که‌رکووک تاقیگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی.
جه‌لال حاجی‌زاده به‌دوای چێ بوونی وڵاتێک به ناوی عێراق (1924- 1920)، ئه‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وام و بێ پسانه‌وه له‌گه‌ڵ دوو گرفتی بنه‌ڕه‌تی رووبه‌روو بووه و هێشتاش ئه‌و کێشانه‌ی هه‌ر به مله‌وه‌یه و بگره له‌داهاتووش دا چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ریان به‌دی ناکرێت؛ ئه‌و دووانه بریتین له: یه‌که‌م ناته‌واوی پرۆسه‌ی پێگه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و دووهه‌م: کێشه‌ی مێژوویی جوگرافیای سێ هۆزی سه‌ره‌کی عێراق واتا سنووری نێوان باشوور (عه‌ڕه‌بی شیعه) ، باکوور( کور‌د) و ناوه‌ند(عه‌ڕه‌بی سوننه). سه‌باره‌ت به کێشه‌ی یه‌که‌میان ئاماژه به وته‌ی مه‌لیک فه‌یسه‌ڵ، یه‌که‌م پاشای عێراق، به‌زه‌قی بۆمان روون ده‌بێته‌وه که سێ به‌شی سه‌ره‌کی ئه‌م وڵاته هه‌رکام به‌پێی ته‌وه‌ری جیاجیا شوناسی خۆیان پێناسه‌ده‌که‌ن و ئه‌م ناسنامه‌یه‌ش، شوناسێکی ئایینی یا خود ئیتنیکی یه؛ ناوبراو به‌م جۆره سه‌باره‌ت به‌و دیارده‌یه ده‌ناڵێت: « به‌و په‌ڕی داخه‌وه ده‌ڵێم له عێراق هێشتا میلله‌تێکی عێراقی بوونی نی یه به‌ڵکوو کۆمه‌ڵه خه‌ڵکانێک به بێ هیچ هه‌ستێکی میللی به یه‌که‌وه لکێنراون و هیچ ئاڕمانێکی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یان نی یه؛ ته‌نانه‌ت خۆیان به نه‌ریتی مه‌زه‌بی یا خود شوناسی قه‌ومی ده‌ناسێنن و ... ».(کۆچرا؛ 1377: 97)
ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌که که سه‌روه‌رایه‌تی عێراق له پێکهێنانی شوناسێکی عێراقی- نه‌ته‌وه‌یی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه و هه‌نووکه‌ش ئه‌م شڵه‌ژان و کێشه‌یه له‌ناوچه‌کانی عێراق له کایه دایه. « به وره‌وه ده‌توانین بڵێین که پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی له عێراق نه‌هاتۆته دی ،چونکه به هۆکاری جۆراجۆر، هاوته‌ریبی و به‌یه‌که‌وه چه‌سپانی پێویست له نێوانیاندا بوونی نی یه».(نادری،1386 :51)
کێشه‌ی دووهه‌میان که باسی لێ‌کرا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر قه‌و‌اره‌ی جوگرافیایی و سنووری نێوان سێ سه‌نته‌ر و پارچه‌ی ئه‌م وڵاته که به درێژایی مێژوو گه‌لێک که‌ندوله‌ندی لێ بۆ ته‌وه و بۆته کۆسپێکی سه‌ره‌کی له سه‌ر رێگه‌ی به‌یه‌که‌وه حه‌وانه‌وه. به‌سه‌رنجدان به پێکهاته‌ی عێراقی نوێ ئه‌وه‌مان بۆ وه‌دیارده‌که‌وێت که هه‌نووکه‌ش عێراق له‌گه‌ڵ دوو کێشه له ململانه و موناقشه‌یه‌کی نادیاردایه. له‌یه‌ک لاوه پاش شه‌ڕی دووه‌می که‌نداو و پرۆژه‌ی رزگاری عێراق له 2003 هه‌وڵێکی زۆر بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقێکی دێموکرات و پلۆرال هاته گۆڕێ به‌ڵام هه‌روه‌ک ده‌بیندرێ به دوای تیپه‌ڕ بوونی شه‌ش ساڵ هه‌روا گیروگرفته‌کان له ئارادان و هه‌رکام له‌و سێ ناوچه‌یه وه‌ک به‌شێک له جوگرافیای ناوچه‌که به پێوه‌ری مه‌زه‌بی یا خود ره‌گه‌زی خۆیان پێناسه ده‌که‌ن، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کێشه‌ی دیاریکردنی دیموگرافی ئه‌م ناوچانه واته سنووربه‌ندیان هه‌ر ماوه‌ته‌وه که یه‌ک له‌و کێشانه پرسی که‌رکووکه؛ ئه‌م شاره که له‌باری ژیئۆستراتژیک، ژیئۆپۆلیتیک و ژیئۆئیکۆنۆمیکه‌وه گرینگ یه‌کی له راده‌به‌ده‌ری بۆ گشت لایه‌ک هه‌یه له باکوری عێراق هه‌ڵکه‌وتووه؛ دیاره پرسی که‌رکووک له (1922)وه تا ئێستا گه‌لێک قۆناخی تاڵ ونه‌گونجاوی به خۆیه‌وه بینیوه و به‌رده‌وام گۆڕه‌پانی مشت و مڕ و ده‌مه‌ته‌قه‌ی کور‌د به تایبه‌تی و عه‌ڕه‌ب و تورکمانی عێراقی به گشتی بووه. بۆ یه‌که‌م جار ئاڵای عێراقی دروسکراو له20 ی دیسامبێری1924 به بۆنه‌ی سه‌ردانی فه‌یسه‌ڵ له که‌رکووک ده‌شه‌کێته‌وه.(کۆچرا،هه‌مان،97) له‌م قامچه‌وه به رای شێخ مه‌حموود « که‌رکووک ناوچه‌یه‌کی کور‌د نشین» بوو. (هه‌مان ، 85) هه‌روه‌ها پاش رێکه‌وتنامه‌ی یازده‌ی مارسی 1970 ئۆتۆنۆمیه‌کی به‌رته‌سک و فێڵاوی بۆ کوردان په‌سند کرا به‌ڵام کێشه‌ی جوگرافیایی ئه‌م ئۆتۆنۆمیه هه‌روا نادیار مایه‌وه و شوناسی کوردستانی که‌رکووک له‌م نێوانه‌دا حه‌شار درابوو.له‌و سه‌روبه‌نده‌دا مه‌حموود عوسمان وای بۆ ده‌چوو که: «رێبه‌رانی به‌عسی، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون که ناوچه کوردنشینه‌کانی که‌رکووک ... له کوردستان داببڕن». (هه‌مان،345) وه‌دواخستنه‌وه‌ی په‌یتا په‌یتای پرسی که‌رکووک له‌م ساڵانه‌دا، به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌کی تر خافڵاندنی کورده‌کان، وای کرد که بارزانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌م جۆره هه‌ڵوێست بگرێ و به ئاشکرایی رایگه‌یاند که« بۆ گه‌یشتن به خودمختاری ده‌ساڵ خه‌باتم کردووه و ئه‌گه‌ر پێویست بێت پێنج ساڵیش بۆ که‌رکووک ده‌جه‌نگم».(همان) به‌م جۆره چاره‌سه‌رنه‌کرانی دۆزی که‌رکووک به یه‌کێ له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی فه‌شه‌ل هێنان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دیاری خودموختاری! له 1974ی زایینی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. .(کندال و دیگران،1379: 196) گرێ‌دراو به وانه‌ش له حه‌فتاکاندا پرۆسه‌ی ره‌گه‌زکوشی وسڕینه‌وه‌ی شوناسی کوردستانیبوون و راگوازتن له‌و مه‌ڵبه‌نده[به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان] ده‌ستی پێ‌کرد(برویین سن،1383: 394) و تا کۆتایی 2003 بێ‌وچان ره‌چاو ده‌کرا،به‌جۆرێک که ئه‌م کێڵگه‌یه! وه‌ک له‌وه‌ڕگای عه‌ڕه‌بی شۆڤێنی سه‌یری ده‌کرا. هه‌رچۆنێ بێت که‌رکووک له روانگه‌ی کورده‌کان، نیشتمانی کوردستانه و به سێ هۆکاری ئابووری، مێژوویی و عاتیفی پێ له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه ده‌چه‌قێنن. هه‌ربۆیه‌ش بارزانی نه‌مر به ده‌ربڕینی ده‌سته‌واژه‌ی " که‌رکووک دڵی کوردستانه " ئه‌و هه‌سته‌ی له‌قاودا. له‌و لاشه‌وه مام جه‌لال به ناساندنی که‌رکووک وه‌ک " قودسی کوردستان" پێی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه داگرته‌وه. به‌هه‌ر چه‌شنێک ، که‌رکووک وه‌ک به‌شێک له میراتی کلتوریی و مێژوویی گه‌لی کور‌د به ئه‌ژمار دێت. له‌دوای شه‌ڕی دووهه‌می که‌نداو له سه‌ره‌تای که‌ین و به‌ینی دانوستان له‌مه‌ڕ سیناریۆی دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراق، جارێکی تر پرسی که‌رکووک به‌رز بۆوه. به‌ڵام ئه‌م هه‌له‌ش هه‌روه‌ک هه‌له‌کانی پێشوو ده‌س به‌جێ کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌کرا و دووباره هه‌ڵپه‌سێردرایه‌وه. دیاره ئه‌م جاره ته‌ڤگه‌ری که‌رکووک له خاڵی 58ی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق، دانی پێداهێنراوه وکاتێکی دیاریکراوی بۆ ته‌رخان کرا؛ به‌ڵام به بیانووی گیروگرفتی له راده‌به‌ده‌ری ناوخۆیی و نه‌دۆزینه‌وه‌ی فۆرمولێکی گشتی، به مه‌به‌ستی دامرکاندن سه‌رله‌نوێ هه‌ڵاوه‌سرایه‌وه و له خاڵی 140ی یاسای هه‌میشه‌یی بنه‌ڕه‌تیدا چاڵ کرا. به‌گوێره‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له‌رێی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌یه‌كی سێ قۆناغییه‌وه ده‌بێت كه به‌ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه ده‌ستپێده‌كات له‌رێی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان بۆ ناوچه ره‌سه‌نه‌كانی خۆیان له‌باشور‌و ناوه‌ڕاستی عیراق‌و هێنانه‌وه‌ی كورده راگوێزراوه‌كان بۆ ناوچه ره‌سه‌نه‌كانی خۆیان. له‌دوای ئه‌مه‌ش، سه‌رژمێری دانیشتوان ده‌كرێت‌و ریفراندۆم سازده‌كرێت تاكو دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن به‌وه‌ی په‌یوه‌ست بن به‌حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه یان ببنه به‌شێك له‌هه‌رێمی‌كوردستان. ده‌بوا هه‌ر سێ قۆناغه‌كه‌ی مادده‌ی 140 تا كۆتایی ساڵی 2007 جێبه‌جێبكرایه.
www.aswataliraq.info)) به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو؛ به‌و پێیه له هه‌ڕه‌تی دۆخ و ده‌رفه‌تێکی ره‌خساو که‌رکووک له قه‌ڵماسنی وه‌دواخستنه‌وه‌دا تۆڕدرا و به جارێ قه‌مته‌رکرا. ئه‌م جاره‌ش دۆزی که‌رکووک له 2003 وه بۆ2008 دوور خرایه‌وه یاخود باشتروایه بڵێین وه‌پاش گوێ خرا. به‌هه‌رحاڵ به هۆی چاره‌سه‌ر نه بوونی ئه‌م کێشه‌یه وابڕیاردرا که پرسی که‌رکووک بدرێته نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و له قاپۆڕی ناونه‌ته‌وه‌ییدا گه‌ڕ بخوات. له خاڵی سی راپۆڕتی جه‌یمز به‌یکێر و لی ها‌میلتۆن وێڕای وه‌سفی مه‌ترسیداربوونی پرسی که‌رکووک و بۆ خۆبواردن له توندوتیژی و کرده‌وه‌ی تۆقێنه‌ر به ناساندنی بارودۆخی ئه‌م شاره وه‌ک به‌رمیلێکی پڕ له باڕووت، دوو تێبینی و سه‌رنج هاته کایه‌وه؛ یه‌ک: وه‌دواخستن وگلدانه‌وه‌ی پرسی که‌رکووک به هۆی جیددی بوونی ناکۆکی لایه‌نه‌کان و دووه‌م: داوه‌ری نێو نه‌ته‌وه‌یی له مه‌ڕ پرسی که‌رکووک(بیکر- هامیلتن،1385 :86)؛ ره‌نگه هه‌ر له سه‌ر ئه‌ساسی مۆچیاری و ئه‌و تیبینیه‌ی تاقمی به‌یکێر- ها‌میلتۆن بێت که ئاریشه‌ی که‌رکووک که‌وته به‌ر ده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان یا خود به ده‌ربڕینێکی تر هه‌مان " لێژنه‌ی داکۆکی نێونه‌ته‌وه‌یی عێراق " که له لایه‌ن ئه‌و تاقمه ده‌سنیشان و پێشنیاز کرابوو. (هه‌مان،86). هه‌رچه‌ند کورده‌کان بیره‌وه‌ریه‌کی دڵخۆشکه‌ریان له بڕیار و نێوبژیوانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان نی یه و مێژوو ئه‌وه بؤ ئێمه ده‌رده‌خات که به‌رده‌وام له پێناو زیانی گه‌لی کور‌د- بۆ نموونه هه‌ڵوێستی ناعادڵانه و نامرۆڤانه‌ی بڕیاری لۆزان(1923)- هه‌نگاوی ناوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان پێ به‌خشی که ئه‌ویش له‌م باره‌وه هێزو تابشتی خۆی بخاته گه‌ڕ و به‌ختی خۆی تاقی کاته‌وه؛ له‌م ره‌هه‌نده‌وه ستێڤان دیمستۆرای سویدی له‌سه‌ر بڕیاری (1770)ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ جێ به جێ کردنی ماده‌ی (140) راسپێردرا و به‌ڵێن وایه پرۆژه و پێشنیازی خۆی ئاماده و پێشکه‌ش بکات.
( http://www.zengkurd.net/hewal/dimstora.htm) ناوبراو ئاسانکاری بۆ جێ به جێ کردنی ئه‌م خاڵه‌ی له سێ قۆناخ پۆلێن به‌ندی کردووه و به‌دوای ئه‌وه دایه که پرسی که‌رکووک له‌سێ قۆناخ‌دا چاره‌سه‌ر بکات! (هه‌مان سه‌رچاوه)
شیکاری یه‌که‌می نوێنه‌ری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرووه‌کان له 19/ 07/ 2008 داوه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ جێ به جێ کردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور پێشکه‌ش به‌هه‌ر‌ێمی کوردستان و حکومه‌تی به‌غدا کرا؛ له‌م قۆناخه دا پێشنیاری چۆنێتی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی چوار قه‌زای ئاکرێ، مه‌نده‌لی، مه‌خموور و حه‌مدانیه هاتووه. ڕاپۆرت و رێ و شوێنی ده‌ستنیشان کراو له‌لایه‌ن دیمستۆرا که وه‌ک پێشنیارێکی نائیلزامی ئاماده کراوه له‌لایه‌ن کوردستانیه‌کان روی خۆشی پێ نیشان نه‌دراوه و له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه به‌گشتی و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان به تایبه‌تی به توندی ره‌ت کراوه‌ته‌وه؛ زۆرێک له چاوه‌دێرانی سیاسی کوردستان له‌و باوه‌ڕه‌دان که شیکاری و پێشنیازی گڵۆڵه‌ی یه‌که‌می خاڵه دیمستۆرا زوڵمێکی گه‌وره‌یه ده‌ر‌هه‌ق به کور‌د و مه‌ترسی قوربانی بوونی مافی کوردی تێدایه . له قوناخی به ئیستلاح یه‌که‌مدا له مه‌خموور و مه‌نده‌لی خه‌ریکه مافی کور‌د به رووتی ده‌خورێ و هه‌ر به رۆژی روناک چه‌ندین قه‌زای کوردستان داده‌پاچرێ ؛ به‌و پێیه ساڵی پڕ پیت و به‌ره‌که‌ت به سه‌وزایی به‌هاره‌که‌یه‌وه دیاره! هه‌ر بۆیه‌ش ئاسۆی روانگه‌ی کور‌د سه‌باره‌ت به قۆناخی دووهه‌م و سێیه‌می ئه‌و کاره‌ساته! روون نی یه و نێو چاوانی کوردی گرژ وگۆڵ کردووه.
له‌سه‌ر پلانی(بیخوێننه‌وه پیلانی) قۆناخ به‌ندی جێ به جێ کردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقی! قۆناخی دووه‌می شیکاریه‌که تایبه‌ته به یه‌کلاکردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی شارۆچکه‌کانی ته‌له‌عفه‌ر، ته‌لکیف، شێخان و شه‌نگار له پارێزگای نه‌ینه‌وا و خانه‌قین له پارێزگای دیاله؛ قۆناخی سێیه‌میش ته‌رخان کراوه بۆ که‌رکووک و شارۆچکه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره. (http://www.zengkurd.net) وه‌ک رۆژ ئاشکرایه که دیمستۆرا پشتی به نووسراوه و به‌ڵگه‌کانی حکومه‌تی عێراق به‌ستووه و گوێی بۆ قسه و قسه‌ڵۆکی نه‌یارانی ئێستای کور‌د شل کردووه؛ مه‌ترسی شێوازی ئه‌م چه‌شنه بڕیاردانه زیندووکردنه‌وه‌ی پیلان و پڕۆگرامه‌کانی به‌ر له (2003) یه و رێگه خۆشکه‌ری هه‌ڵوێستی دژه کورده له ناوچه‌که. بۆ وێنه چه‌ند رۆژ پاش راگه‌یاندنی ناوبراو، شۆڤێنیه‌کانی عێراق وره و وزه‌یه‌کی زۆریان وه‌رگرت هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 22/07/2008 به په‌له یاسای په‌نامه‌کی 24 یان سه‌باره‌ت به چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان و دابه‌شکردنی که‌رکووک په‌سه‌ند و مسۆگه‌ر کرد؛ ئه‌و یاسایه که به وته‌ی که‌ماڵ که‌رکووکی کۆده‌تایه‌کی ده‌ستوری بوو له لایه‌که‌وه کۆمه‌ڵانی ناوچه‌ی که‌رکووکیان به چوار رێژه‌ی دیاریکراوی 32% کور‌د، 32% عه‌ڕه‌ب ،32% تورکمان و 4% یش کلدان و ئاشوری دابه‌ش کردووه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به وه‌ده‌رنانی هێزی پێشمه‌رگه(هێزی دابینکردنی ئاسایش) له هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی شوناسی کوردستانی که‌رکووک و ناوچه‌دابڕاوه‌کان دان. له بڕگه‌ی24 ی تایبه‌ت به‌كه‌ركووكدا هاتووه: « هه‌ڵبژاردن دواده‌خرێت‌و پۆسته‌كان به‌ڕێژه‌ی 32% بۆ هه‌ریه‌ك له كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و 4% بۆ ئاشورییه‌كان دابه‌شده‌كرێت‌و باری ئه‌منی ده‌ردێته ده‌ست ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییانه‌ی له ناوه‌ڕاست‌و باشوری عێراقه‌وه ره‌وانه‌ی شاره‌كه ده‌كرێن».(http://www.aswataliraq.info) ئه‌وه له کاتێکدایه که مادده‌ی24 وه‌ک ده‌قی ئایه‌تی نه‌گۆڕی قوڕئان باسی لێوه‌کراوه و وا داتاشراوه که جێنشینی مادده‌ی140 بێت و ئه‌م بڕگه‌یه پێخوست بکات؛ دیاره ئه‌م بڕیاره له یه‌که‌م حاڵه‌تدا به هۆی هاتنه‌ده‌ری لێژنه‌ی هاوپه‌یمانی کوردستان له هۆڵی ده‌نگدانه‌که به پێچه‌وانه‌ی هه‌ر چه‌شنه په‌یمان و رێکه‌وتنێکه‌و یاسایی نییه، له‌ولاشه‌وه به زاڤ زه‌قی له گه‌ڵ یاسای بنگه‌یی عێراقی فیدرال، به تایبه‌تی بڕگه‌ی 140 ناکۆکی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه. هه‌رچه‌ند ئه‌و بڕیاره به فه‌رمی له لایه‌ن سه‌رکۆمار ڤیتۆ کرا و سه‌رۆکی هه‌رێمیش به په‌له گه‌یشته به‌غدا، به‌ڵام بێ گومان ئه‌وه ده‌سپێکی دڵڕاوکه‌و مه‌ترسیه‌کی زۆر جیددی یه. ئه‌وه‌ی روونه ئه‌وه‌یه که هه‌ڵدێر و پاداوی دیمستۆرا و په‌له‌پڕوزه‌ی باندی مه‌شهه‌دانی وه‌ک پیلانێکی ناوخۆیی، نێوچه‌یی و ناونه‌ته‌وه‌یی بۆ کروزی لێ دێت و ئه‌بێ بیرمان به لای ئه‌وه‌دا بچێت که بڕیارده‌ری سه‌ره‌کی که‌رکووک بێ گۆمان کوردستانیه‌کانن و ئه‌وه‌ش مافی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای گه‌لی کورده.پێویست به ئاماژه ناکات که گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکووک و ناوچه دابڕاوه‌کانی تر بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له راستیدا قه‌ڵغانی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانه. ره‌نگه رای گشتی کوردستان له‌و راڤه‌یه‌دا له‌گه‌ڵماندا بێت که ریفڕاندۆم له مه‌ڕ که‌رکووک و ناوچه له‌تکراوه‌کان به بێ به‌شداری هه‌موو دانیشتووانی هه‌رێمی کوردستان(ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین پارچه‌کانی تری کوردستان) هیچ چه‌شنه ره‌وایی و پابه‌ندبوونێکی نی یه چونکه کێشه‌که له بناغه‌دا هاوپێچه له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی میللی کور‌د نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تێکی ده‌سکرد؛ له‌و گۆشه نیگایه‌وه تێوه‌گلانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان! دووباره بوونه‌وه و بگره چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی خه‌سار و خه‌ته‌ری مێژوویی بۆ سه‌ر کور‌د لێکده‌درێته‌وه. به هه‌ر حاڵ ده‌بێ له بیرمان نه‌چێ که دیمستۆرا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌رکه‌وانانی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته‌کانن نه‌ک نه‌ته‌وه ماف خوراوه‌کان. ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه که سه‌رکردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی کوردستان ئه‌شێ به وریایی و ژیرانه له سه‌ر بنه‌مایه‌کی ئاوزگه‌رانه و دوور له هه‌ست و خرۆش، خاک و جوگرافیای کوردستان بپارێزێ و به هیچ کلۆجێ ناشێ له‌م کێبه‌رکێیه دا لێبڕا و به‌خشه‌نده بێت. به بێ قسه پرسی که‌رکووک هه‌ستی هه‌موو کوردێک له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان ده‌هه‌ژێنێت و مۆرکی مافی گشت نه‌ته‌وه‌ی کوردی لێدراوه. له‌راستیدا هیچ تاقم و که‌سایه‌تیه‌ک بۆی نی یه که‌رکووک یا خود هه‌ر ناوچه‌یه‌کی تری کوردستان به بێ له به‌ر چاو نه‌گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشت نه‌ته‌وه‌ی کور‌د بخاته به‌ر دیالۆگی سازشکارانه و مامڵه‌ی پێ وه بکرێت. له روانگه‌یه‌کی پۆزێتیڤه‌وه ده‌کرێ ئه‌و کاره‌ساته ده‌ستوورییه له چه‌شنی شه‌پۆلی په‌شڵانێک بۆ بووژاندنه‌وه‌ی بیری لاوازی نه‌ته‌وه‌یی و په‌نگاوی سیاسی سه‌رۆکایه‌تی کور‌د له ماوه‌ی ئه‌م 20 ساڵه‌دا بخوێنرێته‌وه. به بێ دڕدۆنگی هه‌ڵوێستی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی دروست، گرێدانی" پرسی که‌رکووک" به داهاتووی "مانه‌وه‌ی کور‌د" له سیناریۆی دامه‌زراندنه‌وه‌ی دووباره‌ی عێراقه؛ به ده‌ربڕینێکی تر کارئاسانی و رێگه خۆش کردن بۆ دابڕان و داگیرکاری که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره‌که‌ی له لایه‌ن شۆڤێنیسته‌کانه‌وه به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ست کێشانه‌وه‌ی گه‌لی کورده له‌سه‌روه‌رایه‌تی سیاسی عێراقێکی به زۆر به‌یه‌که‌وه لکێنراو ؛ به‌و تێڕامانه ته‌واوییه‌تی سه‌رزه‌وینی(تمامیت ارضی) عێراق له مه‌ترسی دایه و هێشتا کارتی به هێزی کشانه‌وه له ده‌س کور‌د دایه و بێ گومان دۆڕاوی ئه‌و گه‌مه‌یه ناحه‌زانی کور‌د ده‌بن؛ هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌مان لا روونه که کوردی باشوور هه‌ستی به‌وه کردووه و بێ شک به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی وشیاری سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییان له پارازتنی مافی میللی کور‌د و تۆکمه و یه‌ک هه‌ڵوێستی وهه‌ڤگری ده‌سه‌ڵاتداران، مایه‌ی دڵقورسی و متمانه‌ی گشت کوردێکه؛ ئیترئه‌وه روون بۆته‌وه که کپ بوون له مه‌ڕ سنووری جوگرافیای کوردستان و یه‌ک لا‌نه‌کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی که‌رکووک، گوناحێکی نه‌به‌خشراوه و قه‌ڵه‌مبازی باوی نه‌ماوه و ئیڕاده‌ی گه‌لیش ئه‌وه ناسه‌لمێنێت؛ ئیدی به‌سه با گشت لایه‌ک بزانێت که کور‌د به په‌تی رزیوی هیچ که‌س و تاقم و گرووپێک ناچێته ناوچاڵی مه‌ترسیداره‌وه و تا ئه‌و په‌ڕی له‌خۆبوردوویی ، شێلگیرانه نوێنه‌ر و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌تی؛ چونکه هیچ دۆستێک بۆ کور‌د له خودی کور‌د نزیکتر و خه‌مخۆرتر نی یه، سا به‌و رامانه دوور له راستی نی یه که بێژین ده‌ست و په‌نجه نه‌رم کردن له گه‌ڵ مژاری که‌رکووک، به ده‌روازه و تاقیگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ گه‌یشن به هه‌موو مافه زه‌وتکراوه‌کانی تری گه‌لی کور‌د ده‌نرخێندرێت.
سه‌رچاوه‌کان: - برویین سن، مارتین(1383)، جامعه‌شناسی مردم کرد(اغا ،شیخ و دولت)، ابراهیم یونسی،تهران: چاپ سوم. - بیکر،جیمز. ا و لی.ه. هامیلتن(1385)، گزارش گروه تحقیق عراق، مهدی غبرائی و میرحسن رئیس زاده،تهران: انتشارات هیرمند، چاپی اول. - کوچرا،کریس(1377)، جنبش ملی کرد، ابراهیم یونسی، تهران: انتشارات نگاه، چاپ دوم. - کندال و دیگران(1379) ، کردها، ابراهیم یونسی، تهران: روزبهان، چاپ سوم. - سایت: http://www.zengkurd.net/hewal/dimstora.htm - سایت: /look/kurdish/article/tpl?id=2326& http://www.aswataliraq.info - نادری،محمود(1386)،" چگونگی روند دولت سازی در عراق پس ازصدام و مایه های ناامنی" ،اطلاعات سیاسی – اقتصادی،شماره 9 و10،سال بیست و یکم.
|