کێ ناڵێ یه‌کێ له‌هۆکاره‌کانی
شه‌ڕی غه‌زه ئه‌و پێڵاوه نه‌بێت که له‌به‌غدا به‌ده‌بڵیو بۆش که‌وت
ده‌بێ شه‌ڕی غه‌زه،لێدانی حه‌ماس وبنکه‌یه‌کی تری تیڕۆڕیستی بێت ! یان
به‌هێزکردنیانه!

مه‌هدی کاوانی
ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا بابه‌تێکم له‌سایته‌ئه‌لکتڕۆنیه‌کان له‌ژێر
ناونیشانی (ناوبژیوانی ئه‌ردۆگان زیره‌کانه‌یه‌و هه‌ل و مه‌رجی ناوچه‌که‌ش
پێویستی پێیه‌تی به‌ڵام هاوکێشه‌کان، له‌وه‌گه‌وره‌ترن).
زیندویه‌تی ئه‌و بابه‌ته‌هه‌ر له‌ئێستاوه‌خۆی نیشان ده‌دات. ئیسرایل،
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جۆرج ده‌بلیو بۆشیش له‌گه‌ڵی هه‌تا ئاره‌زوه‌کانی
خۆیان له‌کاوڵ کردنی غه‌زه‌و کوشتن و بریندار کردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌فه‌له‌ستینیه‌کان
تێر نه‌کرد ، شه‌ڕیان رانه‌گرت و بریاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانیش له‌مه‌ڕ
ڕاگرتنی شه‌ڕو کشانه‌وه‌و ئه‌و هه‌موو ناره‌زاییه‌ی کۆمه‌ڵی جیهانی ،
له‌لایانه‌وه‌گوێی پێ نه‌درا. ئێستا که‌بابه‌ته‌که‌ده‌نوسم(٢٠/١/٢٠٠٩)
، واته پێنج ڕۆژ به‌سه‌ر لوتکه‌ی ناکاوی دۆحه‌و چوار ڕۆژ به‌سه‌ر
ڕاگرتنی هێرشه‌کانی ئیسڕایل که‌٢٢ ڕۆژی خایاند، تێپه‌ڕیوه. پێرێش له‌سه‌ر
داخوازی حوسنی موباره‌ک و چاودێری خۆی و سارکۆزی کۆنگره‌یه‌کی جیهانی
که‌تیایا سه‌رۆکه‌کانی میسر‌و ئه‌رده‌ن و فه‌له‌ستین و فه‌ره‌نساو ئه‌لمانیاو
به‌ریتانیاو زۆرانێکی تر له‌شه‌رمه‌شیخ به‌سترا، دوینێش سه‌رانی عه‌ره‌ب
تا ڕاده‌یه‌ک به‌یه‌کگرتوویی له‌کۆنگره‌ی کوێت بۆ چاره‌سه‌ری
کارتێکردنی قه‌یڕانی ئابووری جیهانی له سه‌ریان ، لیدوانی خۆیان له
سه‌ر هێرشی ئیسڕایل بۆ هه‌رێمی غه‌زه‌دا ، بریاریشه‌ئیمڕۆ مه‌ڕاسیمی
چوونی ئۆباما بۆ کۆشکی سپی و بوونی یه‌که‌م پیست ڕه‌ش به‌٤٤ ه‌مین سه‌رۆکی
ولاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ده‌ست پێ بکاو له‌وانه‌یه‌یه‌کێ له‌لیدوانه‌هه‌نوکه‌یه‌کانی
، لیدوان بێت له‌سه‌ر شه‌ڕی هه‌رێمی غه‌زه.
ئه‌و هێرشه‌ی ئیسڕایل که‌٢٢ ڕۆژی خایاند و له کاتی ده‌ست پێکردنی ته‌نیا
٢٦ ڕۆژ مابوو له‌ده‌سه‌ڵاتی جۆرج ده‌بلیو بۆش و نزیکه‌ی مانگ و نیوێکیش
بۆ ده‌ستپێکردنی هه‌لبژاردنی له‌ناکاوی ئیسرایل مابوو. ڕاگرتنی شه‌ڕه‌که‌ش
که‌وته‌ناو ئه‌جندای ئیستفزازکردنی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و
لایه‌نه‌نێوبژیوانه‌کان وه‌ک حوسنی موباره‌ک و ئه‌ردۆگان و بگره‌ده‌سه‌ڵاتی
نوێی ئۆباماش، چونکه‌ئیسڕایل گوێی به‌هیچیان نه‌داو به‌ڕێکه‌تنێکی دوو
قۆڵی له‌گه‌ڵ جۆرج ده‌بلیو بۆش یه‌کلایه‌نانه‌شه‌ڕه‌که‌یان ڕاگرت و
ناویشیان لێ نا توانای حه‌ماسمان به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو بردووه‌و بۆ له‌مه‌و
دواش سنوره‌ئاویه‌کان به‌ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ک ده‌پارێزن که‌پشکنین له‌گه‌ڵ
که‌شتی گه‌لیه‌جیهانیه‌کان بکرێت تاوه‌کو چه‌ک نه‌گاته‌حه‌ماس.
به‌مه‌زنده‌ی من ئیسڕایل ئه‌و شه‌ڕه‌ی هه‌لنه‌ده‌گیرساند ئه‌گه‌ر
بهاتبایه‌گلۆپی سه‌وزی بۆشی پێوه‌نه‌بوایه. به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی که‌پێویسته‌بکرێ
، له‌به‌ر چی جۆرج ده‌بلیو بۆش ڕێک له‌و کاته‌که‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی
ئه‌و گلۆپه‌ی بۆ ئیسڕایلیه‌کان پێ کرد، نه‌ده‌بوایه‌ماوه‌یه‌کی زۆر یان
له‌کاتی پڕۆپاگه‌نده‌هه‌لبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بوایه،
یان نه‌ده‌بوایه مادامه‌کینێ ئه‌و ماوه‌که‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ماوه‌ته‌وه‌خۆی
له‌ئۆ قره‌ی شه‌ڕی وه‌ها نه‌دابایه‌و ته‌نگژیه‌کانی نێوان عه‌ره‌ب و
ئیسڕایلی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی ئۆبامای هه‌لگرتبایه.
با نه‌ختێ بگه‌ڕێینه‌وه‌بۆ دواوه‌واته‌بۆ ئه‌و هه‌شت ساڵه‌ی سه‌رۆکایه‌تی
جۆرج ده‌بلیو بۆش. له‌سه‌ر مه‌له‌فی ئیسڕایل و فه‌له‌ستینیه‌کان. جۆرج
ده‌بلیو بۆش زۆر به‌چڕی خۆی دابووه‌پاڵ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی
نێوان ئیسرایل و فه‌له‌ستین و له‌هه‌موو موناسه‌به‌ته‌کانیش ئه‌وه‌ی
دووپات ده‌کرده‌وه‌که‌ده‌بێ ده‌وله‌تێکی فه‌له‌ستینی دابمه‌زرێ و تامه‌زرۆی
ئه‌وه‌یه‌که‌تاوه‌کو له سه‌ر ده‌سه‌ڵات ماوه‌ته‌وه‌کێشه‌ی ئیسڕایل و
فه‌له‌ستینیه‌کان چاره‌سه‌ر بکات . لێره‌وه‌ئایا ئه‌و شه‌ڕه‌مراندنی ئه‌و
بانگێشانه‌ی جۆرج ده‌بلیو بۆش ناگه‌یه‌نێ؟ یان ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێ که‌زه‌مینه‌ی
دروست بوونی ده‌وله‌تی فه‌له‌ستینی که‌خۆی بانگێشه‌ی بۆ کردبوو، به‌ده‌ستی
خۆی بیمرێنێ؟
با بێینه‌وه‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئێستای ئه‌مه‌ریکاو بانگێشه‌کانی
ئۆباما له‌مه‌ڕ شه‌ڕو ئاشتی که‌پێیه‌وه‌گه‌یێندرایه کۆشکی سپی.
هۆکاره‌هه‌ره‌سه‌ره‌کیه‌که‌ی که‌یه‌که‌م پێست ڕه‌شی ئه‌مه‌ریکی بگاته‌کۆشکی
سپی بۆ ئه‌وه‌بوو که‌ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکای سه‌رده‌می بۆش به‌شه‌ڕ
دۆڕاندویه‌تی ، ئۆباما به‌ئاشتی پڕی بکاته‌وه، جگه‌له‌دۆزینه‌وه‌ی
ڕێگا چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یڕانه‌داراییه‌هه‌ره‌سه‌خته‌ی جیهانی که‌کارتێکردنه‌خراپه‌کانی
به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا گه‌لێ له‌وڵاتانی تر زیاتره‌و بانگێشه‌کانی ئۆباماش
هه‌ر وه‌ها بوو.که‌واته‌ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئیسڕایل له‌و ئان و ساتانه‌دا،
ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکاو ده‌ره‌وه‌ی
ویسته‌کانی ئۆبامه. به‌مه‌زنده‌ی خۆم ئه‌وه‌ی جۆرج ده‌بلیو بۆش کردی
به‌شه‌هه‌ره‌زۆره‌که‌ی بۆ هێنانه‌وه‌ی کۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌له‌به‌رده‌م
ئه‌جندای ئاشتیانه‌ی ئۆباما و به‌هێزکردنی هێزه‌کانی قاعیده‌و
تیڕۆڕیستی ناوچه‌که‌یه‌تاوه‌کینێ زۆر له‌ڕێگاکان له‌به‌رده‌می ئۆباما
دابخرێ و به‌دوایه‌وه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ی شکست بهێنێ و له‌خولی
داهتوو دووباره‌هه‌ڵنه‌بژێردرێته‌وه.
هۆاکاری تریش هه‌یه‌که‌تۆڵه‌ی ئه‌و پێڵاوه‌ی له‌عیڕاق پێی که‌وت
له‌فه‌له‌ستینیه‌کان بکاته‌وه.
بۆ ئیسڕایلیش له‌لایه‌که‌وه ڕه‌نگه‌لایه‌نه‌به‌شدار بووه‌کان هه‌ر
یه‌که‌و به‌لای خۆیه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی بووبێت که‌زۆرترین ده‌نگی ناخبی
ئیسڕایلی بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن و نه‌یه‌ڵن ناته‌نیاهۆ بباته‌وه،
له‌لایه‌کی تریش بیانویستبایه شکستی لوبنان به‌غه‌زه‌پڕ
بکه‌نه‌وه‌به‌وه‌ی که‌ئه‌لقه‌ی حه‌ماس له‌هی حیزبولله‌ئاسانتر بێت.
ئه‌مه‌ریکا به‌بانگێشه‌ی له‌ناو بردنی قاعیده‌و توندره‌وی ئاینی و
به‌دیموکراتیزه‌کردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاته‌ناوچه‌که‌و شه‌ڕی
ئه‌فگانستان و عیڕاقیشی کرد، که‌چی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع
قاعیده‌به‌هێزتر بوو و هه‌ردوو شه‌ڕی ئه‌فگانستان و عیڕاقیش به‌شکه‌ست
بۆیان که‌وته‌وه‌و ئێرانیش به‌هۆیه‌وه‌بووه‌هێزیکی به‌هێز. له‌شوێن
پیاده‌کردنی دیموکراتیش ته‌نگژه وئاڵۆزی زیادی کردووه.
ئیسڕایل له‌شه‌ڕی ٢٠٠٦ ژێر خانی ئابووری لوبنانی به‌ته‌واوه‌تی هاڕی و
هیچی به‌سه‌ر یه‌که‌وه‌نه‌هێشت و له‌به‌رده‌م حیزبولله‌ش خۆی پێ
ڕانه‌گیرا . ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعیش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و
شه‌ڕه‌شی بکه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نی که‌ئیسڕایل که‌رسته‌کانی
دیموکراتی له‌لوبنان هاڕی و حیزبولله‌شی واته‌ئێران و سوریای
له‌ناوچه‌که‌به‌هێز کرد. پێش هه‌لگیرساندنی شه‌ڕه‌که‌هێزه‌کانی داکۆکی
که‌ر له‌دیموکراتیه‌تو بنیاتنانی شارستانی ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌په‌ره‌سه‌ندن
دابوون و زیاتر گوشاریان ده‌خسته‌سه‌ر حیزبولله‌و سوریا ، که‌چی دوا
به‌دوای شه‌ڕه‌که‌دیارده‌کان ڕێکاو ڕێک خۆیان پێچه‌وانه‌کرده‌وه.
حیزبولله‌پێیه‌وه‌بووه‌زۆر شت له‌لوبنان و سوریاش جگه‌له‌وه‌ی کێشه‌ی
دادگایی کردنی ڕه‌فیق حه‌ریری تاڕاده‌یه‌ک له‌سه‌ری مرێندرا،
له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌خسترایه‌ناو چاره‌سه‌ری گفتوگۆکانی ناوچه‌که‌وه‌ک
یه‌کێ له‌سه‌رپه‌رشتکارانی ئاشته‌وایی ناوچه‌که.
له‌سه‌ر مه‌له‌فی ئیسرایل و فه‌له‌ستین له‌سه‌رده‌می یاسر عه‌ره‌فات
به‌و مانایه‌ی که‌ئه‌و زاته‌و فه‌تح ، خرابوونه‌ناو ئه‌جندای
چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرایل که‌چی له‌باره‌گای
خۆی تا مردنی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیسڕایل گه‌مارۆ درابوو، هه‌تا
مردنه‌که‌شی گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرا که‌ده‌رمانخوارد کرابووبێ.
له‌ڕێگه‌یه‌وه‌تا بڵێیت حه‌ماسیان له‌ته‌واوی فه‌له‌ستین به‌هێز کرد‌و
پێشیه‌وه‌هه‌م هه‌لبژاردنیان به‌سه‌ر فه‌تح و مه‌حمود عه‌باس
برده‌وه‌هه‌م له‌غه‌زه‌ش ده‌ریان کردن و یه‌کلایه‌نه‌ده‌سه‌ڵاتی خۆیان
له‌هه‌رێمه‌که‌چه‌سپاندو له‌و زنجیره‌شه‌ڕه‌٢٢ رۆژه‌ی ئه‌و جاره‌شیان
نه‌ک ڕێژه‌ی به‌جه‌ماوه‌ری بوونی حه‌ماسیان گه‌یانده‌ناو هه‌موو ماڵێکی
عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌لکو له‌قاعیده‌و ئیتریشیان به‌هێزتر کرد‌و
له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ده‌ئه‌وه‌نده‌ی تر ڕێکخراوی فه‌تح و ئه‌بو مازنیان
نابووت کرد.
که‌واته‌ئه‌و کار‌و کاردانه‌وانه‌ی له‌ناوچه‌که‌ڕووده‌ده‌ن به‌هه‌ردوو
سه‌ریانه‌وه‌هیزه‌کانی توندڕه‌وی ئیسرایلی و عه‌ره‌بی له‌سه‌ر حیسابی
به‌رقه‌رارکردنی دیموکراتیه‌ت له‌ناوچه‌که‌گه‌شه‌یان کردووه.
به‌مه‌زنده‌ی من پاش شه‌ڕی غه‌زه‌به‌ناچاری ئه‌جندای حه‌ماس له‌سه‌ر
کیشه‌ی نێوان ئیسرایل و فه‌له‌ستین ده‌چێته‌پێشه‌وه‌و سوریا‌و ئێرانیش
جگه‌له‌وه‌ی‌له‌پشتیانن ، ئه‌جندای خۆشیان
پێیه‌وه‌له‌ناوچه‌که‌ده‌به‌نه‌پێشه‌وه و له‌و نێوه‌نده‌دا به‌ناچاری
زۆر له‌وڵاته‌عه‌ره‌بیه‌موعته‌دیله‌کانیش ده‌بێ به‌ئه‌جندای ئه‌وان
به‌ڕێوه‌بڕۆن . له‌سه‌ره‌که‌ی تر پێ ده‌چی ئه‌و جاره‌ی ناخبی ئیسڕایلی
ده‌نگ بۆ ناتانیاهۆ بدات واته‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌ره‌توندڕه‌ووی ئیسڕایلی.
هه‌ر له‌ئیستاوه‌ناته‌نیاهۆ بانگێشه‌ی ئه‌وه‌ده‌دات که‌ئیسرایل
مه‌هامه‌کانی خۆی له‌شه‌ڕ نه‌پێکاو ده‌بوایه‌درێژه‌ی به‌شه‌ڕی دابایه‌و
ناخبی ئیسڕایلیش هه‌ر دوا به‌دوای ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌نوێترین ئیستفتا
ده‌نگه‌کانی که‌بۆ لیکۆد ده‌چن به‌پێش که‌دیمه واته سیڤی لیڤنی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان و یه‌هود ئۆلمه‌رتی سه‌رۆکی لابراوی حکومه‌ت
که‌وتووه. ڕاسته‌پارتی کاری ئیسڕایلی له‌به‌ر یه‌هود به‌ڕاک به‌و
حیسابه‌ی که‌ئه‌و سه‌رۆکایه‌تی شه‌ڕه‌که‌ی ده‌کردو ژێرخانی حه‌ماسی
له‌بنه‌وه‌هه‌ڵته‌کاندووه‌توانیویه‌تی ده‌نگه‌کانی ئه‌و پارته‌له‌٨٪ بۆ
١٤ ٪ به‌رز کاته‌وه،به‌ڵام ئه‌و ده‌نگه‌که‌مه‌به‌شی ئه‌وه‌ناکات
که‌حوکمی ئیسڕایل وه‌ربگرن . نازانیین ڕووداوه‌کان تا سێ هه‌فته‌ی تر
به‌کوی ده‌گه‌ن ئایا ناته‌نیاهۆ به‌سه‌رده‌که‌وی یان نا . هه‌لبه‌ته
چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌پاش ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرایل تا ماوه‌یه‌کی زۆر دوور
ده‌که‌وێته‌وه‌هه‌تا ئه‌گه‌ر سیڤی لیڤنی یان یه‌هود ئۆلمه‌رت یان
یه‌هود باراکیبش بیبه‌نه‌وه‌به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناته‌نیاهۆش به‌سه‌ر که‌وت
ئه‌وا دوورکه‌وتنه‌وه‌که گه‌لێ زۆرتریش ده‌بێ.
له‌سه‌ره‌که‌ی تریش٨٠٪ی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی
به‌وڵاته‌عه‌ره‌بیه‌کانیشیانه‌وه‌تا ڕاده‌یه‌ک جگه‌له‌حکومه‌ته‌کانیان
، ئه‌وانی تر هه‌ر هه‌مووانیان وتاف لیدانیان بۆ حه‌ماس و ئه‌و خۆ
ڕاگرتنه‌قاره‌مانانه‌یه‌تی که‌به‌و ئیمکانیه‌ته‌هه‌ره‌که‌مه‌یان
له‌به‌رده‌م به‌هێز ترین ده‌وله‌ت و به‌کار هێنانی نوێترین چه‌کی
سه‌رده‌م بوونه‌ته‌وه‌و له‌ڕێگه‌یه‌وه‌بمانه‌وی نه‌مانه‌وێ ئه‌جندای
حه‌ماس تا ڕاده‌یه‌ک خۆی به‌سه‌ر کێشه‌ی فه‌له‌ستین فه‌ڕز ده‌کات و
هه‌ڵبه‌ته‌ئامۆژگاریه‌کانی ئیران و سوریاش بۆیان چۆنی لێک
ده‌یته‌وه‌له‌ئاڵۆزکردنی کێشه‌ی فه‌له‌ستین و ده‌ست گرتن به‌سه‌ر
پلاپیتکه‌ی چه‌ک به‌ولاوه‌هیچی تر ناگه‌یه‌نێ. ئاگریش به‌ئاگر زیاتر گڕ
ده‌سه‌نێ . نه‌ته‌نیاهۆ پێش شه‌ڕه‌که‌هه‌ر چاوی سۆر ده‌کرده‌وه‌و
ده‌یگۆت خه‌تای ده‌سه‌ڵاتی ئیسڕایله‌حه‌ماس ناکوتێته‌وه، که‌کوتراش
ئێستا ده‌ڵێ به‌جوانی نه‌کوتراوه‌ته‌وه، واته‌ئه‌گه‌ر ناخبی ئیسرایلی
ده‌نگم بۆ بدات ئاتارو پاتاریان له‌سه‌ر یه‌ک ناهێڵین و له‌سه‌ره‌که‌ی
تریش حه‌ماسو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیانن ده‌ڵێن و ده‌ڵێنه‌وه‌ئیسرایل
له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسایه‌و ده‌بێ نه‌مێنێ . که‌واته‌حالی حازر ئه‌جندای
ئاڵۆزی و شه‌ڕ له‌ناوچه‌که‌له‌ئه‌جندای ئاشتی له‌پێشتره. جا نازانین
ئۆباما عه‌سای سحری به‌ده‌سته‌وه‌ده‌بێت و باره‌که‌به‌شێوه‌یه‌کی تر
ده‌گۆڕی له‌لایه‌که‌وه‌ئه‌و زه‌مینه‌یه‌له‌ناو دڵ‌و ده‌رونی ناخبی
ئیسرایلی بخولقێنێ که‌ده‌نگ بۆ نه‌ته‌نیاهۆ نه‌ده‌ن و له‌لایه‌کی
تریشه‌وه‌وا له‌وڵاتانی عه‌ره‌ب وناخبی فه‌له‌ستینی بکات که‌زیاتر
خۆیان بده‌نه‌پاڵ فه‌تح و مه‌حمود عه‌باسه‌وه.
بۆیه له‌شوین خۆیه‌تی ئه‌وه‌بڵێین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌شت ساڵه‌ی
جۆرج ده‌بلیو بۆش و ئیسڕایلیش له‌گه‌ڵی له‌ڕێگای سیاسه‌ته‌چه‌وت و
ناواقیعیه‌کانیان له‌لایه‌که‌وه‌ئه‌و زه‌مینه‌یان به‌ته‌واوه‌تی
ره‌خساند که‌قاعیده‌و توندره‌وی ئاینی و ئێران پێی به‌هێز بوون ،
له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ئه‌و زه‌مینه‌یان هێنایه‌پێشه‌وه‌که‌ڕووداوه‌کانی
ئاینده‌به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره‌بڕۆن که‌له‌ڕێگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری
چین‌و هه‌ستانه‌وه‌ی ڕووسی، ئه‌مه‌ریکا کۆنتڕۆلی تاکجه‌مسه‌ری جیهانیش
له‌ده‌ست بدات و ئه‌و قه‌یرانه‌سه‌خته‌ئابووریه‌ش زۆر له‌هۆکاره‌کانی
ده‌گه‌ڕێته‌وه‌سه‌ر پیاده‌کردنی سیاسه‌ته سه‌قه‌تانه‌ی جۆرج ده‌بلیو
بۆش.
به‌ڵێ ئه‌مه‌ریکای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جۆرج ده‌بلیو بۆش به‌ئیسرایل
لوبنان و هه‌رێمی غه‌زه‌ی هاڕی و ئاتارو پاتاری به‌سه‌ر
یه‌که‌وه‌نه‌هێشت و ده‌شیه‌وێت به‌ئه‌ردۆگان و سارکۆزی و حوسنی
موباره‌ک تیمارسازی بۆ بکه‌ن و بۆ سه‌رله‌نوی بنیاتنانه‌وه‌ی
شوێنه‌وێرانکراوه‌کانیش به‌وڵاتانی که‌نداو وئه‌وروپاو ئی تر بکات و
گێچه‌لی قوربانیه‌کان و هاتنه‌خواره‌وه‌ی ناوبانگی ئه‌مه‌ریکی و
بۆڵه‌بۆڵی عه‌ره‌به‌کان و وڵاتانی ئیسلامیش بۆ ئۆباما به‌جێ بێڵێ.
ئه‌گه‌ر ئۆباماش نه‌توانی ڕێگا چاره‌سه‌ری بۆ بدوزێته‌وه‌که‌له‌گه‌ڵ
هاوکێشه‌جیهانیه‌کان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکی کۆک
بێت، ئه‌وه‌ناڵێن خه‌تای ئێمه‌بوو، ئێمه‌بوویین ئه‌و کۆسپ و
ته‌گه‌رانه‌مان له‌پێشی دانا، به‌لکو بانگێشه‌ی وه‌ها ده‌که‌ن
که‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌سه‌ڵاتێکی بێتوانایه‌و ده‌بێ ناخبی ئه‌مه‌ریکی
له‌خولی داهاتوو هه‌ڵی نه‌بژێرنه‌وه. .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌پۆزه‌تیڤ له‌و وه‌رچه‌رخانه‌شه‌ڕه‌خه‌ملێندرا وه‌ک
عه‌ره‌به‌کان ده‌ڵێن) لم الشمل الێفوف العربیه‌بوو. ڕاسته‌عه‌ره‌به‌کان
به‌نایه‌کگرتوویی ڕووبه‌ڕووی باره‌که‌بوونه‌وه‌و هه‌ریه‌که‌یان
به‌ئه‌جندای لایه‌نه‌که‌ی خۆیه‌وه‌کارو کاردانه‌وه‌ی ده‌کرد.
واته‌لایه‌نی ئیرانی و سووری به‌خالید مشعه‌لی حه‌ماسیش
له‌دۆحه‌کۆبوونه‌وه ،میسر‌و ئه‌رده‌ن و مه‌حمود عه‌باسیش له‌گه‌ڵیان
به‌و ناوه‌ی که‌لایه‌نه‌موعته‌دیله‌که‌پێک ده‌هێنن و ئه‌وروپاو ئیدیش
ده‌یان خوێننه‌وه‌له‌شه‌رمه‌شێخ کۆبوونه‌وه. به‌ڵام تا زۆر ڕاده‌و
له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی سه‌رۆکی سعودی له‌کۆنگره‌ی کوێت ئه‌و
له‌م و شه‌مله کرا و خاڵی شاراوه‌ش هێشتا ڕانه‌گه‌یاندراوه. به‌ڵام
پۆزه‌تیڤه‌کانی ئه‌و کۆنگره‌یه‌خۆی له‌وه‌و
ده‌بینیته‌وه‌که‌سعودیه‌یه‌ک ملیار دۆلار‌و قه‌ته‌ریش له‌لوتکه‌ی
دۆحه‌٢٥٠ ملیۆن دۆلاریان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی فه‌له‌ستین پێشکه‌ش کرد‌و
هه‌ریه‌که‌و له‌وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامیش هه‌ر یه‌که‌و
به‌توانای خۆی یان ده‌ستلێبوونه‌وه‌ی مه‌بله‌غه‌ک پاره‌بۆ ئه‌و
بنیاتنانه‌وه‌پێشکه‌ش به‌دامه‌زراوه‌مالیه‌فه‌له‌ستینیه‌کان یان
نێوه‌ندیتر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌که‌ن و ئه‌وروپاو وڵاتانی تریش خۆیان
له‌و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یه‌ناپاریزن، که‌چی له‌به‌کارهێنانی چه‌کی
کیمیاوی به سه‌ر هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵ
کوژیه‌کوردیه‌کان که‌س به‌حانه‌کیش لێیان نه‌هاته‌پێشه‌وه‌و
له‌شێنه‌یش که‌وه‌زعی ده‌سه‌ڵاتی کورد له‌به‌ر نه‌وت باشه، حکومه‌تی
کوردی خۆی له‌باره‌که‌گێڵ کردووه‌وه‌ک هیچ له‌گۆڕێ نه‌بێ یان بڵێن
شته‌که‌کۆن بووه‌و به‌سه‌ر چووه. یه‌کی له‌کاره‌پۆزه‌تیڤه‌کانی تریان
بڕیاردان بۆ گواستنه‌وه‌ی زۆر له‌پاره‌کانیان له‌وه‌به‌رهینانی جیهانی
بۆ وه‌به‌رهه‌مهێنانی عه‌ره‌بی ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ته‌چاکبوونه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی نێوان سوریا‌و سعودیه، میسر‌و قه‌ته‌ریش
له‌کاره‌پۆزه‌تیڤه‌کان بوون . ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌که‌هه‌میشه‌جێگای
ناره‌زایی شه‌قامی عه‌ره‌بیه،ئایا بڕیار گه‌ڵی وه‌ها دراوه‌که‌چیتر
وه‌ها له‌ئیسرایل قبوڵ نه‌کری که‌به‌ئاره‌زووی خۆی فه‌له‌ستینیه‌کان و
لوبنان و ئی تر بکوتێته‌وه‌له‌ژێر هه‌ر په‌رده‌یه‌کی ناولێنانه‌وه،
دیاره‌له‌و ڕوه‌وه ڕاگرتنی په‌یوه‌ندیه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی
وئیسرایل و کێشانه‌وه‌ی سه‌فاره‌ته‌کانیان و شتی تریش ده‌گرێته‌وه.
به‌ئاشکه‌را لێدوانی له‌سه‌ر نه‌کراوه‌به‌ڵام لێدوانه‌کان به‌مه‌زنده‌ی
من ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێ که‌له‌لایه‌که‌وه‌چاوه‌ڕوانی ده‌سه‌ڵاتی ئۆباما
بکه‌ن و به‌سه‌ر زه‌مه‌نه‌کاندا باز نه‌ده‌ن ئینجا پاشان کاردانه‌وه‌ی
له‌و بابه‌تانه‌بکه‌ن جا نازانین ئه‌و په‌ڕه‌گرتنه‌نوێیانه، چه‌ندیان
ده‌چێته‌بواری کرداری.
٢٠/١/٢٠٠٩
mahdikawani@yahoo.co.uk
|