که‌رکووک له نێوان دوو ده‌سه‌ڵاتا.
نیاز که‌رکوکی
که‌رکووک بۆیه گه‌یشته ئه‌م رۆژه چونکه ده‌سه‌لاتی کوردی وه‌کو زۆربه‌ی کاره‌کانی بی ئاگایانه و نا‌شا‌ره‌زایانه ئه‌نجامی ئه‌دات ،ده‌سه‌لاتی کوردی له هه‌موو میدیاکان جێبه‌جێنه‌کردنی ماده‌ی 140 ئه‌خاته ئه‌ستوی حوکمه‌تی به‌غدا که ئه‌مه خۆی تاوانیکی که‌یه چونکه هه‌موو ئه‌زانین که رژیمی عیراق نایه‌وی که‌رکووک بگه‌ریته‌وه سه‌ر کوردستان ، به‌لام یه‌کیتی و پارتی رۆلیکی خه‌راپیان هه‌بوو هه‌ر له‌سه‌رتای رۆخاندنی سه‌دام له 2003 له که‌رکووک ئه‌و ره‌فتاره‌ی هینایه‌وه یادمان که له راپه‌رینه‌که‌ی 1991 به‌ر جه‌سته‌ی کرد ( کارکردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزب) . کیشه‌ی که‌رکووک به خه‌ڵکی که‌رکووک خۆی چاره سه‌ر ئه‌کری به‌لام به‌مه‌رجی ئه‌و که‌سانه بێلایه‌ن بن سه‌ر به هیج حیزبیک نه‌بن ،که‌سانی شاره‌زامان هه‌یه له‌م بواره‌دا که به‌داخه‌وه تاکوو ئیستا ڕییان پینه‌دراوه کاری بۆ بکه‌ن من بۆیه ئه‌لێم ئه‌بی خه‌ڵکی ئه‌م شاره بن و که‌سانی بی لایه‌ن بن جۆنکه که‌رکووک وه‌کو شاره‌کانی که‌ی کوردستان نییه جۆنکه کۆمه‌لی نه‌ته‌وه‌ی جیا جیای تیایه بۆیه تایبه‌تمه‌ندییکی خۆی هه‌یه. من هه‌ر له‌سه‌رتاوه کاتی که ئه‌و دوو حیزبه که‌رکووکیان به کێشه‌ییکی یاسایی له قه‌لم دا و کردیانه ناو یاسای عیراق که به‌بۆجونی ئه‌وان ئه‌وه باشترین ریگا چاره‌سه‌ره بۆ کیشه‌ی که‌رکووک مه‌ن هه‌ستم به‌وه کرد که دووا رۆژ ئه‌م یاسایه به ئاقاری که ئه‌نجام ئه‌دری ، به‌لام من لیره‌دا هه‌میشه پرسیاره‌م ئه‌کرد ئایه ئه‌و دوو حیزبه بی ئاگان یان ئه‌مه ته‌نها بوو ئه‌وه‌یه کیشه‌ی که‌رکووک له‌کۆلی خۆیانی به‌کنه‌وه به میلله‌ت به‌ڵین حکومه‌تی عیراق به‌ر پرسیاره له‌م کاره ،ئه‌م سیناریویه تاکوو دووا روژی به‌ردووام بوو که کۆتایی سالی 2007 .
به‌راستی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان چی عیراقی یان کوردستانی هیچ کاتی نه‌مان بینی که مان به‌گرن یان ده‌نگیکی ناره‌زایی به‌رز به‌کنه‌وه به یه‌ک هه‌ناسه له‌م هه‌موو کیشمه کیشمه‌یدا هیچ کاتی پرسیاریان له خه‌لکی رۆشنبیر و ئه‌کادیمی شاری که‌رکووکیان نه‌کرد ئایه ئیوه کیشه‌ی که‌رکووک به ج شیوه‌یه ئه‌بینن ئایه ریگا جاره‌سرتان هه‌یه؟ به‌لام که‌رکووک بووه قۆربانی بیرکردنه‌وه‌ییکی ته‌سکی حیزبی ، کاره‌ساته‌که لیره‌دا ئه‌ویه که هیچ کاتی خۆیان به دوڕاو نازانن به‌ڵکو هه‌میشه هه‌ول ئه‌ده‌ن هه‌ڵه‌کانیان به هه‌ڵه‌ییکی که چاره سه‌ر بکه‌ن.
له سه‌ره‌تای رۆخانی سه‌دام کۆمه‌لی که‌س له ده‌ره‌وی وڵات بریارمان دا که که‌مپینیک ساز به‌ده‌ین بۆ پاره کۆکردنه‌وه بۆ که‌رکووک تاکو بتۆانین کۆمه‌لی له‌و خانوانه بکڕین که عه‌ربه‌کان به‌جییان هیشتبوو ئه‌م نوسراوه‌یه به فه‌رمی ئاراسته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی کرا که ئه‌وان ته‌نها ئاسان کاریمان بوو بکه‌ن به‌لام به‌داخه‌وه وه‌لامی نه‌بوو که چه‌ند جاریش به‌دواچوونمان کرد به‌لام وه‌لام ئه‌وان ئه‌وه بوو که ئیمه کێشه‌ی که‌رکووک به شێوه‌ییکی یاسایانه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین رێگا به که‌س ناده‌ین ئه‌م دیمه‌کراسیه له‌عیراق تیک بدات وه‌لامه‌که‌ی ئه‌وان وای رۆنکردوه که ئیمه تیکده‌رین. من لیره پرسیاریک ئه‌که‌م ئایه کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه که ئیتر به‌خۆمانه بچینه‌وه ره‌ش وسپی له‌یه‌ک به‌کینه‌وه ئایه کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه خه‌ڵکی که‌رکووک که‌سانی که خۆیان به دۆستی ئه‌م کێشه‌یه ئه‌زانن ده‌س له ناو ده‌س بنێن کارێکی جدی بۆ بکه‌ن.
ئه‌مریکا
|