٢٤\٨\٢٠١١
بۆ وەزارەتی ئەوقاف و
هەموو مەلا و سەیدەکانی کوردستان:
کەمپەینی (کوشتنی
کوردستانیان رابگرن)،
مێزەر و عەمامەکانتان دابنێن و دەرگای مزگەوت و حوسێنییەکان دابخەن.
بە بەرچاوی خۆتانەوە دەبینن چۆن حکومەتی ئیسلامی حزبی(ئاکەپە)لە تورکیا
و کۆماری ئیسلامی لە ئیران و حکومەتی ئیسلامی لە عیراق لەبری داننان بە
مافە سەرەتاییەکانی گەلی کوردستان، بەهاوشێوەی قاعیدە بەشێوەیەکی
وەحشیانە خەڵکی کوردستان بۆردومان و ئاوارە دەکەن و لە عیراقیشدا بە
تەعریبکردنی ناوچە بەزۆرەملی دابڕێنراوەکان درێژە بە سیاسەتی بەعس
دەدەن.
مرۆڤ ناتوانێ بڵێ حکومەتی ئیران، قاعیدە، تورکیا و عیراق حکومەتگەل و
رێکخراوی ئیسلامی نین. هەر یەکێکیان بە گوێرەی ئیجتهادی خۆی ئیسلامییە
و بەپێی یاسا و رێسای ئیسلامی تاوانەکانیان دژ بە ئێمە ئەنجام دەدەن.
ئەگەر من مەلا یان سەید بم مێزەر یان عەمامەکەم دادەنێم و دەرگای
مزگەوت یان حوسێنییەکەم دادەخەم تا ئەو حکومەتانە کۆتایی بە کوشتنی
منداڵانی کوردستان دەهێنن.
ئێمە وەک رۆژنامەنووس، نووسەر، هونەرمەند، دێزاینەری ماڵپەڕ، حزب و
رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داوا لە هەموو مەلا و سەیدەکانی کوردستان
دەکەین:
لەپێناو بەرقراربوونی ئاشتی، پێکەوە ژیان و جێبەجێکردنی حەقی سرووشتی و
مرۆیی کوردستانیان، بەرپرسیارییەتی خۆتان لەئەستۆ بگرن و ئەم جۆرە
خەباتە مەدەنی و ئاشتیخوازە بەکاربهێنن.
سەلام عەبدوڵڵا، نووسەر و رۆژنامەنووس، خانەقی07700595583
تەها سلیمان، نووسەر، کەلار
سوارە محەمەد، دەرچووی زانکۆ، دێزاینەر ماڵپەڕ
هەڵمەت کەریم، ئەندازیار، کەلار
زۆزان چۆمانی، رۆژنامەنووس،چۆمان
پەیوەند ئەنوەر، رۆژنامەنووس، چۆمان
کەیوان ئەبو بەکر، رۆژنامەنووس، چۆمان
ماڵپەڕی چۆمان،
حامد محەمەد قادر، دەرچووی زانکۆ، سلیمانی
محسن فاروق، دەرچووی زانکۆ، سلیمانی
حوسین خەلیل، دەرچووی زانکۆ، کفری
ئیبراهیم شێخ عومەر، کاسب، سلیمانی
بەختیار هەڵەبجەیی، هونەرمەند، سلیمانی
ئەحمەد رەجەب، نووسەر، سوید
کاروان کەریم ئەحمەد، ئەڵمانیا،
رەئوف سۆفی/ سیاسەتمەدار، بەریتانیا
شەماڵ رەئوف حەمید، رۆژنامەنووس
یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان، ناوەندی گەرمیان
کۆمەڵەی پەیامی خەڵک لە کوردستان
د. کارزان موراد، نووسەر، خانەقین
|