که‌رکوک کوردستانه .؟.(بۆ مێژوو)
م . حه‌مید عه‌زیز
( جۆن لۆک ) ده‌ڵێت : له‌وشوێنه‌ی یاسا نی یه ئازادیش نی یه . منیش ده‌ڵێم : له‌هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ئازادی نی یه چونکه یاسا و یه‌کسانی و مافی تاک و ڕاووبۆچوونی جیاواز بوونی نی یه . که‌رکوک شارێکی کوردی و ناسنامه‌ی کوردستانی یه له‌ساڵی ( 1600 پ.ز ) له‌لایه‌ن گۆتییه‌کانه‌وه که هۆزو تیره‌ی گه‌لی کوردن دروست کراوه‌و قه‌ڵای که‌رکوک به‌هه‌مان شێووه له‌سه‌رده‌ستی گۆتییه‌کان دروست کراوه له‌هه‌مان به‌رواردا . که‌رکوک ناوێکی تری هه‌یه‌و هه‌ر له‌هه‌مان وواتای نه‌وت و ئاگرو بڵێسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ئه‌ویش ناوی ( باباگوڕگوڕ ) هو ناوێکی کوردی یه . هه‌ندێ له‌زانایان ده‌ڵێن ناوی شاری که‌رکوک له ( کورکوا ) ه‌وه هاتووه به‌زمانی میدیای کۆن وواتای ئاگر ده‌به‌خشێت چونکه ئه‌م شاره سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ترین و ده‌ووڵه‌مه‌ندترین ئابووری و باری ماکی ( مادی ) هه‌یه که نه‌وته‌و له‌بازاڕی ئۆپک و له‌جیهانی بازرگانیدا پێی ده‌ڵێن ئاڵتونی ڕه‌ش ( Black Gold ) . له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی تری مێژوویی یه‌وه له‌مێژووی سۆمه‌رییه‌کانه‌وه هاتووه ده‌ڵێت : ناوی که‌رکوک له ( کارکوک ) ه‌وه هاتووه به‌وواتای کاری ته‌واو یان ئیشی ڕێک و پێک .. که‌واته ئه‌مه جێی سه‌رنج و تێڕامانه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌که‌رکوک به‌کوردستان نازانن و به‌ماڵی توورک و عاره‌بی ده‌زانن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کهههرسێ ناوی ( باباگوڕگوڕ ) و ( کورکوا) و ( کارکوک ) هه‌ر کوردیه‌و به‌ڵگه‌ی کوردستانی بوونی که‌رکوکه له‌چه‌ند هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه . ( ده‌بێت ناوی نه‌جه‌ف و کهربهلاء یان سه‌ماوه کوردی بێت و بڵێین ئه‌و شاره عاره‌بی یه یان به‌پێچه‌وانه‌وه .. ! . یان کورد چی ده‌کات لهواسط و کوت ئه‌گه‌ر هێزو ده‌سه‌ڵاتێک و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ک نه‌یبردبێت .. که‌واته له‌ڕاستیدا عاره‌ب له‌که‌رکوک چی ده‌کات ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات و میری خۆی نهیهێنابن بۆکه‌رکوک .؟. ) . هه‌روه‌ها به‌وشێوه‌یه‌ش تورکومان وه‌چه‌ی وه‌چه‌کانی عوسمانلییهکانه ( 1514 ) . عاره‌به‌کانی که‌رکوکیش که‌هه‌ندێک پێیان ده‌ڵێن عاره‌بی ڕه‌سه‌ن ئه‌وانیش خه‌ڵکی باشووری عێراقن و به‌ئاشکرا هێنراون بۆ که‌رکوک و جێگه‌ی ئه‌و خێزانه کوردانه‌یان پێ پڕکردونه‌ته‌وه که نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که ده‌ریان کردوون . ( بۆئاگاداری و سه‌رنجی کاربه‌ده‌ستانی کوردستان : تورکومان و عاره‌ب له‌پلان داناندان له‌که‌رکوکدا وه‌کو چۆن به‌غداو ئه‌نقه‌ره گفتووگۆیان لێکردووه به‌هه‌مان شێووه ) . ناو‌و ناوبانگی به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌م شاره ده‌ووڵه‌مه‌نده ئه‌وه‌یه که‌دووهه‌م نه‌وته له‌جیهاندا بۆ پاکی و باشی و گرانی و هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین سامانی ئابووری نه‌ته‌وه‌یی ( National Economics ) گه‌لی کورده . به‌ڵگه‌یه‌کی تری به‌کوردستانی بوونی که‌رکوک سه‌رژمێری دانیشتوانه‌که‌یه‌تی بۆنمونه : ژماره‌ی دانیشتوانی شاری که‌رکوک به‌کوردو عاره‌ب و تورکومان و کلدو ئاشوره‌وه بۆ ساڵی ( 1957 ) ده‌کاته ( 279000 ) که‌س که ( 178000 ) ی کورد بووه به‌ڵام سه‌رژمێری ساڵی ( 2003 ) ده‌کاته (756000 ) که‌س زیاتر له ( 400000 ) ی کورد بووه ئه‌مه بێجگه له‌و کورده ئاوارانه‌ی که بێلانه‌و ده‌ربه‌ده‌رن و هه‌تا ئێستاش ( 500 ) خێزان له‌و ئاوارانه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی باووباپیرانیان له‌به‌ر بێ ده‌رامه‌تی و باری ناهه‌مواری ماکی لاواز‌و پشتگوێ خستنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و جه‌نگی ساردی ( cold war ) نێوان یه‌کێتی و پارتیدا زه‌ره‌رمه‌ندبوون . ژماره‌ی دانیشتووانی خه‌ڵکی شاری که‌رکوک له‌ساڵی (1957) به‌م جۆره‌بووه : ا/ کورد ( 178000 ) بووه . ب/ عاره‌ب ( 48000 ) بووه . ج/ تورکومان ( 43000 ) بووه . د/ ئاشووری و کلدان ( 10000 ) بووه . له‌هه‌مان ساڵی ( 1957 ) دا ژماره‌ی کرێکار‌و کاربه‌ده‌ستانی کورد له کۆمپانیای نه‌وتی که‌رکوکدا له‌سه‌دا هه‌شتا ( 80% ) بووه به‌ڵام سه‌رژمێری کردنی کرێکاری کورد له‌ساڵی ( 2003 ) دا له‌سه‌دا بیست ( 20% ) بووه ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وپه‌ڕی شۆڤێنیستی به‌عس و ده‌ووڵه‌تی عێراق ده‌رده‌خات که‌چۆن ساڵ له‌دووای ساڵ کوردیان نان بڕاوو ده‌ربه‌ده‌ر کردووه . کارێکی تری ژێربه‌ژێر هه‌یه له‌باره‌ی که‌رکوکه‌وه ئه‌ویش په‌یمان و ڕێککه‌وتنی ( تورکیا / عێراق ) ه که‌من دڵنیام به‌نهێنی ئه‌م کاره کراوه چونکه له‌چه‌ند ساڵی دووای سه‌ربه‌خۆیی و دهووڵهمهندبوونی کوردستان ده‌ترسن . گه‌ڕه‌که‌کانی شاری که‌رکوک : 1/ گه‌ره‌که کوردنشینه‌کان ( ڕه‌حیم ئاوا ، ئازادی ، مامۆستایان ، شۆرجه ، ئیسکان ، بلاخ ، قۆرییه‌شکاو ، حه‌سیره‌که ، ته‌په‌ی مه‌لا عه‌بدوڵڵا ، ده‌روازه‌ی باکووری که‌رکوک ، ئیمام قاسم ، شۆراو ، ئه‌حمه‌د ئاغا ) . 2/ گه‌ڕه‌که تورکومان نشینه‌کان ( مصلي ، معلمین ، ڕێگه‌ی به‌غدا ، قه‌سابخانه ، ئه‌ڵماس ) . 3/ گه‌ڕه‌که عاره‌ب نشینه‌کان ( طریق بغداد ، 1ی حزیران ، وحدة ، حریة ، اشتراکیة ، ممدودة ، 7نیسان ، حي البعث ، نصروالعروبة ، قادسیة ، غرناطة ) . 4/ گه‌ڕه‌که کلدوئاشوورییه‌کان ( شاطرلو ، عرفه ، الماس ) . چونکه له پێش ئه‌و به‌رواره‌دا ( 1921 پاشایه‌تی ) و له دووای ئه‌و به‌رواره ( 1957 ) ه‌وه ده‌سه‌ڵاتی عێراق به‌هه‌موو جۆره‌کانی یه‌وه هه‌رخه‌ریکی هێنانی عاره‌ب بوون له‌باشووره‌وه بۆ که‌رکوک و ناوچه‌کانی کوردستان و به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی حه‌ویجه که‌ئێستا له‌سه‌دا هه‌شتا ( 80% ) ی عاره‌بی سوننه‌یه‌و هه‌ندێک تورکومانی تێدایه به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا قه‌زایه‌کی سه‌ر به‌شاری که‌رکوکه‌و خاکی کوردستانه به‌داخه‌وه ئێستا عاره‌بستانێکی ته‌واوه . ئامار‌و سه‌رژمێری دانیشتووانی قه‌زای حه‌ویجه نزیکه‌ی چوارسهدوپهنجاههزار (450000) که‌سه و دووری حه‌ویجه له‌شاری که‌رکوکه‌وه 30 میل ده‌بێت له‌باشووری که‌رکوکه‌وه زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکه‌که‌ی له‌عاره‌بی هاورده‌ی سوننین و له‌عه‌شره‌تی ( جبور ، شمر ، عبید ) ن . شاری خانه‌قی ( خانقین ) عاره‌بی هاورده‌ی زۆربوو به‌ڵام دووای ڕزگارکردنی له‌ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی به‌غدا دووجار ( 1991 / 2003 ) ڕێژه‌ی زۆری عاره‌به‌کان ڕۆیشتن و گه‌ڕانه‌وه بۆ باشووری عیراق که‌لێوه‌ی هاتبوون به‌ڵام شه‌نگال و مه‌نده‌لی و هه‌ندێ ناوچه‌ی تری به‌عاره‌ب کراوی کوردستان عاره‌به‌کانی هه‌رتێدا ماون و خۆیان و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند به‌عێراقی ده‌زانن . خانه‌قیش دووه‌م شاری نه‌وتیی کوردستانه‌و پاڵاوگه‌ی ئه‌ڵوه‌ن ( الوند ) ڕۆڵێکی ئابووری گه‌وره‌ی ناوچه‌که‌یه‌و ووزه‌ی کار‌و به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی ڕۆژی دوانزه هه‌زار ( 12000) به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت . ئاوی ئه‌ڵوه‌ن که‌به‌ناوه‌ڕاستی خانه‌قیدا تێده‌په‌ڕێت ئه‌وشاره ده‌کات به‌دووبه‌شی زۆرجوان و ڕه‌نگین و چه‌نده‌ها گۆرانی و بۆنه هه‌یه له‌سه‌ر ئاوی ئه‌ڵوه‌ن و بۆته سومبوولی جوانی و ئاوه‌دانی شاری خانه‌قی . خانه‌قی شارێکی ده‌ووڵه‌مه‌ندو جوانه بێ له‌به‌رهه‌می نه‌وتیی ( Patrol ) خاکێکی به‌پیتی به‌رفراوانی میوه‌جاته‌و چوارده‌وری ئه‌م شاره به‌باخ و بێستان ڕازاوه‌ته‌وه‌و به‌ناوبانگه به ( خورما ، هه‌نار ، پرته‌قاڵ ، لاله‌نگی ، قه‌یسی ، هه‌ڵوژه‌و .. هتد ) . خانه‌قی به‌زمانی کوردی وشێووهزاری ( دیالێکت ) که‌ڵهوڕی و گۆران ده‌په‌یڤن و زۆربه‌یشیان شێووه‌زاری سلێمانی ده‌زانن و خه‌ڵکه‌که‌ی به‌خه‌ڵکێکی ڕۆشنبیر ناویان هه‌یه . هۆزو تیره کوردییه‌کانی که‌له‌وێدا ده‌ژین زۆرن و ئه‌مه‌ش ناوی هه‌ندێکیانه : ( باجه‌ڵان ، ئه‌رکه‌وازی ، ده‌لوو ، جاف ، تاڵه‌بانی ، کاکه‌یی ، هه‌مه‌وه‌ند ، سوره‌مێری ) . *** باس له‌مێژووی دوێنێ و ئه‌مڕۆی که‌رکوک بکه‌ین سه‌رتاپای ئه‌م شاره گۆڕاوه‌و به‌عاره‌ب کراوه‌و هه‌تا ئێستا که‌ساڵی ( 2008 ) هو ( 5 ) پێنج ساڵیشه که‌رکوک له‌ده‌ست زووڵمی به‌عسی یه‌کان ڕزگاری بووه که‌چی ( 500 ) خێزانی کوردی ئاواره‌ی که‌رکوک هه‌تا ئێستاش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ که‌رکوک که‌ئه‌مه‌ش گوێ پێنه‌دان و به‌ته‌نگه‌وه نه‌هاتنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌سه‌لمێنێ و بێجگه له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی پارتایه‌تی و شه‌ڕی سارد‌و کێبڕکێی خراپی پارتایه‌تی و کێشه‌ی ناوخۆ‌و .. هتد که‌بۆته هۆی له‌بیرکردن و پشتگوێ خستنی ئه‌م شاره گرنگه که‌بڕبڕه‌ی پشتی ئابووری و ماکی ووڵاتی کوردستانه به‌هه‌رچوار پارچه‌که‌یه‌وه . نه‌وتی عێراق که‌ئێستا به‌روبوومه‌که‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده‌و نه‌وتی که‌رکوک له‌سه‌دا چلی ( 40% ) ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه که‌بۆ عێراقه ته‌نها له‌کۆی هه‌موو به‌روبوومی ئابووری عێراق ته‌نها له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ی ( 17% ) ی بۆ کوردستانه که‌زۆرکه‌مه له‌چاو ڕێژه‌ی به‌رزی ئابووری عێراق له‌ڕاستیشدا ئه‌و به‌رهه‌مه ئابووری و ماکی یه ناچێته به‌رده‌م پارله‌مان و ڕاسته‌وخۆ یارمه‌تی میلله‌تی کوردی پێبدرێت به‌ڵکو له‌سه‌دا په‌نجاودووی ( 52% ) بۆ پارتی و له‌سه‌دا چل و هه‌شتی ( 48% ) بۆ یه‌کیتی یه و ئه‌وانیش یارمه‌تی هاوپه‌یمانانی خۆیان ده‌ده‌ن به‌و پاره‌یه وه‌کو پارته بچووکه‌کانی کوردستان .. ڕاسته له‌باری یاسایی یه‌وه ده‌بێت پارته بچوکه‌کان یارمه‌تی بدرێن به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه وه‌کو ده‌م چه‌ور کردنێک وایه بۆیان بۆیه له‌دووای حه‌ڤده ( 17 ) ساڵ و هه‌تا ئێستا به‌و هه‌موو خراپه‌کاری و که‌م و کوڕی و پشتگوێ خستنه‌ی خه‌ڵک و ووڵات له‌کۆی بیست ( 20 ) پارتی بچووکی کوردستانیی ته‌نها پارتێک وورته ناکات و ڕه‌خنه ناگرێت له‌ده‌سه‌ڵات که‌به‌ڕاستی جێی داخ و نیگه‌رانی یه‌و هه‌تا ئێستاش به‌رهه‌ڵستکارێکی ( opposition ) ڕاسته‌قینه‌و یاساییمان نی یه له‌په‌رله‌مانی کوردستاندا . ( ڕه‌خنه له‌دڵسۆزی یه‌وه دێت که‌مرۆڤ مشووری کارێک ده‌خوات بۆ جوانتر‌و باشترکردنی ئه‌وکاره ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌که دروستکه‌ربێت نه‌ک ناو‌و ناتۆره‌و ووشه‌ی بازاڕیی ناشرین .. کورد خۆی ده‌ڵێت : دۆست ئه‌وه‌یه ده‌تگرێنێ .. هتد ) . پارتی به‌عس و ده‌سه‌ڵاتداری عێراق له‌هه‌موو کاتێکدا بیری وێرانکردنی که‌رکوکی هه‌بووه‌و هه‌میشه عاره‌بی هاورده‌ی باشووری بۆ هێناوه‌و کوردی که‌رکوکی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رو بێ خاک و ماڵ کردووه بۆیه له‌نزیکترین کاتدا له‌به‌رواری ( 17/3/2003 ) دا پێش ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به ( 22 ) ڕۆژ ، حه‌وت ( 7 ) خێزانی کوردی ناو شاری که‌رکوکی زێدی باووباپیرانیان وه‌ده‌رناوه‌و ئاواره کردووه ئه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که‌ده‌سه‌ڵاتداری خوێناوی عێراق هه‌تا دوواهه‌ناسه‌ی خۆی دژایه‌تی میلله‌تی کورد‌و شاری که‌رکوکی کردووه . له‌ڕاستیدا باشووری کوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتی عێراقدا سنوری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی دیاره پێش په‌یمانی لۆزان ( 1923 ) وپلانی ئینگلیز‌و فه‌ره‌نسا و تورکیا بۆ دابه‌شکردنی کوردستان سنوری باشووری کوردستان له شاخی حه‌مرینه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات که‌نزیکه‌ی ( 130 کم ) ( حه‌مرین / به‌غداد 130 کم ) به‌ره‌و باکووری به‌غداو ئه‌ولای که‌رکوکه به‌ڕووی عێراقداو به‌غدادا که‌پایته‌ختی عێراقه‌و سنوری حه‌مرین ( 120 کم ) ( حه‌مرین / که‌رکوک 120 کم ) ده‌بێت به‌ره‌و که‌رکوک که‌واته دووری شاری که‌رکوک بۆ شاری به‌غداد که پایته‌ختی عێراقه ( 250 کم ) ده‌بێت . *** له‌کات و سه‌رده‌می ده‌ووڵه‌تی پاشایه‌تی عێراق و له‌سه‌رده‌م و کاتی ده‌سه‌ڵاتی فه‌یسڵ پاشای یه‌که‌مه‌وه ( الملک فیصل الاول 1921 ) وه‌هه‌روه‌ها سه‌رده‌می کۆماریی ده‌ووڵه‌تی عێراق ( 1958 ) له‌وسه‌رده‌مه‌وه‌و هه‌تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی عێراق و عاره‌ب چاویان هه‌رله‌سه‌ر شاری که‌رکوک بووه که‌ئه‌کاته هه‌شتاو حه‌وت ( 87 ) ساڵ پێش ئێستا ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتی توورک له‌مێژه له‌سه‌رده‌می عوسمانلییه‌کانه‌وه هه‌تا ئێستا (1514 / 2008 ) چاوی داگیرکردنی له‌سه‌ر شاری که‌رکوکه . ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شۆڤێنیی و ڕه‌گه‌زپه‌رسته یه‌ک له‌دووا یه‌کانه‌ی عێراق به‌به‌رنامه‌و پلان دانان عاره‌بیان له‌باشووری عێراقه‌وه بۆ شاری که‌رکوک هێناوه به‌مه‌به‌ستی شۆرینه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کانی کوردبوونی که‌رکوک ( تعریب ) Ethnic Cleansing ) ) به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می به‌عسدا ( 1968 / 2003 ) وه‌هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ( ئه‌یاد عه‌لاوی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و نوری مالکی ) دا ( 2003 / 2008 ) هه‌مان کاری به‌عاره‌ب کردنی که‌رکوک به‌رده‌وام بووه . وواتای ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاته شۆڤێنی و ڕه‌گه‌زپه‌رست و کۆنه‌په‌رسته‌کانی یه‌ک له‌دووایه‌کی ده‌ووڵه‌تی عێراقی چاوی پیسیان له‌سه‌ر ئه‌م شاره کوردستانی یه نه‌تروکاندوه‌و به‌ئاسانیش لێی ناگه‌ڕێن بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان بۆیه ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له سایتی ( العراقیة ) دا له‌به‌رواری 13/8/2008 ی ڕۆژی چوارشه‌مه ووتویه‌تی : که‌رکوک شارێکی عێراقی یه‌و گفتووگۆی زیاتر هه‌ڵناگرێت . ده‌سته خوشکی که‌رکوک زۆرن که‌به‌عاره‌ب و به‌به‌عسی ( تعریب و تبعیث ) کراون و دڵ و چاوی کوردستانن وه‌کو شاری خانه‌قی و مه‌نده‌لی و شه‌نگال و .. هتد . ده‌ووڵه‌تی عێراق به‌درێژایی ( 87 ) ساڵی ڕابردوو سودی له‌هه‌ڵه‌و براکووژی و (fratricide ) بیری ته‌سکی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی پارتایه‌تی ناوخۆی گه‌لی کوردی بینیووه بۆیه له‌دووای نه‌مان و ڕوخانی به‌عسی عاره‌بی به‌ناو سۆسیالیستی ( 2003 ) که شیعه ده‌سه‌ڵاتداره تێیدا ئێستا سوودی له شه‌ڕی ساردی یه‌کێتی و پارتی بینیووه بۆ داگیرکردنی ناوچه کوردییه‌کان له‌هه‌رێمی کوردستاندا وه‌کو که‌رکوک و خانه‌قی و شه‌نگال و مه‌نده‌لی و .. هتد . که‌چی ده‌سه‌ڵاتی کوردی سوودی له‌وه نه‌بینیووه که‌ده‌ووڵه‌تی عێراقی نوێی دووای سه‌دام که ساڵی ( 2003 و 2004 و 2005 ) ه و بێ هێزه له‌ڕووی ئابووری و سه‌ربازییه‌وه ده‌توانرێت کاری باشی ڕامیاری یان سه‌ربازی بکرێت بۆ هێنانه‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه کوردییه‌کان بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام نه‌کرا ئه‌ویش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی پارتایه‌تی و کێ بڕکێ و جه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی نێوان پارته کوردی یه‌کان بووه هۆی له‌ده‌ست دانی گرنگترین ناوچه‌کانی ئابووری و ماکی کورد که که‌رکوک و خانه‌قی و دووای ئه‌و هه‌موو ڕه‌خسانی بوار‌و کاته‌ی که‌لوواوه بۆ کورد له‌کیس خۆمان دا ئێستا دێین شیووه‌نی بۆ ده‌گێڕین و ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رستی عێراقیش وه‌کو یاری به‌هه‌ستی کورد بکات و بابه‌تی ( 58 ) لاده‌بات و ده‌یگۆڕێت بۆ ( 140 ) و ئه‌ویش به‌بڕیاری کۆمه‌ڵێک شۆڤێنیستی ناو ئه‌نجومه‌نی عێراق ده‌یگۆڕێت بۆ یاسای ژماره ( 24 ) و له‌شێوه کوده‌تایه‌کی ڕامیاری ده‌چێت و ئه‌م پلانه‌ش به‌سه‌رۆکایه‌تی ( مه‌شهه‌دانی ) ده‌بێت که‌سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی عێراقه ئه‌م کاره‌ی له‌وه ده‌چێت وه‌کو منداڵ بخه‌ڵه‌تێنێت ئاوایه . به‌ڕاستی و دروستی له‌به‌رئه‌وه‌ی کورد له‌یه‌که‌م ساته‌کانی ( 1991 / 2003 ) که‌دووجار که‌رکوکی ڕزگارکرد به‌خوێنی پێشمه‌رگه‌و هه‌ژارانی میلله‌تی کورد که‌چی که‌رکوکی نه‌خسته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان که‌له‌کاتێکدا هیچ ده‌سه‌ڵاتێک له‌به‌غدا بوونی نه‌بوو که‌ئه‌وه‌شیان نه‌کرد ده‌بوایه هه‌ر هیچ نه‌بێت یه‌کێتی و پارتی و پارته وورده‌کانی تری کوردستانی به‌کاری ڕامیاری و به‌رنامه‌ی جوان له‌ناو شاری که‌رکوک و خانه‌قیدا و جێگه‌کانی تری داگیرکراومان ده‌توانرا تورکومان و عاره‌ب و ئاشووری و کلدان و مه‌سیحی و ئه‌وانی تریش بکرانایه به‌دۆستی کورد‌و خۆیان ده‌سه‌ڵاتی به‌غدایان ڕه‌ت بکردایه‌ته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان و گه‌لی کوردیان هه‌ڵبژاردایه به‌ڵام مخابن تاڕاده‌یه‌کی باش ئه‌ویش نه‌کرا . به‌داخه‌وه زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌ک خه‌بات و تێکۆشان فێری کاری ڕامیاری و زانستی کاری ڕامیاری ( العلم السیاسة ) ( Politics Science ) به‌رنامه داڕشتن و سه‌رنجی خه‌ڵکی له‌کاری باش و پێکه‌وه ژیانی به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتی کورد‌و نیشتمان نه‌بووین . له‌سه‌رده‌می پارتی به‌عس و هاتنه سه‌رکاریان له‌ماوه‌ی ( 4 ) چوار ساڵدا و به‌ناوی خۆماڵی کردنی نه‌وتی عێراق ( التامیم النفط ) له‌ده‌ست داگیرکه‌ری ئینگلیز ( 1972 ) ناوی شاری که‌رکوکیان گۆڕی به ناوی ( التامیم ) و بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوواڕۆژدا بیکه‌نه به‌ڵگه‌ی ته‌وواوی عه‌ربی و عێراقی بوونی ئه‌م شاره‌و به‌ته‌واوی داگیری بکه‌ن . هه‌وڵێکی شۆڤێنستی تری دووڵه‌تی عێراق ئه‌وه‌بوو هه‌ڵستا به گوڕینی ناوچه‌و نه‌ته‌وه‌ی کورد ( دیموگراف ) مه‌به‌ست له‌م زاراوه‌یه‌ش گۆڕینی ناوچه‌که به ناو‌و نه‌ته‌وه‌وه له‌کوردی یه‌وه بۆ عاره‌بی به‌مه‌به‌ستی داگیرکردن بۆ نه‌وه‌ی داهاتویان بۆ نموونه : گۆڕینی نه‌ته‌وه‌ی کورد ( Barter ) به‌عاره‌ب و گۆڕینی ناوی ناوچه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کانی که‌رکوک له‌کوردی یه‌وه بۆ عاره‌بی و گۆڕینی بیروباوه‌ڕ له‌کوردایه‌تییه‌وه بۆ به‌عسێتی و ( تعریب ، تبعیس ، تبعید ) هێنانی هه‌زاران عاره‌ب له‌باشووری عێراقه‌وه له‌به‌سره‌و ناسری یه‌و نه‌جه‌ف و .. هتد بۆ که‌رکوک و به‌خشینی پاره‌و زه‌وی و موڵک و هه‌موو شتێکی ماکی بۆیان له‌پێناو جێگیربوونیان له‌که‌رکوک و به‌مه‌به‌ستی گۆڕین و داگیرکردنی شاری که‌رکوک بۆ دوواڕۆژی خۆیان و نه‌ته‌وه‌ی عاره‌ب . له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م شاره زۆر ده‌ووڵه‌مه‌نده له‌باری ئابووری یه‌وه بۆیه ده‌ووڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له‌دووا یه‌که‌کانی عێراق ( 1921 / 2008 ) چاویان تێ بڕیووه‌و به‌ئاسانی وازیان لێنه‌هێناوه‌و لێی ناهێنن . که‌رکوک کوردستانه ئیدی دووژمن پێی خۆش بێت یان پێی ناخۆش بێت من دڵنیام دووژمن پێێ ناخۆش ده‌بێت به‌ڵام ئه‌م نووسین و به‌ڵگه‌نامانه خۆیان ده‌دوێن و له‌کۆتاییدا هه‌موو ماڵێک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نی بنه‌ڕه‌تی و ڕاسته‌قینه‌ی خۆی و داگیرکاری و بیری کۆنه‌په‌رستی و شۆڤێنیستیش بۆکه‌س ناچیته سه‌ر . داگیرکردن و چه‌وساندنه‌وه‌و زووڵم و سته‌می تورکیا‌و ئێران و سوریا‌و عێراق و ده‌ووڵه‌ته موسوڵمانه‌کانی که‌نداوی عاره‌بیش هه‌تاسه‌ر نابێت به‌رامبه‌ر به‌میلله‌تی کورد . بابه‌تێکی تری گرنگ له‌باسه‌که‌ماندا جێده‌که‌ینه‌وه بۆ ده‌ووڵه‌مه‌ند کردنی ووتاره‌که‌مان و به‌پێزکردنی مێژووی کورد‌و ڕه‌ش کردن و پیشاندانی بیری دووژمنکارانه‌ی دووژمنانی کورد ئه‌ویش زووڵمێکی تری ده‌سه‌ڵاتی عێراق ده‌سه‌لمێنێت به‌رامبه‌ر کورد‌و مرۆڤی عێراقی ، له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تیدا له‌سه‌رده‌می فه‌یسه‌ل پاشای دووه‌م ( الملك فيصل الثاني ) که‌ئه‌ویش ئاگادارکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی جوله‌که‌کانی عێراق و به‌تایبه‌ت جوله‌که‌ی که‌رکوک و خانه‌قی و به‌غداو ناردنه‌وه‌یان بۆ ئیسرائیل له‌دووای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ( 1947 ) که‌ژماره‌یان پتر له شه‌ش هه‌زار ( 6000 ) که‌س ده‌بوو به‌هۆی کێشه‌ی فه‌له‌ستینه‌وه که‌بیانویه‌کی زۆر نایاسیی و نامرۆیی بوو چونکه جوله‌که‌ی عێراق په‌یوه‌ندی نه‌بوو به‌کاری ڕامیاری ئیسرائیل و فه‌له‌ستینه‌وه . ئه‌م بابه‌تی ناردنه‌وه‌یه زه‌ره‌رێکی تربوو له‌گه‌لی کورد که‌وت چونکه زۆربه‌ی جوله‌که‌کانی عێراق کوردبوون و به‌وه‌ش میلله‌تی کورد زه‌ره‌رمه‌ندبوون له‌باری ئابووری و مرۆیی و سه‌رژمێری یه‌وه چونکه زۆربه‌ی زۆری جوله‌که‌کانی عێراق به‌تایبه‌ت جوله‌که‌کانی سلێمانی و که‌رکوک و خانه‌قین و موسڵ و شه‌نگال مخابن کوردبوون و ده‌ووڵه‌مه‌ندیش بوون . *** ساڵی ( 1973 ) ده‌ووڵه‌تی عێراق عاره‌بی هاورده‌ی باشووری عێراقی به‌ره‌و که‌رکوک به‌ڕێ کرد‌و زه‌وی و پاره‌و ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری پێدان و جێگه‌ی ئه‌و کوردانه‌ی پێ پڕده‌کرده‌وه که ده‌ری ده‌کردن خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش ناوێکی بۆ ئه‌و عاره‌به هاوردانه دروستکردو پێیان ده‌ووتن ( ده‌هه‌زاری ) چونکه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وکاته‌ی به‌عس بۆ هه‌ر خێزانێکی هاورده ده‌هه‌زار ( 10000) دینار پاره‌ی عێراقی پێ ده‌به‌خشین ( ده‌هه‌زار دیناری عێراقی ( چاپی سویسری ) ساڵی ( 1973 ) ده‌کاته ( 35000 ) سی و پێنج هه‌زار دۆلاری ئێستا ) . ئه‌وه‌ی شایانی باسه به‌درێژایی هه‌شتاو دوو ( 82 ) ساڵ دژایه‌تی و ڕکه‌به‌ری و وێرانکردن و به‌عاره‌ب کردنی که‌رکوک و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری نزیکه‌ی دووسه‌دوپه‌نجا هه‌زار ( 250000 ) کورد له‌که‌رکوک ماڵ وێران و ده‌رکراوه که‌چی ئه‌نجومه‌نی عێراق به‌ده‌نگدانێکی ناحه‌زانه‌و له‌به‌رواری ( 22/7/2008 ) دا به‌ئاماده‌نه‌بوونی زۆرێک له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن بڕیاری بابه‌تی ( 140 ) ی گۆڕی به بابه‌تی یاسای ژماره ( 24 ) که‌هێشتا به‌و هه‌موو زووڵمه‌ی له‌که‌رکوک کراوه‌و ئه‌و هه‌موو کورده‌ی لێده‌رکراوه ڕازی نابن به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی خه‌ڵکی شاری که‌رکوک بۆ چاره‌نووسی خۆیان ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی فاسیستی و تاک ڕه‌ووی یه له‌بیری کۆنه‌په‌رستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقدا هه‌یه‌و بۆیه له به‌رواری ( 28/7/2008 ) دا خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌ف و ئازادیخوازی که‌رکوک ده‌ستیان کرد به‌خۆپیشاندانی ئاشتی و نه‌ک ته‌نها که‌رکوک به‌ڵکو سه‌رتاپای کوردستان خۆپیشاندانیان کرد دژبه بابه‌تی ژماره ( 24 ) به‌ڵام مخابن له‌کاتی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی خه‌ڵکی که‌رکوکی قاره‌مان خۆکووژێک خۆی ته‌قانده‌وه‌و بیست و شه‌ش ( 26 ) شه‌هیدو دووسه‌د ( 200 ) برینداری لێکه‌وته‌وه که‌به‌ڕاستی جێی نیگه‌رانی زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان بوو . دوابه‌دوای بڕیاری به‌غداو خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان ئه‌نجومه‌نی باڵای که‌رکوک ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بوو بۆیه زۆر بوێرانه‌و زۆرکوردانه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاساییدا له‌به‌رواری 31/7/2008 ی کاتژمێر یه‌کی ( 1 ) پاشنیوه‌ڕۆی هه‌مان بهروار به‌بڕگه‌ی سێ ( 3 ) بابه‌تی ( ماده ) ی دوو ( 2 ) ی یاسای ژماره سیانزه ( 13 ) ی جێبه‌چێکردنی یاسای هه‌رێمه‌کان بۆ ساڵی ( 2008 ) به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شاری که‌رکوکیان کرد بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان . وه‌کو یاسا وه‌کو دیموکراتییه‌ت وه‌کو جێبه‌جێکردنی یاسای هه‌رێمه‌کان له سیستمی فیدراڵییه‌تدا ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک زۆر یاسایی و به‌جێ بوو بێجگه له‌وه‌ی زۆر بڕیارێکی شۆڕشگێڕانه‌و نیشتمان په‌روه‌رانه‌بوو بڕیارێکی مێژوویی بوو به‌ڵام هه‌تا ئێستا‌و هه‌تا کاتی نووسینی ئه‌م ووتاره که به‌رواری ( 25/8/2008 ) ه ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند وه‌ڵامی داخوازییه ڕه‌واکه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوکیان نه‌داوه‌ته‌وه . ئه‌وه‌ی شایانی باسه و گرنگیدان به‌که‌رکوک و پیشاندانی بۆ دووژمنان که ئه‌م شاره کوردستانه‌و وه‌ڵامێکی ناڕاسته‌وخۆو وه‌ڵامێکی تاڵ بۆ تورکیا‌و به‌غدا ئه‌وه بوو که کاک مه‌سعود بارزانی له ( 8/8/2008 ) دا سه‌ردانی شاری باباگوڕگوڕی کرد‌و سه‌ردانه‌که‌ی ناولێنا ( په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی ) بۆ خه‌ڵکی که‌رکوک به‌ڵام له‌ڕاستیشدا ئه‌و سه‌فه‌ره‌و له‌وکاته‌دا زه‌نگێک و ئاماژه‌یه‌ک بوو بۆ دووژمنان و به‌پیره‌وه چوونی داواکه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک بوو . *** ووڵات و ده‌سه‌ڵاتی تورکیا سه‌رسه‌ختترین و دوواکه‌وتوترین دووژمنی گه‌لی کورده ئه‌و نه‌ک پێی ڕه‌وا نی یه مافی کورده‌کانی باکوور بدات به‌ڵکو چاوی له‌به‌شه‌کانی تریشه‌و هه‌رێمی کوردستانی باشووریش بۆته دومه‌ڵی سه‌ر دڵی و نزیکه‌ی ( 2007 / 2008 ) به‌به‌رده‌وامی بۆردومانی خه‌ڵکی سڤیلی قه‌ندیل و باشووری کوردستان ده‌کات . دووژمنانی کورد هه‌موو چاویان بڕیووه‌ته کوردستان و به‌تایبه‌ت که‌رکوک بۆیه تورکیا خۆی بۆنه‌گیراو سه‌ردانێکی نهێنی که‌رکوکیان کرد چوونه‌که‌شیان به‌م شێوه‌یه بووه .. سه‌ردانی تورکیا بۆ شاری که‌رکوک ساڵی ( 2006 ) به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک بووه ته‌نها له‌سه‌ر بانگهێشتی پارتێکی تورکومانی بووه ئه‌مه‌ش بۆخۆی کارێکی نایاسایی و بێ ڕێزی یه به هه‌یبه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عێراق . تورکیا خۆی وانیشان ده‌دات که‌دڵسۆزی تورکومانه‌کانه به‌ڵام ئه‌وکاته‌ی گه‌لی عێراق و کورد‌و تورکومان له‌ژێر زووڵم و ڕه‌زاله‌تی به‌عسدا ده‌چه‌وسانه‌وه تورکیا له‌کوێ بوو .؟. یان ئه‌و هه‌موو ته‌نگاوی و په‌له‌قاژێیه‌ی تورکیا بۆ تورکومانه یان بۆ که‌رکوکه .؟. یان کاره‌که زۆر له‌وه گه‌وره‌تره‌و ده‌ترسێت کورد بیبات و بخرێته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و ئه‌وکات هیچ ڕێز‌و بوونێک بۆ تورکیا دانه‌نێت . یان ده‌سه‌ڵاتی توورک شۆڤێنیستی و نه‌ژاد په‌رستی و ڕک و کینه‌و نایاسایی به‌شیره‌وه خواردووه .؟. تورکیا له‌ئه‌مڕۆ ناترسێت که‌کوردستان هه‌مووی پاره‌خواردن و گه‌نده‌ڵی بینه‌قاقای گرتووه به‌ڵکو له‌سبه‌ینێ ده‌ترسێت کهسهربهخۆدهبێت و په‌ل ده‌هاوێت بۆ به‌شه‌کانی تری کوردستان .. ئه‌و ڕۆژه دێت و خه‌ووخه‌یاڵ و ئاواتی له‌مێژینه‌مان ده‌بێته ژیانێکی ڕاسته‌قینه . سه‌رنج لهفاشیستی و بێ متمانه‌یی دووژمن بده‌ی به‌ئاسانی دڵ پاکی و نه‌زانی کاری ڕامیاری سه‌رکرده‌ی کوردمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت . ئه‌وکاته‌ی عێراق له‌گه‌رمه‌ی ته‌پوتۆزی شه‌ڕدا بوو له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ناوخۆ ( civil war ) ( ده‌سه‌ڵات و سه‌درییه‌کان ) ( 2003 / 2004 / 2005 ) فرسه‌تێکی باش بوو بۆ کورد خۆی به‌ده‌ستی خۆی که‌رکوکی ببردایه‌و له‌وکاته‌دا ده‌ووڵه‌ت لاوازبوو له‌باری ئابووری و سه‌ربازیدا نه‌یده‌توانی هیچ بکات به‌ڵام کورد فێری کاری ڕامیاری و به‌ڕێوه‌بردن نابێت ته‌نها له‌یه‌ک کاردا زرنگ و چالاکین ئه‌ویش به‌رامبه‌ر به‌یه‌کترو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی پارتایه‌تی . ئێمه‌ی کورد ئه‌گه‌ر به‌هێزی سه‌ربازی ئه‌وه‌مان نه‌کردوو بهههڵهمان ده‌زانی له‌ڕاستیدا ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه خۆی هه‌ڵه‌بوو ده‌نا ووڵات و خاکی خۆت ئه‌مڕۆ بیبه‌یت له‌سبه‌ینێ باشتره . به‌داخه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌سه‌ڵاتی ناوهندبووین خۆی که‌رکوکمان بداتێ هه‌رگیز کورد چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌کات دووژمن خۆی خاک و ئاوی کوردستانی بداته‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه ئاواتی دووژمنانی گه‌لی کورد ئه‌وه‌یه نه‌ته‌وه‌ی کوردیش نه‌هێڵێت . پێویسته کورد له‌مه‌ودووا بهبیروهۆشێکی ڕامیاری و به‌رژه‌وه‌ندیانه بیربکاته‌وه‌و خه‌ڵکی هۆشیارو ڕامیارزان له‌خۆی کۆبکاته‌وه‌و بڕیاری ڕامیاری چاره‌نووس سازی گه‌وره بۆ میلله‌تی کورد بدات . *** ( ئه‌نتۆنی داماتۆ ) یاساناس و گه‌وره نووسه‌ری ئه‌مریکی ده‌ڵێت : کورد پێویسته بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی خۆی بدات ( independence ) له‌باشووری کوردستان و ناوچه‌یه‌کی نزیک له‌موسڵ بدات به‌ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری لێبکات چونکه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریکا بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا خۆی کورد له‌م باره ناههمووارهیدا بێت دووژمنانی ده‌یخۆن . ئه‌و بووارانه‌ی بۆ کورد‌و سه‌رکرده‌کانی کوردستان ڕهخساووهو سوودیان لێووهرنهگرتووه : هه‌موو شۆڕشه‌کانی کوردستان له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه ( 1912 / 2003 ) خه‌بات و خوێن و ماڵوێرانی بووه‌و به‌گران که‌وتووه له‌سه‌رشانی ئازادیخوازانی کورد‌و چه‌نده‌ها ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری و کۆڵ به‌کۆڵ و ماڵ سووتان و بێ پشوویی و .. هتد . له‌کۆتایشدا به‌کۆبوونه‌وه نهێنییه‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ خاڵی ده‌ست پێکردن و ( خاڵ / صفر ) کۆتایی به‌هه‌موو ڕه‌نج و خه‌باتی ئه‌م گه‌له سته‌م دیده‌یه هاتووه به‌بێ هیچ به‌رهه‌مێکی باش که‌شایسته‌و له‌ئاستی ئه‌و هه‌موو قوربانییانهبێت که میللتی کورد داوێتی . به‌چوار ( 4 ) خاڵ باسی بوواره‌کان ده‌که‌ین له‌خواره‌وه . ووشه‌ی کوردستان .. ! . ووشه‌ی کوردستان له‌دوو ووشه‌ی لێکدراوه‌وه هاتووه ( کورد / ستان ) کورد ووشه‌یه‌کی کوردی و ( kurd ) جیهانی یه و ( International ) له ناوی میلله‌تی کورده‌وه هاتووه‌و ناوه ( الاسم ) ( Name ) ووشه‌ی ستان زۆربه‌ی زۆری زاناکانی زمانه‌وانی ده‌ڵێن ووشه‌یه‌کی ئێرانییه‌و وواتاکهی به‌شارو نیشته‌جێبوون و ووڵات دێت به‌ڵام ڕاووبۆچوونی من جیاوازه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته چونکه به ئێرانی یان به‌فارسی ده‌ڵێن ئوستان نه‌ک ستان . ووشه‌ی ستان ( stan ) پێم وایه جیهانی یه‌و نزیکه له ناوی سیتی ( city ) ئینگلیزی و ( stan ) ی ئه‌وروپی و به‌تایبه‌ت زمانی سویدی کهبهشارو جێنشینی ئاده‌میزاد ده‌ڵێن ستان . یه‌که‌م که‌س که ووشه‌ی ( کوردستان ) ی به‌کارهێناوه ( سلطان سانجار ) ی پادشای کوردان بووه له‌سه‌رده‌می سه‌ده‌ی دووانزه ( 12 ) دا . به‌شێوه‌یه‌کی زانستی و ووێژه‌یی ناوی ووشه‌ی لێکدراوی کوردستان له‌وواتای ووڵاتی کوردانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و به‌کارهێنانی ووشه‌ی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نۆ سه‌ده پێش ئێستا ( 900 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ) . هه‌ندێک له دامه‌زرێنه‌ران و پێشه‌واو سه‌رکرده‌کانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورد به‌رامبه‌ر دووژمنانی سه‌رسه‌خت و ناحاڵی وه‌کو : ئینگلیزی ئه‌کات و عێراق و ئێران و تورکیا‌و سوریا له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه هه‌تا ئێستا ( 1912/ 2008 ) ئه‌م پیاوه ناودارانه بوون ( عه‌بدولقادر شه‌مزینانی ، شێخ سه‌عیدی پیران ، شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری ، شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان ، قازی موحه‌مه‌د ، دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو ، دکتۆر سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی ، شێخ مه‌حمودی حه‌فید ، مه‌لا مسته‌فای بارزان ، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ، مام جه‌لال ، مه‌سعود بارزانی ) . چوار خاڵ به‌کورتی له‌ده‌رفه‌ته‌کانی ڕزگاربوونمان کهلهکیسمان چووه : 1/ له‌کاتی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا ( 1912 / 1914 ) تورک له‌گه‌ڵ یۆنانستان و ئینگلیزدا له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕدا ده‌بن و توورک شڕو ووڕو ڕسوواو زۆر لاواز ده‌بن له‌شه‌ڕه‌که‌دا له‌وکاته‌دا په‌یمانی سیڤه‌ریش له‌ئارادا ده‌بێت ، به ( عه‌بدولقادری شه‌مزینانی ) ده‌ڵێن فرسه‌ته‌و ده‌ووڵه‌تی کوردی ڕابگه‌یه‌نه توورک حاڵیان شڕه‌و وێرانن ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت : توورکه‌کان موسوڵمانن ده‌بێت پشتیان بگرم و به‌رامبه‌ر دووژمنی ئیسلام بجه‌نگم و ( جهاد ) بکه‌م . مه‌به‌ستی شه‌مزینانی ئه‌وه بووه کهتوورکهکان موسوڵمان و یۆنانییه‌کان و ئینگلیزه‌کان کافرن . 2/ ساڵی ( 1991 ) گه‌وره‌ترین ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له‌باشووری کوردستان به‌رپابوو دوواجاریش ساڵی ( 2003 ) هه‌موو عێراق ئازادکرا له‌ده‌ستی به‌عسییه‌کان هه‌ردووجاره‌که‌ش به‌یارمه‌تی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کورد‌و ووڵاتی ئه‌مریکا بوو . ئه‌وه‌ی شایانی باسه دووجار که‌رکوک ڕزگارکرا به‌شاری خانه‌قییه‌وه له‌سه‌رده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ( عاره‌به‌کانی که‌رکوک و خانه‌قی هه‌موو له‌ترساندا ڕایان کرد ) که‌چی هه‌ردووجاره‌که سه‌رکرده‌کانی کورد خۆیان که‌رکوکیان چۆڵ کرده‌وه‌و فه‌رموویان لهعارهبهکان کرد‌و پێیان ده‌ووتن ( برا عاره‌به ڕه‌سه‌نه‌کان ) . کوردستانی باشوور 12 ساڵ ئازاد‌و دوور له‌ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند بوو ( 1991 / 2003 ) به‌پشتی ئه‌مریکا سڵی له‌دووژمنان نه‌ده‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی بدایه که‌سێک نه‌بوو بڵێت به‌ری چاوت کلی پێوه‌یه چونکه ئه‌مریکا لهناوچهکهدابوو له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی به‌رگری له‌کورد ده‌کرد . دووای ڕزگارکردنی دووجار شاری که‌رکوک له (1991 / 2003 ) دا و خۆمان به‌جێمان هێشت سه‌رانی کورد ده‌یانه‌وێت به بابه‌تی ( 140 ) و به‌خێری عاره‌ب و ده‌ستورو ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند که‌رکوک بده‌نه‌وه به‌کورد .. ده‌بێت له‌وه دڵنیاببین که‌ئازادی و خاک و ماف و ژیان ده‌سه‌نرێت وه‌لێ نادرێت . زیاتر له‌هه‌شتا ( 80 ) ساڵ خه‌بات و کوردایه‌تی که‌چی زۆر لاوازین له‌کاری ڕامیاری و هه‌میشه‌ش له‌دووای ڕه‌نج و تێکۆشان و ماندوبوونی زۆر ماف و چاره‌نووسمان به‌فیڕۆ دراوه . 3/ ساڵی ( 1979 ) له‌کاتی ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ڕه‌زا شای ئێران و هاتنی خومه‌ینی له‌فه‌ره‌نساوه بۆ ئێران بێ ده‌ووڵه‌تی و بێ یاسایی و بێ ده‌سه‌ڵاتی له‌ئارادا هه‌بوو ده‌توانرا هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بخرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورد خۆیه‌وه به‌ڵام له‌به‌ر ناکۆکی و ناته‌بایی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی پارت و سه‌رکرده‌کان نه‌کرا . 4/ له‌کاتی جه‌نگی ئێران و عێراقدا ( 1980/1988 ) بۆماوه‌ی هه‌شت ساڵ هه‌ردوو دووژمنی کورد له‌یه‌ک ئاڵابوون و له‌باری ئابووری و سه‌ربازییه‌وه لاوازبوون که‌چی کورد به‌ره‌یه‌کی کوردستانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پارته کوردییه‌کانی هه‌رچوارپارچه‌که‌ی پێک نه‌هێناو تاووتوێی باره ڕامیاری یه‌که بکه‌ن له‌ناوچه‌که‌داو سوودی لێوه‌رگرن . ئه‌وه‌ی که‌ماوه بیڵێم ئه‌وه‌یه چۆن میلله‌تی کوردی باشوور متمانه‌یان به‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی نی یه ئاواش ده‌سه‌ڵاتی کوردی متمانه‌ی به‌ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند نه‌بێت چونکه ئه‌و ئه‌مڕۆ ده‌مانخه‌ڵه‌تێنێت و له‌جیاتی بابه‌تی ( 140 ) بابه‌تی پڕۆژه یاسای ژماره ( 24 ) مان بۆ ئه‌خوێنێته‌وه ..!. سبه‌ینێ کهبههێزتربوو له‌سه‌دام خراپترمان به‌سه‌رده‌هێنێت . ئه‌و بێ متمانه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی یه‌ی میلله‌ت له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌یه‌تی له‌خۆپیشاندانه‌کان و ده‌نگ نهدانهکاندا ده‌رده‌که‌وێت به‌تایبه‌ت خۆپیشاندانی سلێمانی و ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتیدا زۆره له‌و ئامار‌و ده‌نگدانانه‌ی کوردستان که‌ڕێژه‌یه‌کی زۆرکه‌مه‌و بێ هیوایی یه‌کی ته‌واو ده‌به‌خشێت به‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا ئه‌م ژمارانه‌یه : آ/ سلێمانی ( 61% ) به‌شداری ده‌نگدان ناکه‌ن . ب/ زاخۆ له ( 10000 ) که‌س ( 1000 ) که‌س ده‌نگی داووه . ج/ قه‌زای دوکان له ( 60000 ) که‌س ( 500 ) که‌س ده‌نگی داووه . د/ خانه‌قی ( خانه‌قین ) له ( 50000 ) که‌س ( 1500 ) که‌س ده‌نگی داووه . مخابن دووای ( 17 ) ساڵ ئازادی و دوور له سه‌ده‌ڵاتی داگیرکه‌ری به‌عس له‌باشووری کوردستاندا خه‌ونی کوردی ئازادیخوازبوو به‌ڵام بێبه‌ش له‌مافه سه‌ره‌تاییه‌کان و هه‌ژاری و نایه‌کسانی و .. هتد هه‌ر ئهوهۆیانهش بوو هانی خه‌ڵکی داووه که‌متمانه‌یان به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆیان نه‌بێت . هیوادارین سه‌رکرده‌کانی کورد چاوتان له‌هه‌ژارانی کوردستان بێت چونکه ئه‌وان ئێووهیان گه‌یانده ئه‌م ئاسته . هیواخوازم سه‌رکرده‌کانی کورد بڕوا‌و متمانه‌یان به‌ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند نه‌بێت بائه‌مجاره‌ش ڕیسی کورد نه‌بێته‌وه به‌خوری .
Hamid773@hotmail.com
|