په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

کەمپینی تەواوی تاوانکارانی ئەنفال بەبێ جیاوازی بۆ دادگا.


بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان،
بەڕێز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان،
بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان،
بەڕێزان پارت و لایەنە سیاسی و جەماوەرییەکان،
بەڕێز دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی..


ئێمە ئەم کەس و لایەنانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە ، کۆمەڵێک داواکاری دەخەینە بەردەست ئێوەی بەڕێز ، کە داواکاری کەسوکاری ئەنفالکراوانە ، هیوادارین وەڵامی ئەرێیمان بدەنەوە ، دەنا ئامادەین هەموو ڕێگایەکی یاسایی و شێوە خەباتێکی مەدەنیانەی هاوچەرخ بگرینە بەر بۆ بەدەستهێنان و جێبەجێکردنیان :
- بڕیاری بێتاوانکردنی گومانلێکراو وەفیق سامەڕائی لە سەفقەیەکی سیاسیدا لای ئێمە ڕەتکراوەیە ، پێویستە وەفیق سامەڕائی لە دادگایەکی ئاشکرادا   دادگایی بکرێت ، ئێمە باوەڕمان وایە هەر کەس لایەنێک داکۆکی لێبکات هاوبەشە لە تاوانەکانی .
- بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکان بەسەر هەموو ئەوانەی بڕیاری لەسەریان داوە جێبەجێبکرێت ، هەموو ئەوانەشی وەک گومان لێکراو ناویان هاتووە دادگاییبکرێن ، ئەوەشی پارێزگاریان لێبکات تاوانبارە .
- تەواوی ئەو تاوانکارانەی لە پرۆسەی ئەنفالدا ڕۆڵیان هەبووە ، ئەوانەی ناویان هاتۆتەوە لە دادگای باڵای تاوانەکان ، یاخود نەهاتۆتەوە ، پێویستە بدرێنە دادگا ، بێدەنگی دەسەڵاتی کوردی و دادگای باڵا لەبەرامبەر ئەو تاوانبارانە بە تووندی پرۆتستۆ دەکەین ، هەر سازش و ڕێکەوتنێکی سیاسی لەو بوارە ڕەتدەکەینەوە .
- لیستی شەهیدان و زیندانیانى سیاسی و پێشمەرگەی دێرین لەو ناوانە پاککبکرێتەوە تاوانیان بەرامبەر بە گەلەکەمان ئەنجامداوە ، جیاوازی لە نێوان شەهیداندا دەبێت نەمێنێت .
- دیوەخانانە و پلەو پایەو مانگانەی تاوانکاران دەستبەجێ ببڕدرێت ، ئەوانەشی ئەو کارەیان ئەنجامداوە یاخود زەمینەیان بۆ خۆشکردووە ، یان دایان هێناوە پێویستە سزابدرێن .
- تەواوی دەزگا حیزبی و حکوومییەکان لە تاوانکاران پاکبکرێتەوە .
- پێویستە حکومەتی کوردستان وەڵام بە داواکاری هاووڵاتی ڕەشید مەجید ئەحمەد دانیشتووی شاری کفری بداتەوە لە دادگاییکردنی بکوژی کوڕەکەی ، لەمەشدا پارتی دیموکراتی کوردستان پێویستە وەڵام بە داواکارییەکەی بداتەوە کە چەندین جار ناوبراو بە نامەی سەر ئاوەڵەی ئاراستەیان کردووە .
ئێمە بۆ بەدەستهێنانی ئەم داواکاریانەمان ، هەموو شێوە خەباتێکی شارستانیانە دەگرینە بەر ، وە ناوەندە جیهانییەکانیش لە ویست و داواکارییەکانمان ئاگادار دەکەینەوە .


کەمپینەکەمان تاکو 21-8-2008 بەردەوام دەبێت ، دوای ئەو مێژووە لە پێناو بەدەستهێنانی خاڵ بە خاڵی داواکارییەکانمان هەنگاوی پراتیکی دەنێین ، لە هەموو شێوازێکی ناڕەزایەتی لە ناوخۆو دەرەوە کەڵک وەردەگرین ، بە هەموو زمانەکانیش داواکارییەکانمان ڕادەگەیەنین ، ناوەندە جۆراوجۆرە بیانییەکانی لێ ئاگادار دەکەینەوە .


ناردنی ناوەکان " کەس یان لایەن " لە ڕێگەی ئەم ئیمەیلەوە :
Chak_org@yahoo.com


ناوەندی چاک
20-4-2008
www.chak.be
www.chaknews.com


    ناوی سیانی                    پیشە                                      شوێنی نیشتەجێبوون
1- ئارێز داراپوور                  چاودێری سیاسی                            ئەڵمانیا
2- ئاسۆ قەشقە                    بەرپرسی چاک لە نەرویج                    نەرویج
3- مستەفا حەسەن گەورە           نووسەر                                     دانمارک
4- سەباح عەلی قارەمان          ڕۆژنامەوان                                   کوردستان
5- قادر نادر                      نووسەر                                      سوید
6- ڤیان ڕەزاق                     چالاکڤانی ژنان                             سوید
7- سەلاح سۆفی                    شاعیر                                     سوید
8- کاوە ئەمین                     نووسەر                                     سوید
9- خدر کوردستانی                چالاکڤانی سیاسی                           سوید
10- ئیخلاس حەسەن              چالاکڤانی ژنان                              سوید
11- شاخەوان شۆڕش               لێکۆلەر                                     دانمارک
12- هاوڕێ هیرانی                چالاکڤانی چاک                             سوید
13- گۆران هەڵەبجەیی             نووسەر                                     دانمارک
14- پۆڵا عەزیز                   زیندانی ناسراو                             سوید
15- هیوا گوڵ محەمەدی             رۆژنامەنووس                               سوید
16- کەیماس ئەلیاسی              چالاکڤان چاک                             سوید
17- ڕزگار شوانی                  ڕۆژنامەنووس                                سوید
18- عەبدولکەریم سەرکەش         نووسەر                                    سوید

19- زۆران کۆچەر                  کوڕە شەهید و ئەندامی چاک                بەریتانیا
20- مهاباد محەمەد ئەحمەد         قوتابی زانکۆ و ئەندامی چاک               بەریتانیا
21- فەرەیدون حەمە ڕەشید         ڕۆژنامەنووس                               سویسرا
22- پایزە ئەحمەد                 شاعیر                                     بەریتانیا
23- دارا ئەحمەد                   نووسەر و شاعیر                           بەریتانیا
24- هێمن موحسین                  کرێکار                                    بەریتانیا
25- پێشڕەو مستەفا                کرێکار                                    بەریتانیا
26- عەلى مەحموود محەمەد         نووسەر                                    هۆڵەندا