٢١\٧\٢٠١٠
که‌رێک
به ئارامیی ده‌زه‌ڕێ.

غه‌مگین بۆڵی
(0)
که‌ر به درێژایی
ژیانی سه‌رخۆشه
که‌سیش نازانێت ..
چ مه‌یه‌ک ده‌خواته‌وه.
(1)
نیوه‌ڕۆیێ نێره‌که‌رێکی ره‌ش
رۆژنامه‌یه‌کی سپی سپی دۆزییه‌وه
ئێواره له برسان خواردی.
(2)
که‌ر له خۆشی خۆی نییه
که جۆ ده‌خوات
له‌به‌رئه‌وه‌یه که له گه‌نم هه‌رزانتره.
(3)
که‌رێکی دراوسێکه‌مان
هاوینان قه‌سه‌ڵی پێ خڕده‌که‌نه‌وه
زستانان به‌ره‌ڵای ده‌که‌ن.
(4)
که‌ر ئه‌و کاته‌ی حه‌زی له گۆرانی گوتن بێت
نه پێویستی به تێکستی سه‌قه‌ته
نه مۆسیقای عه‌ره‌بی
نه ئاوازی فۆلکلۆری تورکی
نه سیناریۆی پڕ ئافره‌تی سۆزانی
به‌ڵکو له شوێنی خۆیدا به ئارامیی ده‌زه‌ڕێ.
(5)
که‌ر هه‌تا ده‌مرێت
به‌س به ته‌نیا گرفتاری کورتانه‌که‌یه‌تی.
(6)
که‌ری که‌ر
ئه‌گه‌ر پێنووسی فه‌یله‌سوفێکیشی له په‌نجه‌دا بێت
هه‌ر که‌ره.
(7)
قه‌ده‌ری که‌ر خراپه
یاسای بۆ ژیان نییه.
(8)
که‌رێکی خزممان ده‌گریا
گوتم: بۆچی ده‌گری؟
گوتی: بۆ براحوشتره‌که‌ی گلکه‌ندم
کاره‌بای نیشتمانی لێی دا.
(9)
که‌ری ئاقڵ
له‌به‌رئه‌وه بنیشتی کوردی ناجوێت
چۆن گڵۆپ ناکات.
(10)
گرینگ نییه
چۆن کۆلاره‌ی خه‌یاڵت ده‌فرێ
گرینگ نییه
گاڵته به هه‌نووکه‌ییم بکه‌ی
به‌د لێم حاڵی بی
تف به ناوه‌که‌م دابکه‌ی
زگورتی ده‌رده‌کی سه‌خته
بۆیه زۆر که‌س شه‌رمه‌زاری ماکه‌ره.
(11)
پیاوێ به خۆی و که‌ر و عاره‌بانه‌یه‌کی شه‌که‌ت
هاواری ده‌کرد ''ماره به په‌لکه‌نان''
ئه‌سه‌ف
(کا)شی ده‌دا به که‌ره‌که.
(12)
که‌ر ئه‌گه‌ر باڵی هه‌بوایه
حاشای له زه‌وی ده‌کرد.
(13)
له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریمدا
زۆر شه‌ڕه‌که‌رم بینیوه
وه‌لێ سه‌ختترین شه‌ڕ
له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌کی کوردستان بوو.
(14)
هه‌رگیز که‌ربۆ یاد و
یاده‌ورییه خه‌مناکه‌کان ناگریه‌ت
ئه‌گه‌ر گریابا بۆ هه‌ڵه‌بجه کڕ نه‌ده‌بۆوه.
(15)
له بیرمه، له کۆڕه‌وه‌که‌ی به‌هاری 1991
که‌ر به ئۆتۆمبێل ده‌گۆڕدرایه‌وه.
(16)
که‌ر هه‌تا باری قورستربێت
پشتی پانتر ده‌بێت
هه‌رکه پشتی پان بوو
تڕی زلتر ده‌بێت.
_____________________________________________
*
ئه‌م شیعره به ناونیشانی
(که‌رنامه) له کۆواری (وێران)دا له ژماره7ی ساڵی 2010
بڵاوکراوه‌ته‌وه، وه‌لێ کۆپله‌ی نۆ و ده و یازده قوتکرابوون، نازانم
بۆ؟ ئه‌م ده‌قه که دواجار بۆ (فه‌رهاد پیرباڵ)م نارد،
ناونیشانه‌که‌یم گۆڕی بۆ (که‌رێک به ئارامیی ده‌زه‌رێ)، ئه‌مه
پوخته‌ی ده‌قه‌که‌یه.
ئایار/مایۆی
2009 - هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی غه‌مگین بۆڵی
|