په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٥\٢٠١٢

کەمپینی فیدراسیۆن لە پێناو بەرگری لە مافەکانی پەنابەران درێژەی ھەیە.



فیدراسیۆن لە گەڵ شاندێکی نێردراوی یەکێتی ئەوروپا لە ھەولێر کۆبووە.
ھەولێر:


رۆژی ٢٥-٤ وەفدێکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کە پێک ھاتبوو لە (دەشتی جەمال)سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقیو(ئامانج عبدولا)بەرپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی_لقی کوردستان لە شاری ھەولێر،ئوتیل رۆتانە چاویان کەوت بە وەفدیکی یەکێتی ئەوروپا کە پێک ھاتبوو لە(Susanne Backstedt) لە وەزارەتی کۆچی سویدی وە (Matje projectmedewrkster) لە وەزارەتی کۆچی فنلاند سەبارەت کێشەی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان وە ئەو پەنابەرانەی لە سەرخواست خۆیان گەراونەتەوە ھەوەھا ئەو کاروچالاکیانەی فیدراسیۆن لە ماوەی رابردووا ئەنجامی داوە.


ئامانج عبدولا ووتی"لەو کۆبوونەوەیەدا بە دریژی لە سەر دۆخی ئیستای عێراقوکوردستان قسەو باسمانکرد، بە تایبەت ئەو ھۆکارانەی کە ھاولاتیانی نا چار بە ھەلبژاردنی ژیانی پەنابەری کردوە".


ئامانج ئەوەشی ووت"ئێمە سەرباری سەرکۆنەکردنی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوە پەنابەرانو ئاکامە زیانبارەکانی، باسمان لەو کێشەو گرفتانەکرد کە پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان لە گەڵیدا بەرەوروون لە کوردستان".


ھەروەھا ووتیشی"باسمان لەو رێگەچارانەکرد کە پێویستە بگیریتە بەر لە پیناوتێکەلاو بوونەوەی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان بە تایبەتیش ئەو ھەنگاوانەی فیدراسیۆن ناویتی لە ماوەی رابردوودا وە پرۆژەبریاری فیدراسیۆن بۆ پەرلەمان".


ئامانج سەبارەت بە ھەڵویستی شاندەکەی ئەوروپا ووتی"ئەوان لە دیدارەی وەفدی فیدراسیۆنو زانیارێکانی سەبارەت بە گرفتی پەنابەرە بە زۆر نێراوەکان وە ئەوانەی بە خۆاستی خۆیان گەراونەتەوە خۆشحالیان دەربری، رایانگەیاند کە ئەوان پرۆژەیان ھەیە لە ھەولێر،کە کردنەوەی چەندین خولی جۆراوجۆری بۆ پەنابەران دەگریتە خۆ . ووتیشیان:ئەو پەنابەرانەی لە ئێستاشدا زۆر پێویستی بە کۆمەکی مادی بیت ھاوکاری دەکەن لە رێگای یەکێک لە وبنکانەی کە لەلایەن خۆیانەوە لە ھەولێریارمەتی دەکرێت.

 


سکرتێری بزووتنەوەی دیمکراتی گەلی کوردستان پشتگیری لە ھەوڵەکانی فیدراسیۆن دەکات.


بە دوای سەردانی وەفدی فیدراسیۆن کە پیک ھاتبوو لە (دەشتی جەمال،ئامانج عبدولا) بەمەبەستی راکیشانی پشتیوانی لە کەمپینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دژ بە دیپۆرتی پەنابەران بۆ بارەگای بزووتنەوەی دیموکراتخوازانی کوردستان . بەریز سکرتیری بزووتنەوەی دیمکراتی گەلی کوردستان خدر روسی بە فیدراسیۆنی راگەیاند"مافی ھاولاتیانی کوردستانە لە ھەر شۆینێک کە پیان خۆشبێت ژیان بکەن، ئێمە لە گەڵ ھەوڵەکانی فیدرسیۆنیین و پشتگیری کەمپینی فیدراسیۆن دەکەین".

 


ھەردوو رێکخراوی سەنتەری کات بۆ ھۆشیاری وراھێنانی لاوان وفریاکەوتنی میللی پشتیوانی خۆیان لە کەمپینی فیدراسیۆن راگەیاند.


رۆژی ٢٥-٤ لە شاری ھەولێر (دەشتی جەمال،ئامانج عبدولا) چاویان کەوت بەرێز بەرپرسی سەنتەری کات بۆھۆشیاریوراھێنانی لاوان(بەختیار محمد) وبەریزبەرپرسی رێکخراوی میللی پاو(تانیا محمد) لەکۆبوونەوەیەدا وەفدی فیدراسیۆن لەسەر رەوشی پەنابەران وکێشەی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان قسەوباسکرا داوا کرا لە کەمپینی فیدراسیۆن پشتگیری بکەنو ھەروەھا لە سەر ھاوکاریکردنی یەکتری لە بواری بەشداریپێکردنی پەنابەران لە خولی راھێنان کە بە مەبەستی ھاوکا یکردنی لاوان دەچیتە پێش وە لە ھەربوارێکی ترکە پێویست بکا یەکتر ئاگادار بکرێتەوە.


ئامانج عبدولا ووتی"ھەردوو رێکخراو پشتگیری خۆیان بۆ ھەوڵەکانی فیدراسیۆن دەربری،وە دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ پەنابەراندیپۆرتکراوەکان پێشوازی لێکرد".

 


یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان پشتیوانی لە ھەوڵەکانی فیدراسیۆن دەکەن.


رۆژی ٢٦-٤ ھەریەک لە (دەشتی جەمال ،ئامانج عبدولا) لە نووسینگەی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان لەگەل ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی خانە نشین کۆبوونەوە. لەوکۆبوونەوەیەدا بە درێژی لەسەر ھەڵومەرجی پەنابەرانو سیاسەتی بەزۆر ناردنەوە و پشیلکاریەکان بە رامبەر بە مافەکانی پەنابەران قسەو باسکرا ، ھەروەھا لە سەر دەوری سلبی ھەردوو حکومەتی عێراقیو ھەریم بۆ پەرلەمانتارەکان خرایە روو داوای پشتگیری و پشتیوانی کرا لە کەمپینی فیدراسیۆن.


ئامانج عبدولا سەبارەت بە ھەڵویستی پەرلەمانتارەکان ووتی"پشتگری خۆیان لە ھەوڵەکانی فیدراسیۆن راگەیاند ووتیان:تەماشای پرۆژە بریارەکەی فیدراسیۆن دەکەین لەسەر ئەو پرۆژەیە نامە ئاراستەی پەرلەمانتارەکانی کوردستان دەکەینو پەیوەندیش بە پەرلەمانتارەکانی بەغداوە دەکەین کە رێگەگری بکەن لە ناردنەوەی بە زۆری پەنابەران".


ئامانج ئەوەشی ووت"پەرلەمانتارەکان داوای بەڵگەی رێکەوتننامەکانیانکرد کە بە ژیانی پەنابەرانەوە ئەنجام دراوە".

 


کاروان ساڵح ئەندام پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی سەربەخۆ پشتگیری خۆیان لە پرۆژە بریاری فیدراسیۆن دەربری.


دەشتی جەمال و ئامانج عبدولا لە پەرلەمانی کوردستان چاویان کەوت بە بە رێزئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە سەر لیستی سەربەخۆ (کاروان ساڵح) بە درێژی لەسەر رەوشی پەنابەرانوکێشەکانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان،پرۆژە بریاری فیدراسیۆن قسەوباسکرا.


ئامانچ عبدولا سەبارەت بە ھەڵویستیان ووتی"ئەوپەری پشتگیریو پشتیوانی لە ھەوڵەکانی فیدراسیۆن دەربری، لەسەر پرۆژە بریارەکە پشتیوانی خۆیان راگەیاندو ئامادەیشیان دەربری لەگەڵ کۆمەڵێک لە پەرلەمانتارەکانی قسەو باسبکات سەبارەت بە راکێشانی پشتگیری لە پرۆژە بریارەکەی فیدراسیۆن".


بەرەی تورکمانی کە ٨پەرلەمانتاریان ھەیە لە پەرلەمانی عێراق بەڵینیاندا پشتیوانی لە کەمپینی فیدراسیۆن بکەن.


رۆژی ٢٦-٤ وەفدی فیدراسیۆن لە بارەگای بەرەی تورکمانی چاویان کەووت بە پارێزەر(ئایدن معروف)و زمارەیەک لە بەرپرسانی بەرەی تورکمانی لە ھەولێر. لەو بارەیەو لەسەر بارودۆخی پەنابەرانوکێشەکانیانو پرۆژەبریاری فیدراسیۆن بۆ پەرلەمانی عێراقی و پەرلەمانی کوردستان قسەوباسکرا.


ئامانچ ووتی"بریاریاندا پشتگیری تەواو لە ھەوڵەکانی فیدراسیۆن بکەن دژ بە ناردنەوەی بە زۆری پەنابەران ، لە رێگەی ٨ پەرلەمانتاریان پشتیوانی راکیشن بۆ پرۆژە بریاری فیدراسیۆن لە بەغدا".

 


سکرتێری یەکێتی ئافرەتان بە فەرمی فیدراسیۆن ئاگادار دەکاتەوە.


دوای ئەوەی وەفدی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە گەڵ سکرتێری یەکێتی ئافرەتان (دکتورە ڤیان ) کۆبوونەوە سەبارەت بە کەمپینی فیدراسیۆن.
ئامانج عبدولا ووتی"بە درێژی لەسەر ھەڵمەتەکەی فیدراسیۆن دژ بە دیپۆرتی پەنابەرانو کێشەکانی ژنانی پەنابەر قسەوباسمانکرد ، سکرتێری رێکخراوی ئافرەتان پیان راگەیاندین:ئەوان وەک ھەیئەتی رێکخراوەکەیان کۆدەبنەوە بە فەرمی فیدراسیۆن لە ھەڵویستی رێکخراوەکەیان سەبارەت بە کێشەکانیان پەنابەران ئاگادار دەکەنەوە".


سەندیکای رۆژنامەنووسان لە ھەولێر لە ئاستی دەرەوەو ناوەوەی کوردستان پشتیوانی خۆیان لە ھەوڵەکانی فیدراسیۆن راگەیاند.


(دەشتی جەمال، ئامانج عبدولا) لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە شار ھەولێر چاویانکەوت بە بەرێز بەرپرسی پەیوەندیەکانی سەندیکای رۆژنامەنووسان(شێرکۆ حەبیب) لە سەر کەمپینی فیدراسیۆن دژ بە ناردنەوەی بە زۆری پەنابەران و ھەروەھا پرۆژە بریاری فیدراسیۆن بۆ پەرلەمانی کوردستان قسەوباسکرا.


شیرکۆ حەبیب رایگەیاند"پشتگیری تەووای خۆیان لە کەمپینی فیدراسیۆن دەکەن بە رامبەر بە ناردنەوەی بە زۆر پەنابەران،لە ھەردوو گۆڤاری عەرەبیو کوردی سەندیکا گرنگی بە مەسەلەی پەنابەران ئەدەن،لە ئاستی دەرەوی ھەریمیش ئامادەن پشتگیری لە مەسەلەی پەنابەران بکەن".


ناونووسکردنی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان لە نوسینگەی فیدراسیۆن بەردەوامە.
سلێمانی:


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی - لقی کوردستان لە نوسینگەی شاری سلێمانی بەردەوامە لە ناونووسکردنی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان ھەموو رۆژانی شەمان کاتژمێر ١٠ بۆ ٤ی ئیوارە وە رۆژانی ٤شەمە لە کاتژمێر ١ بۆ ٤ ئێوارە.


ئاری جەلال بەرپرسی رێکخستنی لقی کوردستان ووتی"لە ئیستادا بە دەلیلی ئەوەی ھەموو ئێمە وە ھە ڵسوراوانی شارو شارۆچکەکان بە خۆبەخشکارەکانمان دەبەینە پێشەوە تەنھا فیدراسیۆن یەک بنکەی سەرەکی ھەیە ئەویش نووسینگەی سلێمانیە ، داوا لە پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان دەکەین ئەوانەی فۆرمیان پرنەکردۆتەوە لەو دوو رۆژەی ھەفتەدا سەردانمان بکەن".


ئاری جەلال ئەوەشی ووت"ئەو پەنابەرانەی شۆینیان دورە، ئێمە شەبەکەی نۆینەرانمان لە شارو شارۆچکەکان لەبەردەست پەنابەراندان بەمەبەستی یارمەتیدانیان، دەتوانن فۆرمەکان لە رێگای نۆێنەرەکان پربکەنەوە بە خاتری سەلامەتی ھاتوو چوو و دەستتەنگی دیپۆرتکراوەکان ئاسانکاریمانکردوە".


ئاری ئەوەشی ووت"لە ئێستادا لە شاری دھۆکیش فیدراسیۆن نۆینەری داناوە بۆ یارمەتی دیپۆرتکراوەکان لەو دەڤەرە وە بەکیتابی فەرمی پارێزگاری دھۆک مۆڵەتی پێداوین".


نووسینگەی سلێمانی
٠٧٧٠٩٤٢٤٩٤٩ بختیار دھۆک
٠٧٥٠٤٢٠٣٧٣٢ عبدالرحمان کەلار کفری خانەقین
٠٧٧٠٢١٣٨٦٠٠ مەریوان
چەمچەماڵ کەرکوک
٠٧٧٠١٥٦٨٢٩٣ بروسکە دەربەندیخان
٠٧٧٠٢٢٢٦٢١٤ گۆران شارەزور
٠٧٧٠٧٧٨٤١٥٠ مەریوان

 

فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقی

___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک