کێ نه‌زانه
؟؟؟؟؟!!! وه‌ڵامێکی کورت بۆ هه‌ڵگرانی بیری ئیسلامی.
ئیسماعیل کاکه‌ڕه‌ش
نه‌زانی و نه‌فامی ڕسته‌یه‌که، وه‌کو جۆکه‌ر ، له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌کانه‌وه
به‌کار ده‌هێنرێت . واتا هه‌رکه‌سێک دژی هه‌ڵس و کرده‌وه نابه‌جێکانی
ئیسلام بنووسێت یه‌کسه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌م گروپانه‌وه به‌نه‌زان وه‌ڵام
ده‌درێنه‌وه، وه‌کو بڵێی ئه‌م ئیسلامه‌زانستێکی زۆر زۆر سه‌یر بێت ،
ته‌نها تێگه‌یشتنی له لایه‌ن عه‌ره‌ب یا بێچوه عه‌ره‌به‌کانه‌وه
ئاسان بێت ، خه‌ڵکانی تریش به‌وه تاوان بار ده‌که‌ن گوایه له‌نه‌حو
سه‌رف و ئه‌سبابی نزول سه‌ر ده‌رناکه‌ن . یا گوایه پشت به سه‌رچاوه‌ی
ڕه‌سه‌ن نابه‌ستن . به‌ڵام تێناگه‌م ئه‌مڕۆ له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌پریلی
2009 ده‌ژین که‌چی خه‌ڵکانێک هه‌ن باس له نه‌رم و نیانی و عه‌داله‌تی
ئیسلام ده‌که‌ن و خۆیان به خالید ی کوڕی وه‌لیده‌وه باده‌ده‌ن ، یا
منداڵه‌کانیان به‌ناوی خالیده‌وه ناوده‌نێن ، که‌چی تاکه سه‌روه‌ری
ئه‌م خالیده ته‌نها شمشێر و ناوگه‌ڵی بووه، هه‌ر چۆن ئه‌یاسی کوڕی فه‌جائه‌ی
به‌زیدۆتی سوتاند گوایه چه‌کی خه‌لیفه‌ی دزیوه، ده‌پرسین چه‌کی ئه‌و
سه‌رده‌مه ڕۆکێت و دۆشکه بووه یا شمشیرو ڕمح ، ده‌پرسین بۆ شمشێڕێک
ده‌کێک مرۆڤێک بسوتێنڕێت ؟ یا شمشێره‌که‌ی خه‌لیفه زۆر گران به‌ها
بووه‌و عیجابی ده‌کرد له‌پێناویدا مرۆفێک بسووتێنڕت ؟؟ کێ نه‌فامه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
تکایه‌من له‌وه ناگه‌م چۆن ئه‌م خالیده ژنی مالیکی کوڕی نوێره‌ی هێنا
سه‌ره‌ڕای موسڵمان بوونی ئه‌م پیاوه ، من ته‌نها ئه‌وه‌ی لی ده‌زانم
گوایه ژنه‌که‌ی جوان بووه!! تکایه یه‌کێک له‌وانه‌ی وا زانینی زمانی
عه‌ره‌بی ته‌نها به موڵکی خۆیان ده‌زانن با له‌کتێبی شعر و ال شعرائی
ئیبن قوته‌یبه‌لا حه‌فتا دا بۆمان به‌یان بکه‌ن .
ئێوه به‌ئه‌مه‌ویه‌کان ده‌ڵێن خیلافه‌ی ئه‌مه‌وی ، ئه‌و ئه‌مه‌ویانه‌ی
وا به غه‌یری عه‌ره‌ب ده‌یانگۆ مه‌والی ، ده‌یانگۆ هیچ شتێک نوێژ به‌تاڵ
ناکات ته‌نها سه‌گ و مه‌والی نه‌بێت !!! کێ نه‌زانه ئه‌وه‌ی وا ئه‌مه‌ویه‌کان
به ده‌مڕاست ده‌زانێت و ئه‌وانیش باو باپیرانیان له ڕیزی سه‌گ داناوه
یا ئاوانه‌ی وا ڕاستیه‌کان ده‌رده‌خه‌ن ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئیمامی حوسێن کاتێک
دژی ئه‌مه‌ویه‌کان ڕاپه‌ڕی ده‌ڵێ " الا وان هولا‌قد لزموا گاعه‌الشیگان
و ترکوا گاعه الرحمان....... و احلوا حرام الله و حرموا حلال الله"
که‌چی ئێوه به خه‌لیفه‌و ده‌مڕاسیان ده‌زانن و به خه‌ڵکیش ده‌ڵێن نه‌زان
. ئێوه ده‌زانن جه‌ڕاحی کوڕی عه‌بدوڵا ( والی خوراسان له سه‌رده‌می
ئه‌مه‌ویه‌کاندا ) چی ده‌گۆ : ده‌یگۆ " ما تکفینی خراسان لمگبخی" بڕۆن
ئیبن ئه‌سیر بخوێننه‌وه( کامل فی التاریخ ) ده‌زانن کۆشکه‌که‌ی هیشامی
کوڕی عه‌بدولمه‌لیک زه‌ویه‌که‌ی به ڕوخام دروست کرابوو ، له نێوان
دوو ڕوخامدا به‌زێڕ نه‌خشابوو !!! به ڕاستی من نازانم ڕوخام چی یه حه‌ز
ده‌که‌م یه‌کێک له‌ئێوه ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی له‌بله‌بان ده‌زانێت با باسی
ڕوخاممان بۆ بکات ، ئێمه‌ش خۆمان ده‌زانین زێڕ چی یه، بۆ ئه‌وه‌یان زه‌حمه‌ت
مه‌کێشن . بۆ زیاتر زانین ده‌توانن ئیبن ئه‌سیر و مه‌سعودی بخوێننه‌وه‌و
قۆنته‌راتی زانایی و که‌مالیش ته‌نها به خۆتان ڕه‌وا مه‌بینن . ئه‌ی
ده‌زانن خه‌لیفه‌ی موسڵمانان مته‌وه‌کیلی عه‌باسی چوار هه‌زار که‌نیزه(
جاریه) هه‌بوو مه‌سعودی ده‌ڵێ " وگئهن جمیعا " واته چوه‌ته لای هه‌ر
هه‌مویان ...
ئه‌ی ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئیسلام حوکمڕان بێت به‌واتای گه‌ڕانه‌وه‌ی سیسته‌می
کۆیله‌یی دێت ؟ چونکه ژن و منداڵی کافران دوای سه‌رکه‌وتنی هێزی
ئیسلام ده‌بن به‌کۆیله‌و ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له نووسینی داهاتومان ئه‌حکامه‌کانیتان
بۆ ده‌نووسین ، ئه‌گینا خۆ موسای کوڕی نوسه‌یر چۆن له کاتی غه‌زاکه‌یدا
بۆ وڵاتی ئه‌نده‌لوس سێ هه‌زار که‌یزه‌ی پاکیزه( کچه‌عازه‌به) له‌گه‌ڵ
خۆی ده‌هێنێته‌وه؟ یا چۆن شه‌هید سه‌دام ( ئه‌وه‌ی شێخه پایه‌به‌رزه‌کانتان
به شه‌هیدی ناوزه‌نده‌که‌ن ) چۆن کاری نابه‌جێ ده‌کات ؟ مه‌عقوله سه‌دامێک
ئه‌نفال ی کورد بکات هه‌ر ئه‌و سه‌دامه‌ش شه‌هید بێت ؟ دیاره یا دینه‌که‌تان
ڕێ به‌ئه‌نفالی داوه‌و ده‌دات یا حاشاک ئێوه نه‌زانن ...
ته‌ڵحه‌و زیبه‌یر بن عه‌وام یه‌کێکن گوایه مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ
دراوه،،،،،،، ده‌زانن ته‌ڵحه له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی عوسمانی
کوڕی عه‌فان توانی سه‌د هه‌زاری ئه‌و سه‌رده‌مه کۆبکاته‌وه ؟ سه‌د هه‌زار
دیناری ئه‌و سه‌رده‌مه به‌رامبه‌ر ملیۆنه‌ها دۆلاری ئه‌مڕۆیه. زوبه‌یریش
ته‌نها په‌نجا هه‌زار دینار و سه‌د ئه‌سپ و هه‌زار کۆیله‌یشی هه‌بوو له‌گه‌ڵ
هه‌زار که‌نیزه!! ئه‌مانه‌ن مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ درا ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ
بوایه نه‌مان ده‌گۆ ئه‌مانه گه‌نده‌ڵن ؟ ئه‌و مه‌بله‌غه خه‌یاڵیه
به‌ڕێگای شه‌رعی به ده‌ستیان که‌وت ؟ یا به‌و مه‌بله‌غانه توانیان به‌هه‌شت
بۆ خۆیان بکڕن ؟؟؟؟؟ بۆ ئه‌مه‌ش بڕۆن چاپی میسری ئیمامی ته‌به‌ری
بخوێننه‌وه به‌شی سێ یه‌م لا چوارسه‌دو سی . به‌خه‌ڵکیش مه‌ڵێن نه‌زانه.......به‌ڵام
یه‌کێک عه‌بدڵا گویل و ئاردۆگان و ئیسماعیل هه‌نیه‌ی حه‌ماس به‌قدوه‌ی
خۆی بزانێت ئه‌وانیش هاو شێوه‌ی ئه‌مه‌ویه‌کان بڕواننه‌کود ، جا مرۆڤ
ده‌بێت چیان لێ چاوه‌ڕوان بکات ....
|