په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٨\٢٠١١

کەمپینی داواکاریی بۆ پێدانی قەرزی بچووک ‌و

پێشینەی هاوسەرگیریی بە لاوانی کەرکوک ‌و ناوچە دابڕاوەکان.

 

 

دوای ئەوەی ڕۆژی 20/7/2011 لەبەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان‌و سەرۆکایەتی پەرلەمان‌و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان‌و وەزارەتی دارایی‌و ئابوری کرا بوو.

داوامان کردبوو کە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی قەرزی بچوک‌و پێشینەی هاوسەرگیری لاوانی ئەم ناوچانەش بگرێتەوە.

دیارە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپاڵا سەرجەم ئەم بڕیار‌و پرۆژە بەسودانەی ئەنجامی داون لەهەرێمی کوردستان بۆتە مایەی پێشکەوتن‌و گەشەی بەردەوامی ناوچەکە‌و باشبوونی گوزەرانی خەڵک‌و ئاوەدانی. ئەم بڕیارەش هەوڵێکی ترە بۆ کەم کردنەوەی بێ‌ کاری‌و زیاتر ئاوەدانکردنەوەی کوردستان. بۆشاری کەرکوک‌و ناوچە دابڕاوەکان بڕیارێکی لەم شێوەیە یاخود جێگاکردنەوەی ئەم بڕیارەو سوودی ئەم پرۆژەیە بەپێویست دەزانین‌و دەبێتە زیاتر مایەی خۆشی ‌و نەهێشتنی نەهامەتی‌و ناخۆشیەکانی لاوانی ئەم ناوچانە. بۆیە هەروەک چۆن حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕابردوودا چەندین بڕیار‌و پڕۆژەی بەسودی بۆ ئەم ناوچانە ئەنجام داوە. ئەم بڕیارەش بەهەمان سوودی پرۆژەکانی پێشوو دەبێتە جێگای دەست خۆشی. بەهیوای ئایندەیەکی باشی بۆ ئەم ناوچانەش هەبێت.

بۆ ئەم مەبەستە ئەم کەمپینەمان ڕاگەیاند.

تۆی کوردی دڵسۆز بەخاک و نەتەوە بۆ ئەوەی بە واژۆیەکت پشتگیری خۆت لەم کەمپەینە بکەیت تکایە لە ڕێگای ئەم ئیمایل ئەدرەسەوە پەیوەندیی بکە و پشتگیریی خۆت بنیرە: hiwahamed@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک