په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٨\٢٠١١

کەمپەین لە دژی سووکایەتییکردن بە کرێکاران.
 


ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٤\٨\٢٠١١ لە سایتی لڤین پرێس هەواڵێک بڵاوبۆتەوە کە تیایدا گەورەترین سوکایەتی بە بەشی هەرەزۆری کۆمەڵگای کوردستان کراوە. هەواڵەکە دەڵێ گوایە سەرۆکی پەرلەمان کەمال کەرکوکی گوتوویەتی ئەندام پەرلەمانی وا هەیە کە پێشتر تەباخ بووە و ئەگەر دوو پاسەوانی لەگەڵ خانەنشین بکرێت، دەبێ سبەی لەبەردەم مەتبەخ پاسەوانی بکەن. سایتی لڤین لەم بابەتەوە پەرلەمانتارێکی یەکێتی کە ناوی گۆران ئازادە دوواندووە و وا دیارە بەڕێزی ئەمە بە توانج دەزانێ و دەڵێ: "من پێم وایه‌ ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی‌ ئێستا که‌ هه‌ریه‌که‌یان له‌لایه‌ن حیزبه‌که‌ی‌ خۆیه‌وه‌ نێردراوه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ توانا و شاره‌زایی‌ بوارێکدا نێردراوه‌، هیچ کام له‌وانه‌ ته‌باخ نه‌بوون " پاشان داوا دەکات کە سەرۆکی پەرلەمان لە حیزبەکان بپرسێتەوە بزانێت ئەو حیزبە چ حیزبێکە تەباخ بنێرێتە پەرلەمان. لە کۆتاییشدا زۆر بە ڕاشکاوی ئەندام پەرلەمانی ناوبراو دەڵێ: "ئه‌مه‌ به‌ ئیهانه‌یه‌کی‌ گه‌وره‌ی‌ سه‌رۆکی‌ په‌رله‌مان ده‌زانم به‌ په‌رله‌مانتاران. ".


ئەمە چ فەرهەنگێکە کە ئەم جەنابانە وا لێ دەکات خۆیان پێ لە کەسانی ئاسایی باڵاتر و شایستە تر بێت و ناونانی ئەندام پەرلەمانیان بە تەباخ پێ ئیهانەیەکی گەورە بێت؟


گەر بهاتباو ئەم جۆرە دەربڕینانە لەدەمدەرچونێک و کردەوەیەکی بێ پێشینە بووایەن، ڕەنگ بوو هێندە بایەخدار نەبوونایە. بەڵام بەو پێیە کە ئەمە جاری چەندەمینە کەسانێکی ناو دەسەڵات بەم جۆرە سوکایەتی بە کارگەران و خەڵکی هەژاری کوردستان دەکەن، مەسەلەکە جیاوازە.


چەند ساڵێک لەمەوبەر ئەم جۆرە سوکایەتیە ئاشکرایە لە دەمی یەکێک لە کادرەکانی ڕاگەیاندنی پارتیەوە داکەوت، کە خەڵکی هەژاری کوردستانی بە سەگ چواند و گوتی "هەر ئەوەندە بێ دەنگن کە نانیان دەدەیتێ." پاشان سەرۆک وەزیرانی کابینەی پێشوو، نێچیروان بارزانی هەموو کرێکارانی کوردستانی بە تەمبەڵ ناوبرد و دوای ئەوەش کادرێکی تری ڕاگەیاندنی پارتی ئەو سوکایەتیەی نێچیروان بارزانی تیئوریزەکرد و ڕایگەیاند کە بەپێی شایەتی چاودێرە بیانیەکان کورد میللەتێکی تەمەڵ و بێ بەرهەمە، کە ئەمەش بەر لە هەر کەس ڕووی کارگەرانی کوردستان دەگرێتەوە کە بە ماندوو بوون و عارەقی ناوچەوان گوزەرانێکی مەمرەو مەژی بەدەست دەهێنن. وا دیارە چینی باڵادەستی کوردستان تەنها بەوەندەوە ناوەستێت کە هەژاری و بێمافی بەسەر کارگەران و زەحمەتکێشانی ئەم وڵاتەدا دابسەپێنێت، بەڵکو لەوەش زیاتر بەم فەرهەنگە داڕزیوە پڕ لە هەڵاواردن و بە کەم بینینە، دەیانەوێت ڕەوایی بە سەردەستەیی خۆیان و ژێردەستەیی جەماوەر بدەن.


ئەم جۆرە دەربڕینانە کە بەو جۆرە دووبارە دەبنەوە، دەبنە دیاردە. دیاردەیەکی دزێوی لەم جۆرەش وەک هەر دیاردەیەکی تری نەخوازراوی کۆمەڵایەتی، پێویستە میکانیزمی گونجاو بۆ بەرپێگرتن و کەمکردنەوەی ئەگەر بنەبڕکردنیشی نەبێت بدۆزرێتەوە. هەر بۆیە ئێمە سەرەڕای ئەوەی ناڕەزایی خۆمان بەرانبەر بەم جۆرە ڕەفتار و دەربڕینانە دەردەبڕین ڕایدەگەیەنین کە کەرامەتی کرێکاران و خەڵکی هەژاری کوردستان خەتی سوورە، سوکایەتی بە کرێکاران و خەڵکی هەژاری کوردستان چ لەلایەن تاکەکانی سەر بە دەسەڵاتەوە، یان لە ڕێگای میدیاوە بێت دەبێ دەستبەجێ ڕابوەستێت و ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی بگیرێت. لەو پێناوەشدا خوازیارین کە:


یەکەم/ پەرلەمانتار گۆران ئازاد سەبارەت بەو قسانەی کە لە سایتی لڤینەوە کردوونی داوای لێ بوردن لە کرێکارانی کوردستان بکات و بەڵێن بدات کە بە هیچ جۆرێک لێدوانی لەو چەشنە دووبارە ناکاتەوە.
دووەم/ پەرلەمانی کوردستان سەرکۆنەی هەر جۆرە سوکایەتیەک بە کرێکاران و توێژە هەژارەکانی کۆمەڵگا بکات. بەو پێیە کە پەرلەمان خۆی بە نوێنەری خەڵکی کوردستان دەزانێت، کەچی ئەندامێکی بە ئاشکرا تەباخی و کارگەری بە سوکایەتی دەزانێت و بەو جۆرەش تەوهین بە بەشێکی گەورەی کۆمەڵگای کوردستان دەکات، پێویستە پەرلەمان هەڵوێستی خۆی لەو بابەتەوە ڕونبکاتەوە.
سێیه‌م/ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حیزبی و ئەهلی لە کوردستان لەسەر بڵاوکردنەوە و برەودان بەو فەرهەنگە ئاگاداربکرێنەوە.
چوارەم/ پەرلەمان یاسایەکی تایبەت بۆ لێپێچینەوە لەو کەسانەی دەسەڵات و کەسایەتی گشتی کە ئەم جۆرە ڕەفتارانە دەنوینن پەسەند بکات و بیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەو بەڕێزانە کە لە سەنگەری دەسەڵاتەوە بەو بێباکیە تەوهین بە کرێکاران و خەڵکی ماندو و زەحمەتکێشی کوردستان دەکەن و سەرەڕای چەند جار ئاگادارکردنەوە و خوازیاربوون لێیان کە بە زمانێکی دوور لە تەوهین سەبارەت بە کرێکاران بدوێن، بەڵام ئەم کردارە دووبارە و چەند بارە دەبێتەوە، بە ناچار دەبێ بە یاسا وادار بکرێن کە دەست لە سوکایەتی کردن بە بەشی هەرەزۆری کۆمەڵگای کوردستان هەڵگرن.


ئێمە بانگەوازی هەموو هەڵسوڕاوە کرێکارییەکان و تەواوی ئازادیخوازان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین، کە لەم کەمپینەدا بەشداری بکەن و هەوڵی هەڵخڕاندن و کۆکردنەوەی گەورەترین هێز بۆ بەرپەرچدانەوە و ڕیگاگرتن لەو ڕەفتارانە بدەن.

واژۆکان:

1. شەماڵ عه‌لی هەڵسوڕاوی سیاسی سوید
2. وەستا مه‌هدی ره‌سول عه‌زیز سکرتیری رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لە کوردستان سلێمانی
3. مسته‌فا محه‌مه‌د مه‌جید وه‌ستای گه‌چکار سلێمانی
4. وەستا حسێن سالح سادق هه‌لسوراوی کرێکاری سلێمانی
5. ئاراس هادی کاسبکار سلێمانی
6. دلشاد عوسمان خدر وه‌ستای کاشی سلێمانی
7. شاباز مه‌حمود چالاکوانی سیاسی سلێمانی
8. ئارام عوسمان کرێکار سلێمانی
9. نه‌وزاد بابان کارمه‌ند له‌ کاره‌با سلێمانی
10. ئیسماعیل حەمەمین حەمەلاو نووسەر ئەڵمانیا
11. تامان شاکر نووسەر هەولێر
12. کاژاو جەمال رۆژنامه‌نووس سلێمانی
13. خه‌سره‌و سایه‌ سه‌رنوسه‌ری بلاو کراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر سلیمانی
14. بەرزان حەمەکەریم کارمەندی تەندروستی سلێمانی
15. کاروان کاکەسوور نووسه‌ر دانیمارک
16. خالید مەجید کارمەندی تەندروستی سلێمانی
17. ئەبوبەکر مەجید کارمەندی تەندروستی سلێمانی
18. حەسەن حسێن رۆژنامه‌نووس سلێمانی
19. هاوپشتیی کرێکاری بڵاوکراوە سلێمانی
20. نەجیبە مەحمود چالاکوانی بزووتنەوەی ژنان سوید
21. گوڵزار عەلی هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی ژنان دانیمارک
22. ئاسۆ جەبار نووسه‌ر سلێمانی
23. فەرەیدون عارف خوێندکاری ماستەر هندستان
24. ئه‌حمه‌د جمیل عزیز وه‌ستای کاشی سلێمانی
25. بابان عوسمان هەڵسوڕاوی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ سوید
26. سەلاح ئیبراهیم سعید وه‌ستای گه‌چکاری سلێمانی
27. ئەحمەد محه‌مه‌د فه‌ره‌ج وه‌ستای گه‌چکاری سلێمانی
28. سەباح مورادی(شەماڵ) رۆژنامه‌نووس، ئەندامی کوردۆساید واچ هۆڵەندا
29. قادر نادر چالاکوانی مەدەنی سوید
30. حه‌مه‌ده‌مین ره‌حیم وه‌ستای کاشی سلیمانی
31. شوکاک عه‌بدول ستار هەڵسوڕاوی سیاسی سلێمانی
32. موحسین کەریم هەڵسوڕاوی سیاسی لەندەن
33. سەعید کاکەیی خویندکاری دکتۆرا لە بواری کێشە ئیتنیکیەکان کەنەدا
34. رزگار که‌ریم محه‌مه‌د پیشه‌وه‌ر سلێمانی
35. به‌هادین حه‌مه‌ده‌مین مه‌حمود کاسبکار سلێمانی
36. مهدی سالح محمد کاسبکار سلێمانی
37. سه‌لام باقر کرێکار سلیمانی
38. سامان مه‌حمود کریکار سلێمانی
39. رۆژان بایز شاعیر سلیمانی
40. چاودێر مه‌حمود کرێکار سلێمانی
41. هاورێ سالح سایه‌ق سلێمانی
42. که‌مال ئیبراهیم کارمه‌ند له‌ کاره‌با سلێمانی
43. رزگار ته‌ها کارمه‌ند له‌ کاره‌با سلێمانی
44. دانا فتاح کارمه‌ند له‌ کاره‌با سلێمانی
45. محمد رسول کارمه‌ند له‌ کاره‌با سلێمانی
46. سۆران بابان کارمه‌ند له‌ کاره‌با سلێمانی
47. ئارام محمد کاسبکار هه‌ولێر
48. عه‌زیز محه‌مه‌د عه‌بدوڵا هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە فیزیا ئەڵمانیا
49. جەمال شەریف کرێکار فینلەندا
50. زمناکۆ عەزیز، هەڵسوڕاوی سیاسی تورکیا
51. جەمال موحسن هەڵسوڕاوی سیاسی سلێمانی
52. سامان فەرەج نووسەر بەریتانیا
53. کاروان لەتیف هەڵسوڕاوی سیاسی سوید
54. ئارام عەلی هەڵسوڕاوی سیاسی سوید
55. سەلاح فەتحوڵا هونەرمەند فنلەندا
56. زانا سابیر خوێندکاری زانکۆ سلێمانی
57. ڕیبوار سەعید کرێکار نەرویج
58. سیروان ئەمین کارمەندی تەندروستیی فنلەندا
59. حەمید لەتیف حەسەن پارێزەر هەولێر
60. ماجید محه‌مه‌د خالید ئه‌ڵمانیا /ئاوگسبورگ
61. زانا ڕەحیمی وێنەگر ئەڵمانیا
62. ئاکۆ سەڵاح مامۆستا هەڵەبجە
63. ئاراس ڕەشید مامۆستا کەنەدا
64. سۆزە ئەمین کرێکار سوید
65. تارا تۆفیق ئەندازیار سوید
66. جەمال زارع وەرگێر و ڕۆژنامەنووس یۆنان
67. ڕزگار عومەر ئەکتیڤیستی مارکسیست کەنەدا
68. تاهیر عیسا کرێکار فنلەندا
69. بنار مستەفا هەڵسوڕاوی سیاسی فنلەندا
70. ڕێنوار جەبار هەڵسوڕاوی سیاسی سوید
71. دانا حەسەن سەعید مامۆستا سلێمانی
72. ئاوارە ئەمین رۆژنامه‌نووس نەرویج
73. عامر سابر هەڵسوڕاوی سیاسی ئوسترالیا
74. ئەکرەم محەمەد هەڵسوڕاوی کرێکاریی کەنەدا
75. ئیبراهیم حسێن نووسه‌ر و هەڵسوڕاوی سیاسی فنلەندا
76. نەجات ئەمین کرێکار سوید
77. مەحمود حەلاق کرێکار سوید
78. کەمال فەرەج کرێکار نەرویج
79. یوسف قادر کرێکار فنلەندا
80. وریا حەمە تاهیر ڕۆژنامەنووس سوید
81. جەلال سۆفی هەڵسوڕاوی سیاسی هۆڵەندا
82. بەکر ئەحمەد شاعیر و نووسه‌ر سوید
83. گەشاو حسێن فەرمانبەر سلێمانی
84. هونەر عەلی کەریم مامۆستا سلێمانی
85. ڕێبوار عارف وەگێڕ فنلەندا
86. سەعید مستەفا سەعید کرێکار ئەمریکا
87. ئازاد بەکر نووسه‌ر بەریتانیا
88. شاخه‌وان ناسیح حه‌بیب خوێندکاری زانکۆ سلێمانی
89. ئەحمەد محمد علی کاسبکار سلێمانی
90. سالار جبار احمد پیشه‌وه‌ر سلێمانی
91. به‌ختیار نادر محمد کارمه‌ند سلێمانی
92. مستەفا باهیر کاسبکار فنلەندا
93. وەلید عەلی کرێکار نەمسا
94. عەتا نورى محەمەد کرێکار سلیمانى
95. دانا حەمه ئەمین کرێکار سلیمانى
96. هیمن جەبار کرێکار سلیمانى
97. ستار مەحمود کرێکار سلیمانى
98. کەمال عوسمان کریکار سلیمانى
99. دیلمان سەلاح کریکار سلیمانى
100. شیراز عەباس کریکار سلیمانى
101. تایەره ڕەش کرێکار سلیمانى
102. جەزاى ماڵەچى کریکار سلیمانى
103. سوهام پیر وەیس سوید
104. عوسمان ئەحمەد دانیمارک
105. ڕێباز نەجمەدین ئەحمەد دەرچووی زانکۆ فینلاند
106. جیهاد موحەمەد حەمەکەریم چالاکوان لە بواری ڕێکخراوی مەدەنیدا نەرویج
107. عوسمان ساڵح کارمەندی تەندروستی سلێمانی
108. مژدە مارف فەرمانبەر سلێمانی
109. عەلی مەولود هەڵسوڕاوی سیاسی سلێمانی
110. جەبار حەمەساڵح کرێکاری کارگەی چیمەنتۆ سلێمانی
111. عومەر سەعید کرێکاری کارگەی چیمەنتۆ سلێمانی

112. ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ www.emrro.com

113. فاتمه‌ ئه‌حمه‌د سویسرا
114. سالار ڕه‌شید سویسرا
115. هیوا جەمیل هەڵسوڕاوی سیاسی کەنەدا
116. عەبدوڵا مەحمود هەڵسوڕاوی سیاسی سوید
117. فەرەیدوون حەمە ڕەشید ڕۆژنامەنووس سویسرا
118. هیدایەت مەلا علی نووسەر و هەڵسوڕاوی سیاسی دانیمارک
119. پەرۆش محرم محمدامین خوێندکار سوید
120. سەرکەوت ئەمین کاسبکار نەرویج
121. عەلی مەحمود محەمەد نوسەر هەولێر
122. ڕوناک شوانی نوسەرو چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ سوید
123. ئازاد مستەفا کەریم مامۆستا سلێمانی
124. ڕزگار ساڵح هەڵسوڕاوی سیاسی هۆڵەندا
125. جەبار موحسن شۆفێری تاکسی نەرویج
126. عوسمانی مەلا نوسەر و هەڵسوڕاوی سیاسی نەرویج
127. محمد محمدی هەڵسوڕاوی کرێکاریی کەنەدا
128. تەها مەعروف هۆڵەندا
129. سروە فاریق کارمەندی پۆست/هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی ژنان فنلەندا
130. سەردار حەمید تەباخ سویسرا
131. سۆران میرزا خوێندکار و کرێکار سویسرا
132. سیروان عەبدوڵا محەمەد ئەندازیاری کارەبا کەنەدا
133. ئەستێرە فاتح هۆڵەندا
134. حەمە غەفور شۆفێر/ هەڵسوڕاوی سیاسی هۆڵەندا
135. ڕیڤان بورهان ئەحمەد ئەندازیار سلێمانی
136. مالمۆ کورد سایتی ئەنتەرنێتی سوید
137. بەهار ئیسماعیل چێشت لێنەر (تەباخ) سوید
138. کامیل ئەحمەد هەڵسوڕاوی سیاسی نەرویج
139. دارا محەمەد شۆفیر نەرویج
140. فەیسەل عەزیز کرێکار ئوسترالیا
141. نەبەز غەریب کارمەند سلێمانی
142. عادل ئەحمەد هەڵسوڕاوی سیاسی کەنەدا
143. دانیال مەحمود عەزیزی شێوەکار سلێمانی
144. ئازاد ئەحمەد هەڵسوڕاوی سیاسی ڕانیە
145. ساکار سعید کارمەند ڕانیە
146. حەمید کەشکۆڵی نوسەر سوید
147. دکتۆر ئارام عەلی مامۆستای زانکۆ
148. ڕێبین مەجید شێوەکار بەلجیکا
149. فاتح شێخ هەڵسوڕاوی سیاسی سوید
150. موئەیەد ئەحمەد سەرنووسەری بڵاوکراوەی الشیوعیە العمالیە عراق
151. نوری بەشیر هەڵسوڕاوی سیاسی بەریتانیا
152. ڕێزە نەجم خوێندکاری زانکۆ سلێمانی
153. موزەفەر عەبدوڵا هەڵسوڕاوی سیاسی ئوسترالیا
154. سەمیرە ئەحمەد بەریتانیا
155. ئەڤین سدیق ژمێریار
156. هۆشەنگ کەریم موستەفا ڕۆژنامەنووس هەولێر
157. نووری کەریم وەرگێڕ سوید
158. هەڵگورد سەمەد ڕۆژنامەنووس فەرەنسا
159. یوسف قادر کرێکار فنلەندا
160. جەمال ساڵح وەرگێڕ فنلەندا
161. فەلاح عەلوان سکرتێری یەکێتی شوراو سەندیکا کرێکاریەکانی عیراق بەغداد
162. شیرین فەتاح یاریدەدەری مامۆستا فینلەندا
163. شیرین حەمە عەلی کرێکار لە بەشی فرۆشتنی جل‌وبەرگ فنلەندا
164. نیا ئەمین ڕاوێژکار، نوسەر و ئەکتیڤیستی مافی مرۆڤ
165. عومەر هەنگاو فنلەندا
166. لاوژە جەواد کرێکار دانیمارک
167. جەلیل ڕەزایی کرێکار دانیمارک
168. ڕێناس عارف کاریکاتێریست هۆڵەندا
169. دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراقی لەندەن
170. مەحمود محمد عوسمان هۆڵەندا
171. فەرمان ساڵح کرێکار سویسرا
172. ئاڵا فەرەج هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی ژنان فنلەندا
173. هەڵاڵە ڕافع هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی ژنان سوید
174. ڕەحمان حسێنزادە هەڵسوڕاوی سیاسی بەریتانیا
175. بەکر حەمەد کرێکار ئەڵمانیا
176. نەوزاد عەزیز کرێکار تورکیا
177. بەختیار عەلی خاوەنی پیتزەریەی لافۆتێزا یۆتۆبۆری-سوید
178. هاوبەش فەرەج کرێکاری پیتزەریەی لافۆتێزا یۆتۆبۆری-سوید
179. سمکۆ عەبدوڵا کرێکاری پیتزەریەی لافۆتێزا یۆتۆبۆری-سوید
180. هاودەنگ مەجید کرێکاری پیتزەریەی لافۆتێزا یۆتۆبۆری-سوید
181. جەمال جەمیل مستەفا کارمەندی شارەوانی عەربەت/سلێمانی
182. عیرفان کەریم کرێکار سلێمانی
183. هیوا رەوف کاسبکار لەندەن
184. سەعید ئەحمەد هەڵسوڕاوی سیاسی سلێمانی
185. ستار کەریم فەرەج (ستار کوڵەجۆیی) کەنەدا
186. نادر عبدالحەمید نووسەر دانیمارک
187. قمری عادل فەرمانبەر نەرویج
188. کۆیار ڕەووف نوسەرو چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ بەریتانیا
189. ڕێناس نەسرەدین سەرتاش بەریتانیا
190. فەرەیدون هەورامی کاسب بەریتانیا
191. کاروان محمد کاسب بەریتانیا
192. ئالان محمد کاسب بەریتانیا
193. سامان عەبدولکەریم کاسب بەریتانیا
194. حیکمەت عەبدولکەریم کاسب بەریتانیا
195. بێستون ژاڵەیی کاسب بەریتانیا
196. سالار محمد سەعید وەرگێڕ بەریتانیا
197. ستار محمد قادر ڕۆژنامونوس کەرکوک
198. جەمال سەید سادقی چالاکوانی سیاسی/بەرپرسی کۆمیتەی چاودێری کوردۆساید/ فنلەندا
199. جەبار مستەفا هەڵسوڕاوی سیاسی ئوسترالیا
200. شیرین عەلی هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی ژنان ئوسترالیا
201. ماردین عەبدوڵا خوێندکاری زانکۆ ئوسترالیا
202. هاوڕێ فاتح خوێندکار سوید
203. ڕێبوار ئەحمەد هەڵسوڕاوی سیاسی سوید
204. گوڵاڵە ڕەشید کرێکار نەرویج
205. ره‌عد سلیم هەڵسوڕاوی سیاسی سوید
206. شاخان عارف خدر خوێندکاری زانکۆ سلێمانی
207. تالیب عەبدوڵا کەریم کارمەند سلێمانی
208. جاسم غەفور هونەرمەندی شێوەکار بەریتانیا
209. دیلمان عەبدوڵا سلیمان کاسبکار سلێمانی
210. کاروان ئەحمەد ئەندازیاری شارستانی سلێمانی
211. ڕوبار ئیبراهیم عەبدوڵا دەرچوی زانکۆ/بێکار سەنگەسەر
212. عه‌لی عناد کرێکار نەرویج
213. عباس کریم کاسبکار عراق
214. حافڤ خلیل الهیتی نوسەر عراق
215. مکارم ابراهیم ڕۆژنامەنوس دانیمارک
216. امیر امین ئەندازیاری کشتوکاڵ دانیمارک
217. سعید نعمە سەرۆکی یەکێتی گشتی شوراو سەندیکا کرێکاریەکان بەغداد
218. عه‌لی ناجی ژمێریار مێر/ القاهرە
219. وه‌لید حه‌نا بیداوید کارمەندی ڕاگەیاندن و خوێندکار لە زانکۆی دانیمارکی هەولێر/عینکاوە
220. دانا جەلال نوسەر و ڕۆژنامەنوس سوید
221. محه‌مه‌د السلایلی ڕۆژنامەنوسی سەربەخۆ مەغریب

222. هەرێم سەڵاح سلێمانی
223. دلاوەر مونزیر کرێکار ئوسترالیا
224. کامەران حسێن کرێکار ئەمریکا
225. دیمەن قادر کرێکار ئەمریکا
226. هەڵمەت عەزیز کرێکاری بۆیاخچی ئوسترالیا
227. شێرزاد فاتح مامۆستا و نوسەر، بەرپرسی سەنتەری بەرگری لە مافەکانی مناڵان سوید
228. مارسیل فیلیپ/ابو فادی خانەنشین ئوسترالیا
229. لوند ئیسماعیل دەرچووی زانکۆ سوریا
230. ئەحمەد وتوت چالاکوانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ عراق
231. سەباح قەدوری نوسەر و مامۆستای زانکۆ دانیمارک
232. فتحی فرید چالاکوانی مافی مرۆڤ میسر
233. محمد علی محی‌الدین نووسەر عراق
234. سعد محمد حسن نوسەر عراق
235. فارس محمود هەڵسوڕاوی سیاسی سوید
236. فلاح اسماعیل حاجم مامۆستای زانکۆ ڕوسیا
237. جورج کتن نوسەر سوریا
238. سعاد جبر نوسەر و توێژەرەوەی ئەکادیمی ئوردن
239. زارا ساڵح دکتۆر و نوسەر بەریتانیا
240. مها الموسوی مامۆستا بەغداد
241. عامر رسول هەڵسوڕاوی سیاسی نەرویج
242. عادل محمد خانەنشین بەحرێن
243. موفق ساحب حسون الحسینی ئەندازیار عراق
244. تارق جەبار عبود الخمیسی ڕۆژنامەنوس یەمەن
245. عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌بو زایدە ڕاوێژکاری یاسایی/وەزارەتی دیل و ئازادکراوەکان فەلەستین
246. ماجد حه‌یده‌ر ره‌شید کرێکار کەنەدا
247. حه‌یده‌ر ئه‌حمه‌د ڕۆژنامەنوس و وەرگێڕ عێراق

بۆ پەیوەستبوون بەم کەمپینەوە ناوی سیانی و زانیاریی سەبارەت بە پیشە و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆتان بۆ ئەم ئیمایله‌ بنێرن.
تکایە بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندیی بەم ژمارەیەوە بکەن: 0046737038612

__________________________________________

تێبینیی: ئه‌م که‌مپینه‌ دوا جار له‌  ١٧\٨\٢٠١١ نوێکرایه‌وه‌ و کۆتایی پێهات.‌


٨\٨\٢٠١١

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک