|
٢٠\١١\٢٠٢٥
کێ
رێزلێنانی بۆ کرا لە پرۆسەی ئەنفالی ٣دا.

عەلی مەحمود محەمەد
پرۆسەی ئەنفالی سێ بە ئەنفالی گەرمیان یان ئەنفالی ڕەش ناسراوە, لە
رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٧-٤-١٩٨٨ بۆ رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠-٤-١٩٨٨
بەردەوام بووە, دوو هەفتەی خایاند, یەکێک لە قورسترین و بە زیانترین
پرۆسەکانی ئەنفال بووە.
بە سەرکردایەتی لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم فەرماندەی فەیلەقی یەکی سوپای
عێراق و لیوا ڕوکن کامل ساجت عزیز جەنابی فەرماندەی فەیلەقی دوو وە بە
سەرپەرشتی راستەوخۆی وەزیری بەرگری عێراق فەریق روکن عەدنان خەیرواللە
و عەلی حەسەن مەجید بەرپرسی بیرۆی باکووری پارتی بەعس و بە بەشداری
بارق عەبدوڵا حاجی حەنتە جەلادی گەرمیانیەکان " فەرماندەی هێزەکانی
پارێزگاری نەوت لە کەرکوک " ئەنجامدرا.
سوڵتان هاشم لە پرۆسەی دادگاییکردنەکەیدا لەسەر پرۆسەی ئەنفالی سێ دانی
بەوەدا نا کە ئەم قۆناغەی ئەنفال, فەیلەقی ١ و ٢ سەرپەرشتیان کردووە,
واتا لە لایەن سوپاوە سەرکردایەتی کراوە.
لەم ئۆپەراسیۆنە پان و بەرینە دەیان یەکەی سەربازی و هێزی تایبەتی و
دەیان فەوجی خۆفرۆش و چەندین مەفرەزە خاسە بەشدارییان کردووە.
ئەنفالی سێ ناوچەکانی چەمچەماڵ، سەنگاو، سەگرمە, کفری، کەلار،
قادرکەرەم، دوز، پێباز و تیلەکۆ و لەیلان و قەرەحەسەن و قەرەهەنجیر و
جەباری و نەوجول و کەرکوکی گرتەوە, بە پانتایی زیاتر لە ٦٠٠٠ کیلۆمەتر
چوارگۆشە مەزەندە دەکرێت, لە ١٨ قۆڵەوە پەلاماری هەڵەت و پێدەشتە کاکی
بە کاکییەکانی ناوچەکە درا.
پرۆسەی ئەنفالی سێ لە رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٤ی نیسانی ١٩٨٨ گەیشتە
لوتکە, تەنها لەو ڕۆژەدا ڕژێمی بەعس ژمارەیەکی زۆر منداڵ و ژن و پیاوی
لە هەردوو گوندی کوڵەجۆ و ملە سوورەی گەرمیان کۆکردەوە، کە بەڕێوەبەری
ناحیەی ئۆردوگای رزگاری و خۆفرۆشەکان لە خشتەیانیان بردبوو, پێشتریش لە
رێکەوتی ١٠ و ١١ ی مانگ لە قادر کەرەم لە لایەن موستەشارەکان و موختارو
مەلای قادر کەرەمەوە بەناوی لێبوردنی گشتییەوە بە هەمان دەرد بردران,
گوایە لێبوردن هەیە, لە ئۆردوگا نیشتەجێ دەکرێن. دواتر بە ئیڤای
سەربازی و تراکتۆرەکان خۆیان لە ملە سورەوە گواستیانیانەوە بۆ قۆڕەتووی
نزیک کەلار" قەڵای قۆرەتوو بارەگای فیرقەی پیادەی ٢١ی تێدابوو,
قەڵایەکی سامناک, بەلای کەمەوە نزیک دە هەزار کەس لە ئەنفالکراوانی
تێدا کۆکرابوەوە".
لە ناوچەی داوێ هێرشەکان فڕۆکەی کۆپتەریشی لە گەلدا بووە بۆ گواستنەوەی
ئەنفالکراوان بۆ دوز " سەنتەری لاوان و دوا ناوەندی رەشید "و قۆناغی
دواتر شاری تکریت" کامپی سوپای میلی لە تکریت ", ئەنفالکراوە پیرەکانی
تکریت و تۆپزاوە یەکسەر گواسترانەوە بۆ قەڵای سەربازی نگرە سەلمان ,
ئەوانەی لە تەمەنی نێوان ٥٠ بۆ ١١٠ ساڵ بوون, لە سەنتەری لاوان نزیک
٢٠٠٠ کەس کۆکراونەتەوە, لێ نزیک ٥٠٠ کەسیان خۆیان رزگار کردووە.
سەرەتا گوندنشینەکانیان لە ملە سورەو قولیجانی ئەمین قارەمان و
خۆرنەوازان و تاوێرکەوەوە ڕەوانەی قەڵا سەربازیەکەی ناحیەی قۆرەتوو و
دوز و لەیلان و چەمچەماڵ و قادر کەرەم و کەلار... کران, دواتر بۆ
سەربازگەی تۆبزاوەو دوبزو تکریت گواسترانەوە, لەوێشەوە بۆ گۆڕە بە
کۆمەڵەکان یان قەڵای نگرە سەلمان د دووبز: میدل ئیست ۆچ ملە سورەو فەقێ
مستەفاو مەیدان و ئالیاوەو لەیلانی بە سەنتەری کۆکردنەوەی
ئەنفالکراوانی ئەنفالی سێ دیاریکردووە.
بەڵام بە پێی وردبینی ئێمە جگە لەو جێگایانەی میدل ئیست دیاریکردووە لە
باوە شاسوار لە سنووری گوندی سەرقەڵای سەنگاو, هەزاران کەس کۆکرانەوە
لەناو جێگایەک بە شۆفەڵ ساتری لە دەور دروست کرابوو لە بەر باران بۆ
ماوەی تا ٥ رۆژ خەڵکەکە ماونەتەوە , لە قادر کەرەمیش چەند رۆژێک
راگیراون, ئێرەش ناوەندێکی کۆکردنەوەی سەرەتایی ئەنفالکراوان بووە. لە
باوە شاسوارەوە بە ئۆتۆمۆبیلی هەمە جۆر گواستراونەتەوە بۆ قایمقامیەتی
چەمچەماڵ , دوای دوو رۆژ بە ئۆتۆمۆبیلی داخراو گواستراونەتەوە بۆ
سەربازگەی تۆبزاوە.
لە لەیلانیش بە پێی هەندێک سەرچاوە سەدان گەنجی نێرینەیان یەکسەر بۆ
تیرباران بردووە, ئەوانەی کرابونە نا تەلبەندەکەوە, هەرچەندە
شایەدحاڵێک کە دوای کاروانی بردنەکەیان کەوتووە بینیویەتی براونەتە ناو
سەربازگەی سوپای میللی تۆبزاوەی نزیک سەربازگەی خالید.
لە رۆژی دووشەممە ١١-٤ بە کاروانێکی گەورەی ئۆتۆمۆبیل ژن و منداڵ و
پیری سنوری سەنگاو گەرمیانی گواستەوە بۆ چەمچەماڵ, هەمان رۆژ برانە
تۆبزاوە. حەڤدەی مانگیش کاروانەکەی قۆڕەتوو گەیشتونەتەوە تۆبزاوە.
هەرچەندە ئاماری فەرمیمان نییە بۆ ژمارەی ئەنفالکراوانی ئەم پرۆسەیە,
وەلێ ئاماری نافەرمی دەڵێت ٤٥٧٧٧خێزان ئەنفال و ئاوارە کران. ژمارەی
ئەنفالکراوان لە سنوری چەمچەماڵ ٥٦٤٥کەس, قادر کەرەم ١٤٨٦٣, کەلار
٤٥٦٧, سەنگاو ٤٩٢٢, تیلەکۆ ٣٦٨٠, پێباز ٤٤٢ کەسن. بە پێی ئاماری سی دی
ئی ڤەی ئار کە ئامارێکی نا فەرمی ئەنفالکراوانی کردووە, لە ناوچەکانی "
تیلەکۆ, کەلار, سەنگاو, قادر کەرەم, چەمچەماڵ, دەربەندیخان", بە پێی
ئامارەکەی ئەوان لە شاڵاوەکەدا ٤٣,٢٠٤ کەس بێسەرو شوێنکراون, ٤٨,٤٥%ی
کۆی ژمارەی دانیشتووان ناوچەکە پێک دەهێنن جگە لە ناوەندی قەزاکان,
بەلام ئەم ئامارە بە ژمارەی ورد پشت راست نەکراوەتەوە, بە بۆچوونی من
ژمارەی ئەنفالکراوانی پرۆسەی ئەنفالی ٣ خۆی لە ١٥ بۆ ٢٠ هەزار هاوولاتی
دەدات.
لە پرۆسەی ئەنفالی سێ زیاتر لە ٥١٥ گوند و چوار ناوەندی ناحیە" قادر
کەرەم, نەوجول,سەنگاو , تیلەکۆ" وێران کران, ٤٣٠ مزگەوت و ٣٤٠
قوتابخانە ,١٧٢٠٠ ئۆتۆمۆبیل و تراکتۆر و ئامێری جۆراوجۆری هاووڵاتیان
وێڕای مەڕو ماڵات و ماڵەکانیان و هەرچی لە گیرفانیان بوو تاڵانی کرا.
ئەنفالی سێ وەک ئۆپەراسیۆنەکانی دیکەی ئەنفال بە لێدانی کیمیاوی دەستی
پێنەکرد, تەنها یەکجار لە شەڕی گوندی تازە شاری سەر رێگای دوز - قادر
کەرەم لە رێکەوتی ٩ی ئەپرێل واتا سێیەم رۆژی پرۆسەکە بەرامبەر بە
بەرگری پێشمەرگەکانی حیزبی شیوعی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەکار
هاتووە"لێرەش جێگای پرسیارە", تیایدا ٢٢ پێشمەرگە پاش شەڕێکی مێژویی بێ
نموونە بوونە قوربانی.
عەلی حەسەن مەجید لە رێکەوتی ١٣-٤-١٩٨٨ رێنوێنی ژمارە ٤٣٤ی دەرکرد, بە
پێی رێنوێنییەکە ئەوانەی خۆیان بە دەستەوە دەدەن, ئەگەر دانیشتووی
ناوچەکانی دەرەوەی پرۆسەی ئەنفالی ١ و ٢ و ٣ بن, ئەوا لای ئەو هێزەی
خۆیان تەسلیمی کردووە دەمێننەوە, لێ ئەوانەی خەڵکی ناوچەکانی ئەنفالی ١
و ٢ و ٣ ن, بە پێی رێنمایی ژمارە ٤٢٩ ی رۆژی ١٢ی نیسان مامەڵەیان لە
گەڵدا دەکرێت, دەنێردرێن بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەمن. ئەوانەشی دەنێردران
بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەمن, ناونووس دەکران دەبردران بۆ تۆبزاوا, یان
راستەوخۆ بۆ تۆبزاوە, چونکە هەموو ئەم ناوەندانە ئەمن بەڕێوەی دەبردن.
ئەم رێنوێنییە بۆ مانفیستۆی مامەڵە لەگەڵ ئەنفالکراوان و دەرگای
جهەنەمی بۆ گیراوانی ئەنفالی خستە سەر پشت, بڕیاری یەکلا کەرەوەی
چارەنووس بوو.
لە ١٩ی مانگ ناوچەکانی ئەنفالی ٣ بەتەواوی کۆنترۆڵ کرا, لە ٢٠ی مانگ
پرۆسەکە کۆتایی پێ هێنرا, ئەم ناوچە بەرفراوانە لە مرۆڤ و شوێنەواری
ئاوەدانی پاککرایەوە, لا دیوارێک بە پێوە نەما, ئەوەشی نەڕوخابوو
رۆژانی داهاتوو روخێنران.
لەم پرۆسەیە بەهۆی رۆڵیان لە قڕکردنی هاوولاتیانی سڤیلی ناوچەکە,
کۆمەڵێک تاوانبار نیشانەی ئازایەتیان وەرگرت, لە خوارەوە ئەوەی دەستمان
کەوتووە دایدەنێین بۆتان.
بە بڕیاری کۆماری ژمارە ٨٠٨ لە رێکەوتی نۆی ئۆگستی ١٩٨٨ بە واژۆی صەدام
حوسێن سەرۆک کۆماری عێراق, بەهۆی بەشداری ئازایانەیان لەپرۆسەی ئەنفالی
سێ لە سنووری فەیلەقی یەک دژ بە سوپای ئێرانی, نیشانەی ئازایەتی بەخشرا
بەم ١٠٦ کەسەی کە لە خوارەوە ناویان هاتووە:
١- لیوا روکن رەمزی مەحمود عەبدوڵا قائد فق ٣٣
٢- عەمید روکن (ق خ ) بارق عەبدوڵا الحاج حنتە قائد قوات حمایە نفگ
٣- عەمید الرکن سەعد شەمسەدین خالص قائد ق جح د و -١ وکالە
٤- عەقید عەلی شانی عودە مدرسە مدم و مستخدم فی مقر قیادە عملیە
الانفال
٥- عەقید عەلی عەبد غەزال امر مدم فق-٢٣
٦- عەقید الرکن (ق خ ) امر ل ٦٥ ق خ
٧- عەقید ئەمجەد فەتحی حەسەن ش أ د فل ١
٨- عەقید مەروان محەمەد عەبدوڵا امر لمش أ -٤٦
٩- عەقید الرکن باسل عومەر صاڵح چ ر ٢ ح ف ح النفگ
١٠- عەقید ئەکرەم دحام ئەحمەد امر قاگع ١ اژار
١١- عقید خچر علی مگر امر قاگع الانتصار
١٢- عەقید حوسێن محەمەد حەسەن المقر المسیگر المدم ف ق جح د و -١
١٣- عەقید (ق خ) صباح نعیم غچیب امر ل ق خ-٦٦
١٤- مقەدەم ئیحسان عەبدالڕەزاق جدوع امر ک مع النصر
١٥- مقەدەم صاڵح خەلیل ئیبراهیم امر لمش -٤٤٣
١٦- مقدم (ق خ) عصمت حمودی علی امر ف ٢ ق خ ل -٦٦
١٧- مقدم (ق خ) هادی حسن شهاب امر ف ١ ق خ ل -٦٦
١٨- مقەدەم خچر محمود مزبان چ ت س الاقدم
١٩- مقەدەم هاشم کامل محمود چ ر ٢ ا س ق ق ح ن
٢٠- مقدم الرکن جاسم محمد صاڵح چ ر٢أس ق ق ح ن
٢١- مقەدەم نزهان خیرو عپمان ک مدرعات صلاحدین
٢٢- مقەدەم محەمەد حوسێن شراد س الواجبات الخاصە فل ١
٢٣- رائید وەلید صاڵح مصتەفا ف ١ ل أ-٤٦
٢٤- رائد (ق خ ) مجید حوسین حمد امر ف ٣ ل ق خ-٦٥
٢٥- رائد (ق خ ) فاچل خلف رحیم امر ف٢ ل ق خ-٦٥
٢٦- رائید (ق خ) اسماعیل مخلف عبد امر ف ١ ل ق خ-٦٥
٢٧- رائد گیار فریق محمد علوان ج گ ج-١ س٤
٢٨- رائد گیار عادل عبداڵلە عبید ج گ ج-١ س٤
٢٩- رائد گیار عقیل ابراهیم ادهم ج گ ج-١ س٤
٣٠- رائد کامل فوزی وسمی ص ر ە ف ق ح ن
٣١- رائد احمد علاوی احمد امر ف ٢ لمش أ-٤٦
٣٢- رائد لگیف مجید محمد امر ک د ب بن الهیپم
٣٣- رائد محمد خلف حرج ف مغ فق-٤
٣٤- رائد محسن کرجی رجا صاڵح امر ک د ب -٥١
٣٥- نقیب (ق خ) ابا بکر عبداللە اسماعیل ف١ ل ق خ -٦٦
٣٦- نقیب الگیار ایاد عەبدالرزاق عەبدالگیف ج گ ج-١س-٣٠
٣٧- نقیب (ق خ) عبدالحمید سلێَمان عبداڵَلە ف ٣ ل ق خ-٦٥
٣٨- نقیب حسین حمودی عبد ک مدرعات صلاحدین
٣٩- ملازم اول گیار عبدالکریم جدعان علی ج گ ج -١س-٤١
٤٠- ملازم اول گیار احمد ابراهیم احمد ج گ ج -١س-٢
٤١- ملازم اول گیار شجاع یاس رومی ج گ ج -١س-٢
٤٢- ملازم اول عماد سعید محمد ف ١ مغ فق-٤
٤٣- ملازم علی عبدالحسین عگیە ک م م -١٠
٤٤- ملازم عادل عزیز جاسم بگ خ-٩٨٢
٤٥- ملازم گیار مخلف سلیمان خلف ج گ ج -١ س- ٣٠
٤٦- مستەشار ئیبراهیم عەلی حاج عەلۆ فەوج ٢٠
٤٧- مستەشار مەدحەت تۆفیق مەنصور فەوج ٤٧
٤٨- مستەشار موعتەصەم عەبدالکەریم حەسەن فەوج ٦٤
٤٩- مستەشار رەفعەت محەمەد عەلی فەوج ٢٥
٥٠- مستەشار رەشید حەمەئەمین عەزیز فەوج ٧٨
٥١- مستەشار هەڵگورد عەبدالکەریم کەسنەزانی فەوج ٨٣
٥٢- مستەشار محەمەد تاهیر زیناوە فەوج ١٠٧
٥٣- مستەشار تەحسین شاوەیس سەعید فەوج ١٧٢
٥٤- مستەشار تەیب شێخ محەمەد بەرزنجی فەوج ٢٠٣
٥٥- مستەشار محەمەد سەلیم قادر عوسمان فەوج ١٧
٥٦- مستەشار مامند حمد مولود فەوج ٥١
٥٧- مستەشار زیوک تاهیر سەعید فەوج ٥٨
٥٨- مستەشار سوعاد فەیزوڵا فەوج ٦٠
٥٩- مستەشار تاهیر عەلی عەبدالڕەحمان فەوج٩٩
٦٠- مستەشار خەلیل عەبدوڵا ئیبراهیم فەوج ١٠٩
٦١- مستەشار حەمە رەشید عەبدالڕەحمان فەوج ٢٠٠
٦٢- مستەشار رەزا تەها محێدین فەوج ٢١١
٦٣- عەدنان عەبدوڵا نەجم فەوج ٢١٢
٦٤- ن چ براد جوی هاشم اسماعیل احمد ج گ ج-١س-٤
٦٥- ن ع خالید جبار مەحمود فص ح قائد ق ح ن
٦٦- ج اول مپنی علی محمود فص ح قائد ق ح ن
٦٧- خۆفرۆش شەعبان محەمەد تەها فەوج ٢٠
٦٨- خۆفرۆش محمد علی البداوی فەوج ٢٠
٦٩- خۆفرۆش عەبدوڵا زکری فەوج ٢٠
٧٠- خۆفرۆش هارون تقی فەوج ٤٧
٧١- خۆفرۆش عادل حەسەن ئەمین فەوج ٤٧
٧٢- خۆفرۆش سنکور عەزیز قادر فەوج ٦٤
٧٣- خۆفرۆش رەحیم محەمەد ئەمین فەوج ٦٤
٧٤- خۆفرۆش فاتیح عەزیز حەسەن فەوج ٢٥
٧٥- خۆفرۆش فرعۆ رەشید حەمەئەمین فەوج ٧٨
٧٦- خۆفرۆش حەمە صاڵح شەریف فەوج ٨٣
٧٧- خۆفرۆش حاجی رەشید حەمە فەوج ١٠٧
٧٨- خۆفرۆش هادی شاوەیس سەعید فەوج ١٧٢
٧٩- خۆفرۆش محمد گوڵ رەشید محەمەد فەوج ١٧٢
٨٠- خۆفرۆش سیروان ئیبراهیم محەمەد فەوج ٢٠٣
٨١- خۆفرۆش عەبدوڵا عەلی نادر فەوج ٢٠٣
٨٢- خۆفرۆش عەبدالکەریم محەمەد سەلیم قادر فەوج ١٧
٨٣- خۆفرۆش رەشید مەحمود یاسین فەوج ١٧
٨٤- خۆفرۆش عەبدالڕەحیم سەلیم عەبدالقادر فەوج ١٧
٨٥- خۆفرۆش عزەت محەمەد صاڵح تۆفیق فەوج ١٧
٨٦- خۆفرۆش ئازاد حەسەن ئەحمەد فەوج ٥١
٨٧- خۆفرۆش سەعید دیوالی سەعید الدرزکی فەوج ٥٨
٨٨- خۆفرۆش مەهدی حوسێن سەعید فەوج ٥٨
٨٩- خۆفرۆش عبدالامیر غەفور وەلی فەوج ٦٠
٩٠- خۆفرۆش ئەنوەر محەمەد سەعید فەوج ٦٠
٩١- خۆفرۆش حەمید رەشید فەوج ٦٠
٩٢- خۆفرۆش سیود ئەحمەد خورشید فەوج ٦٠
٩٣- خۆفرۆش السید فازڵ جابر حەسەن فەوج ٩٩
٩٤- خۆفرۆش رەشید عەبدوڵا ئیبراهیم فەوج ١٠٩
٩٥- خۆفرۆش عەلی رەحیم حەمە خان فەوج ٢٠٠
٩٦- خۆفرۆش دارا حەمە رەشید عەبدالڕەحمان فەوج ٢٠٠
٩٧- خۆفرۆش سالار ئەحمەد خان فەوج ٢١١
٩٨- خۆفرۆش کازم فائیق ئەمین فەوج ٢١١
٩٩- خۆفرۆش صەڵاح محەمەد غەریب فەوج ٢١٢
١٠٠- خۆفرۆشی کوژراو عەبدالڕەحمان عیسا عەزیز فەوج ٤٧
١٠١- خۆفرۆشی کوژراو جەلال کەریم صاڵەح فەوج ٤٧
١٠٢- خۆفرۆشی کوژراو کەماڵ سلێمان جمعە فەوج ٤٧
١٠٣- خۆفرۆشی کوژراو محەمەد رەشید فەوج ٤٧
١٠٤- خۆفرۆشی کوژراو جبار عباس منصور فەوج ٤٧
١٠٥- خۆفرۆش وەهاب ئەحمەد محەمەد فەوج ٢١١
١٠٦- "هاووڵاتی سڤیل" عەبدالکەریم ئەحمەد عەلی فەوج ١٧٢
(تاکە کەسی سڤیلە لە پرۆسەی ئەنفالی ٣ و یەک و دوو چواریش نیشانەی
ئازایەتی لە پرۆسەی ئەنفال وەربگرێت).
هەروەها بە بڕیاری کۆماری ژمارە ٨١٠ لە رێکەوتی ٩-٨-١٩٨٨ بە واژۆی
صەدام حوسێن, نیشانەی ئازایەتی بەخشرا بە ٣ لە فەرماندەکانی سوپای
عێراقی بەهۆی سەرکردایەتیکردنیان لە پرۆسەی ئەنفالی ٣ کە ئەوانیش
بریتین لە (لیوا روکن رمزی محمود عبداڵلە قائد فرقە ٣٣, عمید الڕکن (ق
خ) بارق عبداڵلە حاج حنتە قائد قوات حمایە النفگ, لیوا رکن (ق خ) سعد
شمس الدین خالص قائد ق جح د و -١ وکالە.
هەروەها ملازم اول امن محمد عباڵلە ناصر لە بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی
سلێمانی لە رێکەوتی ٢٠-١٠-١٩٨٨ رێزی لێگیرا, بەپێی نووسراوی
بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی سلێمانی لە رێکەوتی ٢٨-١١-١٩٨٨ ژمارە ٩٦٦ کارگێڕی,
بەهۆی بەشداری دیاری لە پرۆسەی ئەنفالی سێدا" پێی دەچێت هەمان ئەو
ملازم محەمەدە بێت زۆر ناوی دێتە پێشەوە لە پرۆسەی ئەنفال لە ئەمنی
سلێمانی).
هەروەها بە پێی بڕیاری کۆماری ژمارە ١٠١٤ لە رێکەوتی ٣-١٠-١٩٨٨ بە
واژۆی صەدام حوسێن , ئەمانەی خوارەوە نیشانەی ئازایەتیان پێ بەخشراوە,
بەهۆی بەشداری دیاریان لە پرۆسەی ئەنفالی سێ دا:
١- عەقید الرکن سامی محمد عیسی امر لمش ٤٤٤
٢- العمید فتاح کەریم فەتاح جاف مستەشاری فەوجی ٣٥
٣- العقید الرکن فوئاد ئیبراهیم محەمەد ف ١٨ الی لمع ٧٠
٤- العقید الگیار حمید کاگع السعد مستشار گ ح ف ٧
٥- المقدم الگیار حامد عگیە خوین
٦- المقدم خمیس حسن جاسم ف٢ ل ٤٤٤
٧- المقدم محمد کاڤم حسن الدراجی ف م ١ فق ١ خ
٨- الرائد باسل ترکی عبداللە ف١ لمش ١ خ
٩- الرائد منژر ابراهیم یاسین ف مغ ١ فق ١ خ
١٠- الملازم الاول محمد عبالزهرە علی ف ١ لمش ٤٤٤
١١- الملازم الاول عدنان سلمان مصلح ف ١ مخ ف ١ خ
١٢- الملازم الاول الامن احمد عبداڵلە ناصر امن محافڤە السلیمانیە
١٣- الملازم الاول سعید حمید خچیر ف ١٨ لمغ ٧٠
١٤- الملازم الاول احمد مصگفی شریف ک د ب الکرامە
١٥- الملازم کریم جاسم شریف ف مغ ١ فق ٢ خ
١٦- الملازم شهاب عزیز حمزە ف مغ ١ فق ٢ خ
١٧- مستەشار ئیبراهیم نەسرەدین عەزیز بەرزنجی
١٨- مستەشار محەمەد عیسا پیروەیس عیسا جاف
١٩- مستەشار کسرا محەمەد سەعید جاف
٢٠- مستەشار محەمەد سەعید احمد محەمەد هارۆنی
٢١- جێگیری مستەشار عەتا عیسا پیروەیس عیسا جاف
٢٢- جیگیری مستەشار عەلی ئەحمەد محەمەد هارۆنی
٢٣- خۆفرۆش صەباح عەبدالڕەحمان فتاح جاف
هەروەها بە پێی بڕیاری کۆماری ژمارە ١٠٠٢ لە رێکەوتی ٢٧-٩-١٩٨٨ بە
واژۆی صەدام حوسێن نیشانەی ئازایەتی بەهۆی بەشداریکردنیان لە پرۆسەی
ئەنفالی ٣ بەخشرا بەم ٢٨ کەسەی لە خوارەوە ناویان هاتووە:
١- نەقیب عبد عواد حمدان
٢- ملازم مزحام بدیوی محمد
٣- ر ع سعد فرید حوسێن
٤- العریف جبار جیاد حمزە
٥- العریف عباس موسی حسین
٦- ن ع رسن خیبر عبود
٧- ج م صلاح عبتالحسین علی
٨- ج م مسلم حسین علی
٩- ج م منعم جواد جاسم
١٠- ج م هاشم جاسم محمد
١١- ج م سامی احمد حسن
١٢- ج م عبداڵلە رسن داود
١٣- ج م حسن خلیفە درویش
١٤- ج م هادی عبداڵلە محمد
١٥- ج م حسن هادی رجب
١٦- ج م عبدالحمید عباس جاسم
١٧- ج م عدنان عبالحسین
١٨- خۆفرۆش علی خزعل جبار
١٩- خۆفرۆش کریم احمد فتاح
٢٠- خۆفرۆش خلیل محمد یاوس
٢١- خۆفرۆش شێرزاد حەمە صاڵح حەمەئەمین
٢٢- خۆفرۆش ئەسعەد عەلی حەمە ئەمین
٢٣- خۆفرۆش صاڵح فتاح کاکە ئەحمەد
٢٤- خۆفرۆش محەمەد عەلی محمد تاڵب
٢٥- خۆفرۆش محمد رەئوف سەعید
٢٦- خۆفرۆش محەمەد عەزیز محەمەدد
٢٧- خۆفرۆش صفر اسد ابراهیم الجاف
٢٨- خۆفرۆش خەلیل حەمید عەبدوڵا
هەروەها لە رێکەوتی ٣-١٠-١٩٨٨ بە فەرمانی ١٠١٣ بە واژۆی صەدام حوسێن
نیشانەی ئازایەتی بەخشراوە بە العمید الرکن عبدالالە حامد العناز قائید
فق مش٢١ بەهۆی رۆڵی لە پرۆسەی ئەنفالی ٣دا.
ئەوەی جیایە لە پرۆسەی رێزلێنان لە ئەنفالی سێ, لە پرۆسەکانی ئەنفالی
یەک و دوو ئەوەیە, لەم پرۆسەیە کەسێکی سڤیل و دوو ئەفسەری ئەمن
رێزلێنانیان بۆ کراوە, هەرچەندە ئەم لیستانەی من بڵاویان دەکەمەوە,
تەنها ئەوانەن من دەستم پێیان گەیشتووە, دەشێت لیستی دیکەش هەبن.
ماڵپهڕی عهلی مهحمود محهمهد
|