په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٨\٢٠١٤

(لیستی یەکەم و دووەم)

کەمپینی داکۆکیی لە ئاوارە عەرەبزمانەکان لە کوردستان.
 


ماوەی چەند ھەفتەیە کەمپینێکی ڕاسیستانە لە دژی عەرەبزمانەکان لە کوردستان ئەنجام دەدرێت. ڕۆژ دوای ڕۆژ بانگەشەی وەدەرنانیان، بە تایبەتی ئاوارەکان فراوانتر دەکرێتەوە. کار گەیشتۆتە ئەنجامدانی ھێرش و پەلامار بۆ سەر ئاوارەکان و مەترسی دروست کردن لەسەر ژیانیان. ڕێکخەرانی ئەم کەمپینە سوودیان لە دۆخی نالەباری ئابووری و گرانی بازاڕ و ھەروەھا نیگەرانی و ترس لە پەلامارەکانی داعش وەرگرتووە و بە ھاوکاری ھەندێک کەناڵی میدیایی بانگەشەی ڕاسیستانەی خۆیان توندتر و تیژتر کردۆتەوە. ئێمە کە واژۆیەکانمان لە خوارەوە ھاتووە لە کاتێکدا کە بە توندی ھەر بانگەشەیەکی ڕاسیستانە لەسەر ھەر بنەمایەک چ ئیتنیکی بێت یان ئاینی ڕەت دەکەینەوە، جەخت لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دەکەین:


یەکەم: ھێرشی ڕاسیستانە و بانگەشەی وەدەرنانی ئەو خێزانانەی لە ترسی جەنگ و کوشتار پەنایان بۆ کوردستان ھێناوە، سەرەتاییترین پرنسیپەکانی مافی مرۆڤ دەخاتە ژێر پرسیارەوە. ئەم کردەوەیە بەر لە ھەر کەس کاریگەری نەرێنی بۆ سەر ئێستا و ئایندەی ماف و ئازادیەکانی ھاوڵاتیانی کوردستان ھەیە.


دووەم: عەرەبزمانەکان لە کوردستان تەنھا ئاوارە نین، بەڵکو لە بەشیکی کوردستانداو بە تایبەت لە ناوچە دابڕاوەکاندا ئەوان ھاوڵاتی کوردستانن. ئەم بانگەشەیە بە دوژمن ناساندنی بەشیکی ھاوڵاتیانە، ڕق وکینەی قەومی بنجدار دەکات و ململانێی ئیتنیکی فراوانتر دەکاتەوە و مەترسی بۆ پاشەڕۆژی کوردستان دروست دەکات.


سێیەم: بانگەشەی وەدەرنانی عەرەبزمانەکان لە رۆژگاری ئەمڕۆدا نەک تەنھا مەترسیە ئەمنیەکان کەم ناکاتەوە، بەڵکو زەمینەی پشێوی شەڕ و پاکسازی ئیتنیکی دەخوڵقێنیت و ئەگەری ڕوودانی کارەساتی مرۆیی بەھێز دەکات. سەرەنجام کاردانەوە و ترسی عەرەبزمانەکانی کوردستان لە باروئەنجامەکانی ئەو کەمپینە دوژمنکارانەیە دەبێتە پاڵنەریان بۆ نزیکبوونەوە لە گروپە توندڕەو و نەتەوەپەرست و تیرۆریستیەکان.


چوارەم: پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەلە لە بە ھاناھاتنی ئاوارەکان بکات و شوێنی حەوانەوەی گونجاویان بۆ فەراھەم بکات. ئەگەرچی گیانی مرۆڤدۆستی و کۆمەکی لێقەومان لەناو خەڵکی کوردستاندا بەھێزە و ئێمە بە قوڵی ستایشی ئەو دیاردە شارستانیە دەکەین، بەڵام نابێت ڕێگا بدرێت کە دەسەڵات لەبری گرتنە ئەستۆی فەراھەمکردنی کۆمەکی مرۆیی و دەستگیرۆیی لێقوماوان، باری شانی لەبناغەوە قورسی جەماوەری ھەژاری کوردستان ھێندەی ترقورس بکات. دەسەڵات ئەرکیەتی ئۆباڵە ئابووریەکانی داڵدەدانی ئاوارەکان لە ئەستۆی خۆی بگرێت و بە بودجەی تەرخان کراو و کۆمەکە نێو دەوڵەتیەکان ئاستێکی ستاندارد بۆ نیشتەجێکردن و گوزەرانی ئاوارەکان فەراھەم بکات.


پێنجەم: کردەوەی حیزبەکانی دەسەڵات و ھاندانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی گیانی ڕاسیزم و دوژمنایەتی عەرەبزمانەکان لەلایەن دەزگا میدیاییەکانی سەر بە حیزبەکانی دەسەڵات جێگای بێزاری و ئیدانەیە. پێویستە لەم بوارەدا سزای یاسایی ئەو ڕۆژنامە و کەناڵانە بدرێت کە کینەی قەومی ناکۆکی و دوژمنایەتی نێوان خەڵک دەنێنەوە و لەلایەن ڕێکخراوە پەیوەنددارەکان بە کاری ڕۆژنامەوانی چاودێری بەردەوام بکرێن، ڕەخنەیان لێ بگیرێت و ئیدانە بکرێن.


شەشەم: پێویستە دەزگاکانی ئاسایش وێڕای پاراستنی ئەمنیەت و ئارامی دانیشتوانی کوردستان، ھاوکات ژیان و سەلامەتی و کەرامەتی ئاوارەکان لە دەستدرێژی و ھەڕەشە بپاریزێت و سەرپێچی کاران ڕوبەڕووی یاسا بکاتەوە.


هەفتەم: ئێمە لە کاتێکداکە پشتیوانی لە جووڵانەوەی سەربەخۆی ڕێکخراوە مەدەنی و مرۆڤدۆستەکانی کوردستان لە دژی تاوانکاری داعش و فاشیزم بە ھەموو ڕەنگەکانیەوە دەکەین، بانگەوازی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان دەکەین کە بەو ڕیکخراوانەوە پەیوەست بن و ھەڵوێستی کرداری بۆ بەرپەرچدانەوەی کەمپین و کردەوە ڕاسیستیەکان لە دژی عەرەبزمانان بنوێنن.


ئێمە وێڕای ئاگادارکردنەوەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیخوازانی جیھان لە مەترسیەکانی فراوانبوونەوەی ئەم کەمپینە ڕاسیستیە ئاراستە کراوە، ھەموو ناوەندە مرۆڤدۆستەکانی جیھان بۆ بەھانا ھاتنی ئاوارەکان لە کوردستان و پەلەکردن لە فریاکەوتنیان بانگەواز دەکەین.

واژۆیەکان:

 

لیستی یەکەم:


١. ئاراس ڕەشید لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/کەنەدا
٢. ئاراس ھادی/ سلێمانی سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵانی عیراق
٣. ئاسۆ کەمال ، ھەڵسوڕاوی سیاسی، لەندەن
٤. ئاسۆس ھەردی، نووسەر و ڕۆژنامەوان، سلێمانی
٥. ئاشتی عەلی حسن/ دانیمارک
٦. ئاکۆ برایم .نووسەر
٧. ئاکۆ کەریم - رۆژنامەنووس - سلێمانی
٨. ئەرسەلان رەحمان - ھەولێر
٩. ئەمیر خانەقینی - چالاکی مەدەنی - خانەقین
١٠. ئەیوب گەرمیانی - کرێکار - بەلجیکا
١١. ئیبراھیم لەک/ دانیمارک
١٢. ئیبراھیم محەمەد/ ھەڵسوڕاویسیاسی/ بەریتانیا
١٣. ئیسماعیل گەڵاڵی/ زیندانی سیاسی/ کوردستان
١٤. ئیلھام لەک/ خوێندکار/ دانیمارک
١٥. ئەحمەد عەلی/ بەرپرسی لقی سویسرای فدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران
١٦. ئەکرەم عبداللە/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ نەرویج
١٧. ئەنور نوری/ ھەلسوراوی سیاسی / نەرویج
١٨. بڕوا عەلادین، سوێد، نووسەر و وەرگێڕ
١٩. بەکر ئەحمەد، شاعیر و نووسەر، یۆتۆبۆری، سوێد
٢٠. بەمۆ دەربەنی - فەرمانبەر - دەربەندیخان
٢١. بەھار مونزیر، ھەڵسوڕاوی بزووتنەوەی ژنان، سلێمانی
٢٢. پشتیوان کریم گەڵاڵی/ ڕۆژنامەنوس/ سەیدسادق
٢٣. پێشڕەو ئیسماعیل عارف - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
٢٤. پەخشان مستەفا، فەرمانبەر، قەڵادزە
٢٥. تارا تۆفیق، سوێد
٢٦. تاھیر عیسا/ فینلەندا
٢٧. تریفە عزیز/ نورنبیرگ/ المانیا
٢٨. تەلعەت تەھا- ئوسترالیا
٢٩. پریا تاھر - لندن
٣٠. جەبار موحسین/ نەرویج
٣١. جەبار مستەفا-ئوسترالیا
٣٢. جەلیل ڕەزائی، ھەڵسوڕاوی سیاسی، دانیمارک
٣٣. جەمال موحسین، لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، نەرویج
٣٤. چنار عەلی - خوێندکاری زانکۆی سلێمانی
٣٥. چیمەن قەرەداغی، فینلاند
٣٦. چیمەن مارف- ئوسترالیا
٣٧. حەسەن مارف- ئوسترالیا
٣٨. دیلان عەلی، شۆفێر، دەربەندیخان
٣٩. دەشتی جەمال، سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراقی
٤٠. ڕاوکار خدر/ ڕۆژنامەنوس/ سۆران
٤١. ڕوژە حسن سالح، رێکخراوی خەلک بۆ گەشەپێدان، سلێمانی
٤٢. رۆژ عەزیز،.تورکیا
٤٣. ڕۆژین رەزا سولتان/ سلێمانی
٤٤. ڕێبوار حەمید، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، لەندەن
٤٥. ڕێبوار سیوەیلی/ دەروناس/ کوردستان
٤٦. ڕێناس عارف/ کاریکاتێرست/ ھۆڵەندا
٤٧. ڕێنوار جەبار، سوێد
٤٨. زامدار ئەحمەد - رۆژنامەنووس - کۆیە
٤٩. زەردەشت گورون - کرێکار - بەلجیکا
٥٠. سوھام محەمەد/ ئوسترالیا
٥١. سۆزان سەعید - خوێندکاری دکتۆرای فەلسەفە - بەلجیکا
٥٢. سۆیبە محەمەد خوێندکاری دانشگا /نەرویج
٥٣. سەردار قادری/ ھەڵسوڕاویسیاسی/ سوێد
٥٤. سەرگوڵ ئەحمەد/ ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی/ کەنەدا
٥٥. سەمیر نوری، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی چەپی عیراق
٥٦. سەمیرە حەمە سالح/ فینلەندا
٥٧. سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵانی کوردستان
٥٨. شاخەوان ناسیح/ سلێمانی
٥٩. شوان سدیق، ڕۆژنامەوان، ھەولێر
٦٠. شێرزاد فاتح/ بەرپرسی سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان
٦١. شەماڵ عەلی، ھەڵسوڕاوی سیاسی، سوێد
٦٢. عەلی مەحمود/ چالاکوانی مەدەنی/ھەولێر
٦٣. عومەر محەمەد/ سەرنووسەری گۆڤاری ئەنفالستان/ سلێمانی
٦٤. عوسمان ڕەحمانی، نەرویج
٦٥. عوسمان ئە حمەد، ھە لسوراوی سیاسی، دانیمارک
٦٦. عومەر ھەنگاو/ ھەڵسوڕاوی سیای فینلەندا
٦٧. عیزەت مەلەکی ھەڵسوڕاوی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی/فەرەنسا
٦٨. فاروق عبداللە/ سلێمانی
٦٩. فواد ئاقا بەگزادە/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/انیمارک
٧٠. فوئاد قەرەداغی نووسەر سلێمانی
٧١. فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقی
٧٢. فەراسەت میرزا/ دانیمارک
٧٣. فەرمان خێلانی، چالاکی مەدەنی و رۆژنامەنووس، بەلجیکا
٧٤. کامەران لەتیف، بەریوبەری سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منالانی کوردستان
٧٥. کاروان دەرسید/ سوێد
٧٦. کاوە عومەر/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ کەنەدا
٧٧. کەمال فەرەج/ کرێکار/ نەرویج
٧٨. گولزار عەلی، ھەڵسوراوی بزوتنەوەی یەکسانی ژنان
٧٩. گۆنا سەعید، ھەڵسوڕاوی ژنان، لەندەن
٨٠. لارس مەسین/ دانیمارک
٨١. لاوژە جەواد، ھەڵسوڕاوی سیاسی، دانیمارک
٨٢. لقی کوردستانی فدراسیۆنی پەنابەرانی عیراقی
٨٣. مەحمود شێخ نوری/ سەیدسادق
٨٤. مریم عبدالرحمن ھەڵسوڕاوی ژنان/کەنەدا
٨٥. موزەفەر عبداللە/ ھەڵسوڕاوی سیاسی کۆمۆنیست/ ئوستوڕالیا
٨٦. موستەفا باھیر، فنلاندا
٨٧. موسلیح ڕێبوار/ شاعیرو لێکۆڵەڕەوە/ سوێد
٨٨. میدیا حسن/ دانیمارک
٨٩. نادر عبدالحمید/ ھەڵسوڕاوی سیاسی کۆمۆنیست/ دانیمارک
٩٠. ناز عەلی - خوێندکاری زانکۆی سلێمانی
٩١. نەجم محەمەد/ ھونەرمەند/ سلێمانی
٩٢. نەسرین خدر مەحمود/ سلێمانی
٩٣. ھانا ئیسماعیل محەمەد/ ڕۆژنامەنوس/ ھەولێر
٩٤. ھێمن رۆژھەڵاتی - خوێندکار - بەلجیکا
٩٥. ھێمن ڕەئوف، کەنەدا
٩٦. ھێمن سوھرابی/ دانیمارک
٩٧. ھێمن فەرید، یاسا ناس و چالاکوانی مەدەنی/ ھەولێر
٩٨. ھیوا خۆشناو، بەلجیکا
٩٩. ھیوا ئەحمەد/ ھەڵسوڕاوی سیاسی کۆمۆنیست/ لەندەن
١٠٠. ھەژار تەها تۆفیق / جالاکی مەدەنی
١٠١. ھەژار تەها تۆفیق، چالاکی مەدەنی، سلێمانی
١٠٢. ھەڵاڵە رافیع، ھەڵسوڕاوی بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان، سوێد
١٠٣. ھەورامان عەلی ، نووسەر ، فنلەندا
١٠٤. یاسین رۆستەمی، ڕۆژنامەنوس، سلێمانی
١٠٥. یاسین ئامێدی - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
 

لیستی دووەم:

 

١٠٦. ئارام لەتیف، نەرویج
١٠٧. ئاسوس جمال قادر، دانمارک
١٠٨. ئاڤیڤان بۆکانی کوردستان
١٠٩. ئەرسەلان رەحمان
١١٠. بەیار مستەفا، فەرمانبەر، فنلندا
١١١. بنار مستەفا - فنلندا
١١٢. بورھان دیوارگەر،فەنلاند
١١٣. بەختیار نادر، ھەڵسوڕاوی سیاسی، سلێمانی
١١٤. بەختیار ئەحمەد ساڵح، رێکخەری پرۆژەکانی سی دی ئۆ، سلێمانی
١١٥. بەیان حوسەینزادە، سلیمانی
١١٦. بەیان سەلمان، نووسەر
١١٧. پویا میرزایی، ئاڵمانیا
١١٨. پەروین عەزیز چالاکی مەدەنی،سلیمانی
١١٩. تەرزە عەباسی، کوردستان
١٢٠. تەھا حەمە ڕەش، ھۆڵەندا
١٢١. تەھا ئیبراھیم، ئەلبێرتا، کەنەدا
١٢٢. جەمال شەریف/ فینلندا
١٢٣. چۆمان عوسمان/رۆژنامەوان/ ھەلەبجە
١٢٤. چۆمان ھەردی، نووسەر و لێکۆڵەر، ئەڵمانیا
١٢٥. حسام یوسفی، تورکیا
١٢٦. حەمید کەشکۆڵی، نووسەر، سوید
١٢٧. حەمە خالید، سوید
١٢٨. خانم ڕەحیم لەتیف، بەڕیوبەری سەنتەری ئاسودە، سلێمانی
١٢٩. دارا محمد، نەرویج
١٣٠. داریوش شاسواری، سلیمانی
١٣١. دلێر دارا، نەرویج
١٣٢. رامیار رەزایی، تورکیا
١٣٣. رەزا خەباز، ئالمانیا
١٣٤. رێباز نجم الدین، خویندکاری ماستەر، فینلندا
١٣٥. زانیار دارا، خوێندکاری زانکۆ ئابووری کۆمەڵایەتی، نەرویج
١٣٦. سارا قادری، تورکیا
١٣٧. سان ساراڤان / فلمکار/ سلێمانی
١٣٨. سنوور دارا, خوێندکار کۆمەڵناسی
١٣٩. سەلام عەبدولڵا - چالاکی مەدەنی و نوسەر - خانەقین
١٤٠. سوارە کەمال، کەرکوک
١٤١. سۆزان دارا/ بەکالۆریۆسی پەروەردە/ ئیتاڵیا
١٤٢. سیروان پرتونوری، سلیمانی
١٤٣. سەباح ڕاجی، نەرویج
١٤٤. سەلام عبداللە/ چالاکوانی مەدەنی/ فینلەندا
١٤٥. سەلام ئەحمەد نەبەر، توێژەری کۆمەڵایەتی، سوید
١٤٦. شاخەوان محمود / فەرمانبەر / سلێمانی
١٤٧. شالاو مەلازادە، دەرچووی بەشی فەلسەفە لە زانکۆی سلاحەددین،. کۆرئ/ شەقلاوە
١٤٨. شۆخان حەمە ڕەشید ئەحمەد پاریزەر ( ڕیکخراوی ھاریکاری یاسای ژنان)
١٤٩. شێخ علی / کادری یەکێتی نیشیمانی کوردستان
١٥٠. شێوە ئەنوەر ئیبراھیم، نەرویج بێرگن
١٥١. عبد الجبار احمد محمد، ستوکھولم- سوید
١٥٢. عبداللە ێالح، ھەڵسوڕاوی سیاسی، لەندەن
١٥٣. عەباس ئەحمەد، سوید
١٥٤. عەدنان گەوێلی، ئەڵمانیا
١٥٥. فریاد بێباک، ھۆلەندا
١٥٦. فواد ئەمینی، تورکیە
١٥٧. فوزیە نێرتپور
١٥٨. فەرەیدون حەمەڕەشید .نوسەر، سویسرا
١٥٩. کاروان پاکسرشت، ئاڵمانیا
١٦٠. کامەران فەتاح حەمە ساڵح، نەرویج – بێرگن
١٦١. کاوە کەریمی/ رۆژنامەوان
١٦٢. کوێستان ئەمینی لەندەن
١٦٣. گوڵاڵە ڕشید، نەرویج
١٦٤. گوڵاڵە معروف/ فینلەندا
١٦٥. لوقمان مستەفا عبداللە/ دانیمارک
١٦٦. موحسن کەریم، حزبیکۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان
١٦٧. موحەمەد ئەبدولقادر، کاسب، سلێمانی
١٦٨. مھاباد ساڵح، دانیمارک
١٦٩. مەھدی ساڵح، ھەڵسوڕاوی کرێکاریی، سلێمانی
١٧٠. نالی پینجوینی، روژنامەوان، سویسرا
١٧١. نەسرین باپیری، کوردستان
١٧٢. ھاوڕێ فاتح، خوێندکار، سوید
١٧٣. ھێرۆ ھەڵەبجەیی، کارمەندی تەندروستی، فەرەنسا
١٧٤. ھیوا جەمیل، ھەڵسوڕاوی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، کەنەدا
١٧٥. ھیوا کاردۆیی، یۆتۆبۆری-سوید
١٧٦. ھەتاو عەبدوللاھی، تورکیا
١٧٧. واحید خزری، کوردستان


بۆ پەیوەندیی و زانیاریی پتر: ٠٠٩٦٤٧٧٠٩١٠٢٢٣٧
بۆ واژۆکردن:

لاوژە جەواد: lawzha@yahoo.com
شەماڵ عەلی: shemalali@yahoo.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک