٢٩\١٠\٢٠١٠
که‌مپینی به‌رگریکردن
له ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی و
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
ئه‌نفالچیه‌کان.

سه‌رخێڵ غه‌واره
هاوپیشه‌مان به‌ڕێز کاک ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی ساڵانێکی دوور و درێژه وه‌ک
چرا بۆته رۆشنکه‌ره‌وه‌ی بیروهزری تاکی کورد و هه‌موومان به‌و ناوه
جوانه ئاشناین" دیاره به‌ڕێزیان وه‌ک هه‌ست کردن به به‌رپرسێتی و
دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو هه‌ڵساوه به
بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان له‌سه‌ر جاشه سووکه‌کان و ئه‌نفالچیه‌کان
که ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن پارته سیاسیه‌کانی کوردستانه‌وه به
ئۆپۆزۆسیۆنیشه‌وه داڵده‌دراون" دیاره له‌به‌شی پێنجه‌می بابه‌ته ئه‌کادیمیه‌که‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر تاوانه‌کانی ئه‌نفالچیه‌ک به‌ناوی خالید خوله
سور کردووه و ئه‌و جاشه سووکه‌ش هاتووه هه‌ڕه‌شه‌ی توندی لێکردووه
گوایه هاوپیشه به‌ڕێزه‌که‌مان(ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی) سووکایه‌تی پێی
کردووه" له کاتێکدا ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان
خوازیاری ئه‌وه بووین که لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان و حکومه‌تی
هه‌رێم ئه‌م سه‌رۆک جاش و ئه‌نفالچیانه راپێچی به‌رده‌م دادگا بکات نه‌ک
ئه‌وان بێن هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌مان لێبکه‌ن" بۆیه لێره‌وه داوا له
هه‌موو مرۆڤدۆست و رۆشنبیر و که‌سێکی خاوه‌ن ویژدان ده‌که‌ین که هه‌رچی
زووه هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین که به زووترین کات ئه‌م خائین و ئه‌نفالچیانه
راپێچی دادگا بکرێن به تایبه‌تی خالیدی خوله سور که ئه‌مڕۆ بۆته
مایه‌ی هه‌ڕه‌شه" با رێگری لێبکه‌ین پێش راکردنی وه‌ک قاسم ئاغاکان"
لێره‌شه‌وه داواکارین له به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا و بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان با روونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌نفالچیه که به‌ناوی
ئه‌وانه‌وه لێدوان و هه‌ڕه‌شه ده‌کات" داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین
با به راپێچکردنی خالیدی خوله سور بۆ به‌رده‌م دادگا ده‌رگای ئه‌و
بێده‌نگیه‌مان بشکێنین و له نووسینه‌وه بۆ پراکتیک هه‌نگاو بنێین.
با هه‌موومان ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت که جاش هه‌ر جاشه چ پارتی بێت یان
یه‌کێتی یان گۆڕان یان شیوعی یان ئیسلامی" گرنگ ئه‌وه‌یه رۆژێ له
رۆژان دژی میلله‌ته‌که‌ی بووه و خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له نه‌ته‌وه‌که‌ی
کردووه و کوردی بێ تاوانی کوشتووه و به کوشت داوه.
بژی کورد و کوردستان
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدان
__________________________
ئه‌ندازیار محه‌مه‌د که‌ریم ناسراو به سه‌رخێڵ غه‌واره.
sarxil961@gmail.com
|