٢٠\١\٢٠١٠
که‌مپینى ناڕه‌زایى له ئه‌نجامى
بڕیارى دادگا له‌سه‌ر که‌یسى هه‌ڵه‌بجه.
بۆبه‌ڕێز:سه‌رۆک کۆمارى عێراق
بۆبه‌ڕێز:سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
بۆبه‌ڕێز:سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان
بۆبه‌ڕێز:سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان
بۆبه‌ڕێز:وه‌زاره‌تى دادى هه‌رێمى کوردستان
بۆبه‌ڕێز:ده‌سته‌ى پارێزه‌رانى که‌یسى کیمیابارنى هه‌ڵه‌بجه
بۆبه‌ڕێز:سه‌رجه‌م که‌ناڵه‌کانى میدیاوڕاگه‌یاندن
پاش ئه‌نجامدانى (35) دانیشتنى دادگاى باڵاى تاوانه‌کان له‌سه‌ر دۆسیه‌ى
کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌و تێپه‌ڕبوونى (22) ساڵ به‌سه‌ر کاره‌ساتى قه‌تڵوعامکردنى
خه‌ڵکى بێ دیفاعى ئه‌م شاره به‌چه‌کى کۆکوژو قه‌ده‌غه‌کراوى نێوده‌وڵه‌تى
(چه‌کى کیمیاوى) له‌ڕۆژى 16/3/1988 له‌لایه‌ن ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه.سه‌رله‌به‌یانى
17/1/2010 دادگاى باڵاى تاوانه‌کان ئه‌نجامى بڕیارى کۆتایى له‌سه‌ر
دۆسیه‌ى هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاند.
سه‌ربارى بڕیارى دادگا له‌سێداره‌دانى تاوانبار (على حسن المجید)
ناسراو به (على کیمیایى) و زیندانى کردنى تاوانبار (سلتان هاشم و
فرحان الجبورى و سابر دورى )به (15و 11و7) ساڵ زیندانى و ناساندنى
تاوانى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه وه‌ک تاوانێکى دژ به مرۆڤایه‌تى .نه‌ک
وه‌ک تاوانى جینۆساید .ئه‌م بڕیاره‌ش بویه‌مایه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى
داکۆکیه‌ر له‌دۆسیه‌ى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه تانه لێدانه له‌بڕیاره‌که.
ئێمه‌ش وه‌ک ژماره‌یک له‌هاووڵاتیانى شارى هه‌ڵه‌بجه ناڕه‌زایى خۆمان
سه‌باره‌ت به‌بڕیارى دادگا به‌ناساندنى دۆسیه‌ى هه‌ڵه‌بجه وه‌ک تاوانى
مرۆڤایه‌تى و نه‌ناساندنى به‌جینۆساید ده‌رده‌بڕین و داواى هاوپشتى له‌سه‌رجه‌م
خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و که‌سوکارى ڕزگاربوان له‌چه‌کى کیمیاوى و ته‌واوى
کۆمه‌ڵگاى کوردى و ئازادیخوازان و دۆستانى گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین
پشتگیرمان بن بۆتانه‌لێدان له‌و بڕیاره‌ى دادگا‌و ناساندنى به‌جینۆساید.
بۆپشتگیرى کردنت له‌م که‌مپینه په‌یوه‌ندى
به‌م ئیمیڵه‌وه بکه:
salah_188@yahoo.com
لیژنه‌ى که‌مپین
ئیبراهیم هه‌ورامانى
سه‌لاح جه‌میل
ئاراس عابید
رۆژنامه‌نوس
چالاکوان کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان
|