٢٠\٨\٢٠١٠
که‌رکووک
له نێوان خۆپیشان دان و بێ خزمه‌تگوزارییدا.
- راپۆرتێک ده‌رباره‌ی ره‌وشی سیاسیی‌و
ئابووریی و ژیانداریی
و خزمه‌تگوزاریی له شاری که‌رکووکدا-

ئاشتی گه‌رمیانی
که‌رکووک ئه‌و شاره کوردستانییه‌ی که له
دێرزه‌مانه‌وه کێشه‌ی سیاسی له‌سه‌ر هه‌یه له
لایه‌ن کورد و عه‌ره‌ب و تورکمانه‌وه
و تا ئیستاش به شێوه‌یه‌کی ره‌سمی و ده‌ستووری نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ
ئه‌نجامێک بۆ پێکه‌وه ژیان و ئاسایی کردنه‌وه‌ی باری سیاسی و ئابووری
و خزمه‌تگوزاری له‌م شاره‌دا ،هه‌نگاوی زۆر گه‌وره نێردراوه وه‌ک
کۆبونه‌وه‌ی پێکه‌وه ژیان ، نه هه‌رێمی کوردستان که‌رکووک به موڵکی
خۆی ده‌زانێت چونکه هیچ بودجه‌یه‌ک نادرێته هه‌ریم بۆ دابین کردنی
خزمه‌ت گوزاری وه نه حکومه‌تی به‌غداش ئه‌وه‌نده مه‌یل داره بۆ
خزمه‌ت کردنی ئه‌م شاره له رووی دارا‌یی و به شار کردنی وه خزمه‌ت
کردنی یه‌وه ، بۆیه به‌غدا به‌رده‌وام تا ئیستاش که‌رکووکیان به نه‌سریه
حسابی داناوه له رووی خزمه‌ت گوزاری یه‌وه ، دانیشتیوانی شاری که‌رکووک
له هه‌موو دانیشتوانی جیهان بێزارترو بێ ئومێد ترن ، وه ده‌سه‌لاتی
ئیداری شاره‌که‌ش بێ ده‌سه‌لات و گه‌نده‌ڵچی یه‌کانی سه‌رده‌من وه هیچ
کات واز له پۆسته‌کانیان ناهێنن.
باری سیاسی له که‌رکووکدا.
که‌رکووک ئه‌و یه‌که ئیداری یه‌یه‌ی که به شێوه‌یه‌کی رێکه‌وتن دامه‌زراوه
وه له سه‌ره‌تایی ئازادی شاری که‌رکووکه‌وه پارێزگایه‌کی بۆ دامه‌زراوه
ئیستاش هه‌ر ئه‌و پارێزگایه که به‌راستی ئاستی رۆشنبیری ئه‌وه نی یه
که حه‌سوودی پێ ببه‌یت ، وه دامه‌زراندن و ده‌ست نیشان کردنی پۆسته‌کان
له سه‌ر ئاستی حزبی بووه له‌هه‌موو شاری که‌رکووکدا وه ته‌نها دوو
پارت رێگایان به یه‌کتر داوه ( پارتی دیموکراتی کوردستان وه یه‌کێتی
نیشتیمانی کوردستان) ده‌سه‌لاته‌کان دابه‌ش بکه‌ن و یه‌که ئیداری یه‌کان
دابمه‌زرێنن له سه‌ر بودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه ئه‌م دوو
پارته‌ش هیچ ئاوریان بۆ پارته بچوکه‌کان نه‌داوه‌ته‌وه له‌دامه‌زراندنی
لایه‌ن گیره‌کانیان یان رێک که‌وتن له‌گه‌ڵ پارته‌کانی تری ناو شاری که‌رکووک
، واته کورد نه‌یتوانیوه تا ئیستا رێکه‌وتن نامه‌یه‌کی ستراتیژی
دروست بکات له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و تورکماندا ، وه ده‌سه‌لاتی به‌غداش به‌به‌رنامه‌ی
خۆی که‌رکووکی کۆنترۆڵ کردوه هاتنی سوپای عێراقی له شارێکی تره‌وه
وه هێنانی کارمه‌نده نه‌وتی یه‌کانیش ، ئه‌مه‌ریکا ئه‌جیندای خۆی هه‌یه
له‌شاره‌که‌دا وه تورکیاش ئه‌جیندای خۆی هه‌یه ، کورد چۆن پلان و حه‌زی
هه‌یه ئاوهاش لایه‌نه‌کانی تر حه‌زی خۆیان هه‌یه، بۆیه ره‌وشی سیاسی
له‌که‌رکووکدا زۆر سه‌رکه‌وتوونی یه بۆ داهاتووی پێکه‌وه ژیان .
خزمه‌تگوزاریی له
شاری که‌رکووکدا.
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی سه‌ردانی که‌رکووک بکات له‌م هاوینه‌دا که پله‌ی
گه‌رما گه‌یشتۆته 56 تا 57 به پێوه‌ره‌که‌ی خۆم که دیجیتاڵه وه له
ئه‌ڵمانیاوه هێناومه وا هه‌ست ده‌کات ئاگرێکی غه‌زه‌ب بۆ ئه‌م
دانیشتوانه دانراوه وه ده‌بێت هه‌موو که‌رکووکی یه‌ک باجی پشتگیری
کردنی بۆ که‌رکووک بدات.
ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌که‌رکووکدا گوزه‌ر بکه‌یت ئه‌وا شه‌قام و کۆلان و
شار وێرانه‌یه وه هه‌مووی دراوه به به‌ڵێنده‌ر و پاره وه‌رگیراو
خواحافیز تا دوای جه‌ژن ئه‌گه‌ر تاقه‌تی هه‌بێت تاقه‌ت له سه‌ر حیسابی
درێژ کردنه‌وه‌ی کۆنتاکه‌ته‌که هه‌روه‌ک له شه‌قامی ئه‌تله‌س و له
گه‌ره‌کانی ئازادی و سه‌ردانی گه‌ره‌کێک له‌لای حساباتیشم کرد ، بێجگه
له شه‌قامه نوێ یه‌کان که قیره‌که‌ی بۆته شاخ و به‌ربۆته‌وه له
توانه‌وه‌ی قیرو تێک چوونی شه‌قامه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ناو شار ، وێران
بوونی سه‌یاره‌و بوونی چاڵ و چۆڵی له‌ناو شار‌و گه‌ره‌که‌کاندا که به‌داخه‌وه
به‌له‌دیه ئه‌مانه نابینێت و رۆژ کوێره له بینینیان ، وه له‌وانه‌یه
وه‌لامی پارێزگا ئه‌وه بێت که رێگاکه پار قیر کرا ؟ راست ده‌کات قیر
کردنێکی بێ ئه‌ندازه‌یی وه به‌رێ کردن ؟ له‌رووی ئاوه‌وه دوو رۆژ
جارێک ئاو دێت ؟ هه‌ندێک گه‌ره‌ک ئاوی نی یه باسی مه‌که گرنگ نی یه؟
نه‌بۆ دانیشتوانه‌که‌ی وه نه‌بۆ به‌له‌دیه‌ش؟
له‌هه‌ندێک گه‌ره‌ک به با‌لای دوو مرۆڤ چاڵ کراوه قیره‌که‌شی تێک
دراوه ته‌نها تاکه بۆریه‌ک ته‌ڕی ئاوی تێدا بێت ، به‌ڵکو قه‌تره
ئاوێکی تیادا بێت..؟ سه‌دام حوسینی دیتاتۆرو ده‌زگای تۆقاندن به
راشکاوی ئاوی له‌سه‌ر گه‌ره‌که کوردی یه‌کان گرتبوه‌وه ، ئیستا
پارێزگای که‌رکووک به ناراشکاوانه ئاور له‌و کێشه‌یه ناداته‌وه وه
بیری لێ ناکاته‌وه ئیدی خه‌ڵکی هه‌ژار له‌شکرگیرن تا سبه‌یی زوو؟
نادروستی بازار‌و بۆ یاسایی له‌شاردا بوونی تۆقاندن و فه‌رق و جیایی له
رووی نه‌ته‌وه‌یی یه‌وه ؟ ئه‌مانه به‌دی ده‌کرێت.. وه نمونه‌ش هه‌یه؟
کێشه‌ی دامه‌زراندن کێشه‌یه‌کی بنه‌ره‌تی و کێشه‌یی هاولاتیانه چ له
ئیداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم چ له به‌غدا ، چه‌ندین پۆلیس و فه‌رمانبه‌ر
هه‌یه تا ئیستا به‌ره‌سمی له‌به‌غداوه دانه‌مزرێنراون ؟ ئه‌مه‌ش
بوونی لاوازی ده‌سه‌لاتی کورده .
کورد له‌م هاوکێشانه‌دا نه‌یتوانیوه خۆی به‌ده‌سه‌لات بکات یان قسه‌یی
پۆلایی هه‌بێت له کۆبونه‌وه ئیداری یه‌کاندا به‌تایبه‌ت له‌به‌غدا
واته وه‌ره‌قه‌ی زه‌ختی نه‌بووه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی خزمه‌تگوزاری بۆ
که‌رکووک.
کاره‌با.. کێشه‌یه‌کی تری هاوولاتیانه وه‌حکومه‌تیشه ..؟ حکومه‌تی به‌غدا
ناتوانێت له‌به‌ر دزی و گه‌نده‌ڵی نه‌ک ته‌نها کاره‌با به‌ڵکو ئاویش
دابین بکات بۆ میلله‌ته‌که‌ی ..؟ وه‌زاره‌ت به‌رگری به‌و هه‌موو
ئیمکانیه‌ته‌وه ناتوانن به‌رگری له ئیرهاب بکه‌ن؟ ئیدی کاره‌با که
شتێکی خزمه‌تگوزاری یه نه‌ک ئیرهابی یه؟ بێ کاره‌بای و ئاو وای کردوه
که شار ببێته گوند؟
ته‌نها 3 کاتژمێر کاره‌با بۆ هاولاتی له که‌رکووک؟
رۆتین و گه‌نده‌ڵی له شاری که‌رکووکدا.
من وه‌کو رۆژنامه‌نوسێک سه‌ردانی زۆر له دام و ده‌زگا حکومی و نا
حکومی یه‌کانی شاری که‌رکووکم کرد به‌تایبه‌ت ده‌زگاکانی وه‌کو پاسپۆرت
وه‌کو په‌روه‌رده وه‌کو داد ، به‌م بێ کاره‌بایی یه وه 56 نمره پله‌ی
گه‌رما بوونی رۆتینی وه‌ره‌قه‌و ئیمزا‌و مۆر‌و داواکردنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی
زۆری بێ بنه‌ما وه بوونی واسیده‌و ته‌له‌فۆن و مانه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌به‌رده‌م
هێرشی گه‌رما وای کردوه قه‌ڵه‌باڵغی یه‌کی زۆر دروست بکات به‌شێوه‌یه‌ک
که خه‌ڵک هه‌یه له کاتژمێر 3 ی سه‌رله‌به‌یانی یه‌وه هاتوه بۆ ده‌زگای
پاسپۆرت له‌وانه‌یه نیوه‌رۆ به‌ری بکه‌وێت. داواکردنی ره‌گه‌ز نامه
وه ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی وه فۆرمی خۆراک وه باوه‌ری نیشته‌جێ بوون
که مۆر کرابێت له موختار وه پۆلیش وه قایمقامیه‌ت؟؟؟؟؟ به‌ما‌نه
یه‌شتان تۆ به عێراقی نازانن ؟ وه بیر ده‌که‌نه‌وه که هاوولاتی
بنێرن بۆ ئیمزایه‌کی تر وه موساده‌قه کردن له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه؟
بوونی گه‌نده‌ڵی یان دژواری ژیان له‌مانه‌وه؟ وه لێره‌وه سه‌رهه‌ڵ
ده‌ات . بیر نه‌کردنه‌وه له‌و قه‌ڵه‌باڵگی یه؟ وه دانانی چاره‌سه‌رێک
بۆ ئه‌م کێشه‌یه به کردنه‌وه‌ی 2 به‌شی تر له شاره‌که‌دا واته دوو
به‌شی تر له پاسپرت یان داد یان په‌روه‌رده یان کاره‌با یان یان یان.....؟
بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی کێشه‌کان بوونی دامه‌زراوێکی زۆر وه که‌م کار کردن
له ده‌زگاکاندا.؟
.. رۆڵی حکومه‌ت و ده‌سه‌لات له‌م شاره‌دا ...
له‌نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری و کار ئاسانی وه خۆش گوزه‌رانی بۆ خه‌ڵک
دام و ده‌زگا حکومی یه‌کان ئه‌وانی ده‌پرسنه‌وه له نرخ و بێ یاسایی و
پاشا گه‌ردانی ئه‌و ده‌سه‌لاته زیندووه نین له‌م شاره‌دا که
هاوولاتی هه‌ست به ئامان و دڵنیایی و بوونی تاکه که‌سایه‌تی خۆی بکات
. نمونه.. ئه‌گه‌ر به‌نزین بفرۆشن به 17 هه‌زار کێ پێشی ئه‌م گرانی
یه ده‌گرێت ؟ کێشه‌ی به‌نزین کێ چاره‌سه‌ری ده‌کات ؟ کێشه‌ی پیس و
پۆخڵی شاره‌که که نه‌خۆشی یه‌کانی وه‌کو کولێرا وه په‌تا ده‌خاته‌وه
کێ به‌دوایدا ده‌چێت ؟ رۆژانه ده‌سه‌لاتی کوردی یان پارێزگا به‌سه‌ر
ئه‌مانه‌و چه‌ندین ناده‌سه‌لاتیدا تێ ده‌په‌رن ، که‌چی ناتوانن ، ره‌زیلن
به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی بریار وه به‌هێز کردنی ده‌سه‌لات . پێش گرتن له‌و
رۆتین و گه‌نده‌ڵی یه بوونی ده‌زگای نه‌زاهه که مردوه وه شه‌له‌لی
هێناوه له‌م شاره‌دا؟
من و زۆری تر وه‌کو من شه‌رمه‌زاری ده‌مانگرێت ناسنامه‌ی که‌رکووک ده‌رده‌که‌ین..
له هه‌رێمی کوردستان که ده‌ڵێت له‌که‌رکووک ل؛ه‌دایک بووم ته‌نها له‌دایک
بوون ؟ له‌رووی کاری ئیداری یه‌وه ده‌بێت که‌فاله‌تێکی تایبه‌ت دروست
بکه‌یت چونکه که‌رکوکیت ؟؟ نمونه . هاوولاتی یه‌ک به‌ناوی ( ا.م)
ویستی ئیجازه‌ی سه‌یاره ده‌ربکات وه ئوتۆ مۆبیلێک بکرێت بێجگه له
ره‌گه‌زنامه‌و به‌ڵگه‌ی نیشته‌جێ بوون و ناسنامه‌ی فه‌رمانبه‌ری له هه‌رێم
که‌له هه‌ولێر داده‌نیشێت داوای ئه‌وه‌یان لێ کرد که‌ده‌بێت که‌فاله‌تێکی
خه‌ڵکی هه‌ولێر بهێنێت؟؟؟؟؟ بۆیه ناسنامه‌ی که‌رکووک به‌ره‌و بێ
بروایی ده‌روات وه ده‌سه‌لاتیش هیچ پلانێکی نی یه که بۆچی خه‌ڵکی که‌رکووک
به‌و شێوه‌یه مامـه‌ڵه‌یی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
..خۆ پیشاندان و ره‌وشی تایبه‌تی له‌که‌رکووکدا..
دانیشتوانی کورد له‌که‌رکووک زۆر دڵسۆز بوون بۆ شۆرشی کورد وه بۆ به‌ره‌ی
کوردستانی وه بۆ خه‌باتی سیاسی له شاره‌که‌دا به‌لام به هۆی ئه‌و
خاڵه‌نه‌ی سه‌ره‌وه وه‌زۆری تر هاوولاتی له‌که‌رکووک کورد نه‌عه‌ره‌ب
نه‌ک تورکمان نه‌ک مه‌سیحی به هه‌موو بیر‌و باوه‌ره ئاینی یه‌کانه‌وه
بێزارن له‌م ده‌سه‌لاته‌ی که هه‌یه بۆیه کورد خۆپیشان ده‌کات ؟ ئه‌گه‌ر
عاره‌ب بێت ، ئه‌واده‌ڵێن ؟؟ نازانم؟ ئه‌گه‌ر تورکمان بێت؟ دیسان
نازانم.
به‌لام که پارێزگار کاک عبدالرحمن دێت و خۆی به که‌سایه‌تیه‌ک ده‌زانێت
له‌و هاوکێشه‌یه‌دا زۆر هه‌ڵه‌یه؟ چونکه خۆی ده‌سه‌لاته ، وه‌خۆی ئه‌م
باره‌ی دروست کردوه ، ئه‌گه‌ر په‌رده‌ی گه‌نده‌ڵی فرێ ده‌داته سه‌ر
حکومه‌تی مه‌رکه‌زی ؟ خۆئه‌وه دیسان که‌رکووک ته‌نها به‌غدا نی یه؟
حکومه‌تی هه‌رێمیش هاوکاره.
بۆیه من خه‌تایی خه‌ڵک ناگرم که دژی ده‌سه‌لات خۆ پیشان دان بکه‌ن به‌ڵکو
مافی خۆیانه وه زیاتریش، به‌لام زۆر پێویسته ده‌سه‌لات یان
ئیستیقاله واته واز بهێنێت ؟ من ده‌زانم کێ کورسی گرت وابه‌ئاسانی
واز ناهێنێت؟ ئێمه له‌که‌رکووک کێشه‌کانمان رۆژانه تێکه‌ڵ ده‌بن وه
چاره‌سه‌ری نی یه؟ ته‌نها راگه‌یاندنێکی ساردوو سر ؟ بێ چاره‌سه‌ر
درۆکردن له‌که‌گه‌ڵ خه‌ڵک ئاکام ئه‌نجامی ئاوهای ده‌بێت وه خراپ تریش.
ئه‌گه‌ر باری کاره‌با چاک نابێت با باری ئاو چاک بکه‌ن ، ئه‌گه‌ر باری
خزمه‌تگوزاری نیه ئیدی بۆچی ده‌سه‌لاتن ، با نه‌وت نه‌نێرن ؟ با کار
نه‌که‌ن با حکومه‌ت له‌که‌رکووک رابگرن؟ ئه‌گه‌ر که‌رکووکی نین با بچنه‌وه
بۆ شاره‌کانیان ؟ با که‌رکوکی یه‌کان حوکمی خۆیان بکه‌ن؟
ئه‌م راپۆرته ته‌نها زۆر به کورتی باسی ره‌وشی که‌رکووکم کرد که
مرۆڤی زه‌لیلی که رکووکی کورد یان عه‌ره‌ب یان تورکمان که شاری پێکه‌وه
ژیانه چۆن ده‌ژیت؟ وه داهاتووی روو له چی ده‌کات له ژێر ئالای
ئازادی و دیموکراسیدا.
که‌رکووک
ماڵپه‌ڕی ئاشتی گه‌رمیانی
|