که‌رکوک برین له دوای برین.
به‌ر له‌چه‌ند ساڵ له رۆژانی جه‌ژن ، ده‌ستی چه‌په‌ڵی ئه‌و تێڕۆڕیستانه هه‌ولێریان بریندارکرد و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکیان شه‌هید کرد و جه‌ژنیان له‌خه‌ڵکی هه‌ولێر کرده شین و گریان . گه‌لۆ له‌وکاره‌ساته سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق [نوری مالیکی] هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه نیشان دا و چووه زیاره‌تی ئه‌و چێشتخانه‌یه که‌بووه هۆی مه‌رقه‌دی ئه‌و هه‌مووه رووح په‌پوولانه‌ی که له‌و ڕۆژه‌دا شه‌هید کران ، یا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی کرد بۆ ئه‌وه‌ی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ که‌سوکار وبریندارانی ئه‌وکاره‌ساته ده‌رببڕێ . یا مالیکی هه‌ر پتی له کورد سوارکردووه و جارێ ئاخ وئۆفی له سه‌رکرده‌کانی کورد هه‌ڵده‌کێشی . گه‌لۆ ده‌بێت ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و توڕه‌ی یه نه‌بێت یا هه‌ر زه‌لامه‌کانی ئه‌و گڕوپه تیرۆریستانه‌ن که به کوشتنی سیڤیلی کوردی له‌شکری ئه‌مریکی له عێراقی داگیرکرا و ده‌رده‌که‌ن و له که‌رکوکی برینداردا فه‌له‌ستین بۆ موسڵمانانی عاره‌بی رزگار ده‌که‌ن و ئیماراتی ئیسلامی داده‌مه‌زرێنن . ئه‌وانه‌ی دڵیان به که‌رکوک خۆش نی یه هه‌رده‌م حه‌ز ده‌که‌ن ئه‌وشاره به نائارامی بخه‌وێت و ئاسایشی تێکبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌دنیا بڵێن کورد ناتوانێت شاری که‌رکوک به‌ڕێوه‌ببات و پێکهاته‌ی که‌رکوک به هێمنی تێدا بژین . له‌هه‌مانکاتدا بۆئه‌وه‌ی گروپه‌کانی عاره‌بیهاورده و تورکمان به مالیکی بڵێن ئه‌نجومه‌نی ئیسناد بۆ ئه‌وشاره پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری شاری که‌رکوک بکات . هه‌ردوو زلحیزب ده‌بێت زیاتر خزمه‌تی خه‌ڵکی که‌رکوک بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بتوانێت به چاوکراوه‌یی یارمه‌تیده‌ری ئه‌و ئاسایشه بێت که ئه‌رکی پاراستنی شاری له‌سه‌ره . له کۆتایی دا سه‌ری رێزونه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنم و به توندی ئه‌و کرده‌وه تێڕۆڕیستیه ئیدانه ده‌که‌م و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی که‌سوکاری شه‌هیده‌کانی ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه ده‌که‌م و هیوای چاکبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازم . پێشم وایه که خه‌ڵکی قاره‌مان و خۆڕاگری که‌رکوک وه‌ک چۆن توانیان به‌رگری له کوردستانیه‌تی که‌رکوک بکه‌ن و هه‌رده‌م رووبه‌رووی سیاسه‌تی ته‌عریب بوینه‌وه ، ئاواش به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته زاڵ ده‌بن . تێکه‌ڵاو بوونی خوێنی پێکهاته‌جیاجیاکانی شاری که‌رکوک ده‌بێته مایه‌ی پته‌وکردنی ژیانی پێکه‌وه‌یی هه‌مووان .
|