٢\٩\٢٠١٣
کەمپینی
ئازادکردنی نیاز عەزیز و نزار بێجان:
با چیتر بۆ مەرامی
سیاسیی بەرگی یاسایی بە بەر تۆمەتەکاندا
نەکرێ.
بەڕێزان:
پەرلەمانی
کوردستان
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
ئەنجومەنی باڵای دادوەری
دەزگای ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان
دەزگای گشتی ئاسایشی ھەرێم لە ھەولێر
رێکخراوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان
ماوەی ٢١ مانگ تێپەڕ دەبێت بەسەر دەستگیرکردنی (نیاز عەزیز) لە زیندانی
ئاسایشی گشتی شاری ھەولێر، بەبێ ئەوەی ناوبراو دادگایی کرابێت و
تۆمەتەکانی بۆخۆی و رای گشتی ئاشکرا کرابێت.
بەپێی وتەکانی ھاوسەری نیاز عەزیز، ناوبراو ئەشکەنجە دراوە لە ماوەی
دەستگیرکردن و زیندانیکردنیدا، لە کاتێکدا نیاز وەک ناڕەزایی دەربڕین
دژ بە مامەڵەی دەزگای ئاسایش لەگەلیدا ماوەی ٦٥ رۆژ مانی لە خۆراک
گرتبوو بە جۆرێک ژیانی لە مەترسیدا بوو و باری تەندروستی ناجێگیربووە.
ھاوکات نزار تەڵعەت بێجان رۆژنامەوان لە گۆڤاری باشوور، کە لە ناوچەی
بادینان دەردەچێت، رۆژی ٢٨/٨/٢٠١٣ بە مەبەستی مۆڵەت وەرگرتن بۆ
کردنەوەی بنکەی رێکخراوی ھەڤپەژراندنا جڤاکی سەردانی ئاسایشی زاخۆی
کردووە ، کەچی لەلایەن دەزگاکەوە دەستگیرکراوە و تائێستاش ئازادنەکراوە.
ئەمە چەند جارێکە رۆژنامەوانی ناوبراو بەھۆی چالاکییەکانییەوە دەکەوێتە
بەر فشار و سووکایەتی پێکردنی دەزگا ئەمنییەکانی پارتی. ئەم جارە بەھۆی
وەرگرتنی مۆڵەت بۆ رێکخراوەکەی کە مەبەست بوو لەگەڵ ٤٠ گەنجی تر بنکەی
رێکخراوێکی مەدەنی بکاتەوە، بەڵام ئێستا لە کونجی زیندان خراوە.
ھەروەھا رێگە بە کەسوکارەکەشی نادرێت سەردانی بکەن و بیبینن. ھاوکات
بەشێوەیەکی فەرمیش لەلایەن ئاسایشەوە ھۆکاری دەستگیرکردنەکەی
رانەگەیەندراوە.
دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان بە بیانووی دزە پێکردنی زانیاری و
ئەشکەنجەدانیان لەلایەن ئاسایشی گشتی لەکاتێکدایە، پێشتریش رۆژنامەنووس
(کارزان کەریم) لەلایەن ھەمان دەزگاوە دەستگیرکرا و دواتر لەلایەن
دادگاوە سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا و پێشتریش
رایگەیاندبوو لە زیندانی تاکەکەسی دەزگای ئاسایشدا ئەشکەنجە دراوە.
(سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ) پێشتر لە راپۆرتێکی
ساڵانەیدا سەبارەت بە رەوشی زیندانیان لە نێو گرتووخانەکاندا
رایگەیاندبوو کە "لەکۆی ٤٥٦ زیندانی دەستگیرکراودا ١١٣ کەسیان
ئەشکەنجەدراون، کە بەشێکیان ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی دراون لەکاتی
دەستگیرکردن و لیکۆڵینەوە لەگەڵیاندا".
بەپێی ئەو زانیاریانەی بەشێوەیەکی نافەرمی گەیندراون، نیاز عەزیز "بەھۆی
بردنە دەرەوەی زانیاری لە مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان و
بڵاوکردنەوەی لە گۆڤاری لڤین زیندانیکراوە" بەدرێژایی ماوەی
دەستگیرکردنیشی تا ئێستا تۆمەتەکانی سەری لە رێگای دادگا ساغ
نەکراوەتەوە و پرۆسەی دادگایی کردنی بەڕێوە نەچووە.
لە کاتێکدا بەپێی بنەما دادگەرییە سزاییەکان بە ژمارە (٢٣)ی ساڵی ١٩٧١ی
ھەموار کراو، کە کۆنگرەی یەکەمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەدەغەکردنی
تاوان و مامەڵکردن لەگەڵ تاوانباراندا پشتی پێبەستووە، پێویستە
تۆمەتبار ئاگاداربکرێتەوە لە ھۆکاری دەستگیرکردنەکەی.
ھەروەھا بەپێی بنەما دادگەرییە سزاییەکان دەبێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا
تۆمەتبار لەبەردەم لێکۆڵەری داد یان دادوەر ئامادەبن بۆ وەرگرتنی
وتەکانیان.
لەگەڵ ئەوەشدا ماددەی (٣٣٣) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (١١١) ی
ساڵی ١٩٦٩، ئاماژە بەوە دەکات کە بەکارھێنانی ھێز و ھەڕەشەکردن بە
ئەشکەنجە دادەندرێت و سزای بەندکردن بۆ ئەنجامدەرەکەی دانراوە (کە
فەرمانی دابیت یان خۆی ئەنجامی دابێت لە دژی تۆمەتبار یان شاھێد یان
شارەزایەک بە مەبەستی ناچارکردنی بە دانپیانانێک).
مانەوەی نیاز عەزیز بۆ زیاتر لە ٢١ مانگ بەبێ دادگایی کردن لە
کاتێکدایە، بەپێی یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەکانی ژمارە (٢٣)ی ساڵی
١٩٧١ی ھەموارکراو، پێویستە ماوەی مانەوەی تۆمەتبار لە راگرتندا (توقیف)
لە چارەکی ئەو حوکمەی کە پێی تۆمەتبار کراوە زیاتر نەبێت.
بۆیە ئێمە، بەشداربووانی ئەم کەمپینە داوا لەلایەنە پەیوەنیدارەکانی
سەرەوە دەکەین لە روانگەی جێ بەجێکردنی یاساکان و دەستگرتن بە
بنەماکانی مافی مرۆڤ و دەستھەڵگرتن لە سەرکوتکاری و پێشێلکارییەکان بە
زووترین کات پابەندبن بەجێ بەجێکردنی ئەم داواکاریانەی خوارەوە:
*بەھۆی نالەباری باری تەندروستی نیاز عەزیز لە دەرەنجامی مانگرتنە ٦٥
رۆژییەکەی و فشارە دەروونییەکانی سەری، بەزووترین کات ئازاد بکرێت تا
رۆژی دادگایی کردنی لە پرۆسەیەکی دادگایی خاوێندا.
• نزار بێجان
بە زووترین کات ئازاد بکرێت و تۆمەتە ھەڵبەستراوەکانی سەری ئاشکرا
بکرێن و قەرەبووی ماددی و مەعنەوی ئەو زیانە بکرێتەوە کە لە ماوەی
زیندانیکردنیدا بەریکەوتووە.
• ئاشکراکردنی
ئەو تۆمەتانەی کە بەھۆیەوە نیاز عەزیز ماوەی ٢١ مانگە لە ماوەی
راگرتندایە.
• دەزگای
ئاسایشی گشتی ھەرێم پێویستە دەست لە دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان
ھەڵبگرێت بە بیانووی دزە پێکردنی زانیارییەکان و وەک دەزگایەکی
نیشتیمانی مامەڵە بکات نەک حیزبی.
• پێویستە
بەپێی یاسای کاری رۆژنامەنووسی ژمارە (٣٥)ی ساڵی ٢٠٠٧ و یاسای نوێی بە
دەستھێنانی زانیاری ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠١٣ مامەڵە لەگەڵ دۆسییەی نیاز
عەزیزدا بکریت.
• دەزگای
ئاسایش رێگا بە رێکخراوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و لیژنەکانی
پەرلەمانی کوردستان بدات بۆ بینینی نیاز عەزیز لە نێو زیندان و
ئاگاداربوون لە وردەکاری دۆسییەکەی.
• چیتر بۆ
مەرامی سیاسی بەرگی یاسایی بە بەر تۆمەتەکاندا نەکرێت لە دژی
رۆژنامەنووسان و ھەوڵدان بۆ سەرکوتکردنی ئازادی رادەربڕین.
بۆ پشتیوانیکردن لەم کەمپینە ناوەکانتان بۆ ئەم ئیمێلەی خوارەوە بنێرن:
niyazabdulla@yahoo.com
ناوی پیشتوانی کەمپینەکە:
١- نیاز عەبدوڵڵا - چالاکوان لە بواری مافەکانی مرۆڤ
٢- شێروان شێروانی - سەرنووسەری گۆڤاری باشوور
٣- گروپی ١٧ی شوبات لە ستۆکھۆڵم
٤- رێکخراوی ھاوڵاتی ئازاد ویەکسان
٥- ئاسۆس ھەردی - نووسەر و رۆژنامەنووس
٦- ھۆشیار عەبدوڵڵا - بەڕێوەبەری کەناڵی ئاسمانی KNN
٧- کەمپینا ئازادی بو سەید
ئەکرەم
٨- گۆڤاری باشوور
٩- رێکخراوی مرۆڤ بۆ مرۆڤ
١٠- رێکخراوی خۆبەخشی کوردستان
١١- رێکخراوی گەیاندن بۆ چالاکی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ
١٢- رێکخراوا تێکوشان بو هشیاریا کلتووریی
و میدیایی
١٣- رێکخراوا ھەڤپەژراندنا جڤاکی
١٤- ناڤەندا ئاری بو چاپەمەنیێ
١٥- رێکخراوا کەسکا کوردستانی -
ئەوروپی
١٦- کامەران محەمەد - رۆژنامەنووس
١٧- سیروان رەشید - کەناڵی ئاسمانی KNN
١٨- موەفەق محەمەد - رۆژنامەنووس
١٩- ھێمن فەرید - چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی
٢٠- کارزان عەزیز - چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنی
٢١- رێکخراوا ھەست بو ھونەر و چاند
٢٢- ھەندرێن ئامێدی. چالاکڤانێ سیاسی. نەرویج
٢٣- مەکی ئامێدی. چالکڤانێ سیاسی. نەرویج
٢٤- محسن عەبدولرەحمان. نڤیسکار. دھوک
٢٥- کاوار حەسەن. روژنامەڤان. دھوک
٢٦- ئەمیر گوران. روژنامەڤان. دھوک
٢٧- جەمیل بەرواری. چالاکڤانێ سیاسی. زاخو
٢٨- ھەندرێن مامەند. چالاکڤانێ سیاسی. نەرویج
٢٩- مەحمود حەکیم، چالاکڤانێ گەنجان. دھوک
٣٠- شوان سەید عەلی. چالاکوانی گەنجان. رواندورز
٣١- ئارام حسێن. روژنامەڤان. دھوک
٣٢- ئەیھان سەعید. روژنامەڤان. دھوک
٣٣- بڕیار نامق - کەناڵی ئاسمانی KNN
٣٤- ھەردی ئەحمەد - کەناڵی ئاسمانی
KNN
٣٥- ئارام مەحمود - کەناڵی ئاسمانی
KNN
٣٦- بەھمەن عومەر - رۆژنامەنووس
٣٧- مەسعود ھادی. روژنامەڤان. دھوک
٣٨- عەممار عەبدوللا. روژنامەڤان. دھوک
٣٩- دلوڤان زێباری. روژنامەڤان. دھوک
٤٠- بریار حەجی کەکو/ روژنامەڤان.دێرەلوک
٤١- نیھاد ھەمزە/ روژنامەڤان. شێلادزێ
٤٢- برقی ئیسلام. روژنامەڤان/ ئامێدی
٤٣- بێوار حەجی زەینەل.چالاکڤانێ سیاسی. ئامێدی
٤٤- ئەحمەد تەمەر روژنامەڤان/سیریێ
٤٥- عرفات عەبدلجەبار. روژنامەڤان/ شێلادزێ
٤٦- ئوسمان زینەل. ماموستا .شێلادزێ
٤٧- نژیار سەلاحەدین. ماموستا. شێلادزێ
٤٨- مروان موسا. فەرمانبەر. شێلادزێ
٤٩- یوسف محسن. چالاکڤانێ سیاسی. شێلادزێ
٥٠- رێڤینگ یاسین. روژنامەڤان. دھوک
٥١- وەلید موحەمەد. چالاکڤانێ سیاسی. ئاکرێ
٥٢- دلبرین شێروانی. چالاکڤانێ گەنجان. ئاکرێ
٥٣- شاسوار مامە. روژنامەوان. رانیە
٥٤- کاروان سەبری. چاڤدێرێ سیاسی. سوێد
٥٥- عەبدلقارد موحەمەد، خاندەڤان، دھوک
٥٦- سەردار کەریم. چالاکڤانێ گەنجان. زاخو
٥٧- دلشاد ئەنوەر. روژنامەڤان. ئاکرێ
٥٨- فەرمان رەشاد. روژنامەنووس. ھەولێر
٥٩- سەباح ئەتروشی. روژنامەڤان. دھوک
٦٠- ھەوار ئاسا. روژنامەڤان. زاخو
٦١- ئازاد بامەرنی. چاڤدێرێ سیاسی. برێتانیا
٦٢- بێکەس بەرواری. چالاکڤانێ سیاسی. نەرویج
٦٣- شەوقی کانەبی - کەناڵی ئاسمانی KNN
٦٤- ئاریان کامیل - کەناڵی ئاسمانی KNN
٦٥- ئاوارە حەمید - کەناڵی ئاسمانی KNN
٦٦- کامیل عومەر - مامۆستای زانکۆ
٦٧- شەماڵ ئاکۆ - خوێندکار لە وڵاتی سوید
__________________________________________
تێبینیی: هەر
بەڕێزێکی دیکە دەتوانێ لە رێگەی ئەو ئیمایلەی سەرێ ناوی خۆی بنێری بۆ
بەشدارییکردن.
|