٥\١\٢٠١١
که‌مپه‌ینی
واژۆکۆکردنه‌وه بۆ کاندیداتوری به‌رێز" محه‌مه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند"
به مه‌به‌ستی
وه‌ر گرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل ساڵی
٢٠١١.

به‌ڕێز"
محه‌مه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند" 48 ساڵه، رۆژنامه‌وان و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌فته‌نامه‌ی"
پیام مردم" و دامه‌زرێنه‌ری سه‌رۆکی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، که
له دژی هه‌ڵاواردنی ئیتنیکی و ڕه‌گه‌زی له کوردستان و به هوێ
تێکۆشان و هه‌ڵوێست و پێداگری بوێرانه پێناو به ده‌ستخستنی مافه
کۆمه‌لایه‌تی و مرۆییه‌کان ڕووبه‌ڕووی سزای 11 ساڵ زیندان بووه‌وه و
ئێستاکه له گرتووخانه‌ی "ئێوین" له شاری تاران له ژێر گوشارێکی
زۆری ده‌روونی و جه‌سته‌یی دایه. بنه ماڵه‌ی ڕێزدار " که‌بوودوه‌ند"
داوایان له‌سه‌رجه‌م چالاکانی مافی مرۆڤ و ئازادیخوازان کردووه، هه‌وڵ
بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی " نۆبێڵ"ی 2011 بدرێت به " که‌بوودوه‌ند"
دامه‌زرێنه‌ری یه‌که‌م رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان.
ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی هه‌موو ڕێکخراو، دامه‌زراوه و مرۆڤێکی
کورده پشتیوانی و هاوده‌نگی خوێ بۆ داوا ڕه‌واکه‌ی بنه‌ماڵه‌ی " محه‌مه‌د
سدیق که‌بوودوه‌ند" ده‌ر ببڕێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌توانن پشتیوانیه‌کانی خۆتان بۆ ئه‌و
ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه بنێرن.
kaboudwand.noble.2011@gmail.com
هه‌روا ده‌توانن به کرته‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و
لینکه‌ی خواره‌وه واژۆی خۆتان بکه‌ن بۆ پشتگیریی که‌مپینه‌که:
http://www.gopetition.com/petition/41511.html
ڕێکخراوه‌کان:
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ئوروپا
ڕێکخراوی کوردوساید واچ(چاک)
فێدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان
ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازه‌ری مێهری کوردستان
ڕێکخراوی دژ به ئیعدامی کوردستان
Kurdistan Reconstruction and Development Association
|