٢١\١٢\٢٠٠٩
که‌ناڵه‌کانی یه‌کێتی و قێزه‌ونترین دیمه‌ن.
(۴)

موحسین جوامێر
نێونیوه له که‌ناڵه‌کانی یه‌کێتیدا، تابووری کۆمه‌ڵێک خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌ر،
گوایه جه‌ماعه‌تی (گۆڕان) ن و په‌ژیوان بوونه‌ته‌وه، نمایش ده‌کرێ،
له زاخۆوه هه‌تا خانه‌قین، هاوکات له‌گه‌ڵ لێدوان و دیمانه‌ی
پلانبۆدانراودا، که وا له پیاو ده‌که‌ن وا زه‌ن بکا سووچ و قه‌باحه‌تی
ئه‌و بابایانه ئه‌وه‌نده بێزه‌وه‌رن، ته‌نیا شایه‌نی ئه‌وه‌ن بۆ هه‌میشه
ڕابنوێنرێن و گورزی فه‌زحکردنیان لێ بوه‌شێنرێت..که ئه‌و دیمه‌نانه
ده‌بینم، خه‌ریکه تووشی دڵهه‌ڵه‌نگوتن بم ویه‌کسه‌ر لێپرسراوی مه‌نزوومه‌ی
به‌عسی ساڵی 1975 ی هه‌ولێر عه‌بدولمونعیم بادی- م دێته‌وه یاد، که
پاش نسکۆیه‌که له به‌رده‌م باره‌گادا پێشوازیی کوردانی ( العائدون
الی الێف الوگنی )ی ده‌کرد و به گاڵته‌جاڕی و به کوردییه‌کی سه‌قه‌ته‌وه
ده‌یگوت : رۆزباش، هه‌له بیکم!
به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌م خه‌به‌ر و ده‌نگۆیانه، چه‌نده ڕاست و چه‌نده
دروستکراون، وه‌لێ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌م به خوێندنه‌وه و هه‌میش به ئه‌زموون،
ده‌یزانین، ئه‌وه‌یه، هه‌ر یه‌کێک ئازاده له‌وه‌ی له حیزبه‌که‌ی خۆی
بتۆرێ و ببێ به ئه‌ندامی هه‌ر حیزبێکی دیکه یان هه‌واداری هه‌ر لایه‌نێک،
واته ڕووخاندنی پردی گه‌ڕانه‌وه؛ مافی هه‌ر که‌سێکه و پێویست ناکا که‌س
له حه‌یف و نیگه‌رانیدا به‌ری پێی لێ بێته پشتی پێی.. که قه‌ناعه‌تی
گۆڕا، بۆی هه‌یه به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌ستییه‌وه حیزبه‌که‌ی خۆی جێ بهێڵێ
و بچێته ناو حیزبیکی دیکه‌وه، یان وه‌ک هه‌وادار بمێنێته‌وه، ئانژی
ته‌نیا ڕۆژ و سه‌عاتی ده‌نگدان ببێته حیزبی و ده‌نگ بدات، یان هه‌ر ده‌نگ
نه‌دات..ئه‌م دیارده‌یه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێکدا تێبینی ده‌کرێت،
کاتێ هه‌موو حیزبێک و له هه‌موو وڵاتێک‌دا که‌متازۆر ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی
دێته گۆڕین، ئه‌مریکا و تورکیا زه‌قترین نموونه‌ن بۆ ئیددیعای گۆرین.
زۆر حکوومه‌تی دکتاتۆر، ئه‌مجۆره ڕه‌فتارانه له‌گه‌ڵ نه‌یار و
دوژمنانی خۆیاندا ده‌که‌ن، وه‌لێ ئه‌وه‌م بۆ ناچێته‌وه سه‌ر یه‌ک کاتێ
حیزبێک له‌نێو خودی وڵاتێک‌دا له‌دژی حیزبیکی دیکه ده‌یکا؛ ئه‌گه‌ر
حکوومه‌ت به‌ڕه‌ڵا و بێسه‌روبه‌ر نه‌بێت. جیگه‌ی سه‌رسوڕمانیشه که
حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان خۆیان لێ بێده‌نگ و نه‌دیو کردووه و
به‌رانبه‌ر به دزێوترین دیارده و دیمه‌ن؛ هه‌ڵوێستیان وه‌رنه‌گرتووه،
بێجگه له‌وه‌ی تا ئێسته به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵست مه‌سه‌له‌که‌ی له‌نێو
خودی په‌رله‌ماندا نه‌ورووژاندووه؟ چونکه ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه
پێشێلکردنی مافی ئینسانه له قه‌ناعه‌ت وهه‌ڵوێستگۆڕیندا. بێجگه له‌وه،
ده‌رچوونی یه‌کێک له حیزبێک و وازهێنانی لێی، بزاڤێکی سروشتییه، وه‌ک
عه‌رزم کردن.
دیسان پیاو که زێتر له‌م مه‌سه‌له‌یه ورد ده‌بێته‌وه، بیری بۆ ئه‌وه
ده‌چێ ئاخۆ کێ خه‌رجیی ئه‌م شانۆگه‌رییه ده‌دا ؟ چونکه ماقوول نییه
ئه‌م ( عائیدوون )انه بێ به‌خشیش و به‌رانبه‌ر، په‌نجه‌ی په‌ژیوانی بگه‌زن
و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌ڕێی ڕاست، وه‌ک ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی بانگه‌شه‌ی
بۆ ده‌کات.. به‌داخه‌وه، ئه‌سڵه‌ن له ته‌بع و میزاج و په‌روه‌رده
و مێژوو و جوغڕافیای کورده‌واری ناوه‌شێته‌وه، بێمژده و مز و به‌ڵێن
که‌سێ خۆی به‌ده‌سته‌وه بدا، هه‌تا ئه‌گه‌ر حیزبی داڵده‌ده‌ر سۆسیال
دیموکرات بێت، وه‌ک یه‌کێتی ! وێڕای ئه‌وه‌ش، گومان له‌وه‌دا ده‌کرێ
ئاخۆ ئه‌و مه‌سره‌فه، له بودجه‌ی کاره‌بای کام قه‌زا و له پاره‌ی مه‌کته‌بی
کام ناحیه و له پووڵی کام نه‌خۆشخانه‌ی بێخزمه‌ت و دکتۆرتووڕه ؛ گل
دراوه‌ته‌وه.؟
ئه‌گه‌ر بێتوو سنوورێک بۆ ئه‌م سیناریۆیه قێزه‌ونه‌ی یاری به به‌های
مرۆیی و ئه‌خلاقی له ژیانی حیزبی و ئازادی له ئینتیمادا ده‌کا، دانه‌نرێ،
پیاو له‌وه ده‌ترسێ ده‌رهاوێشته‌ی ترسناکی لی بکه‌وێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک،
ئه‌مجاره‌یان گه‌زتنی په‌نجه‌ی په‌ژیوانیش داد و داڵده نه‌دات.!
2009/12/17
mohsinjwamir@hotmail.com
|