په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٨\٢٠١٠

کەمپینى ''نا بۆ بەقاچاغبردنى نەوت''.

 

 


رۆژى 5\8\2010 لە شارى سلێمانى ئێمە وەک کۆمەلێک لە (چالاکوانى مەدەنى، سیاسى، رۆژنامەنووس، رێکخراوەى کۆمەڵگاى مەدەنى، خەڵکانى ئازادیخواز و کاسبکار و بە بەشدارى و پشتیوانى چەندین خەڵک و کەسایەتى جۆراوجۆر) لە ناوخۆ و دەرەوەى کوردستان کەمپینى " نا بۆ بەقاچاغبردنى نەوت"مان راگەیاند بۆ ئەم ئامانجانەى خوارەوە:


1- بەیاسایى کردنى دۆسێى بە قاچاغبردنى نەوت لە هەرێمى کوردستان، بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەى باوەرپێکراو.


2- گەیاندنى بەڵگەنامەو دۆسێ یاساییەکە بە داواکارى گشتى ،لەرێگەى خۆپێشانداتى مەدەنیەوە.تا تاوانبارانى کەیسى بەقاچاغبردنى نەوت ،روبەروى یاسابکرێنەوەو سزاى عادیلانەى خۆیان وەرگرن.


3- فشارخستنە سەر پەرلەمانى کوردستان بۆ بەپەلە بانگهێشت کردنى کاربەدەستە باڵاکانى حکومەت ،بۆ لێپێچینەوە لەوکەسانى کە دەستیان هەیە و تێوەگلاون لە بەتاڵانبردن و قاچاغبردنى نەوت.


داواکارى کەمپینەکەمان لە رایگشتى :


1- کەمپینەکەمان بانگەواز لە گشت چین و توێژو رێکخراو پارتێک ئەکات تا بەشدارى کارابکەن لەگەڵمان لە پێناو گەشتن بە ئامانجەکانى کەمپینگەکە وە کۆمەکمان بکەن لە دەستخستنى بەڵگەنامە لەسەر بەقاچاغبردنى نەوت لەکوردستان.


2- داوا لە هەموو خەڵکى کوردستان ئەکەین کە بەشداربن لە چالاکیە مەدەنیەکانى کەمپینەکەمان،وە پشتیوانى دەربرین بە کۆکردنەوەى ئیمزاى نارەزایەتى و مانگرتن و خۆپێشاندان دژ بە تاڵانبردن و قاچاغبردنى نەوت لە کوردستان،لە لایەن گروپێک لە مافیاو کاربەدەستانى حیزبى و حکومى لە هەرێمەکە.


3- داوا لە میدیاى و رێکخراو کەسایەتى و چالاکوانانى مەدەنى و سیاسى دەرەکى و رەوەندى کوردى ئەکەین کە پشتیوانى کارابکەن لە کەمپینەکەمان بۆ فشارخستنە سەر دەسەڵات لە پێناو رێگە گرتن لە بەقاچاغبردن نەوت و بەدادگاگەیاندنى تاوانباران.

 


کەمپینى "نابۆ بەقاچاغبردنى نەوت".

9\8\2010 - کوردستان
tb_max@yahoo.com