٢٤\٧\٢٠١١
کێن
ئه‌وانه‌ی له رۆژنامه‌نووسان ده‌ده‌ن؟

شوان سدیق
که‌س هه‌یه باوه‌ڕ به‌وه بکا، که به ١٥ که‌س
له رۆژنامه‌نووسێک بده‌ن و دواتر ته‌سلیمی پۆلیسی بکه‌ن، ئایا
ئه‌وانه به خه‌ڵکی ئاسایی و بێلایه‌ن داده‌ندرێن؟!
هیچ گومانێکم له‌وه‌نییه که ئه‌و
که‌سانه‌ی له رۆژنامه‌نووسان ده‌ده‌ن، جگه له خه‌ڵکی حیزبی و سه‌ر
به ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌سته‌مه سه‌ر به هیچ لایه‌ن و هێز و
بنه‌ماڵه‌یه‌کی تربن، جا حیزب به چی زمان و راگه‌یاندێک خه‌ڵک تێ
ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر توشی به‌دحاڵی بوون نه‌بووبن، پێویسته باش
بزانن، که خه‌ڵک به‌و مه‌کینه ئیعلامییه‌ی که ئه‌مڕۆ خستویانه
گه‌ڕ جێگه‌ی باوه‌ڕ پێ کراونین!
له سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌کان و رووداوه‌کاندا، رۆژنامه‌نووسان زۆر
روبه‌ڕووی هێرش و په‌لامار و لێدان بوونه‌وه، ئه‌و په‌لاماردان و
ئه‌شکه‌نجه‌دانی رۆژنامه‌نووسانه ته‌نیا له سنووری سلێمانی نه‌بوو
بگره له هه‌ولێریش به‌ئاشکرا و به رۆژی رووناک رۆژنامه‌نووس له‌کاتی
رووماڵکردنی خۆپیشاندان و گرد بوونه‌وه‌کاندا، روبه‌ڕووی لێدان و
سوکایه‌تی پێکردن بوونه‌وه.
بۆ نموونه له
٨\٤\٢٠١١
له هه‌ولێری پایته‌خت، چه‌ندین رۆژنامه‌نووس لێیاندرا و
سوکایه‌تیشیان پێکردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌له‌پچه کرایه ده‌ستیان و
ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونیی دران، دواتر پۆلیس به‌نیاز بوو به‌زۆر
به‌ڵێننامه‌ی به‌شداریکردنیان له کاری خراپه‌کاری و ئاژاوه‌گێڕیی پێ
ئیمزا بکه‌ن، به‌ڵام به‌شێکیان قه‌بووڵیان نه‌کرد.
دوای چه‌ند مانگ ئه‌و لێدان و سوکایه‌تی کردنانه به‌رانبه‌ر
رۆژنامه‌نووسان کۆتای پێ نه‌هاتووه، ئه‌گه‌ر پێشتر حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کان یاخوود هێزه ئیسلامییه‌کان، ده‌رگای دادگایان له
رۆژنامه‌نووسان گرتبا.
به‌ڵام له ئێستادا که‌سانێکی ده‌مامکدار به‌ناوی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و
بێلایه‌ن، بێ شه‌رم و سڵه‌مینه‌وه له ئه‌رک و کاری رۆژنامه‌نووسان،
له‌کاتی رووداوه‌کاندا رێگریان لێ ده‌که‌ن، ئه‌وان به‌وه‌شه‌وه
ناوه‌ستن جگه له لێسه‌ندنی مایک و کامێرا‌و ریکۆرده‌ر سوکایه‌تیشیان
پێ ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره، ئایا سوکایه‌تیکردن به رۆژنامه‌نووسان له
کاتی رووداوه‌کاندا له‌لایه‌ن هه‌ندێ که‌سه‌وه ئه‌نجام بدرێن دواتر
به خه‌ڵکی ناحیزبی بشوپهێنرێن، ئه‌و که‌سانه خه‌ڵکی ئاسایین؟!
که‌س هه‌یه باوه‌ڕ به‌وه بکات، که به ١٥ که‌س
له رۆژنامه‌نووسێک بده‌ن و دواتر ته‌سلیمی پۆلیسی بکه‌ن، ئایا
ئه‌وانه به‌خه‌ڵکی ئاسایی و بێلایه‌ن داده‌نرێن؟!
له هه‌ر تاکێکی ئاسایی له‌و وڵاته بپرسی ئایا له‌کاتی رووداوه‌کاندا
پۆلیس نه‌توانێت ته‌داخولی کاری ئه‌و که‌سه مه‌ده‌نیانه بکات، که
به به‌رچاویانه‌وه له رۆژنامه‌نووسان ده‌ده‌ن، ئه‌و که‌سانه خه‌ڵکی
ئاسایین!؟
پێمان وابێت به‌و قسانه باوه‌ڕ بکه‌ین، کاتێک پۆلیس ده‌رده‌ڵی خۆی لای
رۆژنامه‌نووسانی که‌له‌پچه‌کراو ده‌رببڕێ و بڵێ "به‌خوای ئه‌و
که‌سانه‌ی که له ئێوه‌یان داوه، ئێمه‌ش نازانین کێن، چونکه پۆلیسی
ئێمه‌ش لێدانی خواردووه".
ئه‌گه‌ر له کوردستان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دادپه‌روه‌ر و یه‌کسان بێت،
بێگومان ده‌بێ له‌سه‌رووی هه‌موو ره‌هه‌نده جیاجیاکانی ژیانی مرۆڤ
ئازادی هه‌بێت، بۆ هه‌موو تاکێک هاوشێوه‌ی یه‌ک ئازادبن له
بیرکردنه‌وه و را ده‌ربڕین، له‌م نێوه‌نده‌دا میدیا و رۆژنامه به
پله یه‌ک ده‌بێت ئازاد بێت.
له‌راستیدا ده‌بێت سڵ له‌وه نه‌که‌ینه‌وه سه‌باره‌ت به‌و رووداوانه‌ی
ئه‌مڕۆ بوونه‌ته جێگه‌ی باس و خواستی هه‌موو لایه‌ک، چونکه
رووداوه‌کان شایه‌نی ئه‌وه‌یه که هه‌ڵوه‌ستی له‌سه‌ر بکرێ و ئه‌و
فه‌رمانگه‌و لایه‌نانه‌ی که په‌یوه‌ستن به‌و رووداوانه ده‌بێ بخرێنه
ژێر چاودێریی هه‌موو لایه‌ک چونکه ده‌زگایه‌کی وه‌ک پۆلیس خۆیان باش
ده‌زانن ئه‌و که‌سانه کێن له رۆژنامه‌نووسان ده‌ده‌ن؟!
له‌م قۆناغه‌شدا بوون و نه‌بوونی حکومه‌تیی ده‌خرێنه ژێر رۆشنایی
پرسیاره‌وه، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێ وه‌ڵامی راشکاوانه‌ی بۆ خه‌ڵکی هه‌بێت،
نه‌ک به‌و شێوه‌ی ئێستاکه هه‌ر حیزبێک له هه‌ولێر و سلێمانی بۆخۆی
حکومه‌تێکه!!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|