٢٥\٥\٢٠١٩
کەمپی زاگرێب،
تروومای پەنابەران.
٢٠
ئایاری ٢٠١٩ شکووە کەریمی لە شەشەمین رۆژی مانگرتن دا تەندرووستی تێک
چوو دوای ماوەیەکی زۆر کە بە بێھۆشی مایەوە رەوانەی یەکێک لە
نەخۆشخانەکانی زاگرێب کرا.
بە پێی وتەی کەسە نزیکەکانی شکووە کەریمی؛ شەوی ٢٠ی ئایار بە ھۆی
دابەزینی لە رادە بەدەری شەکری خوێنی لەسەر خۆ دەچێت و لەبەر
کەمتەرخەمی کاربەدەستانی کەمپەکە دوای ماوەیەکی زۆر کارمەندانی
تەندرووستی دەگەنە سەری و بە خێرایی دەیگوازنەوە بۆ یەکێک لە
نەخۆشخانەکانی زاگرێب.
بە پێی وتەی دوکتورەکان؛ ناوبراو بەھۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە لە
رێگادایە یان لە کەمپ دەژی بە باشی ڤیتامینەکان لەبەر نەخواردنی میوە و
خوراکی چاک بە لەشی نەگەیشتوو، جەستەی زۆر لاوازەو شەکری بۆ ٢٧
دابەزیوە کە مەترسی چوونە کومای بووە.
دەبێت ئاماژە بکرێت: وەک جەنگێکی رەوانی خاتوو شکووە کەریمی
دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی نەخۆشە دەروونیەکان و لەوێ چارەسەری نەفسی
بۆ دەکەن و وەک کەسێک کە ھەوڵی خۆکوژی دابێت ھەڵسووکەوتی لەگەڵ دەکرێت
و پێی دەگوترێت کە ئەگەر دەست لە مانگرتنەکەت ھەڵ نەگریت ئەوا ناچار
دەبین ماوەیەک زۆر لێرە بتھێڵینەوە.
جێگای وەبیرھێنانەوەیە؛ شکووە کەریمی و ھاوڕێیانی بە ھۆی ھەڵسووکەوتی
فاشیستانەو سووکایەتی کاربەدەستانی کەمپی زاگرێب لە وڵاتی کرواسی ٧
رۆژە ناڕەزایەتیان دەربڕێوە و ھەر لە یەکەم رۆژەوە ناوبراو مانی لە
خواردن گرتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
٢٢\٥\٢٠١٩
kmmkurdistan@gmail.com
|