که‌رکوك، حه‌ره‌س قه‌ومییه‌کانی پێرێ و به‌عسییه‌کانی دوێنێ!
عه‌بدوسه‌تار شوانی
له بیرمه که‌منداڵ بووم، دایکم بۆی ئه‌گێڕامه‌وه‌و ده‌یووت" کوڕم کاتێك حه‌ره‌س قه‌ومییه‌کان هاتن بۆ که‌رکوك، تۆ کۆرپه‌بووی و له‌ناو بێشکه‌دابووی، له ترسی ئه‌وان بۆ شاردنه‌وه‌ت هه‌زار کون و شوێنم پێتکرد، چونکه ئه‌وان ده‌ستیان له هیچ نه‌ده‌پاراست و رژێمی ئه‌وکاته‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستیانی واڵاکردبوو له ژێر دورشمی( سه‌ر بۆ من، ماڵ بۆ ئێوه) هه‌ر ئه‌وانیش بوون خانووه‌که‌مانیان وێران وخاپوورکرد". ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌ی دایکم له مێشکمدا گه‌ڵاڵه‌ی خواردبوو، تا ئه‌وکاته‌ی ده‌ستم به‌خوێندنه‌وه‌ی کتێب کردوو چوومه ناو جیهانی سیاسه‌ت.
له ساڵی 1963 دوای ئه‌وه‌ی رژێمه نه‌ته‌وه په‌رسته‌که‌ی عه‌بدو‌لسه‌لام عارف ده‌سه‌ڵاتی له ئێراق گرته‌ده‌ست. هه‌ر ئه‌و ساڵه پیلانێکی داڕشت بۆ لێدانی کورد به‌گشتی و له شاری که‌رکوك به‌تایبه‌تی، ئه‌ویش به هاندانی شۆفێنیسته عه‌ره‌به‌کان و پڕچه‌ککردنیان و به‌پاڵپشتی هێزی نیزامی، ئه‌نفالی کوردیان له که‌رکوکه‌وه ده‌ستپێکرد. کوشتن و بڕینێکی زۆریان ده‌رهه‌ق به‌کورد کرد‌و، گه‌ڕه‌کی جمهوری کوردنشینی که‌رکوك و چه‌ند شار‌و شارۆچکه‌و ده‌یه‌ها گوندی کوردیان به‌تاڵانبردوو وێران وخاپوریانکرد. لیره‌دا نامه‌وێت قه‌تماغه‌ی زامه‌کان هه‌ڵده‌مه‌وه‌و برینه‌کانی کۆن بکولێنمه‌وه وبچمه نێو ورده‌کارییه‌وه، ئه‌مه باسه‌که‌ی من نییه.
ئه‌مڕۆ له‌ژێر په‌رده‌ی په‌رله‌مان و دیموکراسیدا حه‌ره‌س قه‌ومییه‌کان و به‌عسییه‌کان به‌شێواز و به‌رگێکی نوێوه، ده‌یانه‌وێت پلانی پێش 45 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر درێژه‌پێبده‌ن. کاتێك مادده‌ی 24 ئه‌خه‌نه ناو یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان و به‌بێ ئاماده‌بوونی لیستی هاوپه‌یمانێتی ده‌نگی له‌سه‌رئه‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ هوتافلێدانی نابه‌جێ. هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و مادده‌یه، کورسیه‌کانی ئه‌نجومونی پارێزگای که‌رکوك دابه‌شبکرێت و هێزی سوپای عه‌ره‌بی له خواروو ناوه‌ڕاستی به‌شی ئێراقی عه‌ره‌بییه‌وه بهێنرێت بۆ که‌رکوك و گه‌ڕه‌که کوردیه‌کانی دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ له ساڵی 2003 وه بڕوخێنرێن وئاواره گه‌ڕاوه‌کان به‌ته‌جاوز دابنرێن و دیسانه‌وه ته‌رحیلبکرێن. ئه ئه‌مه دووباره‌بوونه‌وه‌ی کاره‌ساتی 1963 نییه ئه‌ی چییه؟
ئه‌و گه‌له‌کۆمه‌یه‌ی شۆفێنیسته عه‌ره‌به‌کان له په‌رله‌مانی ئێراق، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که‌وا سیاسه‌تی کورد له به‌غدا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌کانی کوردستان زۆر کورتی هێناو هه‌ڵه‌بوو؟ هه‌روه‌ها خۆشباوه‌ڕی سیاسه‌تمه‌دارو دیبلۆماسی کورد‌و بێباکی و خه‌مساردی نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا، هه‌رده‌بێ چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی ئاوای لێبکرێت. ده‌بوایه ئێستا کورد به‌لای که‌مه‌وه، شه‌ڕی جێبه‌جێکردنی قۆناغی کۆتایی مادده‌ی 140 بکردایه و ئه‌و خوێنه‌ی له که‌رکوك به‌ناهه‌ق ڕژا، بۆ ئه‌و قۆناغه ببه‌خشرایه نه‌ك بۆ مادده‌ی 24 ی نوێ.
نابێت به‌شداریکردنمان له په‌رله‌مان و حکومه‌تی به‌غدا سڕمانبکات و چاوه‌ڕێی حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی و په‌رله‌مانه‌که‌ی مه‌شهدانی بین بۆ دان وجێبه‌جێکردنی مافه‌کانمان، بۆیه به‌گاڵته نه‌وتراوه( ماف ئه‌سێنرێ، به‌ڵام نادرێ ). پوێسته سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان و پارته کوردستانیه‌کان یه‌ك په‌یامی ڕون و ڕێکوپێکی سیاسیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆزه. بابه‌سبێت دوای کاره‌ساتی گه‌وره هه‌ست به‌هه‌ڵه‌کانی خۆمان بکه‌ین.
نه‌رویج 28. 07. 2008
|