١٨\٢\٢٠١٣
که‌متر
بڕۆ.

بێستون مینە
که‌متر بڕۆ
زۆر که‌م؛
ده‌نا رێگاکان
سکاڵات له‌سه‌ر تۆمارده‌که‌ن.
نه‌مانزانى بژین
با بخه‌وین
خه‌ون بینین زانینى ناوێت.
وه‌ک به‌شێک له ئازاره‌کانم
باس له تۆ ده‌که‌م
تۆ تایبه‌ت نیت.
ژیان هیچ نه‌بێت نیوه‌ى ته‌مه‌نت
یا زیاترى بۆ خۆى ده‌بات
دواتریش راده‌ستى مردنت ده‌کات
به به‌هانه‌ى ته‌مه‌نى زۆره‌وه.
ته‌مه‌نت له گوندێکى بچکۆلانه به‌ڕێکرد
خه‌ونه گه‌وره‌کانت له سروشتدا توانه‌وه
سه‌یره هێشتا له‌گه‌ڵ که‌وتنى گه‌ڵایه‌ک
دڵت بله‌رزێت!
تاریکى و رووناکى و به‌یانى و
ئێوارانى من
دوور له مرۆڤه
ئه‌ى تاکه هاوده‌مى خۆت
ئیستاش نازانیت کێیت!
جارێک بچووکبه‌وه له مندا مرۆڤى ژیر!
به چرپه‌وه پێتده‌ڵێم
خراپ نییه ئه‌گه‌ر تامى یه‌کسانییش بچێژى!
تکایه که‌س ئه‌م دێره نه‌خوێنێته‌وه:
''من مرۆڤێکى هه‌ژارم''
ئه‌و شه‌وه کاتێک گریام
زانیم ئیدى گه‌وره‌بووم
نه به نوقڵێک ژیرده‌بمه‌وه
نه به مۆڕه‌یه‌کیش خه‌وم لێده‌که‌وێت!
ته‌نیایى من رۆژووێکه
له هه‌ر کاتێکدا بێت
تۆ ده‌توانى بیشکێنى!
ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین
ئه‌ى په‌راوێزى ئه‌م لاپه‌ڕه
ره‌شه به چى پڕبکرێته‌وه.
با مرۆڤ بم!
ئیدى رزگارکردنى گه‌ردوون و
وڵات و
شار و
کۆڵان و ماڵ
له ئه‌ستۆى مندا نییه..
هه‌تا هه‌ندێک له خزمه‌کانت به بێزه‌وه
سه‌یرى ئه‌م رسته‌یه ده‌که‌ن
''ئێمه گوندنشینین''!
ماڵپه‌ڕی بێستوون
مینە
|