٢٨\١٢\٢٠١٠
که‌مپین و رێپێوان بۆ دادگایی کردنی ئازادی
و ره‌تکردنه‌وه‌ی مادده‌ی ٤٠٣ .
(ئاین بۆ مزگه‌وت و
یاساش بۆ دادگا و سیاسه‌تیش بۆ سیاسیه‌کان و ئازادیش بۆ مرۆڤ).
ئه‌مڕۆ
نه‌ته‌وه‌که‌مان به قۆناغێکی ناسکدا تێده‌په‌ڕێت که ده‌رفه‌تی
لێکترازان و پارچه‌بوون مه‌حاڵه بۆی چونکه دوژمنان و داگیرکه‌رانی
کوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌هه‌وڵی بێوچانی ئه‌وه‌دان که درز بخه‌نه
نێو ریزه‌کانمانه‌وه" ئه‌مڕۆ مه‌لاکان بوونه‌ته ئه‌و ئامرازه‌ی که
ماوه‌یه‌که ده‌خوازن له‌ژێر پارێزگاری کردن له ئایین ئه‌و درزه
یاخود ئه‌و رۆڵه بگێڕن که داگیرکه‌ران پێویستیان پێیه‌تی،
بۆیه هه‌ر رۆژه‌ی مه‌هانه بۆ شتێک ده‌هێننه‌وه رۆژێک(جێنده‌ره و
رۆژێک خه‌ته‌نه‌یه و رۆژێک رێژه‌ی ئیسلامه له‌و هه‌رێمه و رۆژێک وه‌ڵامی
نووسه‌ران و رووناکبیرانه و رۆژێ فه‌توای سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه له‌سه‌ر
هونه‌رمه‌ندان و ئازادیخوازان) که پێمان وایه حزبه ئیسلامیه‌کان له
پشت هاندان و پف کردنی ئه‌و مه‌لایانه‌ن " به‌ڵگه‌ش بۆ سه‌لماندنی ئه‌م
راستیه ئه‌وه‌یه که هه‌رکه‌سێ له میدیای ئیسلامیه‌کان بڕوانێت له‌م
ماوه‌یه ئه‌م راستیه‌ی بۆ رۆن ده‌بێته‌وه".
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رهه‌ق به دکتۆر فه‌رهاد
پیرباڵ ئه‌نجامدراوه به‌دڵنیاییه‌وه به‌یانی هه‌مو لایه‌کمان ده‌گرێته‌وه
بۆیه پێویسته ئاین بگنه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنی بنه‌ڕه‌تی خۆی که مزگه‌وته
نه‌ک ئامرازێک به‌ده‌ستی ئیسلامی سیاسی و بۆ مه‌رام و پیلانه‌کانی
دوژمنانی کورد له کوردستان به‌کاری بهێنن و ببنه مایه‌ی ئاژاوه‌گێڕی
له‌کوردستان و بیری ئازادی تیادا بکوژن" هه‌روه‌ها یاساش پێویسته به
یاسای کۆنه به‌عس کارنه‌کات و ره‌چاوی ئه‌وه‌بکات که ئه‌و هه‌رێمه
ئه‌مڕۆ ده‌خوازێت خۆی به‌هه‌رێمێکی دیموکراس و ئازاد بناسێنێت و با
یاساش نه‌بێته داروده‌سته‌ی سیاسیه‌کان و کۆنه‌په‌رستان" مادده‌ی
٤٠٣
که هه‌موو ده‌نگێکی ئازاد کپ ده‌کات چونکه ئه‌و مادده‌یه له‌گه‌ڵ
هاتنه سه‌رکاری(سه‌دام)ی گۆڕبه‌گۆڕ له یاسای سزادانی عێراقی جێگیرکرا
که ئه‌و مادده‌یه رێگره له پێشکه‌وتنه دیموکراسیه‌کانی ئه‌و هه‌رێمه"پێویسته
حکومه‌تیش راستگۆیانه خۆی یه‌کلایی بکاته‌وه نه‌ک له‌لایه‌ک بانگه‌شه‌ی
ئازادی و دیموکراسی بکات و له‌لایه‌کی تر پاڵپشتی له کپ کردنه‌وه‌ی ده‌نگی
ئازاد بکات" نه‌ک حکومه‌ت به یاسای کۆنه‌کانی سه‌رده‌می به‌عسیه‌کان
ئازادی بداته دادگا".
ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵێک رۆژنامه‌نووس و
رۆشنبیر ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه و ئاگاداریه بڵاوده‌که‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
به هه‌موو لایه‌کمان له‌هه‌مبه‌ر ئیسلامی سیاسی و بڕیاری دادگا و
دووڕوویی حکومه‌ت به‌رامبه‌ر به ئازادیه‌کان ئه‌م
که‌مپینه سازده‌ده‌ین و دواتریش له‌م ڕۆژانه رێپێوانێک بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته سازده‌ده‌ین" ئه‌گه‌ر ده‌خوازیت به‌شدار بیت به نامه‌یه‌ک
ئاگادارمان بکه‌وه.
1- شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود/ سه‌رنووسه‌ری (گۆڤاری ئێوه)
2- مه‌ولود ئافه‌ند/ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری(ئیسرائیل – کورد)
3- سه‌روه‌ت محه‌مه‌د ره‌حمان/ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی (گۆڤاری ئێوه)
4- رزگار کۆچه‌ر/ رۆژنامه‌نووس/ دیکۆمێنتار
5- دڵزار حه‌سه‌ن/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
6- خالید ده‌ربه‌ندی/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
7- سیروان گه‌ڕه‌شێخانی/ ئه‌دیب و شاعیر
8- نه‌جات عومه‌ر/ نووسه‌ر
9- هاژه هه‌ولێری/ نووسه‌ر و وه‌رگێڕ
10- رێکخراوی رێگا بۆ پرسه نیشتمانیه‌کان
11- شوان عه‌زیز/ رۆژنامه‌نووس
12- یادگار ئه‌حمه‌د/ قوتابی
13- نه‌شوان ئه‌حمه‌د/ خوێندکار
14- چیار ئه‌حمه‌د سالار/ دیزاینه‌ر
15- هه‌مه‌وه‌ند ئه‌حمه‌د/ چالاکوان له بواری ژینگه
16- نه‌سرین جه‌لال/ فێرخواز
17- رووخۆش حه‌مه‌که‌ریم/ چالاکوان له بواری مافی مرۆڤ
18- مه‌لا محێدین به‌درخان/ ئیمام خه‌تیب
19- سه‌نگه‌ر سه‌لیم/ رۆژنامه‌نووس/ په‌یمانگه‌ی راگه‌یاندن
20- کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب/ نووسینگه‌ی باشوور
21- عه‌دنان کۆچه‌ر/ نووسه‌ر/ له‌نده‌ن
22- مه‌لا سه‌ید باقر سه‌ید ته‌ها به‌رزنجی/ ئیمام خه‌تیب
23- یادیگار موعته‌سه‌م/ قوتابی
24- سه‌عید عارف باپیرنیگارکێش و نوسه‌ر
25- مه‌هدی خالید خه‌مبار/ نووسه‌ر و شاعیر
26- سه‌روه‌ر پێنجوینی/ نووسه‌ر و توێژه‌ر
27- شێرزاد عه‌زیز/ راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی ماملۆ
28- هیوا شوانی/ به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی/kurdistanigawre.com
29- کاکۆ عه‌بدوڵلا/ نووسه‌ر
30- خالید ده‌ربه‌ندی/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
31- عه‌باس رۆسته‌م/ خانه‌نشین/ به‌ریتانیا
32- مه‌نمی عه‌زیز
33- ئاری عوسمان خه‌یات/ کفری
kempin21@gmail.com
009647704452628
|