١٣\٨\٢٠١١
که‌پیتالیزم،
گڵۆباڵیزمێکی چه‌وسێنه‌ر.

ئازاد به‌کر
له‌گه‌ڵ درێژبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر گۆی
زه‌ویدا، ڕاده‌ی دڕنده‌ی و دوژمنکاری و تاوانکاری ده‌سه‌ڵاتدارانی
بۆرژوازی دژ به مرۆڤایه‌تی زیاترده‌بێت. له‌به‌رانبه‌ریشدا
بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و جووڵانه‌وه کرێکاری و جه‌ماوه‌ریه‌کان،
له‌ڕێی مانگرتن و خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌وه بۆ ڕزگاربوون له
چه‌وسانه‌وه‌ی ئابووری و سیاسی سه‌رمایه‌داری، فراوانتر و گه‌وه‌ره‌تر
ده‌بن. کاتێ له سیسته‌می ئابووری و به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری و
ئاڕاسته‌کردنی سیاسه‌ته‌کانی بۆرژوازی له دنیایی ئه‌مڕۆدا
وورد‌بینه‌وه، ئه‌و ڕاستیانه ئاشکراتر ده‌بن، ته‌نیا له‌پێناو
ده‌سه‌ڵات و قازانج و سوودی زیاتری چینی سه‌رمایه‌دا، کوشتارگه بۆ
خه‌ڵکی چه‌وساوه سازده‌کرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر
بنچینه‌ی به‌ده‌ستهێنانی قازانج دامه‌زراوه، گشت نه‌ریت و به‌ها
مرۆیه‌کانی ژێرپێ ده‌نێت، سه‌ره‌ڕای سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه،
بازرگانیکردن به سێکس و مرۆڤی کۆیله و چه‌ک و مادده هۆشبه‌ره‌کان
نیشانه‌ی دیاری ئه‌م سیسته‌مه سته‌مکاره‌یه.
سه‌رمایه‌داری و دامه‌زراوه‌کانی، کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیان بۆ زیادکردنی
به‌رهه‌م و ساخکردنه‌وه‌ی کاڵا به‌کارده‌هێنن، سه‌ره‌ڕای سوود و زیانی
کاڵاکان. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و چینه سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی
بازاڕی ئابووری، په‌نابردنیه‌تی بۆ چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌کی و
بره‌ودانه به‌هه‌ڵاوردنی ڕه‌گه‌زی نێوان مرۆڤه‌کان و پێشێلکردنی ماف و
ئازادیه سیاسیه‌کان، بارهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه به‌ره‌و نه‌هامه‌تی و
توندوتیژی و ماڵوێرانی که‌به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ن له‌مێژووی تاڵی پڕ
شه‌رمه‌زاریان. به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی کرێکاران و به‌شمه‌ینه‌تان له
نه‌مان و ڕوخاندنی ئه‌م سیسته‌مه چه‌وسێنه‌ره‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه و
ئه‌وه‌ش ئاواتی سه‌ره‌کی چه‌وساوه‌کانه. بۆرژوا زلهێزه‌کانی جیهان،
ئه‌رکیان چه‌وسانه‌وه و ئاوا‌ره‌کردنی کرێکاران و قۆرخکردنی بازاڕ و
به‌تاڵانبردنی موڵک و سامانی ووڵاتانه له‌ڕێی سیاسی و سه‌ربازیه‌وه.
واته جگه له زیان گه‌یاندن به مرۆڤایه‌تی هیچی دی له هه‌گبه‌ی
خاڵیاندا نیه، ده‌وڵه‌تیشیان وه‌ک ئامڕازی سه‌رکوتکردن و
خامۆشکردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ و پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیانه.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی مێژووی سه‌رمایه‌داریدا، چینێکی ته‌مه‌ڵ و
کارنه‌که‌ر له‌سه‌ر ڕه‌نجی چینی کرێکار هاته کایه‌وه، تا ئێستاش ئه‌و
چینه بونه‌ته بار به‌سه‌ر کرێکارانه‌وه، سه‌ره‌ڕای چه‌وسانه‌وه و
دزینی به‌ری ڕه‌نجی کرێکار، بێمافی و بێدادی و تیرۆر و سه‌رکوتی
ئازادی، سیمای ڕه‌شی ده‌وڵه‌ته‌کانیان بووه. قه‌یرانی ئابووری
سه‌رمایه‌داری جیهانی یه‌کێکه له‌و گرفتانه‌ی که به‌هه‌موو
ئه‌فسانه‌ی بیرمه‌ند و زاناکانی بۆرژوازی له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و
ڕۆژهه‌ڵاتدا چاره‌ناکرێ و ناتوانن وه‌ڵامی داخوازیه‌کانی کرێکاران
بده‌نه‌وه، که ڕۆژانه مانگرتن و خۆپیشاندان له‌پیناو ئاسووده‌یی
کرێکاراندا بره‌و‌ی هه‌یه. ده‌بینین چۆن ڕژێمه دیکتاتۆره‌کانی
بۆرژوازی له‌ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌به‌ر شاڵاوی شۆڕش و
ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی ناڕازیدا خۆیان ڕاناگرن و ده‌ڕوخێن. ئه‌مه‌ش
نیشانه‌ی نادادپه‌روه‌ری ئه‌م سیسته‌مه و ناکۆکیه‌کانیه‌تی له‌گه‌ڵ
ئاوات و خواسته کرێکاران و خه‌ڵکی چه‌وساوه‌دا.
شیکردنه‌وه و ڕه‌خنه‌گرتن و باسکردن له پێشێلکاری و ڕه‌فتاره‌کانی
سه‌رمایه‌داری، له میانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی هێزی به‌رهه‌مهێنان و
دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریه‌کانی ده‌ریده‌خات،
سه‌رمایه‌داری وه‌ک سیسته‌مێکی جیهانی له جووڵه و پێشکه‌وتن
وه‌ستاوه و له‌به‌کارهێنانی ده‌وڵه‌ت و پیشه‌سازی و بازرگانی و بازاڕدا
نوشستی هێناوه. ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری له‌چوارچێوه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانیدا گه‌شه‌ده‌کا و له‌م پێناوه‌شدا ژیانی
زۆرینه‌ی مرۆڤه‌کانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه، هه‌ربۆیه بۆ باشکردنی ژیانی
گشت مرۆڤه‌کان، پێویستمان به ڕه‌خنه‌ی بنه‌ڕه‌تیه له‌و سیسته‌مه و
گۆڕینێتی بۆ سیسته‌مێکی تر. هه‌ژاری و بێکاریش به‌جۆرێک په‌ره‌ی
سه‌ندووه که هاوڵاتیان توانای کڕینی پێویستیه‌کانی ژیانیان نه‌ماوه،
برسێتی ملیۆنه‌ها مرۆڤ و ئاواره‌یی و شه‌ڕو ماڵوێرانی له‌لایه‌ک و
دڕنده‌یی و چاوچنۆکی سه‌رمایه‌داران له‌لایه‌کی تر، سه‌ره‌ڕای زێده
به‌رهه‌می که‌رتی پیشه‌سازی سه‌رمایه‌داران، بازاڕه‌کانیش په‌کی
که‌وتووه و ڕۆژانه بانک و کارگاو کارخانه و کۆمپانیا‌کان داده‌خرێن و
قه‌یرانی ئابووری سه‌رمایه‌داری قوڵتر و به‌رینتر ده‌بێته‌وه.
ئیتر سیناریۆی کۆنفراس و کۆبونه‌وه‌کانی
بۆرژوازی جیهانی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری و ته‌کنۆلۆژی و سروشتی
بۆ به‌رگرتن به‌م گێژاوه‌ی سیسته‌مه‌که‌یانی تێکه‌وتووه هه‌وڵێکی
شکستخواردووه. که‌ڵه‌که‌بوونی ناته‌واوی و ناکۆکیه‌کانی ناخی ئه‌م
سیسته‌مه ڕه‌وشت و هه‌ڵوێستێکی توندتری داوه به‌بۆرژوازی ده‌سه‌ڵاتداران
تاکو به‌هێزی سه‌رکوت و سه‌پاندنی بارودۆخێکی پڕ له‌توندوتیژی و ئاژاوه‌نانه‌وه،
ڕه‌وشی جیهان به ئاقاری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیاندا ساخبکه‌نه‌وه.
بارودۆخی قه‌یراناوی ئه‌م دوو و سێ ساڵه‌ی دوایی ئابووری و دارایی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری کوتوپڕ و له‌خۆوه نیه، به‌ڵکو گه‌ڕانه‌وه‌یه
بۆ خۆخواردنێکی پله به پله‌ی چه‌ند ساڵه له ناخی سیسته‌مێکی نه‌شیاوی
نامرۆڤانه‌ی پڕ که‌موکوڕ‌دا، که گه‌مه به چاره‌نووسی ئابووری
جیهانه‌وه ده‌کات. ڕێڕه‌وی به‌ربه‌ریانه‌ی بۆرژوازی و ده‌وڵه‌ته‌کانیان
له‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی بازرگانی و بازاڕ و ده‌ستکه‌وتنی قازانجێکی خه‌یاڵی
بۆخۆیان و هه‌ژارکردن و بێکارکردنی ملیۆنه‌ها کرێکار، له‌ده‌ستدانی هه‌موو
شێوه ڕیفۆرمێکی بنه‌ڕه‌تی له‌سروشتی ئه‌و سیسته‌مه‌دا ڕه‌تکردۆته‌وه‌و
مه‌رگ و له‌ناوچوونیانی مسۆگه‌رتر کردووه.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا مرۆڤه‌کان ڕووبه‌ڕووی ترس و دڵه‌راوکێی زیاتر له‌نه‌بوونی
ئارامی و هێمنی و ئاسایش بوونه‌ته‌وه. سته‌مکاری و بێدادی ناونیشانی
ئه‌و هاوکێشه ترسناکه‌یه که سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا
هه‌ڕه‌شه‌ی ژیانی مرۆڤه‌کانی پێده‌کات، ئه‌مه‌ش پووچی ئه‌و سیسته‌مه‌یه
که‌له ڕه‌گه‌وانێ ده‌ستی به‌ڕزین کردووه. به‌دڵنیاییه‌وه قوڵبوونه‌وه‌ی
قه‌یرانی ئابووری، بۆرژوازی له‌ئاستی دنیادا په‌رێشان کردووه، چونکه
ئه‌و پایانه‌ی سه‌رمایه‌داری له ڕووی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
ڕاگرتووه، یه‌ک له‌دوای یه‌ک هه‌ڵده‌وه‌شێن و له‌ناوده‌چن. پێشکه‌وتنی
پیشه‌سازی و ته‌کنولۆژیا له ووڵاتانی گه‌وره‌ی ئابووری و لێکترازانی
پێکهاته‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ووڵاتانی دواکه‌وتوو یان تازه‌پێگه‌یشتووی
له‌باری ئابووریه‌وه، به‌شێوه‌یه‌کی ترسناک ده‌رکه‌وتووه، گه‌ر
ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش خاوه‌نی سامانی نه‌وتی ژێر زه‌وی نه‌بوونایه،
ئه‌وا له‌م دۆخه‌ی ئێستادا وه‌ک ووڵاتانی سۆماڵ و هه‌ژاری ئه‌فه‌ریقا
ملیۆنان مرۆڤ له برسا ده‌مردن.
پانۆڕامای ڕووداوه‌کانی جیهان، ماڵوێرانیه‌کی زۆری ئه‌م سیسته‌مه
نیشانده‌ده‌ن که‌قورسایی خۆی خستۆته سه‌ر شارستانی مرۆڤایه‌تی و
ساڵانیکی دروورودریژه هه‌ناسه‌ی ئارامیان له‌م جیهانه بڕیوه.
کاریگه‌ری و مامه‌ڵه و کردار و ڕه‌فتاره‌کانی سه‌رمایه‌داری،
کرێکارانی هاویشتۆته گێژاوی ده‌ریایه‌که‌وه له‌هه‌ر چرکه‌یه‌کدا ده‌بێته
زریانێک و سه‌رمایه‌داری له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنێ. چونکه ده‌سه‌ڵاتدارانی
بۆرژوازی، ئه‌وه‌نده شارستانی و مۆدێرنن که به ئاسانی و بێ ڕێگری
به‌رژوه‌ندیه‌کانیان به‌ڕێوه بچێت، ئه‌گینا کاتێک ده‌گاته دوا وێستگه‌ی
داخراوی خۆی ئه‌و کات زۆر سه‌خته بتوانێ خۆی کۆنترۆڵ بکات، بۆیه
دوژمانیایه‌تی و دڕنده‌یی و نامرۆیی خۆی ده‌گه‌ێنێته ئه‌وپه‌ڕی
توندوتیژی و خوێنڕشتن. ده‌بێ مرۆڤه چه‌وساوه و سته‌ملێکراو و
ئازادیخواز و یه‌کسانیخوازه‌کانی ئه‌م جیهانه خۆیان بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی
گڵۆبالیزمی سه‌رمایه‌داری ئاماده‌بکه‌ن، چونکه شکستپێهێنانی ئه‌م
سیسته‌مه گڵۆباڵیزمه‌یه‌ی سه‌رمایه‌داری واته دیاریکردنی ئایینده‌یه‌کی
باشتر بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی.
ئه‌وه ئاشکرابووه که گڵۆباڵیزم دۆراوه و ئه‌و فێڵانه‌ش له‌ڕیفۆرمی
ئابووریدا په‌نای بۆ ده‌به‌ن فریایی چاکبوونه‌وه‌ی دڵی نه‌خۆشی سه‌رمایه‌داری
ناکه‌ون، گڵۆباڵیزمی سه‌رمایه‌داری ته‌نها سه‌رمایه‌و ناکۆکی و قه‌یران
و نه‌هامه‌تیه‌کانی خۆی گڵۆباڵ کردووه. ئه‌گینا هه‌میشه، له‌باری
قه‌ومی و ئه‌تنیکی و دینی و تایفیه‌وه کاری بۆ لێکترازاندنی کۆمه‌ڵگاکان
کردووه. ئه‌رکی کرێکاران و کۆمۆنیسته‌کان له‌م سه‌رده‌می
گڵۆباڵیزمه‌ی سه‌رمایه‌داریدا، یه‌کگرتوویی و هاوخه‌باتی سه‌رجه‌می
مرۆڤه چه‌وساوه‌کانه له‌تێکۆشانی لێبڕاوانه‌دا، دژی شه‌ڕ و
داگیرکاری و چه‌وسانه‌وه‌ی گڵۆباڵیزمی سه‌رمایه له‌سه‌رتاسه‌ری
جیهاندا. وه‌دوا ئامانجی کرێکارانیش، کۆتایهێنانه به‌سیسته‌می دژی
مرۆیی سه‌رمایه‌داری و ئازادکردنی توانا و هۆشیاری مرۆڤه‌کان و
ڕزگاربوون له‌چه‌وسانه‌وه و دامه‌زراندنی سۆسیالیزم و هێنانه‌کایه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مرۆڤپه‌روه‌رانه‌ی ڕاسته‌قینه دوور له‌هه‌موو جۆره‌کانی
چه‌وسانه‌وه.
١١\٨\٢٠١١
ماڵپەڕی ئازاد بەکر
|