١٦\١\٢٠١٣
کەرکووک قوربانی
سیاسەتی مافیایی بارزانی و تاڵەبانییە!
زۆر
بە داخەوە بۆ ئەو کوشتارە گەورەیەی ئەوڕۆی شاری کەرکووک، کە
بەرپرسیارەتی یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی ئەو دوو حیزبە مافیایەی کوردستان -
یەکێتی و پارتی - چونکە هەر ئەوان بوون بە پێچەوانەی رای گشتی خەڵکی
کوردستان کەرکووک و ناوچە داگیرکرایەکانی دیکەی کوردستانیان لە پێناو
دزینی ئەو بوودجەیەی کە لە بەغداوە بۆ کوردستان دێ بە دەسەڵاتە
شۆڤێنیست ئیسلامییە کۆنەپەرستەکانی عێراق فرۆشت و بە زۆر فیدراڵییەتێکی
بێ واتا و پەڕپووتیان وەسەر کوردستان داسەپاند، کەچی ئێستا ئاسایش و
چەکدارە بە ناو پێشمەرگەکانیان ناتوانن بنکە و بارەگایەکانی خۆشیان لەو
ناوچانە بپارێزن و بەوپەڕی بێ شەرمییەوە باس لەو تەقینەوە و کارەساتانە
دەکەن وەک ئەوەی کە ئەوان لێ بەرپرس نەبن و کێشەی ئەوان نەبێ!!!
١٦\١\٢٠١٣
-
ئەمڕۆ
|