٢٢\٨\٢٠١٠
که‌رکووک و یه‌ک
دوو وته.

مه‌هاباد کوردی
له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی ورده ورده‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا له
عێراق، به قسه‌ی چاودێران و خودی لایه‌نه سیاسییه عێراقی و
کوردستانییه‌کانیش، ڕه‌وشی ئه‌منی ئه‌و وڵاته ڕوو له گۆڕان ده‌کات.
هه‌ر له ئێستاوه ڕۆژانه گوێمان له ئاخاوتنی به‌رپرسیارانی سه‌ربازی
و سیاسی ده‌بێت که به جۆرێک له جۆران نیگه‌رانی خۆیان له‌مه‌ڕ کشانه‌وه‌ی
هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ده‌رده‌بڕن. سه‌یر له‌وه‌دایه پێشتر که‌سانێکی
شۆڤێنیست و نه‌ته‌وه‌په‌رستی که‌لله‌ڕه‌قی عه‌ره‌ب هه‌بوون شه‌و و ڕۆژ
ئه‌مریکایان به داگیرکه‌ر ناو ده‌برد، که‌چی هه‌نووکه له‌پڕێ بوونه‌ته
کوڕێ و ته‌نانه‌ت ئه‌وانیش باس له مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له
عێراق ده‌که‌ن! هه‌روه‌ها ئه‌و که‌س و لایه‌نانه پێیان وایه که له
بارێکی وادا وڵات تووشی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی زیاتر و پشێوه‌ی هه‌مه‌جۆر
ده‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی له ده‌می ئێستادا شته‌که وا نه‌بێت و ئه‌و
عێراقه‌ی که به‌زۆر پێکه‌وه نراوه و دروست کراوه، به هه‌مان باردا
تێنه‌په‌ڕێت و به کرده‌وه‌ش له‌م ڕه‌وشه‌دا گوزه‌ران نه‌کات.
گه‌لی کورد له باشووری کوردستان که به داری زۆر ئه‌م به‌شه‌ی
نیشتمانه‌که‌ی به عێراقی نه‌فره‌تیییه‌وه لکێنراوه، دیاره پێمان
خۆش بێت یان نا، له کاتی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق به‌ته‌واوه‌تی،
ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌که وا بڕوات، به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت بێگومان کاریگه‌ری
ئه‌م کاری کشانه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر ده‌بێت. جا ئه‌مه ده‌کرێ به جۆرێکی
تایبه‌تی له ڕووی سیاسییه‌وه نیشانه‌کانی ببینین. ڕاسته هێشتا شته‌که
ده‌ستپێکه و له به‌راییدایه، به‌ڵام وا ورده ورده هه‌ر له
لێکدانه‌وه‌ی وته و قسه‌کانی لێپرسراوان خۆیان هه‌ست به دیارده‌یه‌کی
وه‌ها ده‌که‌ین. مه‌ترسی کورد به پله‌ی یه‌که‌م داهاتوو و ڕه‌وشی ئه‌و
شار و ده‌ڤه‌ر و ناوچه کوردستانییانه ده‌گرێته‌وه، که به ناهه‌ق
ناوی (ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان)یان به‌سه‌ردا بڕاوه. ئاخر شوێنگه‌لێک
که هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا کوردستانی بووبن و کوردیشیان به ڕادده‌یه‌کی
زۆر لێ نیشته‌جێ بووبێ، که‌ی ڕه‌وایه ده‌نگدان له‌سه‌ر
کوردستانیبوونیان بکرێ؟! که‌رکووک و مووسڵ و خانه‌قین و گه‌لێ شار و
شارۆچکه‌ی گرنگی دیکه، که له زۆر ڕووه‌وه ستراتیژی و چاره‌نووسسازیشن،
وا پێده‌چێ هه‌ر له ئێستاوه دووچاری سیناریۆی جۆراوجۆر بن له‌ژێر
ناوی پێشنیار و ڕێگه‌چاره‌سه‌ر.
له‌م دواییانه‌دا ته‌نانه‌ت کاری تیرۆریستی و په‌لاماردانی هێزه
کوردییه‌کان و هێڕشکردن بۆ سه‌ر بنکه‌کانیان له شاری که‌رکووک له
زیادبووندان. ئه‌مه و جگه له‌وه‌ی که هێشتا عه‌ره‌بێکی زۆری هاورده
له شاره‌که ماونه‌ته‌وه. بگره به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان وا عه‌ره‌بی
تریش ڕوویان له‌م شاره کوردستانییه‌یه و خه‌ریکی کڕینی زه‌وی و
خانوون. ئه‌مه خۆی له خۆیدا جۆرێکه له دووپات و ده‌پاتکردنه‌وه‌ی
سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بکردنی سه‌رده‌می سه‌ددامییانه‌ی به‌عس، به‌ڵام به
شێوه‌یه‌کی بێ هات و هاوار و له‌سه‌رخۆ و سیاسییانه. ئه‌گه‌رنا چۆن ده‌بێ
که هێشتا ئاسه‌واره‌کانی به‌عس له‌م شاره‌دا نه‌سڕاونه‌ته‌وه، ڕه‌گه‌زپه‌رستان
بێن جارێکی دیکه هه‌مان چاره‌نووس و ئێش و ئازار به‌سه‌ر خه‌ڵکی کورد
و دانیشتووانه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی که‌رکووکدا بسه‌پێنن؟!
کاره تیرۆریستییه‌کانی عه‌ره‌به عروبییه شۆڤێنییه‌کان و لایه‌نگرانیان
به‌ته‌نێ که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره‌کانی مووسڵی نه‌گرتۆته‌وه. له هه‌ندێ
شار و شارۆچکه‌ی کوردنشینی پارێزگای دیاله، جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په
و سه‌عدییه، به ئاشکرا له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه په‌لاماری کورد ده‌درێت
و ناچار ده‌کرێن ماڵ و جێ و ڕێی خۆیان چۆڵ بکه‌ن. به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند
ڕۆژانه‌ی دواییدا ڕه‌وشه‌که گه‌یشتۆته ئه‌و جێگه‌یه‌ی که
دانیشتووانی کوردی ئه‌و ناوچه کوردستانییانه داوا بکه‌ن هێزی پێشمه‌رگه
و پۆلیسی کورد به فریایان بکه‌ون و، له چنگی تیرۆریستان و
شۆڤێنیستانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستیش بیانپارێزن و ڕزگاریان بکه‌ن.
که‌رکووک که هه‌میشه له به‌ره‌به‌ر و له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا
وه‌ک کارتێک له لایه‌ن پارت و ڕێکخراوه کوردی و ناکوردییه‌کانیشدا به‌کار
هێنراوه، لێ له کاتی ئێستادا نه‌ک هه‌ر له گه‌لێ کاری خزمه‌تگوزارییه‌وه
بێبه‌شه و ده‌ناڵێنێت، به‌ڵکو ده‌کرێته کارتێکیش له بابه‌تی
پێکهێنانی حکوومه‌تی تازه له عێراقدا. هه‌ر بۆ نموونه تورکمانه
تۆرانییه که‌مالیسته‌کانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه له
یه‌کێکی وه‌ک عه‌للاوی ده‌که‌ن، له پرسی دروستکردنی حکوومه‌تی نوێی
عێراقدا، نابێ به چ شێوه‌یه‌ک سازش له‌سه‌ر که‌رکووک بکرێت. بێگومان
لایه‌نگه‌لی دیکه‌ش هه‌ن که هه‌ر به هه‌مان شێوه بیر ده‌که‌نه‌وه و
به دیدێکی به‌عسییانه و کوێرانه له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌ڕوانن. ئاخر
ئه‌مه‌یه ئه‌و (عێراقه نوێ)یه که سه‌رانی کورد له سه‌ره‌تادا ده‌هۆڵ
و زوڕنایان بۆ لێده‌دا!!!
له ڕه‌وشی هه‌نووکه و تازه سه‌رهه‌ڵداو و دوای نه‌مانی هێزه‌کانی ئه‌مریکاش
له عێراقدا، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌که وه‌ک خۆی جێبه‌جێ بکرێت و ئه‌و هێزانه‌ش
به‌ته‌واوه‌تی بکشێنه‌وه، چ گومان له‌وه‌دا نییه که کورد له
باشووری کوردستان مافی خۆیه‌تی هه‌ست به نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێ و
جۆرێک له نائارامی بکات. ئه‌مریکا ڕۆژێک له ڕۆژان دۆستی ڕاسته‌قینه‌ی
کورد نه‌بووه و نابێت. ئه‌مریکاییه‌کان وه‌ک هه‌ر گه‌لێکی دیکه‌ی دنیا
و زلهێزێکی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش له‌دووی به‌رژه‌وه‌ندییه ڕامیاری و
ئابووری و ستراتیژی و سه‌ربازییه‌کانی خۆیان ده‌گه‌ڕێن. جا به‌رژه‌وه‌نییه‌کانی
ئه‌وان له‌سه‌ر حیسابی یه‌کێکی تردا بێت یان نا، ئه‌مه‌یان باسێکی دیکه‌یه
و قسه‌ی زیاتریش هه‌ڵده‌گرێت،
گه‌لی کورد له باشووری کوردستاندا زۆر پێویسته خۆی بۆ قۆناغێکی تازه
ئاماده بکات. قۆناغێک، له ڕه‌شبینییه‌وه ئه‌وها ناڵێم، هه‌رگیز مه‌رج
نییه ده‌گه‌ڵ خواست و ئاوات و ئامانجه له‌مێژینه‌کانی ئه‌ودا یه‌ک
بگرێته‌وه. هه‌روه‌ها یه‌کگرتوویی و یه‌ک هه‌ڵوێستی کورد و پارت و
ڕێکخراوه‌کانی له به‌رامبه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌کاندا چه‌ندی بڵێی
گرنگ و بڕیارده‌ر ده‌بن له‌م قۆناغه‌ی که به‌ڕێوه‌یه. هه‌ڵوێستی
کوردان له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش جۆرێک له کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت
له‌م بواره‌دا. دوژمنانی ئه‌م خاک و نه‌ته‌وه‌یه به چ شێوه‌یه‌ک خۆشی
و سه‌ربه‌خۆیی کوردیان نه‌ویستووه و ناوێت. هه‌ربۆیه کوردیش ده‌بێ وه‌ک
یه‌ک ده‌ست و یه‌ک هێز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداو و پێشهاته چاوه‌ڕوانکراو
و چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌کانیش بکات.
21\8\2010 - ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|