٢٠\٣\٢٠١٢
کەنارییە رەشپۆشەکان.
لاژان عوسمان
ھۆڕنی ئۆتۆمبێلەکانی دواوەی ناچاریان دەکرد
جاروبار ئاوڕبداتەوە و سەرەنجی دیوارە کۆنکرێتییەکان بدات کە بە
دریژایی شەقامەکە و لە لیواری شۆستەکەدا بڵندکرابوونەوە و ئەمانی ناچار
کردبوو لەسەر شەقامەکەرێبکەن.
پیرێژنەکە لەبەر خۆییەوە و بە مینگەی ژێرلیوەکانی دەیوت "ئەم شارە
دیوارەکانی رۆژانە بە ئاسماندا دەچن و رێنوێنیمان دەگرن و نیگاکانمان
دەخنکێنن، سەوزاییەکیش نامێنیت سوکنایی بە روح ببەخشیت".
دنیا گەرم بوو تینوێتی گەرووی وشک کردبوو ،لێوە
کانیشی وشک ھەڵگەڕابوون و تۆێژێکی سپیان گرتبوو ،لەگەڵ ئەوەشدا
بەردەوامبوو لە ھەنگاوونان بەرەو فەرمانگەی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ
وەرگرتنی مووچەی مانگانە، لە پرێکادا تاسمەی داو قاچەکانی بەگوێی
ھەنگاوەکانی نەدەکردن،دەستێکی بە دیوارە کۆنکریتیەکەوە بوو ،ھێز ی
لەبەردا نەما ، پشتی بە دیوارەکەوە نا و بە نیازی پشوویەکی کەم لە
شوێنی خۆی رۆنیشت.
ژنە گەنجە رەشپۆشەکەیش ، سینگ بەرزی کەمەر شووشەیی رووخساری مانگ ئاسای
خۆی لە ودیوی ھەوری خەمێکی چڕ و قوڵدا پەنھان کردبوو،مەودای نێوان خۆی
و پیرێژنەکە دوور بو، خۆی گەیاندێ وبە لەتەکیەوە چیچکانێ
ھەڵتروشکا"ئاخر پورێ چۆن لە شەڕی ئەوان ،خۆیان وخەڵک بپارێزن؟
ئەوان بێ بەزەیین ، لە ھەست وسۆزی مرۆڤایەتیەوە دوورن ،بەڵی سەرپێچی
فەرمایشتەکانی خوداش دەکەن".
بە دوو پەنجە فرمێسکەکانی سەر گۆنای سڕی و سەری بەردایەوە و نیگاکانی
خستەسەر پێیەکانی ، ھەناسیەکی ھەڵمژی و لەگەڵ خۆیدا پیرێژنەکەشی راپێچی
گێژاوی یادەوەرییەکانی کرد " پورێ.. تۆ نازانیت چۆن ماڵیان لێ شێواندین!".
پیرێژنەکە بە میھرێکەوە چاوی تێبڕی ودەستەکانی لە نێو دەستەکانی خۆیدا
توند گوشی، بە نیگایەک پێی وت بەردوامبە.
"کاتێک مەرگ لە شێوەی پەڵە ھەورێکی رەش،لە ئاسمانی شارەکەماندا لە نگەر
دەگرێت و چەخماخە دەدات ئەوکاتە ئەم قسانەی منیش بایەخیان دەبێت، ئەمە
قسەی ھاوسەرەکە ...ھەمیشە مەرگ و دابران لە زاری دانەئەبڕان ،
کاتەکانمان بە خۆشی بە رێدەکرد، ژیانێکی سادەو ساکارمان دەگوزراند،پورێ
تۆ دەزانی ترس لە ھەموو شوێنێکە تەنانەت لە سەر خوانەکانیشمان ئامادەیی
ھەیە!".
لە ماوەی دوو ساڵی ھاوسەرگیریمان وەکوو دوو عاشقی دوور لە یەک ھەموو
ساتێکی پێکەوە بوونمان ژوانێکی تازە بوو.
وەک ھەموو بەیانییەک تا دەرەوە بەرێم کردوو لە دەرگای ھەسارەکە
ڕاوەستام چاوەڕوان بووم تا لەو سەری کۆڵانەکە لێم وون دەبێت،تەواوێک
دوور کەوتبۆوە .. دواجار ھەڵوەستەیەکی کردو سەری ژەندە زەوێکەو
چاوەکانی بڕیە نوکی پێڵاوەکانی و بەخشکە گەڕاییەوە ، شپرزە و رەنگ
پەڕیو ،ویستم پەلکێشی ژوورەوەی بکەم و سەری بە سینگمەوە بنێم، زۆر
پەلەی بوو لێم نزیک بۆوە بەتاسەوە پێیوتم :دەزانییت لە دوای ھەر کۆستێک
دەبێت لەگەڵ ژیان ئاشت بینەوە؟
ئاخر دەبێت سوڕی ژیان بەردەوام بێت.....وانییە؟!
دوای مردنی ھەر یەکێکمان دەبێت لە ھەوڵی پەیدا کردنی ژیانێکی
ئاسودەدابین بۆ کچەکەمان نەک لە تەنیایی خۆماندا ئەویش تەنیاتر
بکەین،بێدەنگ بوو ،بزەیەکی خستە سەر لێوەکانی وەک ئەوەی ناخی ئاسوودە
کردبێت شادییەک لە چاوە پڕ فرمێسکاوییوکانی بریسکەی ئەد،منیش بە
رووخسار وا خۆم دەھری کرد و وتم:ئەوە چیتە....مردن - دابڕان...مردن -
دابران، پشتی تێکردین و رۆیشت پێش ئەوەی لە سەری کۆڵانەکە ون بێت چەند
جارێک ئاوڕی لێداینەوە.
ناخم پڕ بوو لە کەسەر و لە چاوانمەوە بارینە سەر روخسارم ، ئا پورێ ،ئاخر
چۆن روویدا ھەڵشاخیم و بێدەنگم کرد؟
ئاواتەخواز بووم ئەو رۆژە زوو ئاوا بێت و نیگەرانی خۆمی بۆ دەربڕم ،چی
تر توڕەیی خۆمی پێدا ھەڵنەڕێژم ،من لەخەیاڵی ئەوەدابووم ئێوارە چۆن
پێشوازیی لێ بکەم!
لە ھێکڕا ناڵە و توڕەییەکی بێبەزەییانە سەراپای ژیانی لێ تاریک و تاڵ
کردین دووکەڵێکی رەش لە ناوەڕاستی شارەوە بەرزدەبووەوە و لە شێوەی
رمووزنێک بە ئاسمانی شاردا پێی لەسەر رۆحمان دادەنا ،بە پێکی خوێن
سەرکەوتنەکانی پیرۆز دەکرد و ئاھەنگی مەرگی جوانیی و میھرەبانیی
سازدەکرد ،ھاوار و قیژەی مرۆڤەکان و ئۆتۆمبێلەکانی ئەمبوڵانس و
ئاگرکوژێنەوە و تیمەکانی تەقەمەنی تێکەڵ بەیەک دەبوون ،ئەوەندەم لە
خەیاڵدا ماوە کە لە لێواری کوشتارگەکەدا بووم خوێن لە ھەموو شوێنێکدا
بوو، بۆنی کروز و ھەڵقرچانی مرۆڤ ، لە نێو ئەو مەیدانی حەشرەدا
ئەژنۆکانم شل داھێزان و دەستەکانم گەیاندە زەوییەکە و چاوەکانم لە
رەژووی جەستە سوتاوەکان بڕی بوو بە، ئەوە مێردەکەمە .. نا ئەوی ترە ...
نەخێر ئەمەیان مێردی منە .کەسێکتان وەڵامم بدەنەوە .. نازانم کامیانە
ھەموویان سووتاون و ناناسرێنەوە.
"تکا ئەکەم ..
کوا مێردی من چی لێ بەسەرھات؟ ... بۆ کوێتان برد؟".
ئەم پڕ بە شەقامەکە ھاواری دەکرد "بۆ کەسێک وەڵامم ناداتەوە؟".
پیرێژنەکە توند لە باوەشی گرت بە ئارامییەوە چرپاندییە گوێی "ریزەکەمان
نزیک بووەتەوە ، کچی خۆم ئەوەتا نمونەی تۆ زۆرن ھەموانیش لە قەلەرەش
دەچین نەک کەناری".
کەرکوک
|