٢\١٢\٢٠١٠
کەرکوک!!
ئەو تاوانەى لە ئەستۆى بەرپرسە کوردەکانیدایە.

کامیل ژیر
رۆژانە لە
میدیاکانەوە هەواڵى کردارێکى دژ بە کورد لە کەرکوک ئەخوێنینەوەو
ئەبیستین لە بابەتى :
ئەوەندە خێزانى تازەى عەر ەب نیشتەجێکران، ئەوەندە خانویان لەکوردەکان
کڕى ، ئەوەندە کوردیان تیرورکرد، ئەوەندە خێزانى کوردیان دەرکرد،
لەهەندێ دامودەزگادا رێژەى کارمەندانى عەرەب دە ئەوەندەى کوردە،
بەردەوام بەلێشاو فەرمانبەرى تازەى عەرەب لە بەغدادەوە وەک دیارى
ئەنێردرێن بۆ کەرکوک، عەرەبە هاوردەکان چەکى قەرەبووشیان وەرگرت کەچى
هەر ناڕۆنەوە بۆ زێدى خۆیان و ...
هتد.
هەموو ئەو کردارە ناڕەواو نایاساییانە لە رۆژانێکدایە کە پاریزگارو
ئەنجومەنى پاریزگاو پولیس و ئاسایش و چى و
چى کوردن !! ژمارەیەکى زۆریش پیشمەرگە لە کەرکوک هەبوو !! نوجەیفیەکیش
لە موسلى شارە دیرینەکەى کوردستان هەرچى خراپە بەرامبەر بە کوردى موسل
ئەیکات بێئەوەى رێز بۆ هیچ یاسایەک دابنێ یا گوێبداتە دەستور و تەنانەت
بریارەکانى بەغدادیش !!ئەىکەواتە کارى ئەو هەموو خاوەن دەسەلاتە کوردە
لەکەر کوک چیە !؟
- چۆنچیە ؟ کارى ئەوانە وەرگرتنی پۆستە.
ئەوانیش چاو لە نێردەى پارتەکانى هەریم ئەکەن بۆبەغدا کە مەست و
مەفتوونى پۆستن لەپیناوى پۆستدا. ئیستا گۆڕانیش تووشى ئەو پەتایە بوە !
+ ئەرێ راستە ئەڵێن ئەو سوارچاکانەى
کەرکوک هەموو روژێ دواى دەوام قەلفڕى بۆئەکەن هەر یەکەو بۆ لاى خیزان و
کوشکەکانیان لە دەرەوەى کەرکوک !؟
- درۆیە . تاکوتەرایەکیان ئەمیننەوە .
ئنجا تۆ بۆسەرت لەوە سورماوە ؟ ئەى پۆستچیەکانى موسل و بەغدادیشمان
هەرواناکەن ؟ کاکە ئەمرۆ روژى ئەوەیە بلێی ئاگرە سوورە لەخۆم بەدوورە !
مەرجیشنیە ئەوانە هەمیشە هەروا دەستەوستان دانیشن .
+ چۆن ؟
- با سەرە بێتە سەر ئەوانیش.
+ تێناگەم ؟
- ئەگێڕنەوە کاروانچیەک ، قولە رەشێکى
پاڵەوانى زۆربەهێز ئەکاتە پاسەوانى کاروانەکەى . لەریگا
سێ جەردە پەلامارى کاروانەکە ئەدەن و
رووتیئەکەنەوە . پالەوانەکەش بێخەم لێیکەوتوەو زرتەى چاوىدێت بێئەوەى
جووڵەى بۆبکات ! ئنجا جەردەکان بۆ سووکایەتیکردن بەو پالەوانە هەموو جل
و بەرگەکەى دائەکەنن و ئەیدەنە بەر شەق، پالەوانەکە هەر نقەى لیوەنایەت
، دوایی یەکیکیان هەر بۆ سووکایەتیپێکردن
دەعباکەى لێگیرئەکات. لەوێدا پالەوانەکە لێیان رائەپەرێ و ملى
هەرسێکیان هەڵئەکێشێ.. کاروانچیەکە کرێی پالەوانەکە ئەدات و دەریئەکات
!
=
پاڵەوان: بۆ دەرمئەکەى! ئەى
کاروانەکەم بۆ رزگارنەکردى !؟
=
کاروانچى: با، بەڵام من هەمووجارێ جەردەى وام لەکوێ بۆ رێکئەکەوێ کە
تەماع بکەنە ئەو هینە رەشەى تۆش و تا لەتۆشى
گیرنەکەن نقەت لێوەنەیەت و دەربەستى کاروانەکە نەبیت !!؟؟
ماڵپهڕی کامیل ژیر
|