په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٩\٢٠١١

کەمپینی (تەعریبکردنی نەفتخانە، راگرن).
 


گۆڕینی میلاک و ناوی نەفتخانە لە نەوتی باکور بۆ نەوتی ناوەندو لە کێڵگەکانی نەفتخانەوە بۆ کێڵگەکانی دیالە، دوو نموونەی زەقی شۆفێنیستی، گێرەشێوەن و تیرۆریستی دەسەلمێنن. ئێستا سیاسەتی گواستنەوەی ئەندازیارو کارمەندان، تاوانبارکردنی کەسانی نیشتمانپەروەر بە تیرۆر، بەکارهێنانی(مۆپینگ)لەگەل کارمەندان دەستیپێکردووە. کۆی ئەو کەشوهەوا ژەهراویە بە جێگیرکردنی فەوجێکی سوپای عیراق بۆ پاراستنی نەفتخانە، چەند نموونەیەکی زەقن بۆ هەوڵی تەعریبکردنی نەفتخانە و دەبێتە مەترسی گیروگرفت، ئاشوب و نائارامی لەناوچەکە و بە خراپی دەشکێتەوە بەسەر پێشخستنی پرۆسەی سیاسی بە زمانی ئاشتی و دیالۆگ.

ئێمە وەک لیژنەی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە گشتییەکان کە لە چەندین رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی، چالاکوانی مەدەنی، رۆژنامەنووس، نووسەر و هونەرمەند پێکهاتووە، لەپێناو سەقامگیرکردنی ئاشتی و تەبایی و کۆتاییهێنان بە ئاسەواری بەعس و ئەقڵی رەگەزپەرەستی و گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن ماف، ئەم کەمپینە رادەگەیەنین و داوا لە حکومەتی عیراق دەکەین:

1- گەڕاندنەوەی میلاکی نەفتخانە بۆ نەوتی باکور.
2- هەڵوەشاندنەوەی ناوی(کێڵگەکانی دیالە)بۆ ناوە مێژووییەکەی(کێڵگەکانی نەفتخانە).
3- دەستبەجێ ئەندازیار و فەرمانبەرە راگوێزراوەکان بۆ سەرکاری خۆیان لە نەفتخانە بگەڕێندرێنەوەو لەم بارەیەوە فەرمانی وەزاری دەربکرێ بۆ قەدەغەکردنی هەر جۆرە بیانویەک بۆ گواستنەوەی کارمەندانی کێڵگەکانی نەفتخانە. (وێنەکانی خۆپیشاندانی رۆژی23/8/2011 دەیسلمێنن کە ئەندازیاری نەوت ئاراس ئیسماعیل سلیمان و فەرمانبەر لە کێڵگەکانی نەفتخانە نیاز جەلال عەزیز نە بەشداریان کردووە و نە هاندەربوون).
4- قەرەبووکردنی کرێکارە بە زۆرەملی گواستراوەکان لەلایەن رژێمی فاشیستی بەعس و نۆژەنکردنی خانووە وێرانەکانیان و گەیاندنی ئاوی خوارنەوە بۆ ئەو خێزانانە کە ئێستا لەوێ نیشتەجێن.
5- پاراستنی مافی هاوڵاتیان بۆ خۆپیشاندان و وەک چالاکییەکی نادەستوری یان بەکارهێنانی بۆ سزادانی ئیداری بەکارنەهێنرێت.

داوای پشتیوانی هەمە لایەنە دەکەین لە هەموو رێکخراوە مەدەنی و لایەنەکان...یار و یاوەرمان بن!

1- لیژنەی بەرگریکردن لەبەرژەوەندییە گشتییەکان 2- رێکخراوی کارکردن لەپێناوی ئاشتی3-هەفتەنامەی(رۆژی نوێ)4--سەنتەری مرواری بۆ گەشەپێدانی رۆشنبیری و کلتوری5--تیپی مۆسیقای خانەقین6--یەکێتی لاوانی دیموکرات لە کوردستانی/عیراق لقی خانەقین7- کۆمەڵەی گەشەپێدانی ئەرتەمیتا8--د. رابعە عەباس9- حوسێن عەلی، کارمەند10-سەروەر عەلی، مامۆستا 11-مامۆستا نەجم12- زەینەب ئەرکەوازی13- ئەحمەد رەجەب، نووسەر14- وەلی شەریف، سەرپەرەشتیاری پەروەردەیی15-مامۆستا ئیبراهیم16- ناوەندی کلتوری خانەقین17- د. کارزان خانەقینی، نووسەر و شاعر

بۆ پەیوەندیکردن:
د. رابعە عەباس 07711329721
سەروەر عەلی 07707914141
ئەمیر عەلی 07702154672
د. کارزان خانەقینی 07506010144

24\9\2011

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک