤیان عەبدولرەزاق مامۆستا سوێد
پٶلای زیندان زیندانی سیاسی سوێد
ڕزگار شوانی... پێشمەرگەی دیڕین... سوێد
مستەفا حەسەن گەورە نوسەر دانیمارک
روناک ئەحمەد نوسەرو چالاکڤانی ژنان ئەلمانیا
سەفوەت جەلال نوسەر سوێد
ئارێز دارا پور چالاکڤانی مه‌ده‌نی ئه‌لمانیا
گۆران هه‌له‌بجه‌یی نوسه‌ر سوێد
ئارام عه‌لی نوسه‌ر سوێد
هیوا ناسح نوسەر سویسڕا
هه‌لگورد تاله‌بانی ..پاریزه‌ر سوێد
شه‌ماڵ عه‌لی چالاکڤانی مەدەنی سوێد
ئازاد که‌ریم ئه‌ندازیار سوێد
ڕزگار سالح نوسه‌ر هۆڵه‌ند
کامیار سابیر نوسەر ئوسترالیا
یاسین بانی خێلانی نوسەر سویسرا
نەجیبە مەحمود هەلسوراوی مەسەلەی ژنان . سوێد
عەباس شوان نوسەر و ڕۆژنامەنوس فینلەند
ڕیگا رەئوف هەلسوراوی مەسەلەی ژنان سوێد
بابان عوسمان ..فیدراسیۆنی پەناهەندەکانی سوێد
هێمن رەئوف شاعیر و نوسەر
د ناجی گولپی دکتۆر هەلەبجە
خەبات نەوزاد رۆژنامەنوس هەلەبجە
ئیحسانی مەلا فوئاد ڕۆژنامەنوس کفری
حەسەن جودی ڕۆژنامەنوس سوێد
ئاسۆ جەبار نوسەر تورکیا
هاوڕی باخەوان نوسەر ..هۆلەندا
عەبدولکەریم سەرکەش نوسەر سوێد
لوقمانی حاجی کەریم نوسەر بەریتانیا
محسن کەریم نوسەر
کۆیار رەئوف نوسەر بەریتانیا
ئاسۆ عەزیز چالاکڤانی مەدەنی نەرویژ
سۆران عەبدولقادر کۆستە نوسەر نەرویژ
هەلگورد سەمەد رۆژنامەنوس فەرەنسا
سالار یاسین نوسەر کەنەدا
عومه ر عه بدولا که ریم/ئه ندازیار /سلیمانى
لەسلێمانی NRT کەنالی
دارا ئەحمەد مالپەری ئەمڕۆ
گۆران دوکانی رۆژنامەنوس
ئەنوەر حەمەدەمین ڕۆژنامەنوس سلیمانی
هونەر ئەحمەد ڕۆژنامەنوس تورکیا
خاڵە بەکر نوسەرو شاعیر هۆلەند
رەسول محەمەد پێشمەرگەی دێرین
زەردەشت نامۆ سلیمانی
سۆران عەبدولا بەریتانیا
بێکه‌س به‌رواری
– نڤێسه ر / ماموستا / ئه ندامێ ئه نجومه نێ باژێرڤانیا ترۆندهایم لنه
رویج .
فەرهاد عەبدولا خوێندکار لە بەریتانیا
ئوسمان عەبدولا ئەمەریکا
ڕیزان سالح شانۆکار
بەناز سالح ئۆسلۆ
چنور سالح ئۆسلۆ
نیاز سالح بەریتانیا
هێڕش فائیق ئەندازیار
عومەر فارس عەزیز بەرپرسی مالپەری کوردستان نێت
سالار رەشید نوسەر فینلەندا
نه‌رمین حه‌سه‌ن، مامۆستا و پێداگۆگ، سوید
محەمەد ئاشگەیی هۆلەندا
جووتیار تۆفیق هه‌ورامی، پێداگۆگ و نووسه‌ر، سوید
فه‌ره‌یدون حه‌مهرهشید.
نوسه‌ر. سویسرا
عه‌بدول کەریم ئەحمەد پێشمەرگەی دیرین
فینلاند
ئاوات عەلی سەندیکای یونیا ..سویس
محەمەد بابەکر سلێمانی
پەروین عەزیز چالاکڤانی مەدەنی سلێمانی
عادل عومەر تەها بەرپرسی پێشوی خوێنکارو لاوانی کورد لەئۆکرانیا
سەرکەوت دەباخ وەرگێر سوید
جیهاد محەمەد حەمەکریم چالاکڤانی مەدەنی نەرویژ
سەفا خەزنەیی یاساناس فەرەنسا
خالید شەیدا شاعیر‌و نوسەر ئەلمانیا
یاد عەلی عەبدوڵا رانیە دەرچوی زانکۆ
شوان عەبدوڵا بەریتانیا
ناسک قادر گوتەبێژی ئەنجومەنی کاتی مەیدانی ئازادی
کوردە عومەر چالاکڤانی بنەمالەی بێ سەروشوێنەکان هەولێر
نەجیبە عومەر جێگری سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان
ئارام جەلال ڕۆژنامەنوس سلێمانی
عەباس رۆستەم نوسەر بەریتانیا
وەلید مەولود مامۆستا سوێد
کاروان عەزیز هۆلەندا
حەمە عەلی چالاکڤانی مەدەنی هۆلەندا
عەزیزفەتاح بەریتانیا
مەجید سالح رۆژنامەنوس کوردستان
ئازاد کەریم ڕۆژنامەنوس سلێمانی
خالید رەزا نوسەر هۆلەندا
نەبەز شارەزوری ڕۆژنامەنوس کوردستان
ئالان خەیلانی هۆلەندا
سەلاح یارا ستۆکهۆلم
ئارام هەلەبجەیی به‌رێوبه‌ری ئاژانسی ئارین تی ڤیی
ئاری ناکام خوێندکاری بەشی زانستی سیاسی نەرویژ
سالار رەشید نوسەر فینلەندا
سەردار کەرکوکی زیندان و پێشمەرگەی دیرین دانیمارک
گۆران عەلی جاف مامۆستا فینلەندا
ئارام محه‌مه‌د مسته‌فا
..ئەندازیار ..سوێد
ڕاوێژ بابان مامۆستای زانکۆ لەئەلمانیا
محەمەد رواندزی لە بەشی خۆرهەلات لە CNN
محەمەد حسین ئەلمانیا
هۆگر بێتوینی چالاکڤانی مەدەنی سوێد
زمناکۆ رانیە ..ئەلمانیا
مەجید دلنیا نوسەر ئەلمانیا
تاهیر عیسا فینلەندا
تاهیڕ رەحیم نوسەر ئەلمانیا
سۆران حەسەن عەبدولا نەرویژ
توانا حەسەن عەبدولا نەرویژ
ئاکار کەیفی نەرویژ
ماردین نورەدین بەهادین نەرویژ
بەکر عەلی محەمەد نەرویژ
سامان نەسرەدین محێدین
ڕیزان فەخرەدین عەبدولعەزیز
نیاز باڵا قوتابی زانکۆی سلاحالدین
سه‌لمان کۆچه‌ری ده‌زگای ستانده‌ر ڕۆژنامه‌نووس
دکتۆر شوان محەمەد م عومەر ئەلمانیا
مه‌حمود ره‌زا ئه‌مین نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس، هۆڵندا
ئازاد زه‌نگه‌نه| مامۆستا له وڵاتی سوید
سه‌باح عه‌لی قاره‌مان رۆژنامه‌نوس
ئیحسان مه‌لا فوئاد رۆژنامه‌نوس
عه‌بدوڵا سابیر مامۆستا و رۆشنبیر
کاردۆ سەدیق رەحیم سویس
کوێستان بەکر محەمەد ئەلمانیا
رامان عومەر سالح جالاکڤانی بواری مافی مرۆڤ لەندەن
دکتۆر شوان دۆڵه‌رووتی، دوکتۆرا له کیمیای فیزیاوی زانکۆی هه‌ڵ له به‌ریتانیا.
دکتۆر ناسر سۆرانی سویسرا
بارزان عومەر دەولەت ئەلمانیا
سەرگول سالح پەرستار بەریتانیا
حەمە میروەیس ئەمەریکا
بەلێن جەمال ئەندازیار فینلەندا
ڕه‌نج تاهیر ئه‌فه‌ندی پیشه پارێزه‌ر سویسرا
زەردەشت نامۆ ئیرلەندا
فەرهەنگ سەوانی خوێندکار بەریتانیا
عەباس عەبدولعەزیز کاسب ئەلمانیا
سەرهەلدان چۆمانی بەریتانیا
حەمدیە رەسول ئەندامی ڕیکخراوی ژنانی سەربەخۆ لەهۆلاند
زاهیر عه‌بدولا ره‌ش...شانۆکار.. سوید
نیاز که‌رکوکی / چالاک له بواری مافی مروڤ / ئه‌مریکا
شەمال محەمەد چالکڤانی مەدەنی ئەمەریکا
ئه‌کره‌م سه‌عید/ سوێد
کۆچەر عەلی سالح ئۆسلۆ
هەڵۆ مەرگەیی رانیە
دانا عەبدولکەریم ئەندازیار سلێمانی
یوسف شوانی پێشمەرگەی دێرین ئەمەریکا
نیهال جه‌لال مامۆستا ئه ڵمانیا
محمدموسا زیندانی سیاسی ئه‌ڵمانیا
ساوێز مو‌سا
قوتابی ئه‌ڵمانیا
ئازاد ئەحمەد یاساناس هەولێر
ئیدریس قادر خوێندکار سوێد
سینا حه‌سن رەسول رۆژنامەنوس
سورمە حەمید هەلسوراوی ژنان بەریتانیا
بەمۆ نوری خوێندکار لەزانکۆی مانچستەر
سه‌روه‌ر پێنجوێنی، نوسەر سلیمانی
|