٥\٥\٢٠١١
کەرکوک و ناوچە
دابڕاوەکان کوان لە ناو ٢٢ خاڵەکەی خۆپێشاندەرانی سەرای ئازادیی دا.
شەپۆلی خۆپیشاندانی جەماوەری ناڕازی وخەباتیان بۆئازادی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و زۆربەی وڵاتەعەرەبیەکانی گرتۆتەوەو تا ئێستا دوو ڕژێمیشی لێ
ڕووخاندون. ئەم شەپۆلی ناڕەزاییە باشوری کوردستانیشی گرتۆتەوە.
داواکاری خۆبیشاندەرانی سەرای ئازادی خۆی لە ٢٢ خاڵ دا دەبینێتەوە.
دەنگ پشتگیری خۆی لە زۆربەی زۆری داواکاریەکان ڕادەگەیەنێ لەوانە
گۆڕینی حکومەت بە حکومەتێکی تەکنۆکراتی بێ لایەن کەخوێ ئامادەکاری بۆ
هەڵبژاردنێکی تازەی ئازادو بێگەرد بکات بەمەرجێک لە بەرژەوەندی تایبەتی
هیچ لایەنێکی سیاسیدا نەبێت.ا
لەئەوروپا لە سەر بچوکترین قەیران حکومەت بە ئاسانی دێتە گوڕین. بۆچی
ئەبێت لەکوردستانندا سەرباری گشت هەڵەو شکستەکان ئەمە ئەستەم بێت و
خوێنی بۆ بڕێژرێ.ا
داواکاریەکانی شەقامی کوردستان ڕەوان و پێویستە جێ بە جێ بکرێن.ڤ
ئەوەی جێی داخە، خوپیشاندەران گەورەترین خواستی گەلی کوردیان لە یاد
کردوە کە خۆی لە گەڕانەوەی کەرکوک و ناوچەدابڕاوەکان بۆ سەر هەرێمی
کوردستان دەبینێتەوە کە زیاتر لە %٤٨ ی خاک و %٥١ ی خەڵکی کوردستانن و
%٦٠ ی داهاتی کوردستانن بەخۆوە دەگرێ.
خۆپێشاندەران پێویستە داوای ئەوە بکەن کە هەر رێککەوتننامەیک لە گەڵ
هەر لایەنێک بێت پێش مۆرکردنی گەلەکەمانی لێ ئاگادربکرێتەوەو بە تایبەت
ئەوانی کەکاریگەر ئەبن لە سەر پاشە ڕوژی گەل ونیشتیمانەکەمان وەلە
دەسەڵات داوای ڕوونکردنەوەی ئەوە بکەن بۆچی ئەم ناوچانە تاکو ئێستا
نەگەڕاونەوە سەر هەرێم، کەمتەرخەم کێن ؟ با دەستنیشان بکرێن.ـ
سیخور وکۆنە موستەشارو گەندەڵکاران کە دەستیان لە بە سێدارەدان و کوشتن
و ئەنفالکردنی هەزاران لە
ڕۆڵەی شۆڕشگێری گەلەکەمان هەیە، ئەمڕۆ دەسەڵاتدارن و لە پەرلەماندان و
دەسترۆیشتەو وخاوەن کۆشکوتەلارو پارەی ئەم وڵاتەن.ـ
داوا لە هەمو لایەنێکی کوردی و کوردستانی ئەکەین کە پشت بە دوژمنانی
گەلەکەمان نەبەستن و دڵخۆشیان نەکەن بەو بارەی کە لە کوردستان دا
هاتۆتە کایەوە. دەبێ بە هەموو شێوەیەک هەموومان دەسکەوتەکانی گەلەکەمان
بپارێزین.ـ
ئایا کاتی ئەوە نەهاتوە گەلی کوردستان لە هەموو پارچەکانی کوردستان دا
بڕژێنە سەر شەقامەکان و داوای سەر بەخۆیی کوردستان بکەن و بە جیهانی
نوێی پێشاندەن کە کورد چی ئەوێ.ـ
کات لەمە گونجاوتر ئەبێ کەی بێ ؟
دەنگ، دەنگدانەوەی کوردستانی بوونی کەرکوکە
ئەڵمانیا
|