٢٦\٢\٢٠١٣
ئەمڕۆ
١\٣\٢٠١٣
نوێ کراوە.
کەمپینی ئەحلام
مەنسوور بۆ ٨ی مارس:
(تاوانی پیاوسالاریی
دژ بە ژنان و کچان رسوا دەکەین).
زۆربەی
ژنان و کچان لە ژیانی واقعی رۆژانەیان رووبەڕووی ئەم تاوانانە دەبنەوە:
- تیرۆرکردنی فیزیکی و دەروونی رۆژانە (جوێندان، تەلەفۆنکردن و قسە
سووک).
- توندوتیژیی، ترساندن و تۆقاندن.
- ناچارکردنیان بۆ ھاوسەرگیری عەشایەری، ھاوسەرگیری لەتەمەنی خوار ١٦ساڵی
و ھاوسەرگیری بە زۆرەملی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ.
- زەوتکردنی ھەمە جۆرەی سێکسی.
- ھەڕەشەلێکردن بە بڵاوکردنی ڤیدیو و وێنەکانیان و جێبەجێکردنیان.
- ھەژاری.
- پێشێلکردنی مافی بڕیاردان لە زەواج.
- پێشێلکردنی ئازادی.
ئەو بارودۆخە بووە بەھۆی:
١- ناچارکردنیان بە ئەنجامدانی سێکسی قەدەغە
و قیزەوەن لەلایەن نزیکترین پلەی خزمایەتی.
٢- ناچارکردنیان بۆ خۆسوتاندن و خۆخنکاندن.
٣- زیادبوونی رێژەی جیابوونەوە.
٤- منداڵ فڕێدان.
٥- ھاوسەرگیری نھێنی.
٦- لەشفرۆشی.
٧- زۆربوونی رێژەی قەیرەیی.
٨- خەمۆکی، بێزاری و رەشبینی.
٩- ناپاکی لە ھاوسەرگیری.
١٠- دایکوباوکان ھیچ لەبارەی ھەست و نەستی
راستەقینەیان نازانن.
١١- نەخۆشی شیزۆفرینا.
ئێمە ئەو بارودۆخە مەترسیدار و نامرۆیی و قیزەوەنانە پێ قبوڵ نییە و لە
پێناو گۆڕینیان داوادەکەین:
١- پیاوان دەست لە تیرۆرکردنی فیزیکی و دەروونی ھاوسەر، خوشک و
کچەکانیان ھەڵگرن.
٢- حکومەت موچە بۆ دایکان و کچانی ماڵ دابین بکات.
٣- فەرمانی دامەزراندنی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان
لە خانەقین و کفری جێبەجێ بکەن
٣- پیاوان رێزو حورمەت بۆ کچان و ژنان بنوێنن و متمانەیان پێ ببەخشن و
بەزۆرەملی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ دوچاری ھاوسەرگیری نەکەن.
٤- بەرێوبەرایەتییەکانی لێکۆڵینەوە لە
توندوتیژیی سەرەتا زەمینەی مرۆیی و دەروونی بۆ قوربانیان خوش بکەن،
پاشان کارە بیروکراتییەکان ئەنجام بدەن.
٥- قەدەغەکردن، رێگری و دادگاییکردنی
بەرپرسان لە زەواجی دینی بۆ کیژۆلەی خوار تەمەنی١٥ساڵ و وەک دەستدرێژی
سێکسی رەفتاریان لەگەل بکرێت.
٦- کچان ئازادبن لە بڕیاری ھاوسەرگیری.
٧- رێگری بکرێت لە بڵاوکردنەوەی ئەدەبیاتی دژ بە ژن و بانگەشەی ئاینی و
کۆمەڵایەتی دژ بە ژنان لە رێگەی مینبەری مزگەوتەکان و ناوەندە
کۆمەڵایەتییە کانەوە. و ھەر کەس بانگەشە بۆ توندوتیژیی دژ بە ژنان بکات
بە یاسا سزای بۆ دیاریبکرێت.
٨- رەوشی سەنتەرەکانی پەنادانی ژنان چاک
بکرێت و لە سنووری گەرمیان سەنتەری پەنادان بکرێتەوە
٩- کۆتایھێنان بە دەستوەردانی عەشائیری و
مەکتەبی کۆمەڵایەتی حزبەکان لە کەیسەکانی توندوتیژیی دژ بە ژنان.
١٠- دادگاییکردنی ئاشکرا و دادپەروەرانەی
ئەو کەسانەی تاوانی ژن کوشتن بە پاساوی شەرەفپارێزی ئەنجام دەدەن.
١١- حکومەت وەک بەرپرسیاری یەکەم بەرامبەر
بە ماف و ژیانی ژنان ئەرکی خۆی راپەڕێنێت و کەمتەرخەمی نەنوێنێت لە
ئاستی چارەسەکردنی کێشەکانی ژنان.
١٢- داوا دەکەین، ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیە
ئاشکرا بکرێت کە حکومەت لە بارەی کەیسی نیگار رەحیمی ١٦ ساڵ
ئەنجامیداوە و تا ئێستا ئەنجامەکانی لە رایگشتی شاردراونەتەوە.
١٣- مارەکردنی کچان لە دەرەوەی دادگا بە
یاسا قەدەغە بکرێت و سزای ئەو مەلایانە بدرێت کچانی خوار تەمەن ١٦ ساڵ
مارە دەکەن و بە پێش دادگاکان دەکەون.
١٤- مۆنۆمێنتێک بۆ دادە ئەحلام وەک سیمبولی ژنی ئازاد لە شارۆچکەی
خانەقین دروست بکرێت.
١٥- ھەڵوەشاندنەی بڕگەکانی سزای زینا و بڕگە
یاسای ڕیگەدان بە فرەژنی و بڕگەکانی یاسای باری کەسیتیدا کە ھەلاواردن
دەکات لە دژی ژنان لە بوارەکانی ئازادی ھاوسەرگیری و ھەڵبژاردنی ھاوسەر
و مافی جیابونەوەی یەکسان بۆ ھەردوولا و لە سەرپەرشتی منداڵدا
ئازادی یان ئازادی بۆ کەسایەتی، ویژدان، کەرامەت، چارەنووس، ئەقڵ و
ھوشیاری ژنان و کچان.
١ - لیژنەی ئاشتی و ھیوا بۆ ئەنانا
٢ - لیژنەی بەرگریکردن لەبەرژەوەندییە گشتییەکان
٣ - دەزگای وارڤین بۆ پرسەکانی ژن
٤ - ماڵپەڕی وارڤین تایبەت بە پرسەکانی ژن.
٥ - ڕێکخراوی ژنانی کورد و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا
٦ - دەزگای چەتر
٧ - تۆری بەرگری لەماف و ئازادیەکانی خەڵک
٨ - ماڵپەری ئەمرۆ
٩ - رێکخراوە ناحکومیەکانی گەرمیان
١٠ - خانەی ئازادی ھۆڵەندا
١١ - ماڵپەری ئاگا پرێس
١٢ - ناڤەندا تیکوشان . دھوک
١٣ - گوڤاری باشور
١٤ - دەزگای ناسنامە
١٥ - رێکخراوی کاری شەفافیەت بۆ نەھێشتنی گەندەڵی
١٦ - رێکخراوی ژیان بۆ فریاکەوتن و گەشەپێدان
١٧ - کۆمەڵەی پەیامی خەڵک
١٨ - گروپی گەنجانی سەربەخۆی کفری
١٩ - رێکخراوی کەلەپوری کوردی - بەلجیکی - بەلجیکا
٢٠ - گروپی زار بۆ بەرگری لە ئازادییەکان
|