که‌نه‌دا 15-12-2007
فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له که‌نه‌دا به‌شداری کۆنفرانسی ساڵانه‌ی رێکخراوی Canadian council for refugees(CCR) کرد.
جه‌لال سه‌عید سکرتێری فيدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له که‌نه‌دا رایگه‌ياند: که فیدراسیۆنی ئه‌ندامیکی چالاکی ئه‌و رێکخراوه‌یه بوو، له‌م کۆنفرانسه‌دا که چوار رۆژی خایاند له 29/11/2007 تاوه‌کو 1/12/2007 که زیاتر له 30 لێکۆلینه‌وه و سمینار کرا ، له کۆی گشتی دا هه‌ر هه‌موو باسه‌کان له چوار چێوه‌ی چۆنیه‌تی یارمه‌تی دانی په‌ناهنده‌و به‌ده‌ست هێنانی مافی زیاتر بۆ په‌ناهنده له که‌نه‌داو دنیا . دیاره په‌ناهنده‌ی عێراقی که ئێستا زیاتر له پێنج ملیۆن پاناهنده‌یه، زۆرترین باس و لێکۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بوو، سه‌ره‌تا MR. Jahanshah Assadi نوێنه‌ریUNHCR له که‌نه‌دا له ده‌ست پێکردنی کۆنفراسه‌که ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد که تێیدا ته‌کیدی له‌سه‌ر یارمه‌تی دانی په‌ناهنده‌ی عراقی کرده‌وه هه روه‌ها هه‌ر یه‌که له نوێنه‌رانی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیونال و سه‌رۆکی رێکخراوی) CCR) قسه‌یان بۆ ئامه‌ده‌بوان کرد هه‌ر یه‌که به جۆریک سوپاسی ده‌وله‌تی که‌نه‌دایان کرد بۆ ئه‌و بانگه‌وازه‌ی که بۆ خێراکردنی پرۆسه‌ی عێراقیه‌کان له ده‌زگاکانی په‌یوه‌ند به هێنانی که‌س و کاری ئه‌و عێراقیانه‌ی نشته جێی وولاتی که‌نه‌دان که ئیش و کاری سپانسۆریان بۆ کردوون. له کۆتایدا هه‌موو به یه‌ک ده‌نگ بریارێک په‌سند کراکه له‌لایان جه‌لال سه‌عید نوینه‌ری فدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی وGlynis Williams هه‌لسوراوێکی که‌نه‌دیه له ناوچه‌ی مۆنتریال وه ئێستا له‌گه‌ل UNHCR ی سوریا کار ده‌کات بۆ کار‌و باری په‌ناهنده‌ی عێراقی که ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی...... له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خۆاره‌وه: - ئه‌و ژماره زۆره له په‌نابه‌رانی عێراقی که روویان کردۆته وولاتانی دراوسێ فشاری خراپی خستۆته سه‌ریان له رووی ئابوری و ئاسایشه‌وه به‌تایبه‌ت سوریا و ئوردن بۆیه ناتوانن وه‌ک پێوست یارمه‌تی په‌ناهنده‌ی عێراقی بده‌ن له شێوه‌ی جێگاوخه‌سته‌خانه‌و خوێندن و شته زه‌روره‌کان. - خۆ به مه‌سئوول نه‌زانینی کۆمه‌لگه‌ی نێو ده‌وله‌تی وه‌ک پێوست به‌رانبه ر وه‌زعی ناله‌باری په‌ناهنده‌ی عێراقی له‌و وولاتانه وه کۆمه‌ک نه‌کردنی ئه‌و رێکخراوه ناوچه‌یانه‌ی که حازرن یارمه‌تی په‌ناهنده‌ی عێراقی ده‌ده‌ن. - هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌که‌نه‌دا زۆرێک له و رێکخراوانه که یارمه‌تی په‌ناهنده ده‌ده‌ن له‌گه‌ل زۆرترین کۆمنتی عێراقی ئاماده‌یی خۆیان بۆ حکومه‌تی که‌نه‌دا راگه‌یاندوه که ئامه‌ده‌یی ته‌واو‌یان هه‌یه بۆ هه‌موو مه‌سئوولیه‌تیک بۆ په‌ناهنده‌ی عیراقی . به‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه CCR ده‌نگ به‌م بریارانه‌ی خواره‌وه ده‌دات که فشارده‌خاته سه‌ر حکومه‌تی که‌نه‌دا که ئه‌م خالانه جێ به‌جێ بکات:
1. حکومه‌تی که‌نه‌دا فشار بخاته سه‌ر ئه‌و وولاتانه‌ی که هیچی تر په‌ناهنده‌ی کوردی و عێراقی له ژێر هه‌ر بیانوێکدا دیپۆرت نه‌کاته‌وه. 2. کۆمه‌کی مادی و مه‌عنه‌وی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ بۆ په‌ناهنده‌ی عێراقیله وڵاتانی سوریا و ئوردون که زۆرترین په‌ناهه‌نده رووی تێکردوون. 3. داوای به په‌له له حکوومه‌تی که‌نه‌دا ده‌که‌ین که سنووره‌کانی خۆی به‌تایبه‌ت له‌گه‌ل ئه‌مریکادا به‌رووی په‌ناهه‌نده‌ی عێراقیدا بکاته‌وه که داوای په‌ناهه‌نده‌یی ده‌که‌ن. 4. به‌رزکردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی ژماره‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی چ ئه‌وانه‌ی له رێگه‌ی UNHCR ده‌درێنه سه‌فاره‌ته‌کانی که‌نه‌دا و یان ئه‌وانه‌ی راسته‌وخۆ له رێگه‌ی privet sponsorship دێن بۆ که‌نه‌دا که له‌سه‌ر حیسابی په‌نابه‌ری وڵاتانی تر نه‌بێ. 5. ئاسان کردن و خێراکردنی مه‌عامه‌له‌ی نیشته‌جێکردنی په‌ناهه‌نده‌ی عێراقی له که‌نه‌دا. 6. به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ووشیاری خه‌ڵکی که‌نه‌دی بۆ یارمه‌تی دانی په‌نابه‌رانی عێراقی به‌تایبه‌ت له رووی سپانسۆری تایبه‌تیه‌وه. 7. ده‌بێت حکومه‌تی که‌نه‌دی پرۆسه‌ی موعامه‌لاتی په‌نابه‌ری عێراقی دوا نه‌خا به هۆی ئه‌و قه‌راره تازه‌یه‌ی که وه‌زاره‌تی کۆچ و په‌نابه‌ران که تێیدا داوا کراوه په‌له بکرێت له یه‌کگرتنه‌وه‌ی خێزانی عێراقی، که به هۆی وه‌زعی تایبه‌تی عێراقه‌وه په‌رتوو بڵاو بوون. 8. ده‌وڵه‌تی که‌نه‌دی به‌رپرسیارێتی زیاتر له خۆی نیشان بدات له به‌رامبه‌ر UNHCR بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره فه‌له‌ستینیانه‌ی که له که‌مپی نێوان سوریا و عێراقدا نیشته‌جێن.
Tel: 0015198411816 Fax: 0015198271047 ____________________________
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur: 07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama 07729182083 www.csdiraq.com
|