٢٦\١\٢٠١٣
که‌رتی
په‌روه‌رده،
هۆکاره له دواکه‌وتنی
هۆشمه‌ندیی و
چالاکیی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ؟
هۆگر
یه‌کێک له هه‌ره هه‌ستیار و به به‌هاترین
ده‌ستگای حکومیی سێکتە‌ری
په‌روه‌رده‌ییه، به‌و پێیه‌ی گه‌ر گه‌ره‌کی بێ ده‌توانێ کۆمه‌ڵگه ڕووه‌و
ئاڕاسته‌یه‌ک له ڕۆشنگه‌ریی و پڕ هه‌گبه و
هۆشیاری بێنێته خواستن، به مه‌رجێ هه‌ڵهێنجراو بی
له خودی کاراکته‌ره‌کان، بێگومان پڕ ئه‌زموون
و هۆشیارکردنی خودی هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگه‌ش په‌یوه‌ست ده‌بێ به سیسته‌می
کۆی ناوچه‌که و به‌رپرسانی وڵات که
تێیدا ئاستی توانستی ڕۆشنبیریی
و په‌روه‌رده‌یان له کام ڕێڕه‌ودا خۆی نمایشی ده‌کا.
هه‌رێمی کوردستان وه‌کو گه‌لێکی رۆژهه‌ڵاتی
پڕ له کێشمه‌کێش و بیری کۆنه‌په‌رستانه، وه‌کو ئاسمانی ڕوون
له بواری په‌روه‌رده‌ییه‌وه که‌رتێکه تا ئه‌وپه‌ڕی دواکه‌وتوو
قێزه‌وه‌نه، ئاماده‌نه‌بوونی بیر
و ویژدانێکی لکێنراو و ژیر پێ خستنی ئاینده‌ی کۆمه‌ڵگه و کردنی
به وڵاتی کوێران له بنه‌چه‌دا ئامانجی به‌رژه‌وه‌ندییە
تاکه‌که‌سیی و حزبییە‌کانه،
کار و ده‌رئه‌نجامی هه‌موو ئه‌مانه‌ش
تێڕامانه له په‌روه‌رده‌ی خودی هه‌ر تاکێک که وابه‌سته‌ی ئه‌و سیسته‌مه
کارێزمایه‌ن، ئه‌مه‌ش کارێکی قورس نییە لۆ
درک پێ کردن به کڵۆڵی لاوازی په‌روه‌رده‌یی تاکه‌کان، له‌و هه‌رێمه
جه‌نگه‌ڵستانه بیری تازه‌گه‌ر له نا ئاپۆڕای بیری زبری تاکگە‌رایی
وێڵه و ئاوێته‌ی که‌نارێکی نادیار سه‌ری
ناوه‌ته‌وه، وشکی بیری تاکیکی ملهوڕیی ده‌سه‌ڵات
خۆ ڕه‌دووخستن له پێناو پله
و سه‌رمایه ده‌توانی ئاراسته‌ی په‌روه‌رده
و هۆشیاریی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له بار
ببا.
پەیکەری په‌روه‌رده‌یی له بنچینه‌دا په‌یژه‌یه‌کی
لاواز و شه‌که‌ته، خۆوه‌درخستنی مرۆڤه چه‌وته‌کان
و وه‌رگرتنی پله‌یه‌کی وا هه‌ستیار بێگومان ئاره‌زووی
ده‌سه‌ڵاته بیرکۆره‌کانی گه‌ره‌که و ده‌بێ له ژێر
هەژموونی خواست و به‌رژه‌وه‌ندییە‌کانی
ئه‌واندا بن، نموونه‌ش لۆ ئه‌وه کۆنترۆڵکردنی
جومگه سه‌رەکییە‌کان وه‌کو وه‌زیر
و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و به‌ڕێوه‌به‌ری
قوتابخانه و یاریده‌ده‌ره‌کانیان مه‌رجی سه‌ره‌کیی
ده‌سه‌ڵاته بێ گوێدانه لایه‌نی پسپۆڕیی و
لێوه‌شاوه‌یی، لۆ له پێناو زێده‌تر ده‌ست
خستنه نێو ناوه‌نده‌کانی خویندن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییە‌کانیان
کاری هه‌میشه‌ییان ده‌بێته سه‌رکوتکردنی
بیروڕای ئازاد و سزای سیاسی، فڕاندن و...
هتد ، به‌و واتایه‌ی عه‌قڵ و ویژدان ده‌بێته
دیلی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران.
له چه‌رخێکی وا خێرا و سیسته‌م
و په‌روه‌رده‌یه‌کی وا دواکه‌وتوو که به
هه‌موو پێوه‌رێک ناته‌بایه له‌گه‌ر ته‌کنه‌لۆژیای
پێشکه‌وتووی جیهان،
به رۆنیی ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دا که ده‌سه‌ڵات
به‌وه گه‌یشتوه خۆپڕکردنی هۆشیاریی و
بیرتیژیی تاکه‌کان له
رووی په‌روه‌رده
و مرۆییه‌وه مه‌ترسییە‌کی
راشکاوە له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییە‌کانیان.
وێناکردنی ده‌ستگاکانی حکومیی به تایبه‌ت
په‌روه‌رده، سه‌رباری چه‌ندین ساری حکومڕانیی
هه‌ر کون و قوژبنێکی ئه‌و هه‌رێمه گه‌نده‌ڵه پێویسته له
ره‌گه‌وه هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه،
گومان له‌وه نییە سیسته‌می هیچ وڵاتێکی
جیهان له رووی
به‌ڕێوه‌بردنه‌وه وا ماروێران بێ، ده‌رئه‌نجامی
ئەوەش مامه‌ڵه‌کردنێکی به‌رژه‌وه‌ندخواز
و ناته‌ندروسته، هاوکات
رێزنه‌گرتن و یاریکردنه به کۆمه‌ڵگه.
دەبێژم خۆدیتنی
که‌سه‌کان له ئاوێنه‌دا و
رامان له خۆ ته‌نیا شێوه
و روخسار‌و پۆشته‌یی گرنگ
نییە، به‌ڵکه ئه‌وه‌ی گرنگه ناخ و ویژدانی
مروڤه‌کانه به واتای دڵسۆزیی به‌رامبه‌ر
کۆمه‌ڵگه‌کهیان، هه‌رێمی کوردستان له
رووی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه ئه‌وپه‌ڕی
نەرێنیی و کات کوژه، خولانه‌وه له بۆشایی
عه‌قڵی و بارگاویی بوونی بیر
و جه‌سته به ڕاسپارده حزبیه‌کان مه‌ستی کردون،
نائامادەگیی په‌روه‌رده‌یه‌کی تۆکمه
و سه‌رده‌مییانه داغانکردن
و له گۆڕنانی بیری تاکه‌کان ره‌گێکی نه‌پساوی
هه‌یه و هۆکاره له به‌رهه‌مهێنانی
تاکی لاواز و شه‌رمن.
نه‌نگییە لۆ ده‌سه‌ڵات تا هه‌نووکه
کار له سه‌ر پڕۆگرامێکی په‌رش و نازانستیی
ده‌کا!!!! له‌گه‌ر نه‌شیاوی و که‌می بینا و
کۆنی قوتابخانه و رێژه‌ی
زۆری قوتابیان له پۆڵ و دوو ده‌وامیی
و و داڕمانی دیواری قوتابخانه به‌سه‌ریان
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش نه‌بوونی پێداویسته سه‌ره‌تایه‌کان
وه‌کو گه‌رمکەرەوە و ساردکه‌ره‌وه
و کافتریا سه‌ره‌ڕای ئه‌و بودجه
و داهاته زۆروزه‌به‌نده‌ی چنگیان دەکەوی،
هه‌روه‌ها فه‌رامۆشکردنی وانه‌کانی وه‌رزش و وێنە و
موزیک و نه‌بوونی
هۆڵی تایبه‌ت به خۆیان که وانەی هه‌ره
گرنگ و به پێزن لۆ ئارامیی و خاڵی کردنه‌وه‌ی
لایه‌نی جه‌سته‌یی قوتابیان له پاڵنه‌ره هه‌رزهییەکان،
هەروا نه‌گونجان و نه‌بوونی
پلانێکی گشتگیر و دروستکردنی
که‌شێکی ئارام ئه‌وه‌ش وای کردوه قوتابی هه‌ست بکا له زیندانه نه‌ک
له قوتابخانه‌یه.. زۆربه‌ی کات قوتابی له
قوتابخانه را ده‌کا و
له کاتی ئاسایی ده‌وام خۆ ده‌دزێته‌وه
و کاتی له شوێنێکی تر
بەسەر دەبا و له‌گه‌ر ته‌واوبوونی
ماوه‌ی قوتابخانه به‌ره‌و ماڵ ده‌چێته‌وه لۆ ئه‌وه‌ی وا له مارێ بگه‌یه‌نی
که له قوتابخانه بووه.
کارکردنی زێده‌تر لۆ له‌باردنی پڕۆسه‌ی خوێندن به‌و هه‌موو هه‌ڵه
کوشنده‌وه، وه‌زاره‌تی عه‌نتیکه‌خانه بڕیاری کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی
(ئه‌هلی - ده‌وڵه‌مه‌ندان)
داوە که ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی منداره به‌رپرس و
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و بێ هیوابوونی چینه
هەژارەکانە.. ئەوەش هۆیه‌که لۆ ده‌رکه‌وتنی
جوداکاریی له نێوان قوتابخانه‌کان،
فڕکه‌فڕکی مامۆستایە به‌رژه‌وه‌ند په‌رسته‌کان
و گومانی بڕوانامه‌ی مامۆستا بیانییە‌کان
و خستنی پاره‌یه‌کی مفت لۆ باغه‌ریان هێنده‌ی
تر که‌رتی په‌روه‌رده‌ی شەل و گۆچ کردوه.
له دوا دێردا له له سایه‌ی ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌دا
رەشبینیی و لاوازیی
و شه‌رمنیی تاکه‌کان
به‌سه، سه‌رباری بێ هیوابوون له ژیانیکی
خۆشگوزەرانیی.
hogrmohssin@gmail.com
|